ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند؛ کارمەندانی هەواڵگریی ئەو گرووپەیان هەڵوەشاندەوە کە پەیوەندییان بە دەزگای سیخوڕی ئیسرائیلی موسادەوە هەیە، کە گوایە پلانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریان لە ناوخۆی ئێران‌دا داناوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، ئەندامانی ئەو گرووپە لە ناوچەیەکی کوردنشینی وڵاتێکی دراوسێی دیاری نەکراوەوە چوونەتە ئێرانەوە. لەکاتێکدا تورکیا و عێراق پیکهاتەیەکی بەرچاوی کوردیان هەیە و لە تەنیشت سنوورەکانی ئێرانەوە دەژین.
هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه هێزه‌كانی ئێران له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكدا له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه‌یان ده‌ستگیركردووه، و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته ته‌كنیكی و په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌ر به گروپه‌كه‌دا گرتووه.
تەلەفزیۆنەکە وتی گروپەکە پلانی بۆ کردەوەی تێکدەرانە و "ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی بێ هاوتا" لە چەندین "ناوچەی هەستیار"دا داناوە ، کە پێدەچێت ئاماژەیەک بێت بۆ دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکان. لە راپۆرتەکەدا وردەکارییەکانی نەخراوەتەڕوو.
لە کاتێکدا هیچ لێدوانێکی دەستبەجێ لەلایەن ئیسرائیلەوە بڵاونەکراوەتەوە.
رۆژئاوای ئێران له‌گه‌ڵ سنووره‌كانی توركیا و عێراقەوە ناوبه‌ناو شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی ئێران و جوداخوازانی كورد و هه‌روه‌ها چه‌كدارانی په‌یوه‌ست به گروپی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیەوە به‌خۆیەوە بینیوه.
مانگی ڕابردوو ئاژانسی ئیرنا-ی سەر بە دەوڵەتی ئێران لە زاری داواکاری گشتیی پارێزگای سیستان و بەلوچستانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانەوە ڕایگەیاندبوو کە سێ کەس کە لە مانگی چواردا لەوێ بە گومانی کارکردن لەگەڵ دەزگای هەواڵگری موسادی ئیسرائیل دەستبەسەر کرابوون، ویستوویانە زانایانی بواری ئەتۆمی ئێران بکوژن.
لە مانگی 5 ی رابردوودا رووداوێکی ئاڵۆز ڕوویداوە لە کۆمەڵگەی سەربازیی پارچین کە بنکەیەکی گەورەی سەربازی و پەرەپێدانی چەک لە رۆژهەڵاتی تارانی لێیە و بەهۆیەوە ئەندازیارێک گیانی لەدەست دا و کارمەندێکی دیکەش بریندار بوو. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە ڕووداوەکە دۆسیەی "تێکدانی پیشەسازی"ە.
سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا