توێژەران لەم دواییانەدا نوێترین پشکنینیان خستە ڕوو تا ئێستا ئەنجامدرابێت بۆ مێژووی پەنگوین.
پەنگوین باڵندەی دەریایە نافڕێ و قاچ کورتە و بە شێوەیەکی سەرەکی لە نیوەی باشووری جیهان دەژین.
توێژەران توێژینەوەیان لەسەر جینۆمی 20 جۆر و جۆری نزیک لەپەنگوی لەئێستادا زیندوە کردووە. بەهۆی ئەوەی زیاتر لە 3\4 جۆرە ناسراوەکانی پێنگوین بوونیان نەماوە، لە توێژینەوەکەیاندا 50 جۆری بەردبوویان بە بەکارهێنانی داتای ئێسکەپەیکەر خستۆتە نێو توێژینەوەکەیانەوە.
توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، پەنگوینەکان لە باپیرێکی هاوبەشەوە هاتوون لەگەڵ کۆمەڵێک باڵندەی دەریادا هاوبەشن بریتین لە ئەلباترۆس و پێترێل. پەنگوینەکان سەرەتا توانای نوقمبوونیان پەرەپێداوە، وەک جۆرەی پەفن، دواتر توانای فڕینیان لەدەستداداوە لەگەڵ گونجانیان لەگەڵ ئاودا.
سەرەتاییترین پەنگوین کە ناسراوە ناوی Waimanu manneringi وەیمانوو مانەرنگی پێدەچێت ٦١ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لە نیوزلەندا ژیاون.
دانیال کسێپکا لە مۆزەخانەی بروس لە شاری گرینویچ لە ویلایەتی کۆنێکتیکت، هاوبەشی نووسەری توێژینەوەکەیە لە گۆڤاری Nature Communications بڵاوکراوەتەوە وتی "ئێمە دەزانین پەنگوین لە باڵندە فڕیوەكانەوە پەرەیان سەندووە، بەڵام ئەوە زیاتر لە 60 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر روویداوە و پێویستە تەماشی تۆماری بەردبووەكان بكەین بۆ ئەوەی شیکاری بكەین كە لە كوێ و چ سەردەمێک و چۆن ئەوە روویداوە؟".
کسێپکا ئاماژەی بەوەدا کە پەنگوینەکان ئاژەڵێکی سەرنجڕاکێشن. باسی لەوەش کرد، ئەوان “بوونەوەرێکی دڵڕفێنن. خۆشەویستی دەنوینن، شەڕ دەکەن، دزی دەکەن، بەهۆی شێوەی ڕۆشتن و ڕاست وەستانیان کۆمیدی دەرەکەون، دروست و ئاسانە بیخەیتە بەرچاوت هەموویان هەمان پاڵنەریان هەیە وەک مرۆڤەکان".
پاڵنەر زاراوەیەکە کە بە واتای هۆکارێک یان کاریگەری دێت بۆ ئەنجامدانی کارێک
توێژینەوەکە پێشنیاری ئەوە دەکات گۆڕانکاری لە پلەی گەرمی جیهان و لە ڕەوتە سەرەکییەکانی دەریادا بزوێنەری گرنگی پەرەسەندنی پەنگوین بووە.
پەنگوینەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە نیوەگۆی باشووری زەوی دەژین. پەنگوینی گالاپاگۆس تاکە جۆرە کە لە باکووری هێڵی ناوەڕاستی زەوی دبینرێت.
تێریزا کۆڵ لە زانکۆی کۆپنهاگن نووسەری سەرەکی توێژینەوەکەیە. کۆڵ ووتی "توێژینەوەکە دەریخستووە ژمارەیەک جین ئەگەری زۆرە بەشداربن لە گۆڕانکارییە فیزیاییەکان کە بە گونجاندن ناسراون".
ئەم جۆرە گونجاندنانە بریتین لە بازدانی جینەکان کە گۆڕانکاری دەکات لە شێوازی بینینی پەنگوینەکان بۆ جیهان. بینینی پەنگوینەکان هەستیارترە بەرەو کۆتایی شین لە شەبەنگی ڕەنگەکاندا. ڕووناکی شین بە قووڵی دەچێتە ناو زەریاوە وەک لە ڕووناکی لە کۆتایی سووری شەبەنگدا.
ئەو جینانەی یارمەتی باڵندەکان دەدەن بۆ دیاریکردنی تامی خوێ و ترش لە پەنگوینەکاندا چالاکن. بەڵام ئەو جینانەی یارمەتی دیاریکردنی تامی تاڵ و شیرین دەدەن ناچالاك دەبن. لەوانەیە ئەوانە چیتر پێویست نەبن چونکە پەنگوینەکان لە ئاوی سارد و خوێدا خۆراک دەدۆزنەوە و بەزۆری نێچیرەکان بە تەواوی قووت دەدەن لەوانە ماسی، ڕۆبیان و ئەختەبووی باریک.
لە پەنگوینەکاندا گۆڕانکاری لە ئێسکی باڵەکانیاندا و کەمبوونەوەی پەڕەکانی فڕینیان دەرکەوتوە. هەروەها پەنگوینەکان بۆشایی هەوایان لە ئێسکیاندا بەگشتی کەمکردووەتەوە و توانای هەڵگرتنی ئۆکسجینی زیاتریان لە ماسولکەکانیاندا هەیە بۆ نوقمبوونی درێژخایەن.
پێنگوینەکان سەردەمانێک زۆر گەورەتر بوون لە جۆرەکانی ئەمڕۆ. جۆرێکی کۆن بە ناوی Kumimanu biceae لە نیوزلەندا لە نێوان ٥٥ بۆ ٦٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاوە و بەرزییەکەی نزیکەی ١.٨ مەتر بووە. گەورەترین جۆری سەردەم بریتییە لە پەنگوینی ئیمپراتۆر بەرزییەکەی نزیکەی یەک مەتر دەبێت.
زانایان: ورچە برسیەکانی جەمسەر پاشماوەی خۆراک دەخۆن بۆ مانەوەیان
زانایانی ئەمریکا و کەنەدا دەڵێن گەرمبوونی جەمسەری باکوور دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خۆراک بۆ ورچەکانی جەمسەری باکور. ئاژەڵەکان ناچارن لە شوێنەکانی پاشماوەی لێ دەرژێت بەدوای خۆراکدا بگەڕێن. ئەمش بۆ ورچ و بۆ مرۆڤ کێشە دروست دەکات.
لەم دواییانەدا راپۆرتێک لەسەر دۆزینەوەکانی زاناکان لە بڵاوکراوەی ئۆریکسدا Oryx دا بڵاوکرایەوە.
ورچەکانی جەمسەر بە شێوەیەکی ئاسایی سەگی ئاو ڕاو دەکەن. بەڵام گەرمبوونی کەشوهەوا خەریکە ڕێژەی سەهۆڵی دەریا کەم دەکاتەوە. ورچەکان پێویستیان بە سەهۆڵی دەریا هەیە بۆ ئەوەی بتوانن بەدەوریدا بجوڵێن و سەگی ئاو بدۆزنەوە.
لەگەڵ کەمبوونەوەی خواردنی ئاسایی، ورچەکان لە سەهۆڵەکە دێنە خوارەوە و دەچنە سەر زەوی. ئەوان لەو ناوچانە نزیک دەبنەوە کە مرۆڤ پاشماوەی تێدا دادەنێت، لەوانە ئێسکی ڕاوکردنی نەهەنگەکان و پاشماوەی خۆراکی بەکارهێنراو،
زۆرجار ورچەکان لە کۆتاییدا پاکەتەکانی خۆراکەکە دەخۆن کاتێک هەوڵدەدەن بگەنە خۆراکەکانی ناوەوە. بەو پێیەی جەستەیان ناتوانێت ئەو مادەیە بشکێنێت، ورچەکان دەتوانن تووشی گیران ببن کە دەبێتە هۆی نەخۆشی و تەنانەت مردنیش.
جگە لەوەش ئەو کەسانەی لە نزیک ئەو ناوچەیە دەژین کە پاشماوەی لێ کۆدەکرێتەوە هەندێک جار تەقە لە ورچەکان دەکەن، چونکە ترسیان هەیە ئاژەڵەکان ئازاری خەڵک بدەن.
ئەندرۆ دیرۆچەر زانای بواری بایۆلۆجییە لە زانکۆی ئەلبێرتای کەنەدا. یارمەتی نووسینی ڕاپۆرتەکەی داوە ووتی"پەیوەندی ورچ و زبڵ و خاشاک خراپە". دێرۆچەر ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر زانایان بینیویانە ورچی ڕەش و ورچی قاوەیی لە ناوچەکانی دیکەی جیهان پاشماوەی خۆراک دەخۆن. وتی “ئێستا ئەوە پرسێکە لەگەڵ ورچە جەمسەرییەکان گەشە دەکات".
