شەپۆلێکی گەرما ئەوروپا دەگرێتەوە و هۆشداری تەندروستی بڵاودەکرێتەوە

سەدان کەسی دیکەش ڕۆژی هەینی ماڵەکانیان چۆڵکرد بەهۆی بەردەوامی ئاگر لە دارستانەکانی فەرەنسا و ئیسپانیا و پورتوگال. بەرپرسانی ئەوروپاش هۆشداری تەندروستی بڵاودەکەنەوە سەبارەت بە شەپۆلی گەرما لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.

زیاتر لە هەزار کارمەندی ئاگرکوژێنەوە، کە لەلایەن فڕۆکەی تایبەتی ئاگرکوژێنەرەوە پشتیوانی دەکرێن، لە ڕۆژی سێشەممەوە لە کۆششی ئەوەدان کۆنتڕۆڵکردنی دوو ئاگر لە باشووری ڕۆژئاوای فەرەنسا بکەن کە بەهۆی گەرمای بەتین و بای بەهێزەوە پەرەیان سەندووە.

دەسەڵاتداران دەڵێن لە کاتێکدا پلەکانی گەرما لە پورتوگال کەمێک دابەزیوە، بەڵام هێشتا پێشبینی دەکرێ لە هەندێک شوێن پلەی گەرما تا 40 پلەی سەدی بەرزبێتەوە، لە پێنج هەرێم لە ئامادەباشی ئەوپەڕی تەنگەتاویدان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی شەپۆلێکی گەرمای بەهێز و زیاتر لە هەزار ئاگرکوژێنەوە ڕووبەڕووی 13 ئاگر لە دارستانەکان بونەتەوە.

لە ئیسپانیا، وەزارەتی ژینگە ڕایگەیاندووە یارمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی 17 ئاگر لە وڵاتەکەیان دەدەن.

بەرپرسان نیگەرانن لە کاریگەرییەکانی ئەو ئاگرکەوتنەوانە لەسەر تەندروستی خەڵک و لەسەر سیستەمی چاودێری تەندروستی کە پێشتر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ژێر فشاردابووە.

لەکاتێکدا گەرما سووتێنەرەکە ڕووی لە کیشوەرەکە کردووە، هۆشداریش دراوە کە ڕەنگە خراپتر لە بەریتانیا ڕووبدات.

ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە شەپۆلی گەرما ژینگە پیسکەرەکان بەرگەهەوا گەرم دەکات و کواڵیتی هەوا تێکدەدات بە تایبەتی لە ناو شارەکان.

لۆرێنزۆ لابرادۆر، بەرپرسی زانستی WMO لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "کەشوهەوای جێگیر و وەستاو وەک پەردەپۆشێک کاردەکات بۆ هێشتنەوەی ئەو هەوایانەی کە ژینگە پیس دەکەن لە بەرگەهەوادا، لەنێویاندا ماددە گەردیلەیەکان."

هەروەها دەشڵێت "ئەمە دەبێتە هۆی تێکچوونی کواڵیتی هەوا و کاریگەری نەرێنی تەندروستی، بە تایبەتی بۆ ئەوانەی خۆیان مەترسی تەندروستیان لەسەرە."

هۆبەی تەندروستی DGS لە وڵاتەکەدا ڕایگەیاندووە لە 7ی مانگی 7 ەوە تا 13ی مانگی 7، پورتوگال 238 حاڵەتی مردنی زیاتری تۆمارکردووە بەهۆی شەپۆلی گەرماوە.

گراسا فرێیتاس بەڕێوەبەری DGS بە ئاژانسی هەواڵی لوسای وتووە "لەم حاڵەتە تایبەتەدا، دەتوانرێت زیادەڕۆیییەکە بگەڕێندرێتەوە بۆ شەپۆلی گەرما. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پلەی گەرمی زۆر بەرز و زۆرمان هەبووە و بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ بەردەوام بووە."

مارتا تێمیدۆ وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند بەهۆی شەپۆلی گەرماوە سیستەمی تەندروستی بە تایبەتی ڕووبەڕووی هەفتەیەکی نیگەران ئامێز بووەتەوە و گوتی هەندێک لە نەخۆشخانەکان بەو هۆیەوە پڕبوون لە نەخۆش.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز