زانایان خاڵێکی ڕەشی نائاسایییان لە واڵایی دۆزیەوە

توێژەران جۆرێکی نوێیان لە خاڵی ڕەش black hole دۆزیەوە, خاڵێکی ڕەشە نەک هەر خامۆشە بەڵکو وا دیارە بەبێ تەقینەوەی ئەستێرەیەکی مردوو لەدایک بووە.

توێژەران لەم دواییانەدا ڕایانگەیاندووە ئەم خاڵە ڕەشە جیاوازە لە هەموو خاڵە ڕەشەکانی دیکەی ناسراون. " تیشکی ئێکسی هێورە" - واتە تیشکی (ئێکس)ی بەهێز دەرنادات. بوونی تیشکی ئێکس ئەوە نیشان دەدات کە خاڵە ڕەشەکە بە ڕاکێشان بەهێزی کێشکردنی تەنە نزیکەکانی لەخۆ دەگرێت و ئەم خاڵی ڕەشە لە جۆرێک لە تەقینەوە لەدایک نەبووە کە پێی دەوترێت سوپەرنۆڤا.

خاڵی ڕەشەکان تەنێکی چڕن و هێزی کێشکردنیان ئەوەندە بەهێزە تەنانەت ڕووناکی ناتوانێت لێیان دەرباز بێت.

ئەو خاڵ ڕەشەی بەمدوایانە دۆزراوەتەوە بارستەی لانیکەم نۆ هێندە زیاترە لە خۆری کۆمەلەی خۆر. لە تارنتولا نێبولا دۆزراوەتەوە کە هەورێکی گەورەی گازییە لە گەلەئەستێرەی گەورە هەوری ماجێلانیک. نزیکەی ١٦٠ هەزار ساڵی ڕووناکی لە زەویەوە دوورە. ساڵی ڕووناکی بریتییە لەو مەودایەی ڕووناکی لە ساڵێکدا دەیبڕێت.

ئەستێرەیەکی دیکەش شین و زۆر گەشاوە و گەرم بە بارستەی ٢٥ هێندەی خۆر لە خولگەی خاڵە ڕەشەکەدا دەسوڕێتەوە. ئەم سیستمە دووانەیە ناوی VFTS 243یە، توێژەران پێیان وایە ئەم 2 ئەستێرەیە دەبنە خاڵێکی ڕەش و دەتوانن دوای ماوەیەکی زۆر لەگەڵ یەکتردا یەکبگرنەوە.

وا بیر دەکرێتەوە خاڵە ڕەشە خەوتووەکان تاڕادەیەک باون. بەڵام دۆزینەوەیان سەختە چونکە پەیوەندییەکی زۆر کەمیان بە دەوروبەریانەوە هەیە. ژمارەیەکی زۆر لەو ئەستێرانەی پێشنیار کراوەکان بە لێکۆڵینەوەی زیاتر لەم پرسە دوور خراونەتەوە، لەنێویاندا لەلایەن ئەندامانی ئەو تیمەی کە ئەمەیان دۆزیەوە.

تۆمەر شێنار لە زانکۆی ئەمستردام نووسەری سەرەکی توێژینەوەکەیە لە گۆڤاری Nature Astronomy بڵاوکراوەتەوە.

شێنار سەختی دۆزینەوەی خاڵە ڕەشە خەوتووەکانی بەم شێوەیە باس کردووە و دەڵێت "دەرزییەکمان لەناو کۆمەڵە بووشێکدا دەستنیشانکرد".

کەریم ئەلبەدری هاوبەشی نووسەری توێژینەوەکە لە سەنتەری هارڤارد و سمیسۆنیان بۆ فیزیای ئەستێرەرکان دەڵێت "ئەمە یەکەم تەنە لە جۆری خۆیدا دۆزراوەتەوە دوای ئەوەی گەردوونناسان بۆ دەیان ساڵە بەدوایدا دەگەڕێن.

توێژەران شەش ساڵ چاودێری تەلەسکۆپی زۆر گەورەی چاودێری باشووری ئەوروپایان بەکارهێناوە کە بنکەکەی لە شیلییە.

زانایانی گەردوونناسی دەڵێن جۆری جیاواز لە خاڵە ڕەشەکان هەیە. بچووکترینیان وەک ئەوەی بەمدوایانە دۆزراوەتەوە پێیان دەوترێت خاڵە ڕەشەکانی بارستەی ئەستێرەیی. هەروەها خاڵە ڕەشەکانی بارستەی مامناوەند و خاڵە ڕەشە زۆر گەورەکان کە پێدەچێت لە ناوەندی زۆربەی گەلەئەستێرەکاندا بوونیان هەبێت.

بە شێوەیەکی تایبەت وا گریمانە دەکرێت داڕمانی ئەستێرە گەورەکان بۆ ناو خاڵە ڕەشەکان پەیوەندی بە تەقینەوەیەکی بەهێزی سوپەرنۆڤاوە هەیە. لەم دۆخەدا ئەستێرەیەک کە ڕەنگە ٢٠ هێندەی بارستەی خۆرمان بێت، بەشێک لە پێکهاتەی خۆی هەڵداوە بۆ واڵایی، پاشان بەبێ تەقینەوە بەسەر خۆیا داڕماوەن.

شێوەی خولگەکەی لەگەڵ هاوڕێکەی بەڵگەی نەبوونی تەقینەوە دەخاتە ڕوو.

شێنار دەڵێت "خولگەی سیستەمەکە نزیکەی تەواو بازنەییە".

شێنار زیاتر ووتی ئەگەر سوپەرنۆڤایەک ڕوویدابا، بە هێزی تەقینەوەکی خاڵێکی ڕەشەی نوێ دروستبووە بە ئاراستەیەکی هەڕەمەکی پاڵی دەنا و خولگەیەکی هێلکەیی دروست دەکرد نەک خولگەیەکی بازنەیی.

جولیا بۆدنشتاینەر، هاوبەشی نووسەری توێژینەوەکە لە چاودێری باشووری ئەوروپا لە میونخ ڕایگەیاندووە کە خاڵە ڕەشەکان دەتوانن بڕێکی زۆر تەنەکان ڕابکێشن ئەگەر لە نزیکیان هەبێت.

بۆدنشتاینەر دەڵێت "بەگشتی، ئێمە دەستنیشانیان دەکەین ئەگەر تەنەکان لە ئەستێرەیەکی هاوڕێ وەربگرن، پرۆسەیەکە پێی دەڵێین زیادبوون".

شێنار ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە سیستەمەکانی ناونراوە بە سیستەمی خاڵە ڕەشە خەوتووەکاندا، ئەستێرە یاخود تەنەکانی خولگەی ئەوەندە دوورە لە دەوری خاڵە ڕەشەکە کۆنابێتەوە بۆ ئەوەی گەرم بێت و تیشکی ئێکس دەربکات. بەڵکو یەکسەر لەلایەن خاڵە ڕەشەکەوە قووت دەدرێت".

زانایان لە تاقیکردنەوەیەکدا ناسا پشتگیری دەکات، خانە بنەڕەتییەکان دەنێرن بۆ واڵایی

تاقیکردنەوەیەکی نوێ ئامانجی لێکۆڵینەوەیە لە ڕێگاکانی بەرهەمهێنانی بڕێکی زۆر لە خانەی تایبەت دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە نەخۆشییەکان.

خانە تایبەتەکان کە بە خانە بنەڕەتییەکان ناسراون، بەم دواییە بە کەشتییەکی دابینکردی پێداویستی گەیشتنە بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی بۆ تاقیکردنەوە لە خولگەی زەویدا.

ئەو خانانە بەشێکن لە پرۆژەیەک لەلایەن زانایانی سەنتەری پزیشکی سیدارس- سینای لە لۆس ئەنجلۆس سەرپەرشتی دەکرێت. توێژەران لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەی نوێدان بۆ دروستکردنی بڕێکی زۆر لە خانە بنەڕەتییەکان کە بتوانن هاوشێوەی هەر جۆرە خانەیەکی دیکە لە جەستەی مرۆڤدا بەرهەم بهێنن.

خانە بنەڕەتییەکانی توێژەر دروڤ سارین خۆی لەنێو ئەو خانەدان کە ئێستا بەدەوری زەویدا دەسوڕێنەوە. ئامانج لێی تاقیکردنەوەی ئەوەیە کە ئایا خانە بنەڕەتییەکان لە کێشی سفردا باشتر گەشە دەکەن یان نا.

سارین وتی "پێموانییە ئێستا بتوانم تێچووی گەشتێک بۆ واڵایی بدەم" بۆ ئەوەی جیگایەکی تایبەت بۆ وڵایی بگرم. - لانیکەم بەشێک لە من لە بۆکسەکاندا دەتوانێت بەرزبێتەوە.

ئەم ئەزموونە نوێترین پڕۆژەی توێژینەوەیە کە بریتییە لە ناردنی خانە بنەڕەتییەکان بۆ واڵایی. هەندێک لە پڕۆژەکان ئامانجیان زاڵبوونە بەسەر سەختی بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی خانەکانە. هەندێکی تریش لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن چۆن گەشتکردن لە واڵاییدا کاریگەری لەسەر خانەکانی جەستە هەیە، هەندێکیش یارمەتی زانایان دەدەن باشتر لە نەخۆشیەکانی وەک شێرپەنجە تێبگەن.

تاکە بەرهەمی خانە بنەڕەتییەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) پەسەندکراون، خانە بنەڕەتییەکانی خوێن لە دروستکەری خوێنی لە وێڵاشدایە وەرگیراوە. ئەم بەرهەمانە بۆ ئەو نەخۆشانەن تێکچوونی خوێنیان هەیە وەک جۆرەکانی لیمفۆما.

جێفری میلمان لە زانکۆی واشنتۆن لە سانت لویس دەڵێت هیچ چارەسەرێکی پەسەندکراو نییە ئەو جۆرە خانە بنەڕەتییە بەکاربهێنێت کە دەنێردرێت بۆ وڵایی.

بەڵام توێژینەوەکانی لەسەر خانە بنەڕەتییەکان بەردەوامن و ئامانجی لێکۆڵینەوەیە لە بارودۆخی تەندروستی وەک پووکانەوەی چاو و نەخۆشی پارکینسۆن و تێکچوونی دڵ و وەستانی دڵ. میلمان بەشدارە لە توێژینەوەکانی دەتوانێت ببێتە هۆی ڕێگەیەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم.

زانایان ئەگەری گەورە بۆ خانە بنەڕەتییەکان دەبینن.

بەڵام توێژینەوەی خانە بنەڕەتییەکان ڕووبەڕووی کێشەیەک دەبنەوە. هێزی کێشکردنی زەوی وا دەکات گەشەکردنی ئەو ژمارە زۆرەی خانە سەخت بێت کە دەکرێت پێویست بن بۆ چارەسەرەکانی داهاتوو. ئەم جۆرە چارەسەرانە دەتوانن پێویستیان بە زیاتر لە ملیارێک خانە هەبێت بۆ هەر نەخۆشێک.

میلمان وتی: "بە تەکنەلۆژیای ئەم سەردەمە لە ئێستادا، تەنانەت ئەگەر FDA دەستبەجێ پەسەندی هەریەکێک لەم چارەسەرانە بکات، ئێمە توانامان نییە ئەوەی پێویستە بەرهەمی بێنین".

میلمان وتیشی کێشەکە ئەوەیە، لە بایۆڕیئاکتۆرە گەورەکاندا، خانەکان پێویستیان بە جووڵەکردنی زۆر خێرا هەیە بە جووڵەیەکی بازنەیی. ئەم فشارە دەبێتە هۆی مردنی زۆربەی خانەکان.

کلایڤ سڤێندسێن لە پەیمانگای پزیشکی دووبارە دروستکەرەوەی سیدارس- سینای دەڵێت "لە سفری Gدا هیچ هێزێک لەسەر خانەکان نییە، بۆیە دەتوانن تەنها بە شێوەیەکی جیاواز گەشە بکەن".

تیمی سیدارس- سینای ئەو جۆرەیان ناردووە پێیان دەوترێت خانە بنەڕەتییە فرەتوانەکانی هاندەری. زۆرێک لە زاناکان بە کەرەستەی دەستپێکی تەواو بۆ زۆرێک لە چارەسەرەکان دەیانزانن.

ئەوان DNAی نەخۆشێکی خۆیان هەڵدەگرن و بەکارهێنانی زۆریان وایان لێدەکات هاوشێوەی خانە بنەڕەتییەکانی کۆرپەلە بن. بەڵام خانە بنەڕەتییە فرەتوانەکانی هاندەری لە پێست یان خانەکانی خوێنی گەورەکانەوە دووبارە بەرنامەی بۆ داڕێژراوەتەوە.

بۆ تاقیکردنەوەکەیان کە لەلایەن ناساوە دارایی بۆ دابین دەکرێت، توێژەران دەفرێکی بچووکیان نارد واتە کۆنتەینەرێک بۆ بۆشایی ئاسمان کە کیسەیەکی پڕ لە خانە و هەموو ئەو پێکهاتانە لەخۆدەگرێت پێویستن بۆ ئەوەی بۆ ماوەی چوار هەفتە بە زیندوویی بمێننەوە. هەروەها لە بارەکەدا خانە بنەڕەتیەکانی دەمارەکانی تێدایە لە سڤێندسێنەوە وەرگیراون. ئەو زانایانە خڕۆکە بنەڕەتییەکانیان بەکارهێناوە کە لە خڕۆکە سپییەکانی خۆیانەوە وەرگیراون، چونکە ئاسان بووە بۆیان پەسەندی بەکارهێنانیان بکەن.

زاناکان خانەکانی بۆشایی ئاسمان لەگەڵ گروپێکی هاوشێوەی دەگەرێنەوە بۆ سەر زەوی بەراورد دەکەن. تیمی توێژینەوەکە نزیکەی پێنج هەفتەی تر تاقیکردنەوەی بۆشایی ئاسمان بەدەست دەهێننەوە، کاتێک بە هەمان کەشتی ئاسمانی سپەیس ئێکس دەگەڕێتەوە.

تاقیکردنەوەکە بۆ ئەوە دروستکراوە ڕێگە بۆ توێژینەوەی زیاتر ئامادە بکات لەلایەن ناسا پشتگیری دەکرێت. سڤێندسێن وتی ئەگەر بتوانین ڕێگەیەک بدۆزینەوە بۆ دروستکردنی ملیارەها خانە لە خولگەدا، وەک دەڵێت "کاریگەرییەکانی دەتوانن زۆر گەورە بن".

6.

سەگە کۆنەکانی سیبیریا بۆ خواردنی ماسی پشتیان بە مرۆڤ بەستوە

واشنتۆن، (فرانس پرێس) - توێژینەوەیەکی نوێ دەردەخات سەگەکانی سیبیریا ٧٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر پەرەیان سەندووە و زۆر بچووکتربوون لە گورگەکان، ئەمەش وایکردووە زیاتر پشت بە مرۆڤ ببەستن بۆ خۆراکیان، کە بریتییە لە شیردەرەکانی دەریا و ماسییەکانی لە ژێر بەستەڵەکەکاندان.

ڕۆبێرت لۆس لە زانکۆی ئەلبێرتا سەرپەرشتی ئەو توێژینەوەیەی کردووە و لە گۆڤاری ساینس ئەدڤانسێسدا بڵاوکراوەتەوە، وتی دۆزینەوەکان یارمەتیدەر بوون لە ڕوونکردنەوەی گەشەی ژمارەی ئەو سەگانەی مرۆڤ بۆ ڕاوکردن و مەڕپاراستن و گواستەنەوەی سەر بەفر بەکاریان دەهێنن.

ئەو بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە "گۆڕانکارییە درێژخایەنەکان لە خۆراکی سەگدا ئاسانکراوە"، ئاماژەی بەوەشکردووە کارەکانی پێشوو تەنیا لەسەر دوو بیرۆکەی سەرەکی چڕبوونەتەوە بۆ ڕوونکردنەوەی چۆنیەتی پەرەسەندنی سەگ لە گورگەوە، پرۆسەیەکە نزیکەی ٤٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکردووە.

بیرۆکەی یەکەم ئەوەیە، گورگەکانی دۆستتر کە لە سەردەمی سەهۆڵبەندان بۆ گۆشت لە کەمپەکانی مرۆڤ نزیک بوونەتەوە، خۆیان لە گورگە کێوییەکان دابڕاندوە، و لە کۆتاییدا ماڵی بوون. بیرۆکەی دووەم ئەوەیە، هەندێک سەگ لە دوای شۆڕشی کشتوکاڵی توانای هەرسکردنی نیشاستەیان باشتر پەرەپێداوە.

ڕۆبەرت لوس و هاوکارەکانی بۆ ئەوەی قوڵتر لێکۆڵینەوە لە خۆراکی سەگە دێرینەکان بکەن، شیکارییان بۆ پاشماوەی ٢٠٠ سەگ کردووە کە ١١ هەزار ساڵ لەمەوبەر ژیاون، لەگەڵ ژمارەیەکی هاوشێوەی گورگەکان.

لوس دەڵێت، بۆیان دەرکەوتووە ئەو سەگانەی ٧ بۆ ٨ هەزار ساڵ لەمەوبەر ژیاون "قەبارەیان بچووکە، ئەمەش واتە نەیانتوانیوە ئەو کارە بکەن زۆربەی گورگەکان کردویانە".

بەم شێوەیە زیاتر وابەستەی مرۆڤ بوون بۆ خۆراک یان ڕاوکردنی نێچیرێکی بچووک نەک ئەو نێچیرە گەورانەی گورگەکان دەتوانن هێرش بکەنە سەریان.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە سەگەکان "ماسی، سەگی دەریاو و شێری دەریایان خواردووە، کە جۆرێکن نەیانتوانیوە بە ئاسانی بیانگرن".

لوس دەڵێت "بەڵام ئەم خواردنەی بەدەست دەهێنا لە شوێنەکانی سیبیریا کە دەریاچە و ڕووبارەکان بۆ ماوەی حەوت بۆ هەشت مانگ لە ساڵدا دەیبەستن".

لای خۆیانەوە گورگەکان لەو کاتەدا (و ئێستاش بەردەوامن) بە کۆمەڵ جۆرە جیاوازەکانی ئاسکیان ڕاو کردوە.

بەڵام ئەم گۆڕانکاریە لە خۆراکی سەگەکاندا سوود و ئەلەنگاری هەیە.

ئەو توێژەرە روونیكردەوە، "سودەكانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دەتوانێت دەستی بگات بە خۆراكی مرۆڤ، كە بەزۆری ژەمە خواردنێكی ئاسانە، بەڵام لە بەرامبەردا تووشی نەخۆشی نوێ و كێشەی تەندروستی دەبێت، وەك كەمیی خۆراك".

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 07-24-2022.mp3