پاکستان: بەهۆی بارانبارینی وەرزی گەرما و لافاوەوە زیاد لە 300 کەس گیانیان لەدەستداوە

دەسەڵاتدارانی پاکستان رۆژی شەممە ڕایانگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی زیاتر لە پێنج هەفتەی بارانبارینی وەرزی و لافاوی کتوپڕەوە لە سەرانسەری پاکستان گەیشتووەتە 304 کەس.

لە ناوەڕاستی مانگی 6 ەوە لافاوەکە ئاستی ڕووبارەکانی بەرزکردۆتەوە و زیانی بە ڕێگاوبان و پردەکان گەیاندووە و هاتوچۆی پەکخستووە. نزیکەی 9 هەزار ماڵ بە تەواوەتی وێران بوون یان بەشێکیان زیانیان بەرکەوتووە.

بە تایبەتی پارێزگای بەلوچستان کە خۆی بۆخۆی پارێزگایەکی ناجێگیر و هەژار بووە، زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، کە 99 کەس لە ڕووداوەکانی پەیوەست بە باران و لافاوەکانی دواتردا گیانیان لەدەستدا، دواتر 70 کەس لە باشووری پارێزگای سند گیانیان لەدەستدا.

هەروەها 61 کەس لە پارێزگای خەیبەر پاختونخوا کە هاوسنوورە لەگەڵ ئەفغانستان 61 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە پارێزگای پەنجاب لە ڕۆژهەڵاتی پەنجاب 60 کەس گیانیان لەدەستداوە. کوژراوەکان ژن و منداڵن و لانیکەم 284 کەسیش برینداربوون.

ساڵانە بەشێکی زۆری پاکستان لەگەڵ وەرزی بارانبارین و لافاوی ساڵانەدا لەبەردەم ئاڵنگارییدان، ئەمەش ڕەخنە لە پلاندانانی خراپی حکومەت دەهێنێتە ئاراوە. وەرزەکە لە مانگی 7 ەوە تا مانگی 9 بەردەوام دەبێت. هاوکات باران بارین بۆ ئاودێریکردنی بەرهەم و پڕکردنەوەی بەنداوەکان و کۆگاکانی تری ئاو لە پاکستان زۆر گرنگە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا