بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت" یه‌كێک له‌كاریگه‌ریه ڕاسته‌وخۆكانی ئەم ڕووداو و خۆپیشاندانانەی بەغداد بێگومان ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌ی حكومه‌تی توركیا ده‌بێت بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی كه به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وامه وه‌كو ده‌یبینین هه‌مووڕۆژێک به درۆن له‌ملاو له‌ولا خه‌ڵک شه‌هید ده‌كرێت و ئۆتۆمبێل ده‌كرێته ئامانج ئه‌مانه زیاتر ده‌بێت كه عێراق لاوازتر بوو و خۆی پێوه به‌ڕێوه‌نه‌برا بێگومان ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌ی سه‌ر سنوره‌كان زیاتر ده‌بێت، دەربارەی گفتوگۆکانی حیزبەکەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، بڵێسە جەبار فەرمان دەڵێت" دانیشتنمان له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌نه‌كاندا پێ باشه، به‌ڵام ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كه‌سی، وه به‌شه‌خسی كردنی پۆسته‌كانمان پێ‌باش نییه، هه‌تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی نه‌كراوه له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیار ته‌نها هه‌ڤاڵ دكتۆر به‌رهه‌م بوو، ئێمه بۆ دووبارە بوونەوەی سیناریۆکەی ساڵی 2018 ئاماده‌یی خۆمانمان ده‌ربڕیووه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من تێگه‌یشتبێتم پارتی ڕازی نییه به‌وه‌ی به‌وشێوه‌یه‌ی 2018 ئەو پۆستە یەکلایی بکرێتەوە. "
"ئه‌مه‌ی ئێستا ده‌یبینین ده‌ستپێكی ئه‌و شه‌ڕه ئه‌هلیه‌یه"
بێگومان ئێمه هه‌میشه وتومانه كه ئێمه وه‌كو كورد نامانه‌وێت لایه‌نگری هیچ لایه‌نێک بین، ئێمه له‌گه‌ڵ سازانی سیاسین، له‌گه‌ڵ سازانی هه‌موو لایه‌نه‌كانین هه‌ر له‌سه‌تاوه هه‌تا ئێستاش جه‌ختمان له‌سه‌رئه‌وه كردۆته‌وه ئه‌مه سیاسه‌تی یه‌كێتیه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت سازان له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا هه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌حوكمی ڕابردوو و به‌حوكمی خوێندنه‌وه‌مان بۆ دۆخه‌كه ده‌زانین كه هه‌ركات لایه‌نگری دروست بوو و سازان دروست نه‌بوو، بێگومان به‌ره‌و شه‌ڕی ئه‌هلی ده‌ڕۆین ئه‌مه‌ی ئێستا ده‌یبینین ده‌ستپێكی ئه‌و شه‌ڕه ئه‌هلیه‌یه من به بۆچوونی تایبه‌تی خۆم له‌و بڕوایه‌م ئه‌گه‌ر ئێستاش ئه‌و شه‌ڕی شیعه به شیعه‌یه ڕوونه‌دات بێگومان له‌ئاینده‌دا دوای خولێكی تری په‌رله‌مان كه هه‌مان ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵده‌بژێرنه‌وه و هه‌مان ئه‌و سیاسیانه ده‌ڕۆنه‌وه گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقی، بێگومان ئه‌م شه‌ڕه هه‌ڵاتنی نییه و هه‌رده‌بێت ڕووبدات ئه‌گه‌ر ئێستاش ڕوونه‌دات، به‌ڵام شه‌ڕێكی ماڵوێرانكه‌ر ده‌بێت بۆیه گرنگه بۆ كورد وه‌كو هه‌رێمی كوردستان كه ئێمه لایه‌نگری هیچ لایه‌نێک نه‌بین هه‌تا ئه‌وكاته‌ی ده‌توانین هه‌وڵی سازان بده‌ین له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا و هه‌وڵی میانگیری بده‌ین . "
" بێگومان کێشەی ماڵی شیعە بە ئێمە چارەسەر ناکرێت"
له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه، هەندێک ڕەخنەی ئەوە دەگرن دەڵێن له‌هاوڵاتیان ده‌ڵێت كورد ماڵی خۆی پێ ڕێكناخرێت! كه‌چی ده‌یه‌وێت لایه‌نه عێراقیه‌كان ڕێكبخات، لە کاتێکدا به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆک كۆمار ڕێكنه‌كه‌وتوون وه‌كو لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌توانن ئه‌و كێشه گه‌وره‌یه‌ی نێوان ماڵی شیعه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن له‌كاتێكدا پارتی و یه‌كێتی ماوه‌ی 10 مانگه ڕێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆک كۆمار .
بەڵام ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان(بڵێسە جەبار فەرمان) دەڵێت" بێگومان كێشه‌كان به‌ئێمه چاره‌سه‌رناكرێت كێشه‌ی ماڵی شیعه‌كان ئه‌م ململانێیه‌ی كه هه‌یه ڕاسته یه‌ک مه‌زهه‌به، به‌ڵام دوو مه‌دره‌سه‌ی جیاوازه، ئه‌م ململانێیه كۆنه و هه‌ربه‌رده‌وامی ده‌بێت وه‌كو ئاگادارین له‌ناو شیعه‌دا شیعه‌ی 12 مه‌زهه‌ب هه‌یه و شیعه‌ی 8 مه‌زهه‌ب هه‌یه واته لق و بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه و ئه‌م شه‌ڕه هه‌ربه‌رده‌وامی هه‌یه ئێمه ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین كه شه‌ڕێكی خۆێناوی له‌عێراقدا ڕوونه‌دات له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت به‌شێكین له‌عێراق بێگومان ئه‌و ماڵوێرانكه‌ریه ئێمه‌ش ده‌گرێته‌وه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ناڕێكن به‌ڵێ نه‌ک ته‌نها پارتی و یه‌كێتی به‌ڵكو هه‌موو حیزبه كوردییه‌كان ڕێک نیین و یه‌كڕیز نین كه ئێمه هه‌میشه وتومانه ئه‌مه ده‌بێته مایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه بڕوات، وه پێویست ده‌كات یه‌كگرتوو بن هه‌رهیچ نه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ندێک مه‌سه‌له‌ی ستراتیژیی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی. "
" یه‌كێک له‌كاریگه‌ریه ڕاسته‌وخۆكانی بێگومان ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌ی حكومه‌تی توركیا ده‌بێت بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان "
بڵێسە جەبار فەرمان، ئاماژەی بە کاریگەری ئەو ڕووداو و خۆپیشاندانانەی ئێستای بەغداد کردەوە و وتی" یه‌كێک له‌كاریگه‌ریه ڕاسته‌وخۆكانی بێگومان ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌ی حكومه‌تی توركیا ده‌بێت بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و بۆسه‌ر عێراق به‌گشتی كه به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وامه وه‌كو ده‌یبینین هه‌مووڕۆژێک به درۆن له‌ملاو له‌ولا خه‌ڵک شه‌هید ده‌كرێت و ئۆتۆمبێل ده‌كرێته ئامانج ئه‌مانه زیاتر ده‌بێت كه عێراق لاوازتر بوو و خۆی پێوه به‌ڕێوه‌نه‌برا بێگومان ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌ی سه‌ر سنوره‌كان بێگومان زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه یه‌كێكه له‌خاڵه‌كان كه هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، بێگومان نه‌هاتنی 200 ملیاره‌كه وه‌كو وتم ئێمه به‌شێكین له‌عێراق و ئابوریمان به‌ستراوه‌ته‌وه به ئابوری عێراقه‌وه ئه‌مانه هه‌مووی ده‌رئه‌نجامی نابێت بۆ هه‌رێمی كوردستانیش. "
" ناكرێت خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر بكرێت به‌راورد بكرێت به خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداد، چونکە لە هەرێم خەڵک داواکاری هەیە "
سه‌باره‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه هه‌تاچه‌ند كاریگه‌ری ده‌بێت واته خه‌ڵکی هەرێم چاو له‌به‌غداد بكات؟
بڵێسە جەبار فەرمان دەڵێت" ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كه له‌عێراقدا هه‌یه خۆپیشاندانێكی سیاسیه ئه‌مه‌ی كه بوترێت ئه‌مه خۆپیشاندانی گه‌له و داواكاری هه‌یه له‌ڕاستیدا ئه‌مه ڕاست نییه، وه‌كو ده‌بینین ته‌نها ئامانجیان په‌رله‌مان بوو، وه چوونه سه‌ر په‌رله‌مان ڕوونه له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌در له‌په‌رله‌ماندا نه‌ماوه و كشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ دروشمێكیان دژ به‌حكومه‌تی عێراقی نه‌وتووه و له‌به‌رده‌م هیچ داموده‌زگایه‌كی حكومه‌تی عێراقیدا خۆپیشاندان نه‌كراوه واته ئه‌م كه‌سانه‌ی كه چوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانیان كردووه خۆپیشاندانی گه‌لی عێراق نییه وه‌كو خۆپیشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری چه‌ند ساڵی پێشووتر ئه‌مه خۆپیشاندانێكی سیاسیه و لایه‌نێک دژ به‌لایه‌نێكی تره له‌به‌رئه‌وه گواستنه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان به چ شێوازێک بۆ هه‌رێمی كوردستان، ڕاسته هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ست چه‌ندین قه‌یران ده‌ناڵێن به‌ڵام خۆپیشاندانی كوردستان به‌وشێوازه‌ی به‌غداد نابێت وه‌كو وتم ئه‌وان لایه‌نێک دژ به‌لایه‌نێكی تره. "
بڵێسە زیاتر ڕونیکردەوە " ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان له‌هه‌رێمی كوردستان بكرێت هاوڵاتیانی هه‌رێم ناڕازین له‌هه‌ندێک قه‌یران و له‌هه‌ندێک ئسلوبی هه‌رێمی كوردستان دژ به‌وه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن به‌بۆچوونی من ناكرێت خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر بكرێت به‌راورد بكرێت به خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداد، خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداد سیاسین و مه‌رامی سیاسی له‌پشته دژ به‌حكومه‌ت نییه و ته‌نها و ته‌نها دژ به په‌رله‌مانه و لایه‌نێک دژ به‌لایه‌نێكی تره. "
"له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیار ته‌نها هه‌ڤاڵ دكتۆر به‌رهه‌م بوو"
دوێنێ د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق(لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " پۆستی سەرۆک کۆمار ده‌بێت كورد ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ربكات و كۆده‌نگی كوردی له‌سه‌ربێت هانی یه‌كێتیان دا، هه‌رچه‌نده كه‌مینه‌ی كوردن له‌ناو په‌رله‌مان به‌ڵام كورسی سه‌رۆک كۆماریان ده‌ده‌نێ جۆرێک ئیغرایان كردن ئه‌نجامه‌كه وایلێهات كه ئه‌وانیش به هه‌ڵه‌دا ببرێن بۆیه ئێستا له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا گفتوگۆ هه‌یه، به‌ڵام هێشتا شتێكی كۆنكرێتی نییه كه چۆن ڕێككه‌وتن بكه‌ن، به‌ڵام كاندیده‌كه‌ی ئه‌وان ئێستا له‌لای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و له‌لایه‌ن ڕه‌وتی سه‌دریش ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، وه‌كو ده‌زانرێت تویتێكی موقته‌دا سه‌در به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح بوو كه ناشێت ئه‌و ببێته سه‌رۆک كۆمار و ڕێگه نادرێت بۆیه به‌لای ڕه‌وتی سه‌دره‌وه نه‌ک هه‌ر كاندیدی سه‌رۆک وه‌زیران كاندیدی سه‌رۆک كۆماری ئه‌وانیش(یەکێتی) دیسان هێڵی سووری له‌سه‌ره. "
بەڵام بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی جەخت دەکاتەوە لەسەر کاندیدەکەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، لەو ڕوەوە دەڵێت " ئێمه پۆستی سه‌رۆک كۆمار به‌پشكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌زانین، وه بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڤاڵێكی خۆمان كاندید كردووه كه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیه‌وه ته‌نها دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح كاندیده بۆ ئه‌و پۆسته، دانوستان و دانیشتنمان له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌نه‌كاندا پێباشه، به‌ڵام ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كه‌سی، وه به‌شه‌خسی كردنی پۆسته‌كانمان پێ‌باش نییه، هه‌تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی نه‌كراوه له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیار ته‌نها هه‌ڤاڵ دكتۆر به‌رهه‌م بوو. "
" ئێمە ئامادەین بۆ دووبارە بوونەوەی سیناریۆی 2018، بەڵام پارتی ئامادە نیە "
سەبارەت بە ئه‌گه‌ری دوباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی 2018 هه‌یه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان دانیشتنه‌كانی ده‌ستپێكرده‌وه؟
لە وەڵامدا، بڵێسە جەبار فەرمان وتی " ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه ئاماده‌یی خۆمانمان ده‌ربڕیووه ئه‌وه په‌رله‌مانتاران سه‌رپشكن و ئازادن له‌وه‌ی ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من تێگه‌یشتبێتم پارتی ڕازی نییه به‌وه‌ی به‌وشێوه‌یه‌ی 2018 (بوونی دوو کاندیدی جیاوازی پارتی و یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار "
بە پێی میدیا لۆکاڵییەکان، لە زاری چەند بەرپرس و پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەو حیزبە پێی باشە بۆ یەکلاییکردنەوەی یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، لە ڕێگای پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە یەک کاندید دیاری بکرێت.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی ئێوه وەک یەکێتی ڕازی نیین په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م كێشه‌یه یه‌كلایی بكاته‌وه كه نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانی لێیه وه‌كو ده‌ڵێن؟
لە وەڵامدا بڵێسە جەبار فەرمان وتی"په‌رله‌مانتاره‌كانی كه له‌به‌غدادن نوێنه‌ری گه‌لن به‌هه‌مان شێوه هه‌موو حیزبه كوردییه‌كانی تر كه له‌به‌غدادن ئه‌وه په‌یوه‌ندیدارترن به‌م پرسه نه‌ک په‌رله‌مانی كوردستان. "
Your browser doesn’t support HTML5