تورکیا کوژرانی حەوت ئەندامی پەکەکە ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند؛ لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باکوری عێراق، سوپای تورکیا حەوت ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی کوشتووە.

تورکیا بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانیەکانی بەسەر ئاسمانی عێراقی دراوسێیدا لە چوارچێوەی هێرشەکانی بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە کە بنکەیان لەوێ هەیە.

وەزارەتەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە "ئۆپەراسیۆنەکانمان تا پاکتاوکردنی دوا چەکدار بەردەوام دەبێت" بە شێوەیەکی گشتی وشەی "پاکتاوکردن" بەکاردەهێنێت بە واتای کوژران.

شایەنی باسە پەکەکە لە ساڵی 1984 دا یاخیبوونی چەکداری لە دژی دەوڵەتی تورکیا دەستیپێکردووە و تا ئێستا زیاتر لە 40 هەزار کەس لەو شەڕەدا کوژراون. هاوکات لەلایەن تورکیا و ئەمەریکا و یه یەکێتی ئه وروپاوە وەک گرووپێکی تیرۆریستی ناودێرکراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز