هێزهکانی ئیسرائیل له هەڵمەتێکی دهستگیرکردندا ڕۆژی یهکشهممه دوو فهلهستینییان له کهناری ڕۆژاوا کوشتوە و چهند کهسێکی دیکهیان بریندار کردووە.
ڕێکخراوی مانگی سووری فەلەستین ناسنامەی ئەو دوو قوربانییەی بە ناوەکانی عەبود صبح تەمەن 29 ساڵ و محەممەد ئەلعەزیزی تەمەن 22 ساڵ ڕاگەیاندووە.
کاربەدەستانی ناوچەکە ڕایانگەیاند فەلەستینیەکان لە ماڵێکدا لە شاری نابلوس کوژراون.
یایر لاپید سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند؛ ئەو تۆمەتبارانە بەهۆی زنجیرەیەک تەقەکردنەوە داواکراون.
لاپید بە کابینەکەی وتووە کە "ئێمە دانانیشین و چاوەڕێی زیانگەیاندن بە هاوڵاتیانی ئیسرائیل ناکەین."
حسێن ئەلشێخ بەرپرسێکی باڵای فەلەستینیە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە کە "بە توندی ئیدانەی ئەم تاوانە دەکەین، هەروەها هەر کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەمە لە ئەستۆی بەرپرسیارێتی هێزە داگیرکارندایە ".
بەپێی هەواڵی میدیاکان هیچ هێزێکی ئیسرائیلی لەو شەڕەدا بریندار نەبوون.
لە چەند مانگی ڕابردوودا زۆرجار هێزەکانی ئیسرائیل هەڵیانکوتاوەتە سەر کەناری ڕۆژئاوا بە مەبەستی ناچارکردنی فەلەستینییەکان بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیلییەکان و وە چەندین هەڵمەتی کوشندەیان ئەنجامداوە.
سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا