ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت ئیسرائیل باجێکی قورس دەدات

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران، فەرماندەی دەستەبژێری سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ئیسرائیل باجێکی زۆر قورس دەدات بەرامبەر دواهەمین هێرشەکانی بۆ سەر فەلەستینییەکان لە غەزە.

لە زاری جەنەڕاڵی پلە باڵا حوسێن سەلامیەوە لە كاتێكدا لەگەڵ زیاد ئەلنەخەلە سەركردەی جیهادی ئیسلامی كۆبووەوە كە ئێستا لە ئێرانە، جەنەڕاڵ حوسێن سەلامی نووسیویەتی "ئیسرائیلییەكان باجێكی دیكەی قورس دەدەن بەرامبەر تاوانەكەی ئەم دواییەیان".

ئیسرائیل لە کەرتی غەزە هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا و فەلەستینییەکانیش ڕۆژی شەممە موشەکیان ئاڕاستەی شارەکانی ئیسرائیل کرد دوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنێکی ئیسرائیلی بۆ سەر گرووپە چەکدارە جیهادیە ئیسلامیەکە کۆتایی بە زیاتر لە ساڵێک تا ڕادەیەک ئارامی هێنا بە درێژایی سنورەکانی ئەو وڵاتە.

ئیسرائیل ڕۆژی هەینی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی گروپەکەی کوشت لە هێرشێکی ئاسمانی کتوپڕدا بۆ سەر باڵەخانەیەکی بەرز لە شاری غەزە لە وەڵامی ئەوەی لەو باڵەخانەیەوە هێرشی موشەکی کراوە.

ڕۆژی شه‌ممه‌ ئیسرائیل ڕایگه‌یاند که‌ چه‌کدارانی جیهادی ئیسلامی که‌ ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵدانی موشه‌ک و نمایشی چالاکی چه‌کدارانیان کردووه‌. شایەتحاڵەکان دەڵێن؛ بۆردومانەکانی دیکە پێنج خانوویان لە کەرتی غەزە کردۆتە ئامانج و دوکەڵێکی گەورە بەرزبۆتەوە و داروپەردووی وێرانبووی ئەو شوێنە بە ئاسمانی ناوچەکەدا بڵاوبۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز