لە ڕۆژی جیهانی ونبواندا، نوێنەرانی کەسوکاری ونبوانی هەڵەبجە، ئەنفال، شەنگال و بارزان داوای هەنگاوی خێرا دەکەن بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە ونبوون و لەلایەن کۆمسیونی نێودەوڵەتی کاروباری بێسەروشوێنکراوان تۆمارکراون، نیگەرانیشن لەوەی کە هەوڵێکی جدی ئەوتۆ نەدراوە لەلایەن هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەندەوە بۆ دۆزینەوەیان .
لە ڕۆژەی جیهانی ونبواندا کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیبارانی هەڵەبجە و تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە بە هەماهەنگی کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی کاروباری بێسەروشوێنکراوان لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بە بەشداری نوێنەرانی هەڵەبجە و گەرمیان و شەنگال و بەرزان ئیڤێنتێکی کراوەی لە ژێر ناونیشانی "بێسەروشوێنکراوانی کوردستان ،ئەرکی دامەزرازوە پەیوەندیدارەکان و مافی کەسوکاریان ڕێکخست کە بە پێی دواین ڕووپێویەکان 337 هاووڵاتی هەڵەبجە.
سوزان سەفەر نوێنەری شەنگال لە ئیڤێنتەکەدا لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " لە سەردەستی داعش تا ئێستا 2 هەزار و 800 کەس چارەنوسیان نادیارە، ئێمە تا ئێستا لیژنەیەکی جدیمان نەبینیوە کار بۆ دۆزینەوەی ونبوەکانمان بکات، لە کاتێکدا کەسوکاریان لە دۆخێکی خراپیدا ژیان دەگوزرێنن."
زەمەن ڕەسول نوێنەری کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ کاروباری بێسەروشوێنکراوان ڕایگەیاند " ڕێکخراوەکەیان زیاتر لە 10 ساڵە لە عێراق کاردەکات، بۆ بەدواداچوون بۆ بێسەروشوێنکراوان و یارمەتی دەوڵەتان دەدات بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیان بۆ دۆزینەوەی کەسانی بێسەروشوێنکراو، لەو چوار چێوەیەشدا چەندی خولی ڕاهێنانی کردووەتەوە لە بواری گۆڕی بە کۆمەڵ و پشکنینی دی ئێن ئەی."
ئاوارە حسێن مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕ لە بواری یاسای نێودەوڵەتی لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" ئەو تاوانانەی کە دژی کورد لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە ئەنجامدراون هەمووی تاوانی نێودەڵەتین، ئەگەر بتوانین ئەم کەیسانە ببەینە دادگای تاوانکاری نێودەڵەتی دەتوانرێت قوربانیەکان قەرەبووی مادی وەربگرێتەوە لە سندوقی متمانەی دادگاکە، بەڵام تا ئێستا لە ڕێگایەکی یاسایی نەتوانراوە کار لەسەر ئەمە بکرێت."
چیرۆکی ونبوونی منداڵێکی ئەمەریکی بەناوی(یتان) و دۆزینەوەی و پێشوازیکردن لێی دەبێتە سەرەتایەک بۆ دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ ونبوانی جیهان. لە پارێزگای هەڵەبجە لە ساڵی 1980 وە 337 کەس ونبوون کە 160 خێزان خاوەنداریەتیان لێدەکەن و 61 ونبووی ئەنفال هەیە، لە شەڕی عێراق و ئێران 16 کەس، لە کیمیابارانی هەڵەبجە 211 کەس، کۆڕەو 4 کەس و شەڕی ناوخۆ 6 کەس و ئەوانەشی بەهۆکاری دیکە ونبون 46 کەسن، ساڵانە چەندین جار داواکاری بۆ دۆزینەوەی ونبووەکان لەلایەن کەسوکاریانەوە دەکرێت .
Your browser doesn’t support HTML5