ڕێڤینگ هروری، سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کە خۆی بە مەیدانی سەردانی گوندی (پەرخ)ی کردووە لە سنوری قەزای زاخۆ، دەڵێت " بەگوێرەی ئێمە، وە هەڤاڵانی پاسەوانانی سنور کە چوینە ئەوێ، ئاڕاستەی بۆردومانەکە لە لای سەنگەرەکانی تورکیا بوو، لەبەرئەوە بەڵێ ئەو بۆردومانەی گوندی پەرخ تورکیایە، ڕێڤینگ هروری دەشڵێت" هەرچەندە تورکیا لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی"لیژنە پێکدەهێنین و بەدواداچوون دەکەین"، بەڵام لە %99 ئەو بۆردومانە لەلایەن تورکیاوە کراوە، لەبەرئەوەی ئەو ئەزمونەمان لەگەڵ تورکەکان هەیە کە ڕۆژانە بۆردومانی دەوروبەری گوندەکان و ناوچەکان دەکەن، بۆیە تورکن و هیچی تر نە"
" پاسەوانی سنوری عێراق لەو ناوچەیەدان... ئیحتمالە چەکداری پەکەکە هاتوچۆ بکەن "
لە سەرەتای قسەکانیدا سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئەو ناوچەیە هی ئەوەیە چەکدارانی پەکەکەی لێبێت تا ببێتە بیانووی بۆردومانکردنی؟
لە وەڵامدا ڕێڤینگ هروری، سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە وتی" ئیحتمالە چەکداری پەکەکە لەو ناوچەیە بن چونکە نزیک سنورن، بەڵام بەوشێوەیە نیە، چونکە ئەو گوندە هەم شوێنی خەڵک وە هەم گەشتیارییە، خاڵی پاسەوانی سنوری عێراقی لێییە، خەڵک دێن و دەچن، خۆ ئەگەر چەکداری پەکەکەشی لێبێت ئەمە مانای ئەوە نیە حکومەتی تورکیا بێت چەکدار بە چەکداری پەکەکە بزانێت بۆ کوێوە دەچن لە ناو جێگایەک بە ئامانجییان بگرێت کە هەزاران خەڵکی گەشتیار و سڤیل و منداڵ و ژن هەبن. "
سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی هەرێم زیاتر وتی" پاسەوانی سنوری عێراق لەو ناوچەیە هەن، ئیحتیمالە چەکداری پەکەکەش لەو ناوچەیە هاتوچۆ بکەن، بەڵام بە هیچ شێوەیەکی ئاشکرا نیە، مەگەر تورکەکان بزانن، ئەگەرنا خەڵکی گوندەکەش نابینن کە چەکداری پەکەکە لەو ناوچەیە هاتوچۆ دەکەن. "
" ئەو ناوچەیە بەتەواوی ناوچەیەکی گەشتیارییە"
هروری جەختیکردەوە"ئەو ناوچەیەیەی تورکیا بۆردومانی کردووە بە تەواوی ناوچەیەکی گەشتیارییە، چونکە لە پاش ئەو ناوچە گەشتیارییە گوندی پەرخ کە دەکەوێتە لای تورکیاوە زیاتر لەو ناوچەیە، بۆیە ئەو ناوچەیەی بۆردومان کراوە %100 گەشتیارییە و هیچی تری تێدا نەبووە. "
" ئاڕاستەی بۆردومانەکە لە لای سەنگەرەکانی تورکیاوە بووە"
سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە کە خۆی مەیدانی سەردانی شوێنی بۆردومانەکەی کرد ڕایگەیاند" بەگوێرەی ئێمە وە هەڤاڵانی پاسەوانانی سنور کە چوینە ئەوێ، ئاڕاستەی بۆردومانەکە لە لای سەنگەرەکانی تورکیاوە بووە، لەبەرئەوە بەڵێ تورکیایە، هەرچەندە تورکیا لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی"لیژنە پێکدەهێنین و بەدواداچوون دەکەین" بەڵام لە %99 ئەو بۆردومانە لەلایەن تورکیاوە کراوە، چونکە ئەو ئەزمونەمان لەگەڵ تورکەکان هەیە کە ڕۆژانە بۆردومانی دەوروبەری گوندەکان و ناوچەکان دەکەن، بۆیە تورکن و هیچی تر نە"
" تورکیا پێمان دەڵێت ، پەکەکە لە ناوخۆ بکەنە دەرەوە ئیتر ئێمە لە جێگای خۆمان دەوەستین "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی( وەک خۆت دەڵێیت) ڕۆژانە تورکیا بۆردومانی گوند و ناوچەکان دەکات، ئەی بۆچی تا ئێستا نەوەستێنراوە؟
سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی هەرێم وتی" بەڕاستی ئەوە پرسیارێکە زۆر لە جێی خۆیدایە، خۆی تورکەکان دەڵێن، ئێمە شەڕی پەکەکەی تیرۆر دەکەین، هەرجارێکیش ئێمە لە پەرلەمان یا لە حکومەت بە تورکیا دەڵێین، ئەوانیش دەڵێن"ئێوە سنوری خۆتان بگرن و پەکەکە لە ناوخۆ بکەنە دەرەوە ئیتر ئێمە لە جێگای خۆمان دەوەستین. " ، بەڵام بەڕاستی ئەوە وتەیەکی تەندروست نیە، چونکە بە پێی ئەو ڕێککەوتنەی کە ساڵی 2013 لە نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و عەبدوڵا ئۆجەلان کراوە، ئەوەیە کە پەکەکە لە ناو خاکی تورکیا بچنە دەر، ئەی پەکەکە لە تورکیا بچێتە دەر بێنە کوێ؟ یانی بێنە ئێرە، ئەوانیش بەدوایاندا بێن و شەڕی خۆیان بخەنە سەر ئەو خاکە. "
" ئایا پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەو هێرشە کۆدەبێتەوە؟"
ئایا بە نیازن وەک پەرلەمانی هەرێم کۆبونەوەیەکی تایبەت بەو هێرشە ئەنجام بدەن، یا خۆت داواتکردووە؟
وەڵامەکەی ڕێڤینگ هروری بەمجۆرە بوو" من وەک خۆم تازە لە شوێنی ڕووداوەکە هاتومەوە، بەڵام بە تیلفۆن لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان قسەم کرد، دۆخەکەم پێ ڕاگەیاندن، بەڵام چەندین جار لە پەرلەمانەوە لیژنە پێکهاتووە، لەگەڵ لیژنەی بەرگری پەرلەمانی عێراقیش چوینەتە ئەو ناوچانە، بەڵام ئەوەیە ئێمە ئامار دەدەین، هۆکار دەستنیشان دەکەین، ئەوەی پێویستە بکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق، لەگەڵ تورکیا، کێشەی پەکەکە و تورکیا بە ڕێگایەکی تر بگرنە بەر بەڕئستی بەوشێوەیە نابێت. "
" ئەوانە ئەو دیمەنە ترسناک و خەمناکانەن کە هەرگیز بیرم ناچنەوە"
سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی هەرێم دەشڵێت" کاتێک چومە ناوچەکە ئەو دیمەنەی بینیم، ئەوەبوو، کە مێزی خواردن بوو خەلک خواردن و چەرەس و چای دانابوو، بەشێکیان هەروا مابونەوە، بەشێکیشیان کەوتبوونە ناو ئاوەکەوە، هەروەها ئەوەی کە هەر دێتەوە بەرچاوم پارچەی دەستی مناڵێک بوو لەناو ئاوەکە، هەروەها لە جێگایەکی تر چەند پارچە گۆشتێکی لەشی ئینسان بە پارچە پارچەیی کەوتبوون، وە هەموو ئەو شوێنە خوێن بوو، جگە لەوە جێگای مناڵێکی تر و کورسی مناڵێکی ترم بینی کە هەمووی خوێن بوو، ئەمە ئەو دیمەنانەن کە هەرگیز بیرم ناچنەوە، یانی بەڕاستی هێندە دیمەنی ترسناک و خەمناک بوون، بۆیە پێشتریش داوامکردووە کە حکومەتی عێراقی نابێت لەسەر ئەو دۆخە زیاتر زیاتر بێدەنگ ببن. "
Your browser doesn’t support HTML5
جێی باسە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیەنراوێکدا، وێڕای ئەوەی ڕەتیکردەوە" کە هێرشەکەی سەر گوندی پەرخ لە لایەن ئەوانەوە ئەنجام بدەن، هاوکات ئامادەیی خۆشی پیشان دا لە ڕێگای لیژنەیەکەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕاستییەکان ئاشکرا بکەن و داواشی کرد، بەرپرسانی عێراق لە لێدوانەکانیاندا نەکەونە ژێر کاریگەری پڕوپاگەندەکانی پەکەکەوە. "