ئەم ورچانە لە شوێنەکانی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک لە ڕووسیا و لە ویلایەتی ئەلاسکای ئەمریکا دۆزراونەتەوە.
زانایان دەڵێن کێشەکە تەنها بۆ ورچەکان خراپتر دەبێت لەگەڵ جوڵەی زیاتری مرۆڤەکان بۆ ناو خاک و ناوچەکانیان.
یەکێک لەو ناوچانەی ورچەکان تێیدا دەژین بریتییە لە نوناڤوت لە کەنەدا. پێشبینی دەکرێت ژمارەی مرۆڤ لەوێ تا ساڵی ٢٠٤٣ زیاتر لە ٪٤٠ زیاد بەرزبێتەوە.
لەگەڵ زیاتر جوڵەی مرۆڤەکان، پاشماوەکان زیاتر دەبنە کێشەیەک، چونکە بەڕێوەبردنی لە زەوییە بەستووەکاندا سەختە. گەر زەوی بیبەستێت، واتە ناتوانرێت زبڵەکان بکریت بە ژێر خاکەوە. ناردنی پاشماوەکان لەسەر بارهەڵگرەکان بۆ دەرەوە تێچووی زۆری دەوێت. ئەو زانایانە دەڵێن پارەی زیاتری حکومەت پێویستە بۆ یارمەتیدانی ئەو کێشەیە.
دێرۆچەر وتی بەریەککەوتن و نزیکبوونەوەی نێوان خەڵک و ورچەکان لە ئێستاوە لە هەڵکشاندایە.
وتی: "ئەوە جێگەی سەرسوڕمانە چەند شوێنێک کە هەرگیز کێشەی ورچی جەمسەرییان نەبووە، ئێستا ئەو کێشەیە لایان سەر هەڵەدات".
زانایان کار بۆ یارمەتیدانی باڵندەی (پەلیکان)ـە قاوەییەکان لە دوورگە بچووکەکاندا دەکەن
لە کاتێکدا بۆنی سڵەیتن زانای بایۆلۆجی باڵندە دەریاییەکان لە بەلەمێکی بچووکەوە و بەناو ئاوێکدا دەڕوات و تێدەپەڕێت کە تا کەمەر بەرزە، پەڵیکانە قاوەییەکان باڵەکانیان بەسەر سەریاندا بڵاودەکەنەوە تا دەگاتە دوورگەی ڕاکۆن.
دوورگە تەسکەکە پارچە زەوییەکی بچووکە، ویلایەتی لویزیانای ئەمریکا لە کەنداوی مەکسیک جیا دەکاتەوە. لە وەرزی زاوزێی باڵندە دەریاییەکان، شوێنەکە پڕە لە ژاوەژاو و جووڵە - یەکێکە لەو چەند شوێنە کەمەی ماونەتەوە و بۆ پلیکانەکان سەلامەتن.
دوانزە ساڵ لەمەوبەر، ١٥ دوورگەی نزم شوێنی هەبوون جێگای زاوزێی باڵندەی ویلایەتی لویزیانای تێدابوو. بەڵام ئەمڕۆ، تەنها نزیکەی شەش دوورگە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی لویزیانا هێلانەی پەلیکانی قاوەیییان هەیە — ئەوانی دیکە ژێرئاو کەوتوون و نەماون.
سڵەیتن و کەسانی دیکە کامێرای ئۆتۆماتیکییان دانا بۆ چاودێریکردنی هێلانەی پلیکانەکان لە دوورگەکەدا. کامێراکان دەریدەخەن لە ساڵانی ڕابردوودا مەترسی سەرەکی دژی پلیکانەکان لافاوە - کە دەتوانێت تەواوی هێلانەکان ڕاپێچێت، وەک ئەوەی لە مانگی 4ی ساڵی ٢٠٢١ ڕوویدا.
هەروەها زەلکاوەکانی ئاوی سوێر یان زەویە شێدارەکانی لویزیانا خێراتر لە هەموو شوێنێکی دیکەی وڵاتەکە نامێنن. زانایان مەزەندە دەکەن کە لویزیانا لە هەر ٦٠ بۆ ٩٠ خولەکێکدا نزیکەی ٩٠ مەتر لە زەلکاوەکان لەدەست دەدات.
سڵەیتن توێژەر لە زانکۆی لویزیانا لە لافایێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، "لویزیانا بە خێرایی زەوی لەدەست دەدات"، بەشێکیش لەبەر ئەوەیە کە نوقم دەبێت بەڵام هەروەها لەبەر ئەوەی ئاستی دەریا بەرز دەبێتەوە.
نەمانی دوورگە بەربەستەکان
دوورگە ونبووەکان شوێنی چیرۆکی سەرکەوتنی پاراستنی ژینگەی ئەو باڵندانەیە. ساڵانێکی زۆرە زانایان کاردەکەن بۆ ئەوەی پلیکانەکان لە مردن بە تەواوی بەدوورکەن.
مایك کارلۆس زانای بایۆلۆجی گیانلەبەرە کێوییەکانی لە ویلایەتی لویزیانا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵانی شەستەکاندا لە منداڵیدا هەرگیز پلیکانی قاوەیی نەبینیوە. وەک سیسارکە کەچەلە، زۆرینەیان بەهۆی بەکارهێنانی بەربڵاوی دەرمانی DDT کوژرابوون. توێکڵی هێلکەی تەنک دەکردەوە و ڕێگری دەکرد لە تروکاندنی هێلکەی پەلیکانەکان.
ئەو باڵندە بێوینانە لە لویزیانا بە تەواوەتی نەمابوون، تەنها وێنەیان لەسەر ئاڵای ویلایەتەکە بوو. بەڵام هەوڵێکی درێژخایەن بۆ ڕزگارکردنیان بووە هۆی گەڕانەوەی باڵندەکان.
دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٢دا DDT لە ئەمریکا قەدەغەکرا، زانایانی بایۆلۆجی پلیکانە گەنجەکانیان لە فلۆریدای نزیکەوە هێنا بۆ ئەوەی لە دوورگە چۆڵەکانی سەرانسەری کەنداوی مەکسیکدا نیشتەجێ بکرێنەوە. لە ماوەی ١٣ ساڵدا زیاتر لە ١٢٠٠ باڵندە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی لویزیانا ئازادکراون.
یەکێک لە شوێنەکان دوورگەی ڕاکۆن بوو، کە کارلۆس ئەوکات یاریدەدەری وەزارەتی گیانلەبەرە کێوییەکان و ماسی بوو لە لویزیانا، یارمەتی خواردن پێدانی پلیکانە گەنجەکانیدا لە دوورگەکەدا، وتی "دەبوو کەسێک بە دەست خۆراکیان پێبدات".
کارلۆس وەک زانای بایۆلۆجی گیانلەبەرە کێوییەکانی ولایەتەکە، دواتر سەرپەرشتی پڕۆژەکانی نۆژەنکردنەوەی دوورگەکەی کرد. بەڵام ئێستا ترسی ئەوەی هەیە ئەگەر دوورگەکان بەردەوام نەمێنن، وەک دەڵێت "ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ ڕۆژانی ساڵانی شەستەکان، نەک بەهۆی ژەهراویبوونەوە".
ڕووتەڵبوونەوەی زەویەکان پرۆسەیەکی سروشتییە کە دەبێتە هۆی سەرهەڵدان و داکەوتنی دوورگە بەربەستەکانی وەک دوورگەی ڕاکۆن. لە ماوەی هەزاران ساڵدا، چینەکانی خاک لە ڕووباری میسیسیپیدا داڕماون بۆ ئەوەی دوورگەکان دروست بکەن. بەڵام چیتر نایەتە خوارەوە چونکە خەڵک دیواریان دروست کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی لێشاوی ڕووباری میسیسیپی.
ئەمڕۆ بەربەستی بەرد بەکاردەهێنرێت بۆ پاراستنی دوورگەی ڕاکۆن لە ڕەوتی ئاو. دەزگاکانی حکومەت کاردەکەن بۆ پاراستنی دوورگەکانی تری بەربەست. ئەو پارەیە لە دارایی دوای ڕژانی نەوتی دیپ واتەری هۆرایزۆن لە ساڵی ٢٠١٠ وەرگیراوە. بەڵام بۆ هەمیشە بەردەام نابێت — و زۆرێک لە دوورگە نوقمبووەکان بە هیچ شێوەیەک دووبارە دروست نابنەوە.
پلیکانە قاوەییەکان دەتوانن زیاتر لە ٢٠ ساڵ بژین. بۆیە کاریگەری نەمانی ناوچەکانی زاوزێ کاتێکی دەوێت تا ڕوون دەبێتەوە. بەڵام داهاتووی پلیکانەکان لە دوورگەکانی بەربەستدا نادیارە.
Your browser doesn’t support HTML5