سەرۆکی ژووری بازرگانی هەرێم: ساڵانە بە بڕی 15ملیار دۆلار لە سنورەکانی تورکیا و ئێرانەوە کاڵا دێتە هەرێمی کوردستانەوە

سەبارەت بە داخستنی سنورەکانی تورکیا و بایکۆتکردنی کاڵای تورکیا، وەک هەڵوێستێک بەرامبەر بە تورکیا کە عێراق تۆمەتباری دەکات بەوەی تورکیا بۆردومانی سەیرانگاکەی زاخۆی کردووە و بووە هۆی گیان لە دەستدان و برینداربوونی دەیان گەشتیار، بەڵام تورکیا ڕەتیدەکاتەوە، سەرۆکی ژووری بازرگانی هەرێم دارا جەلیل خەیات دەڵێت" ئەو کەلوپەلانەی لە تورکیاوە داخڵی عێراق دەبن هەمووی هی تورکی نین، بەڵکو لە وڵاتانی ئەوروپا و چین و چەندین وڵاتی ترەوە دێن، سەرۆکی ژووری بازرگانی هەرێم دەشڵێت" به‌ڕاستی ئه‌و قسەکردنانه‌ من وای تێده‌گه‌م مه‌به‌ستێكی سیاسی تێدایه‌ واته‌ بۆ ئەوەیە تا ئه‌و كێشانه‌ دروست بكرێت هه‌تا ببێته ‌مایه‌ی بچڕانی بازرگانی، ئێمه‌ بۆچی خۆمان بخنكێنین؟! شتی تر هه‌یه‌ ده‌توانین پارێزگاری له‌سه‌ر سنورمان و له‌خۆمان بكه‌ین به‌ڕێكوپێكی، كاڵا چ په‌یوه‌ندییەکی هه‌یه‌ هه‌ندێك كاڵا هه‌یه‌ دواتر سوودی هه‌یه‌ بۆمان، ئینجا ده‌بووایه‌ ئاوەکه‌ش له‌ توركیاوه‌ داوانەکه‌ن، هەروەها ئەوەش دەڵێت" ساڵانە بە بڕی 15ملیار دۆلار لە سنورەکانی تورکیا و ئێرانەوە کاڵا دێتە هەرێمی کوردستانەوە، هەرچەندە ئێران دەڵێت ڕێژەکە زیاترە لای ئێمەوە بە ئامار "

" لە %90 ی ئەو کاڵایانەی لە وڵاتانی دەرەوە دێنە هەرێمی کوردستان لە ڕێگای تورکیا و ئێرانەوەیە "

دارا جەلیل خەیات دەربارەی ئاستی بازرگانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر، ڕایگەیاند " ئاستی بازرگانی نێوان ئێمه‌ و وڵاتان باشه‌ وەکو ده‌زانرێت دوو سنورمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران به‌ڕاستی چه‌ندین ده‌رگامان هه‌یه‌ به‌رده‌وام ئیش دەکه‌ن شه‌و و ڕۆژ، چونكه‌ زۆربه‌ی شتەکانی ئه‌وێش له ‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان دێت وهکو ئه‌وروپا یان ده‌وڵه‌تانی ئاسیا بێت وەکو چین له ‌ڕێگه‌ی توركیا و ئێرانه‌وه‌ دێت بار دەکرێت و له‌و خاڵه‌ سنوریانه‌وه‌ داخڵ ده‌بێت بۆیه‌ ده‌بینین 90% ی ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان داخڵ ده‌بێت له‌و دوو ڕێگه‌یه‌وەیەیە‌، ئه‌وانی تریش كه‌ له‌ڕێگه‌ی باشوره‌وه‌ دێت به‌سرایه‌ و سنورەکانی وڵاتی سعودیه‌ ئه‌وانه‌ش له‌ڕێگه‌ی عێراقه‌وه‌ به‌رده‌وام بۆمان دێت. "

سەرۆکی ژووری بازرگانی هەرێم زیاتر ڕونیکردەوە " ئه‌م ڕێژەی لە 90%‌ نەک بۆخۆمان، به‌ڵكو بۆ عێراقیش ده‌نێردرێت واته‌ ئه‌و ڕێگایانه‌ كراونه‌ته‌وه‌ بۆ عێراقیش وەکو ده‌زانرێت ئێران 10-12 ده‌رگای هه‌یه‌ له ‌گه‌ڵ عێراق 5-6 ده‌رگای له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانه‌ و ئه‌وانی تر له‌ ناوه‌ند و باشورن ئه‌و ده‌رگایانه‌ 24 سه‌عات بۆ عێراق و بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ئیش دهکات، ئینجا شتی خواده‌مه‌نی بێت كه‌ تێكده‌چێت له‌وانه‌ گۆشت و هێلكه‌ و ئه‌و شتانه‌ هه‌موو جۆره‌ سه‌وزه‌وات و هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌لی ستراتیجین، بۆنموونه‌ مۆبیلیات و شتی دیكه‌یه‌. "

" ئایا عێراق دەتوانێت سنورەکانی بەڕووی تورکیادا لە ڕووی مامەڵەی بازرگانیەوە دابخات؟ "

بە پێی بەشێک لە میدیاکانی عێراق" سەرۆکی ژووری بازرگانی عێراق داوای کردووە، وەک هەڵوێستێک بەرامبەر بۆردومانەکەی زاخۆ، عێراق سنورەکانی بەڕووی بازرگانی کردن لەگەڵ تورکیا دابخات.
بەڵام سەرۆکی ژووری بازرگانی هەرێم لەسەر ئەم قسانە ڕونیدەکاتەوە "ئێمه‌ زۆرشتمان بۆنموونه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپاوه‌ دێت به‌ ئۆتۆمبێل یان له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه‌ دێت و دێته‌ به‌ندەرە‌ سه‌رەکییەکانی توركیا مێرسین، باشه‌ ئه‌و شتانه‌ خۆ هه‌مووی توركی نین كه‌ بایكۆتیان بكه‌ین؟! ئه‌وه‌ ڕێگه‌وبانی منه‌ عێراق وڵاتێكه‌ ده‌ریای نییه‌ و كراوه‌ نییه،‌ بێجگه‌ به‌سرا نه‌بێت ئه‌ویش مینای به‌سرا تۆزێكه‌ به‌ دوو پاپۆڕ ده‌خنكێت، بۆیه‌ به‌ ته‌سه‌وری ئێمه‌ ده‌بێت ئه‌و كێشانه‌ به‌ ڕێگه‌یەک چاره‌سه‌ر بكرێن به‌ڕاستی ئه‌و قسەکردنانه‌ من وای تێده‌گه‌م مه‌به‌ستێكی سیاسی تێدایه‌ واته‌ ئه‌و كێشانه‌ دروست بكرێت هه‌تا ببێته ‌مایه‌ی بچڕانی بازرگانی ئێمه‌ بۆچی خۆمان بخنكێنین؟! شتی تر هه‌یه‌ ده‌توانین پارێزگاری له‌سه‌ر سنورمان و له‌خۆمان بكه‌ین به‌ڕێكوپێكی دواتر ئێمه‌ له‌گه‌ڵ توركیا 400-500 كیلۆمه‌تر سنورمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئێرانیش هه‌زار و ئه‌وه‌ند سنورمان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ به‌و ئیشه‌ چاره‌سه‌ر نابێت، سلێمانی به‌ هه‌زاران ساڵانه‌ سنوری له‌گه‌ڵ ئێران كراوه‌یه‌ به‌و چوار ڕۆژه‌ ئێمه‌ ده‌توانین دایبخه‌ین واته‌ له‌هه‌زاران ساڵه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ هه‌بووه‌ خه‌ڵكی ئێمه‌ كورده،‌ له‌ئێرانیش كورده‌، هه‌موو كاتێك سنور هه‌بووه‌ و هاتوچۆ هه‌بووه‌ بۆیه‌ ده‌بێت مه‌سه‌له‌ی سیاسی به‌شێوه‌یەک چاره‌سه‌ر بكرێت و زیان به‌رخۆمان نەکه‌وێت. "

" ده‌بووایه‌ ئاوەکه‌ش له‌ توركیاوه‌ داوا نەکه‌ن "

سەبارەت بە داخستنی سنورەکانی تورکیا بە ڕووی هاتنە ناوەوەی کاڵا بۆ عێراق و بۆ هەرێم وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر تورکیا، سەرۆکی ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان دەڵێت" ئێمه ‌پاڵپشتی ئه‌و بابه‌ته‌ ناكه‌ین، زۆر وڵات كه‌ عێراق په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵدا نییه‌ بۆنموونه‌ ئیش و كار دەکرێت بۆنموونه‌ له‌ سعودیه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ په‌یوه‌ندی باشیشمان پێشتر نه‌بووه‌ هه‌ر كاڵا ده‌هات له‌ڕێگه‌ی كوێت یان ئوردن یان سوریاوه‌ ده‌هات واته‌ مه‌رج نییه‌ په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ هه‌بێت كه‌ كاڵای لێده‌هێنین واته‌ كاڵا چ په‌یوه‌ندییەکی هه‌یه‌ هه‌ندێك كاڵا هه‌یه‌ دواتر سوودی هه‌یه‌ بۆمان، ئینجا ده‌بووایه‌ ئاوەکه‌ش له‌ توركیاوه‌ داوا نەکه‌ن. "

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌توانن بێ به‌رهه‌م و كاڵای توركی و ئێرانی بازاڕەکانیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن؟

سەرۆکی ژووری بازرگانی هەرێم وتی" ئێمه‌ خۆ له‌ برسان نامرین، ئه‌وه‌ش مه‌نتیق نییه‌ دنیا وانییه‌، به‌ڵكو دنیا په‌یوه‌ندییه‌ وەکو وتم ئه‌و كاڵایانه‌ی كه‌ له‌توركیاوه‌ داخڵ ده‌بێت هه‌مووی هی توركیا نییه‌ هی وڵاتانی ئه‌وروپایه‌ و هی وڵاتانی ناوه‌ڕاستی ئاسیایه‌ له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌رەکانه‌وه‌ دێت. "

" ڕۆژانە نزیکەی سێ هەزار ترێلە کاڵا لە تورکیاوە داخڵی هەرێم دەبێت"

دارا جەلیل خەیات ئەوەشی وت" من نازانم، بەڵام ده‌ڵێن 2-3 هه‌زار ترێڵه‌ ته‌نها له‌توركیاوه‌ داخڵ ده‌بێت باشه‌وه‌ ئه‌وه‌ چ بازرگانیەکه‌ كه‌ بایكۆتی بكرێت ڕۆژانه‌ 4-5 هه‌زار ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر داخڵ ده‌بێت؟! ئه‌وا ئاسان نییه‌ بڕوات، 4-5 هه‌زار بار داخڵ ده‌بێت له‌ئێران و توركیاوه‌، وەکو ده‌زانرێت له‌ئه‌ڵمانیا نرخی غازی سێ هێنده‌ به‌رزبوویه‌وه‌ ڕووسیا غازەکه‌شی ڕانه‌گرتبوو. "

" بە خەمڵاندنی من ساڵانە بە بڕی 15 ملیار دۆلار کەلوپەل و کاڵا لە سنورەکانی تورکیا و ئێرانەوە دێتە هەرێمی کوردستان"

سەرۆکی ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە بڕی خەمڵێنراوی ئەو بازرگانیانە کرد، کە هەرێمی کوردستان ساڵانە لە گەڵ تورکیا و ئێران هەیە، لەو ڕووەوە دارا جەلیل خەیات دەڵێت" به‌خه‌مڵاندنی من هه‌رێمی كوردستان ساڵانه بە بڕی‌ 15 ملیار دۆلار زیاتر کاڵا لە تورکیا و ئێرانەوە‌ دێتە هەرێمی کوردستان، ئایا خۆراك و كه‌لوپه‌لی بۆدێت له‌ توركیا و ئێرانه‌وه‌ یان بازرگانی دەکات، هەرچەندە، ئێرانییەکان باسی 8-9-10 ملیار دەکه‌ن، به‌ڵام من ده‌ڵێم لانی كه‌م ساڵانه‌ 15 ملیار دۆلار كاڵا دێته‌ عێراقه‌وه‌ هه‌موو كاڵاكان توركی و ئێرانی نین به‌ڵكو له‌ وڵاتانی دیكه‌ش دێت، بار هه‌یه‌ له‌ كه‌نداوه‌ باردهکرێت به‌ بارهه‌ڵگره‌وه‌ بۆ ئێران و له‌سنورەکانی سلێمانیه‌وه‌ دێته‌ژووره‌وه‌، زۆر بارهه‌ڵگر هه‌یه‌ ده‌چێته‌ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و له‌ به‌نده‌ری مێرسین دێته‌خواره‌وه‌ باردەکرێت بۆ عێراق و بۆ هه‌رێمی كوردستان . "

Your browser doesn’t support HTML5

دەقی وتوێژەکەی دارا جەلیل خەیات