هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبەشە، سەبارەت بە بۆچوونی حزبەکەی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق و دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن، دەڵێت" ڕای یەکێتی لەگەڵ ڕای چوارچێوەی هەماهەنگییە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنەکان، دەشڵێت" ڕه‌وتی سه‌در باش ده‌زانێت كه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت ئه‌مانه میكانیزمی ده‌ستوریی هه‌یه، ئه‌مه واقیعێكه ناكرێت ئه‌مانه هه‌مووی پێشێلی ده‌ستوری بكرێت، له به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نێكی سیاسی ده‌یه‌وێت ئه‌مه كارێكه گونجاو نییه، سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق لە هەرێمی کوردستان، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت: ئاگادارنیم هیچ لایەک ئەو داوایەی لە لایەنە کوردییەکان کردبێت بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق لە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئێستا په‌رله‌مانی عێراق شوێنه‌كه‌ی گونجاو نه‌ماوه بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان، ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌وانه‌یه ئارامترین شوێن بێت بۆ به‌ستنی دانیشتنه‌كانی پەرلەمانی عێراق. "
" سەردانەکەی عامری بۆ کوردستان "
لە سەرەتای قسەکانیدا، هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەربارەی سەردانەکەی هادی عامری بۆ هەرێمی کوردستان دەڵێت" بێگومان دوای كۆبوونه‌وه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی وابڕیاردرا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌سیاسیه‌كان بكەن، بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت یه‌كه‌م حكومه‌تێک پێكبهێنرێت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌ن له‌ڕووی مه‌سه‌له‌ی داواكاری خه‌ڵک و كێشه‌ی كاره‌با مه‌سه‌له‌ی سیاده-سه‌روه‌ری هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌ن ده‌توانن له‌چوارچێوه‌ی حكومه‌تێكی به‌هێز و خزمه‌تگوزاریی وه‌ڵام بدرێته‌وه ئه‌مه لایه‌نی داواكاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، گریمان ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی تریش بكرێت، به ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ ئه‌م قۆناغه چه‌قبه‌ستویه‌ی مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته یان هه‌ر بابه‌تێكی تر، ئه‌مه‌ش بێگومان له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تێكی نوێ یان پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێیه‌وه بۆ كاتێكی دیاریكراو یان ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه پێی ده‌ده‌رێت له‌ڕووی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه پێی ده‌سپێرێت به‌پێی ڕێككه‌وتنی سیاسی لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌بێت به‌میكانیزمێكی یاسایی و ده‌ستوریی تێپه‌ڕێندرێت نه‌ک بهحكومهتێكی كاربه‌ڕێكه‌ر چ بۆ یاسای نوێی داهاتوو بۆ هه‌ڵبژاردن یان ئه‌م یاسایه ده‌نگی بۆ بدرێت یان یاسایه‌كی تر (تشریح) بكرێت یان ئه‌و بودجه‌ی كه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته گریمان دیاری ده‌كرێت هه‌موو ئه‌وانه له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تێكی ده‌نگ پێدراو و متمانه پێكراو ده‌بێت نه‌ک كاربه‌ڕێكه‌ر. "
هەرێم کەمال ئاغا وتیشی" سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانه‌كه‌ی هادی عامری ئه‌مه دوو بژارده بوو، كه ئاماژه‌م پێدا بۆ هه‌ردوو بابه‌ت، بێگومان ده‌بێت له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان گفتوگۆ هه‌بێت لێكتێگه‌یشتن هه‌بێت، له‌وانه‌ش كه سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد مه‌به‌ستیانه پارتی دیموكراتی كوردستانیش له چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه له ڕابردوو له هاوپه‌یمانی ڕه‌وتی سه‌در بوو ئێستا واده‌كرێت هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر ته‌نانه‌ت ڕه‌زامه‌ندی سه‌درییه‌كانیش هه‌بێت له‌هه‌ندێک كاروباری حكومه‌ت و پێكهێنانی كابینه‌كه. "
" ئێستا په‌رله‌مانی عێراق شوێنه‌كه‌ی گونجاو نه‌ماوه بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان... ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌وانه‌یه ئارامترین شوێن بێت بۆ به‌ستنی دانیشتنه‌كان "
ئایا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هیچ داواكاریه‌كی له‌لایه‌نه كوردییه‌كان چ پارتی و چ یه‌كێتی كردووه كه كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بهێننه شارێكی هه‌رێمی كوردستان؟
لەوەڵامدا هەرێم کەمال ئاغا وتی" ئه‌وه‌ی كه ده‌بینرێت ئێستا په‌رله‌مانی عێراق شوێنه‌كه‌ی گونجاو نه‌ماوه بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان، ده‌كرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م شوێنه بێت ده‌ستوریش ڕێگه‌ی پێداوه له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م وڵاته بێت ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌وانه‌یه ئارامترین شوێن بێت بۆ به‌ستنی دانیشتنه‌كان، به‌ڵام ئایا ئه‌م بابه‌ته هاتۆته گفتوگۆ؟ من ئاگاداری ئه‌وه نیم چه‌ند داواكاری هه‌بووه له‌و بابه‌ته، چونكه سه‌رۆكی په‌رله‌مان هیچ كاتێكی دیاری نه‌كردووه ته‌نانه‌ت دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌ڵپه‌ساندووه بۆیه له‌وه ئاگادار نیم ئایا ئه‌م داواكارییه هه‌یه په‌رله‌مان له هه‌رێمی كوردستان دابنیشێت من له‌وه ئاگادار نیم. "
" ئه‌مه واقیعێكه ناكرێت ئه‌مانه هه‌مووی پێشێلی ده‌ستوری بكرێت، له به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نێكی سیاسی ده‌یه‌وێت ئه‌مه كارێكه گونجاو نییه "
وه‌كو سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ئایا پێتانوایه له‌مكاته‌دا له‌قازانجی كورده كه لایه‌نی سه‌دری ڕێگه ناده‌ن كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان له به‌غداد بكرێت؟ چونکە هه‌ندێک پێیانوایه (مجازفه)یه كه كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌نجام بدرێت؟
لە وەڵامدا هەرێم کەمال ئاغا وتی" ڕه‌وتی سه‌در باش ده‌زانێت كه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت ئه‌مانه میكانیزمی ده‌ستوریی هه‌یه، هه‌ندێک ڕێكار و سه‌رۆكایه‌تی هه‌یه ڕێگه نادات حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر بمێنێته‌وه چی بكات ئه‌مه واقیعێكه مانای ئه‌وه نییه ئه‌وانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن دژی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ن، به‌ڵام هه‌ندێک ڕێكار و میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته هه‌یه چ وه‌كو بودجه و چ وه‌كو یاسا ئه‌مه پێویستی بهحكومهتێكی ده‌نگ پێدراو و متمانه پێدراو هه‌یه ئه‌م حكومه‌ته‌ی كه هه‌یه حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ره ئه‌م ده‌سه‌ڵاته یاسایی نییه، بۆیه ئه‌مه واقیعێكه ناكرێت ئه‌مانه هه‌مووی پێشێلی ده‌ستوری بكرێت، له به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نێكی سیاسی ده‌یه‌وێت ئه‌مه كارێكه گونجاو نییه، دووه‌م، حكومه‌تی ئێستا، حكومه‌تێكه لهكۆمهڵێک بڕیار ناتوانێت و ده‌ستی گیراوه ئه‌م وڵاته پێویستی به حكومه‌تێكی به‌هێز هه‌یه ئه‌م وڵاته كێشه‌ی كاره‌بای هه‌یه و كێشه‌ی (سیاده-سه‌روه‌ری) هه‌یه ئه‌م وڵاته كێشه‌ی ئه‌من و ئاسایشی هه‌یه ئه‌م وڵاته هاورده‌یه‌كی زۆری نه‌وتی هه‌یه كه مانگانه له‌سه‌روو 11 ملیار داهاتی هه‌یه زیاد له گومرگ و باج و داهاته‌كانی تری ناوخۆ ئه‌م ئابوریه به‌هێزه‌ی ژێرخانی ئابوری ئه‌م وڵاته ده‌توانرێت خزمه‌تی زۆر گه‌وره‌ی پێبكرێت به‌و به‌رزیه‌ی نرخی نه‌وت ده‌توانرێت ئه‌م بۆشاییانه‌ی كه له‌ڕابردوو به‌هۆی كۆڤید 19 و دابه‌زینی نرخ دروستبووه كورتهێنان و قه‌رز و هه‌موو ئه‌وانه ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری بكرێت ئه‌م وڵاته پێویستی بهحكومهتێک هه‌یه، به‌ڵام چۆن ده‌كرێت به ڕقه‌به‌رایه‌تی و چه‌قبه‌ستوویی له‌گه‌ڵ یه‌كتری چاوه‌ڕێی چی بكه‌ین ناكرێت چاوه‌ڕێی لایه‌نێكی سیاسی بكرێت كه به‌ئاره‌زووی خۆی چی ده‌وێت و چی بكرێت و چی نه‌كرێت. "
" ڕای یەکێتی لەگەڵ ڕای چوارچێوەی هەماهەنگییە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنەکان "
سه‌باره‌ت به دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌مكاته‌دا كه ئێستا بابه‌تی سه‌ره‌كی داواكاری ڕه‌وتی سه‌دره ڕۆژی شه‌ممه‌ش مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆچونی خۆی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربڕی ئایا بۆچوونی یه‌كێتی چییه له‌سه‌ر دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان؟
لە وەڵامدا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق وتی" دیاره لێكتێگه‌یشتنی ته‌واو هه‌یه له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێیوایه چه‌قبه‌ستوویی سیاسی له‌چوارچێوه‌ی میكانیزم و ڕێكاره یاساییه‌كانی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته ئه‌نجام ده‌درێت دوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی بۆ ئه‌و بابه‌ته و ده‌نگ پێدراو و متمانه پێدراو به‌كارێكی ئاسایی ده‌بیینرێت، به‌ڵام پێمانوایه نه‌خشه‌ی سیاسی به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ناگۆڕێت هه‌مان ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئێستا هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی ئێستا قبوڵ نه‌كرێت له داهاتووش ئه‌و ئه‌نجامانه قبوڵی یه‌كتر ناكرێت، بۆیه پێش هه‌مووشتێک ده‌بێت بیر له‌وه بكرێته‌وه چۆن یه‌كتر قبوڵ بكرێت پێشئه‌وه‌ی باسی هه‌ڵبژاردن بكرێت پێش ئه‌وه‌ی باسی دانیشتنی په‌رله‌مانیش بكرێت من پێموایه باشترین شت لێکنزیكبوونهوه و لێكتێگه‌یشتنی سیاسیه له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌كه ئینجا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بێت یان پێكهێنانی حكومه‌تێک بێت هه‌رچیه‌ک بێت، به‌ڵام به‌بێ ڕێككه‌وتنی سیاسی نابێت ڕه‌وتی سه‌در شه‌قامی له‌ده‌ستدایه، به‌ڵام په‌رله‌مان ئه‌و بڕیاره ده‌دات و ئه‌و یاسایه نوێ ده‌كاته‌وه په‌رله‌مان بڕیار ده‌دات حكومه‌ت پێكبهێنرێت یان پێكنه‌هێنرێت مه‌سه‌له‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانیش لهههرشوێنێكی ئه‌م وڵاته بێت كاتێک كه حكومه‌ت ڕێككه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر كرا په‌رله‌مان له هه‌ولێر بێت یان له‌سلێمانی بێت له به‌سرا بێت یان له‌به‌غداد بێت ئه‌م بابه‌ته كێشه‌یه‌ک نابێت، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی یاساییه‌وه ڕێگه‌پێدراوه له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م وڵاته دانیشتنی په‌رله‌مان بكرێت. "
واتە ڕای ئێوە وه‌كو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌گه‌ڵ ڕای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دوبارهكردنههوهی هه‌ڵبژاردن؟
لە وەڵامدا هەرێم کەمال ئاغئ وتی" بێگومان. "
بۆچی یه‌كێتی و پارتی وه‌كو دوولایه‌نی سه‌ره‌كی كوردی یه‌ک بۆچوونتان نییه سه‌باره‌ت بهدوبارهكردنهوهی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان؟
وەڵامەکەی هەرێم کەمال ئاغا بەمجۆرەبوو" سه‌ره‌تا كۆبوونه‌وه‌كان به‌یه‌كه‌وه بووین له‌به‌غداد به‌یه‌كه‌وه سه‌ردانی لایه‌نه سیاسیه‌كان كرا ئیتر واڕوویدا له‌كۆتایی پارتی به‌لای ڕه‌وتی سه‌دره‌وه ڕۆیشت و بڕیاری حیزبه‌كه‌یان بوو، ئه‌مه بۆ بڕیاری خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئێمه پێمانوابوو ئه‌وكاته، كورد نابێت ببێته به‌شێک له‌كێشه‌كانی ناوماڵی شیعه هه‌رچه‌نده ئێمه بۆچوونه‌كانمان له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی زۆر شتمان به‌یه‌كه‌وه كردووه، به‌ڵام ئێمه ئێستاش ده‌یڵینه‌وه بۆ ناوماڵی شیعه پێمانوایه كورد نابێت ببێته به‌شێک له‌كێشه‌كانی كه له‌ناو ماڵی شیعه هه‌یه بۆیه ڕای ئێمه وایه كێشه‌كان ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت و گفتوگۆ بكرێت ئه‌وكات به‌كۆی ده‌نگ، چونكه ئێستا هیچ لایه‌نێک ناتوانێت بیسه‌پێنێت بڵێت هه‌رده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێت ئه‌مه ده‌بێت به‌ڕێككه‌وتنی سیاسی بێت بێ ڕێككه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر ئایندهی ئه‌م وڵاته له‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێت خراپترده‌بێت. "
" له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تا ئێستاش ئێمه هیچ شتێكمان واژوو نه‌كردووه له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی "
بەڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدایه هه‌ڵوێستی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئایا ئه‌مه خۆ خستنهبهرهی لایه‌نێكی شیعه نییه؟
لە وەڵامدا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی وتی" نه‌خێر، له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تا ئێستاش ئێمه هیچ شتێكمان واژوو نه‌كردووه له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئێمه پشتگیری ئه‌وانمان كردووه له كۆمه‌ڵێک بابه‌ت یه‌كتری گرتۆته‌وه به‌تایبه‌تی كاتێک كه لایه‌نێكی سیاسی ئیعلانی هه‌موو شته‌كانی كرد بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌شه‌كه‌ی تر كه یه‌كێتی یه یان لایه‌نه‌كانی تری ناوماڵی شیعه‌یه ئه‌مه ناچارین لێكتێگه‌یشتنی ترمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر، به‌ڵام ئێمه ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ڕێككه‌وتنه‌وه‌ی ناوماڵی شیعه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، ئێمه وه‌كو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌مان ئه‌و بیر‌و بۆچوونه‌مان هه‌یه، كه یه‌كه‌م ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كانمان كرد وته‌یه‌كمان پێشكه‌ش كرد ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه ئێمه نابینه به‌شێک له‌كێشه‌كانی ناو ماڵی شیعه ئێستاش هه‌مان بیروبۆچوونی یه‌كێتی هه‌یه، به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یڵێن ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه‌ی شیعه نه‌ک ته‌نها چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ڕه‌وتی سه‌دریشه‌وه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئێمه پیرۆزباییان لێده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر حكومه‌تێک بۆ كاتێكی دیاریكراو چه‌ند ئه‌ركێكی هه‌بێت ئێمه پیرۆزباییان لێده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كۆی پرۆسه‌كه به‌ڕێككه‌وتنی سیاسی بێت دیسان ئێمه پێشوازی و پیرۆزباییان لێده‌كه‌ین بۆیه ئێمه نه‌بووینه به‌شێک له‌كێشه‌كان به‌ڵكو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌شێک بووه له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان. "
" وه‌كو سه‌رۆكی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند" ماڵی مام جه‌لال كراوه‌یه بۆ هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک بتوانرێت له‌وێ چاره‌سه‌رێک یان گفتوگۆیه‌ک بكرێ "
هەرێم کەمال ئاغای سەرۆک فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە کۆتایی قسەکانیدا وتی" ئێستاش ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر به‌هه‌رچیه‌ک هه‌یه قوربانی پێویسته له‌پێناو كۆبوونه‌وه په‌یامه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه وه‌كو كاک بافڵ وه‌كو سه‌رۆكی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند" ماڵی مام جه‌لال كراوه‌یه بۆ هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک بتوانرێت له‌وێ چاره‌سه‌رێک یان گفتوگۆیه‌ک بكرێت هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان بتوانین ئه‌م چه‌قبه‌ستوییه‌ی كه ئێستا هه‌یه له‌عێراق كۆتایی پێبهێنرێت ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته بووه هه‌ڵبژاردنی ئێستای پێشوه‌خته به‌بێ ڕێككه‌وتنی سیاسی هه‌مان ئه‌و نه‌خشه سیاسیه‌ی كه ئێستا هه‌یه كه نه‌خشه‌یه‌كی سیاسی چه‌قبه‌ستووه ماڵ وێرانییه بۆ عێراق، بۆیه ده‌بێت ڕێككه‌وتن هه‌بێت حكومه‌تێكی داهاتوو پێكبهێنرێت یان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌بێت ڕێككه‌وتنی سیاسی هه‌بێت چونكه به‌بێ ڕێككه‌وتنی سیاسی له‌هیچ ئاراسته‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ناڕوات . "
Your browser doesn’t support HTML5