ژمارەی کیسەڵەکانی دەریا لە فلۆریدا بەهۆی گەرمی کەشوهەوا لە گۆڕاندایە. شەپۆلەکانی گەرمای ئەم دواییەی ویلایەتەکانی باشوور وایکردووە لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لمی کەنارئاوەکان ئەوەندە گەرم بن کە نزیکەی هەموو کیسەڵەکانی دەریا لەوێ لەدایک دەبن مێینە دەرئەچن.
کاتێک مێیەکی کیسەڵێکی دەریا هێلانەیەک بۆ هێلکەکانی لە کەنار دەریا هەڵدەکەنێت، پلەی گەرمای لم بڕیار لەسەر ڕەگەزەکەیان لە هێلکەدا یان ڕەگەزی کیسەڵە دەریاییە ساواکان دەدات، کە پێیان دەوترێت بەچکە کیسەڵ.
بێت زیرکێلباخ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کیسەڵ لە شارۆچکەی ماراسۆن لە فلۆریدا کە دوورگەیەکە لە کەنارەکانی باشووری ویلایەتەکە دەڵێت "لە چوار هاوینی ڕابردوودا گەرمترین هاوین لە ویلایەتی فلۆریدا تۆمارکراو، ئەمەش بووەتە هۆی زیاتربوونی مێیەکانی کیسەڵەکانی دەریا "، دەشلێت "ئەو زانایانەی کە لێکۆڵینەوە لەسەر بەچکەکانی کیسەڵەکانی دەریا و هێلکەکانیان دەکەن، هیچ کیسەڵێکی دەریایی نێریان نەدۆزیوەتەوە، بۆیە لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا کیسەڵەکانی دەریا تەنها مێینە دەرچوون.
سەرباری ئەوە دەڵێت "توێژینەوەیەک لەئوسترالیا کاریگەرییەکی هاوشێوەی نیشانداوە کە تێیدا لە ٪ ٩٩ی بەچکە نوێیەکانی کیسەڵەکانی دەریا مێینەن". NOAA بەڕێوەبەرایەتی نیشتمانی ئۆقیانوس و بەرگەهەوا، کە دەزگای کەشوهەوای حکومەتی ئەمریکایە.
ماڵپەڕی NOAA’s National Ocean Service دەڵێت ڕەگەزی کیسەڵە دەریاییەکان لە کاتی پیتاندنیدا دیاری ناکرێت، بەڵکو بە پلەی گەرمی هێلکە گەشەسەندووەکان دیاری دەکرێت.
کەواتە، ئەگەر لمەکە زۆر گەرم بێت و هێلکەکان لە سەرووی ٣١ پلەی سەدیەوە بن، ئەوا هێلکەکان مێینە دەبن. ئەگەر پلەی گەرما لە خوار ٢٧.٧ پلەی سەدیەوە بێت، ئەوا بەچکە کیسەڵەکان نێر دەبن.
مێلیسا رۆسالێس رۆدریگێز پارێزەری کیسەڵەکانی دەریا لە نەخۆشخانەی کیسەڵەکان لە باخچەی ئاژەڵانی میامی. ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەدرێژایی ساڵان، دابەزینێکی بەرچاو لە ژمارەی کیسەڵەکاندا دەبینرا چونکە ئێمە هەمجۆری بۆماوەییمان نییە. ئێمە ڕێژەی نێر بۆ مێمان نییە کە پێویستە بۆ ئەوەی بتوانین ئاماری زاوزێی سەرکەوتوومان هەبێت".
هەروەها هەردوو نەخۆشخانەی کیسەڵەکان کاریان بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی هەوکردنی کیسەڵەکان بوون. لە نێو کیسەڵەکاندا هەوکردنەکان درمییە. ئەو درمانە پێیان دەوترێت فیبرۆپاپیلۆماتۆسیس، یان FP ئەگەر چارەسەر نەکرێن دەتوانن بۆ ئاژەڵەکان کوشندە بن.
زیرکێلباخ پێی خۆشە لە توانایدا بێت هەموو کیسەڵێکان ڕزگار بکات بە کردنەوەی نەخۆشخانەی زیاتر بۆ کیسەڵەکان، بە تایبەت کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و نەخۆشییەوە داهاتووی ژمارەیان لە مەترسیدایە، ووتی "نەخۆشخانەی کیسەڵ یەکەم بوو، بەڵام بەداخەوە لە هەموو فلۆریدا پێویستی زیاتر هەیە".
زانایان بەڵگەی کۆنترین تەنی تاریکیان لە گەردووندا دۆزیەوە
توێژەران دەڵێن بەڵگەیان لەسەر کۆنترین تەنی تاریک دۆزیوەتەوە کە تا ئێستا لە گەردووندا بینراوە، تەنە تاریکەکان بە نهێنی دەمێنێتەوە. زانایان پێیان وایە ئەو تەنە زیاتر لە چارەکێکی گەردوون پێکدەهێنێت، بەڵام ناتوانرێت ڕاستەوخۆ ببینرێت و هەستی پێبکرێت.
گەردوونناسان گریمانەیەکیان داناوە کە تەنە تاریکەکان بەهۆی کاریگەرییە چاودێرکراوەکانی کێشکردن لەسەر گەلەئەستێرەکان بوونی هەیە. ئەوان پێیان وایە تەنە تاریکەکان جۆرێک لە بەربەستی پارێزەر دابین دەکات کە ڕێگری دەکات لە جیابوونەوەی گەلەئەستێرەکان.
زانایان لە توێژینەوەیەکی نوێدا ڕایانگەیاندووە، کەڵکیان لە سەتەلایت و تەلەسکۆپ وەرگرتووە بۆ کۆکردنەوەی ئەو زانیاریانەی کە وای لێکردوون چاودێری تەنە تاریکەکان بکەن وەک ئەوەی 12 ملیار ساڵ لەمەوبەر هەبووە. ئەوەش دوای تەقینەوە گەورەکە زۆری نەماوە کە پێدەچێت نزیکەی ١٣.٨ ملیار ساڵ لەمەوبەر ڕوویدابێت. تەقینەوە گەورەکە ئەو تەقینەوەیە کە زۆرێک لە زاناکان پێیان وایە گەردوونی دروست کردووە.
تیمی توێژینەوەکە لەلایەن زانایانی زانکۆی ناگۆیا لە ژاپۆن سەرپەرشتی کرا. هەروەها توێژەرانی زانکۆی تۆکیۆ و چاودێری نیشتمانی گەردوونناسی ژاپۆن و زانکۆی پرینستۆنی ئەمریکای لەخۆگرتبوو.
کاتێک کەشتییە ئاسمانییەکان و تەلەسکۆپەکان و ئامێرەکانی تر چاودێری گەلەئەستێرە دوورەکان دەکەن، وەک شێوەی لە ڕابردوودا هەبوون دەبینرێن. ئەمەش بەهۆی ئەو کاتەی کە پێویستە ڕووناکی گەشت بکات. کەواتە لە هەندێک دۆخدا تێبینیەکان ئەو ڕووداوانە دەگرێتەوە کە ملیۆنان یان ملیارەها ساڵ لەمەوبەر ڕوویانداوە.
بەو پێیەی تەنە تاریکەکان ڕووناکی دەرنادەن، زۆر قورسە چاودێری بکرێت. بۆ ئهوهش زانایان تەماشی ئهوه دهكهن كه تەنەکان چۆن كاردانهوهیان ههیه بهرامبهر هێزهكانی كێشكردن.
یەکێک لە ڕێگاکان بۆ ئەمەش پێی دەوترێت لێنسی کێشکردن. ئاژانسی واڵایی ئەمریکا (ناسا) ڕوونی دەکاتەوە کە ئەمەش بریتییە لە چاودێریکردنی چۆنیەتی کێشکردنی کۆمەڵە گەورەکانی گەلەئەستێرەکان کە ڕووناکی گەلەئەستێرە دوورترەکان دەچەمێننەوە و دەیشێوێنن کە لە پشت گروپی گەلەئەستێرەکانەوە هەن.
لە کاتێکدا کە لێنسی کێشکردن یەکێکە لە ڕێگاکانی پێوانەکردنی بڕی تەنە تاریکەکان، بەڵام شێوازەکە قورسترە لەکاتی هەوڵدان بۆ چاودێریکردنی تەنەکان لە دوورترین بەشەکانی گەردووندا. تا گەلەئەستێرەکە دوورتر بێت، چاودێریکردنی چەمانەوەی ڕووناکی و شێواندنی ڕووناکی قورستر دەبێت.
بۆیە توێژەرانی بەشداربوو لە توێژینەوە نوێیەکەدا شێوازێکی دیکەیان بەکارهێنا بۆ چاودێریکردنی تەنە تاریکە دوورەکان. بڕیاریاندا سەرچاوەیەکی جیاواز بۆ ڕووناکی پشتەوە بەکاربهێنن. ئەم سەرچاوەیە بە (CMB) پاشخانی مایکرۆوەیڤی گەردوونی ناسراو.
تیشکی (CMB) تیشکی پاشماوەی تەقینەوە گەورەکەیە و وەک سەرچاوەی سەرەکی زانیاری دەربارەی گەردوونی سەرەتایی کاردەکات. تیمەکە بۆ یەکەمجار لە زانیارییەکانی ئەو تێبینیانەی بەکارهێناوە لەلایەن ئامێرێکەوە ئەنجامدراوە بە ناوی Subaru Hyper Suprime-Cam Survey کە بە تیلسکۆپی سوباروو ناوسراوە و لە هاوایی کاردەکات.
بەم داتایانە توێژەران رایانگەیاندووە، توانیویانە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار گەلەئەستێرە دەستنیشان بکەن بە ڕووناکییەکی کەم بینراون لە ١٢ ملیار ساڵ لەمەوبەرەوە .
پاشان زاناکان ڕێگەیەکی دیکەیان بەکارهێنا بۆ گەڕان بەدوای تەنە تاریکەکاندا لە دوورتر. ئەوان مایکرۆوەیڤی گەردوونییان بەکارهێنا کە لەلایەن سەتەلایتی پلانکی ئاژانسی واڵایی ئەوروپاوە چاودێری کراوە بۆ پێوانەکردنی تەنە تاریکەکانی دەوروبەری گەلەئەستێرە دوورەکان ئەوەی چۆن مایکرۆوەیڤەکان دەشێوێنن.
یویچی هاریکانێ مامۆستای یاریدەدەرە لە پەیمانگای توێژینەوەی تیشکی گەردوونی زانکۆی تۆکیۆ یارمەتی سەرکردایەتیکردنی توێژینەوەکە داوە، کە لەم دواییانەدا لە کتێبی Physical Review Letters بڵاوکراوەتەوە.
هاریکانێ لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت: "زۆربەی توێژەران گەلەئەستێرەکانی سەرچاوەی پشتەوە بەکاردەهێنن بۆ پێوانەکردنی دابەشبوونی تەنە تاریکەکان لە ئێستاوە تا هەشت ملیار ساڵ لەمەوبەر".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەکارهێنانیCMBی دوورتر وەک سەرچاوەیەکی پشتەوە وایکردووە دۆزینەوەی تەنە تاریکەکانی نوێ دەستەبەربێت. لەمبارەیەوە ووتی "بۆ یەکەمجار خەریکی پێوانەکردنی تەنە تاریکەکان بووین لە نزیکەی سەرەتاییترین ساتەکانی گەردوونەوە".
ماسامی ئۆچی مامۆستای زانکۆی تۆکیۆ سەرپەررشتی زۆرێک لە تێبینییە نوێیەکانی کرد. ئاماژەی بەوەکردووە، بیرۆکەی گەڕان بەدوای تەنە تاریکەکاندا لە گەلەئەستێرە دوورەکاندا تەواو نوێ بووە پێش ئەوەی تیمەکە دەست بە پڕۆژەکە بکات، ووتی "تەماشای تەنە تاریکەکانی دەوروبەری گەلەئەستێرە دوورەکان بکەن؟ بیرۆکەیەکی شێتانە بوو. کەس بیری بۆ ئەوە نەدەچو کە دەتوانین ئەمە بکەین".
هێرۆناو میاتاکی مامۆستای زانکۆی ناگۆیا وتی دڵخۆشە توێژەران توانیویانە "پەنجەرەیەکی نوێ بکەنەوە" بۆ کاتێکی وا دوور. میاتاکی دەڵێت: " 12 ملیار ساڵ لەمەوبەر پرسەکان زۆر جیاواز بوون. گەلەئەستێرەی زیاتر دەبینیت کە لە پرۆسەی دروستبووندان بە بەراورد بە ئێستا. یەکەم کۆمەڵە گەلەئەستێرەکان بە هەمان شێوە دەستیان بە دروستبوون کردووە".
توێژینەوە: گیانلەبەرە کێوییەکانی جیهان زیاتر لە مەترسیدان لەوەی هەستیان پێکراوە
توێژینەوەیەکی نوێ هەفتەی ڕابردوو لە گۆڤاریCommunications Biology بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە ڕەنگە گیانلەبەرە کێوییەکانی جیهان تووشی کێشەی زیاتر بن لەوەی کە زاناکان تا ئێستا ڕایانگەیاندووە.
زانایان بەدواداچوونیان بۆ دۆخی زیاتر لە 147 هەزار ڕووەک و ئاژەڵ کردووە. بەڵام هەزاران جۆر هەن کە تا ئێستا زانایان ئەوەندە لەبارەیەوە نازانن بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر تەندروستی و سەلامەتییان بدەن. لە دەرئەنجامدا ئەو جۆرانە لە لیستی جۆرەکانی مەترسیان لەسەرە یان لەئەگەری لەناوچوونەکان دانەنراون. یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت(IUCN) ساڵانە ئەو لیستە نوێ دەکاتەوە.
لەنێو ئەو جۆرانەی کە کەم پشکنینیان بۆ کراوە، نەهەنگی ئۆرکا و ئارمادیلۆی ئەفسانەیی ئەرجەنتین و ٢٠٠ جۆری شەمشەمەکوێرە لە سەرانسەری جیهاندا.
لە هەندێک دۆخدا نەبوونی داتا خۆی نیشانەی ئاگادارکردنەوەیە. تیمێک لە زانایانی نێودەوڵەتی دەڵێن، ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە دۆزینەوەی ئەو جۆرە سەخت بێت، چونکە ژمارەیان کەمیکردووە. ئەوان داتای بارودۆخی ژینگە و هەڕەشەکانی مرۆڤیان بەکارهێنا بۆ نەخشەکێشانی ئەگەری مردنی جۆرەکان لەنێو ئەوانەی پشکنینیان بۆ کردووە.
پاشان، تیمەکە تەماشی ئەو ٧٦٩٩ جۆرەیان کردووە کە بەباشیی پشکنینیان بۆ نەکراوە. توێژینەوەکە دەڵێت، ئەوان مەزەندەیان کردووە کە نزیکەی لە٪٥٦یان ڕووبەڕووی بارودۆخێک دەبنەوە کە ئەگەری زۆرە جۆرەکان بخەنە مەترسی مردن، یان لەناوچوون.
ڕێکخراوی IUCN نزیکەی لە٪٢٨ی جۆرەکانی جیهان بە "مەترسیان لەسەرە" ناو دەبات.
ملیۆنان جۆری تری ڕووەک و ئاژەڵ هەن کە هەرگیز IUCN تەماشی نەکردوون.
لە راپۆرتێکی ساڵی ٢٠١٩ی پلاتفۆرمی زانست سیاسەتی نێونەتەویی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە هەمەجۆرەی باێۆلۆجی خزمەتگوزارییەکانی سیستەمی ژینگە زانایان مەزەندەی دەکەن کە یەک ملیۆن مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.
جان بۆرگێلت نووسەری راپۆرتەکە و زانای ژینگەیە لە زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیای نەرویج، لەبارەی ئەو ڕووەک و ئاژەڵانەی کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە و "زنیاری کەم لەسەریان هەیە" ووتی"ژمارەیەک لەوانە لە ناوچە بچووکەکاندا دەژین دوور لە ناوەندەکانی دانیشتوانی مرۆڤ. ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەیان لە ناوەڕاستی ئەفریقا و ماداگاسکار و باشووری ئاسیادان.
دەشڵێت، دۆخی سروشت "دەکرێت لەوە خراپتر بێت لەوەی ئێمە دەیبینین ئەگەر ئەم پێشبینیانە ڕاست بن".
توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری هەرە خراپترینی دۆخەکان جۆرێکە لە ئاژەڵەکان کە پشکنینیان بۆ ناکرێت کە لە ئو زەویدا دەژین، بەجۆرێک مەزەندە دەکرێت ٪٨٥ی مەترسی لەسەر بێت.
زۆرجار حکومەتەکان ئامانجیان پاراستنی ئەو جۆرانەیە کە لەلایەن IUCN ناویان لێنراوە وەک هەڕەش یان مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە".
پامێلا گۆنزالێز دێل پلیگۆ زانای بواری ئیکۆلۆژییە لە زانکۆی ئێڤۆرا لە پورتوگال و بەشداری توێژینەوەکە نەبووە. وتی توێژینەوەکانی وەک ئەمە "تیشک دەخەنە سەر ئەو جێگایانەی دارایی بۆ پاراستنیان تەرخان بکرێت".
Your browser doesn’t support HTML5