جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی( بەرزان شێخ محەمەد) دەڵێت" دڵنیایی ده‌ده‌م دانانی کامێراکانی هاتوچۆی جێگیر لە سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئێستاش بەردەوامن لە کارەکانیان، بەڵام ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم جاران كامێرا‌كان له‌ئاستێكی نزمدا بوون ئێستا به‌رزیانكردۆته‌وه و بەردەوامن لە کارەکانیان، دەشڵێت "دانانی ئەو کامێرایانە کاریگەری لەسەر موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی دەبێت، چونكه ئه‌گه‌ر شوێنێک داهاتی زۆربێت له فه‌رمانگه‌كانماندا هاتووچۆیه ئێستا ئه‌و داهاته 70% كۆمپانیایه‌ک ده‌یبات، به‌دڵنیاییه‌وه نه‌ک هه‌رئه‌وه زۆر كار هه‌یه خراوه‌ته ئه‌ستۆی ئه‌و داهاته‌ی كه له‌سنوری سلێمانی كۆده‌كرێته‌وه له‌وانه بودجه‌ی ته‌شغیلی-به‌كاربردنی فه‌رمانگه‌كان و كۆمه‌ڵێک شت یان ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی ڕێوشوێنی تر بگرێته‌به‌ر، هه‌م بۆ مووچه و هه‌م بۆ ئه‌و پارانه‌ی كه له سلێمانیدا مانگانه پێویسته خه‌رج بكرێت، بە وتەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی" نه‌ک داواكاری گشتی سلێمانی داواكاری گشتی هه‌ولێریش له‌سه‌ر خه‌ته، دەشڵێت" هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێک دادوه‌ری به‌توانا له‌سه‌ر خه‌تن كه ده‌ڵێن جۆری ئه‌م گرێبه‌سته نایاساییه هیوادارین كه ئه‌نجامێكی هه‌بێت. "
" دڵنیایی ده‌ده‌م دانانی کامێراکانی هاتوچۆی جێگیر جێبه‌جێ ده‌كرێت"
ئێوە وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌فته‌ی ڕابردوو كامێرای چاودێری خێرایی سه‌ر شه‌قامه‌كانتان ره‌تكردووه وه‌كو نوێنه‌رانی خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانی، ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێكرا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كۆمپانیایه‌وه و به‌رده‌وام بوون له‌دانانی ئه‌و كامێرایانه، ئێوه وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی چی ده‌كه‌ن؟
لە وەڵامدا بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی" من دڵنیایی ده‌ده‌م كه ئه‌و كاره (دانانی کامێراکانی هاتوچۆی جێگیر) جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام واهه‌ستده‌كه‌م حكومه‌ت بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه ده‌ستكاری ڕێوشوێنه‌كانی بكات، به‌ڵام خۆی له‌ڕاستیدا كه ئێمه ره‌تمانكرده‌وه هه‌ر گرێبه‌سته‌كه یاسایی نه‌بوو، گرێبه‌سته‌كه دژی یاسای هاتوچۆ بوو، چونکە بۆ نمونە له‌ناو سلێمانیدا كۆمه‌ڵێک ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا هه‌یه، هه‌ریه‌كه ژماره‌یه‌كی هه‌ڵواسیوه كاتێک ئه‌و كامێرایه ده‌یگرێت به‌ڕاستی نازانێت بێ سه‌ره‌تایه یاخود سه‌ره‌تای هه‌ی،ه له گرێبه‌سته‌كه‌شدا حكومه‌ت ده‌بێت مانگانه به‌كاش ئه‌و پاره‌یه بداته‌وه به كۆمپانیاكه، واته له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌و پاره‌یه‌ی كه حكومه‌ت له‌داهاتی تر ده‌ستی ده‌كه‌وێت به‌كاش ده‌بێت بیداته‌وه به كۆمپانیا، له‌وێدا پاره‌یه‌كی زۆر ده‌ڕوات و ناچێته‌وه شوێنی،لایه‌نێكی تر بارودۆخی ئابوری خه‌ڵک باش نییه له كاتی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌دا ده‌چێت پاره‌ی سه‌رپێچیه‌كان ده‌دات واته چوارساڵ جارێک ساڵانه تازه ده‌كرێته‌وه، ئێمه كه بیرمان لێكرده‌وه ره‌تی ئه‌و بابه‌ته‌مان كردووه له‌به‌ر ئه‌وخاڵانه‌یه ئه‌گه‌رنا ئێمه دژی كامێرا و دژی سیسته‌م نین. "
" سێ هۆکار هەیە .... "
بەرزان شێخ محەمەد دەربارەی ڕەتکردنەوەی ئەو کامێرایانە لە لایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە دەڵێت" ئێمه دوای پرسیاركردنمان له‌خه‌ڵكی شاره‌زا به‌ڕاستی سێ هۆكار هه‌یه کە جارێ كامێرا دانه‌نرێت، حكومه‌ت پێویسته هه‌وڵبدات كه مۆڵه‌ت ده‌دات، شۆفێر بخاته سه‌رشەقام، به داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا مۆڵه‌ت زۆر ده‌درێت، واته شۆفێر نییه وه‌كو پێویست له‌سه‌ر شەقامەکان، خۆ مه‌رج نییه بتوانێت ئۆتۆمبێله‌كه لێبخوڕێت ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ ناكات یان ڕۆشنبیری نییه، دووه‌م، ڕێگاوبانه‌كانمان ڕێگاوبانی باش نین ئه‌و كامێرانه‌ی له‌وڵاتان دانراون له‌ڕێگاوبانێكی بێ كێشه‌دا دانراون. "
" من دڵنیام جێبه‌جێ ده‌كرێت "
واتە ئه‌و كامێرا چاودێرییە جێگرانەی هاتوچۆ هه‌ر داده‌نرێت به‌ڵام به‌ده‌ستكاریه‌وه وەک خۆت دەڵێیت؟
لە وەڵامدا بەرزان شێخ محەمەد وتی" ئه‌وه‌ی من زانیاریم ده‌ستكه‌وتبێت زانیاری فه‌رمی نا وه‌كو وتم ئه‌م بابه‌ته پرۆژه‌یه‌ک نییه له‌ناو پارێزگاكه‌دا بێت ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بۆی هه‌یه ئه‌و پرۆژانه كه له‌ناو پارێزگاكه‌دایه واپێویست ده‌كات به‌پێی یاساكه‌ی ئێمه هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هه‌بووایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌كو كاری ئاسایی خۆی له‌بڕیارداندا هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاوه ناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی من بیستوومه وه‌كو زانیاری حكومه‌ت هیچ لێدوانێكی نه‌داوه له‌و بابه‌ته‌وه مه‌گه‌ر ئه‌فسه‌رێكی هاتوچۆی سلێمانی وتویویه‌تی ئێمه كار به‌و ڕێنمایانه ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه بابه‌تی نایاسایی زۆر تێدایه ته‌سه‌ورده‌كه‌م حكومه‌ت به‌و گرێبه‌سته‌دا بچێته‌وه و چۆنیه‌تی دانانی كامێرا‌كان به‌تایبه‌تی (پۆینت تو پۆینت) چونكه ئه‌وه سیسته‌مێكه ئاماده‌كاری ده‌وێت بۆنموونه له‌و وڵاتانه‌ی كه دانراوه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه كامێراكه به سه‌د مه‌ترێک 10 خه‌ت هه‌یه ئه‌وه له‌جاده و ڕێگاوبانی كوردستاندا نییه، دواتر ئه‌و كامێرایه پێویسته ئه‌و ئۆتۆمبێله بخاته چوارگۆشه‌یه‌كی دیاریكراودا له‌وێدا بڕیاربدات ئایا سه‌رپێچی كردووه یان نا ئه‌مانه له‌ڕێگه‌وبانی كوردستاندا جێبه‌جێ نابێت، له‌به‌رئه‌وه من پێمخۆشه كامێرا هه‌بێت له‌ڕێگاكاندا بۆ سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان چونكه ئه‌گه‌ر مانگی پێشوو به‌نموونه وه‌ربگرین 27 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه نزیكه‌ی 80 كه‌سیش بریندار بووه ئه‌مه هه‌موو هۆكاره‌كه‌شی تیژڕه‌وییه له‌وه‌دا كه حكومه‌ت كامێرا داده‌نێت ئێمه وه‌كو ئه‌نجوومه‌نیش ره‌تی ئه‌وه ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ره‌تی ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه گرێبه‌ستێكی داوه به‌كۆمپانیایه‌ک به‌زیادكردنی ئاشكرا بووه نه‌بووه رێوشوێنه‌كه‌ی به‌یاسای هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پرۆژه‌یه‌ک كه له‌و بابه‌ته بێت ده‌بێت به‌زیادكردنی ئاشكرا بیدرێتێ، من دڵنیام جێبه‌جێ ده‌كرێت، چونكه ره‌تكردنه‌وه‌ی ئێمه له چوارچێوه‌ی پارێزگاكه‌ماندا بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه تایبه‌ت به پارێزگای سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی پێداوین یاساكه‌ی ئێمه، به‌ڵام ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان نییه لەگەڵ ئەوەشدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتیه‌كانمانداین، حه‌زناكه‌ین ده‌سه‌ڵاتێكمان هه‌بێت من پێمخۆشه ئه‌نجوومه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت ده‌بێت دژی هاوڵاتی بین له‌كۆی گشتی پرۆسه‌كه ئێمه وایده‌بینین له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیاندایه. "
" ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه ئاگاداربین له‌پارێزگای سلێمانیدا هاوڵاتی هه‌تا ئاستێكی زۆر پێوه‌ی پابه‌ند نابێت و پاره نادات "
كه‌واته حیكمه‌تی ره‌تكردنه‌وه‌كه له‌چیدایه لە کاتێکدا خۆت دەڵێی من دڵنیام هەر جێبەجێ دەکرێت؟
لە وەڵامدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی" ئێمه نوێنه‌ری خه‌ڵكین به‌كۆی گشتی ئه‌وه‌ی كه سه‌ردانی كردووین ئه‌وه‌ی كه خۆمان ڕاپرسیمان كردووه، دژی ئه‌م جۆره سیسته‌مه‌ن، دژی كامێرا نییه، دژی ئه‌وه نییه كه حكومه‌ت هه‌وڵبدات كاری نه‌خوازراو كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت حكومه‌ت چاوی له ئاستی ئابوری هاوڵاتیه‌كه‌ی بێت، وه ده‌بێت له‌مۆڵه‌تدان زۆر ته‌ركیز بكات ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ده‌داتێت شۆفێره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێگاوبانه‌كان چاک بكات، له‌به‌رئه‌وه ئێمه ده‌ستخۆشی ده‌كه‌ین نه‌ک له‌كامێرای تیژڕه‌ویی ده‌ستخۆشی ده‌كه‌ین كه حكومه‌ت ڕێگایه‌ک دابنێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاری نه‌خوازراو و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان،بەو چه‌شنه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیه ڕووداوی نه‌خوازراویش كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه ئاگاداربین له‌پارێزگای سلێمانیدا هاوڵاتی هه‌تا ئاستێكی زۆر پێوه‌ی پابه‌ند نابێت و پاره نادات. "
" ئه‌گه‌ر یاساكه ده‌سه‌ڵاتمان بدا سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زیری ناوخۆ بكه‌ین "
بەرزان شێخ محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد" ئێمه له‌كۆبوونه‌وه‌دا بڕیارماندا به ده‌نگی زۆری ئه‌ندامان، ئه‌گه‌ر یاساكه ده‌سه‌ڵاتمان بدا سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زیری ناوخۆ بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یاساكه ده‌سه‌ڵاتمان نه‌دا ده‌توانین سكاڵا له گرێبه‌سته‌كه بكه‌ین. "
"نه‌ک داواكاری گشتی سلێمانی داواكاری گشتی هه‌ولێریش له‌سه‌ر خه‌ته، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێک دادوه‌ری به‌توانا له‌سه‌ر خه‌تن"
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی زیاتر ڕونیکردەوە " ئه‌و ڕێگایانه‌ی یاسا ڕێگه‌مان پێده‌دا، ئێمه سكاڵا له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه و له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێمه هۆكاره نایاساییه‌كه ده‌ربخه‌ین به‌تایبه‌تی نه‌ک داواكاری گشتی سلێمانی داواكاری گشتی هه‌ولێریش له‌سه‌ر خه‌ته، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێک دادوه‌ری به‌توانا له‌سه‌ر خه‌تن كه ده‌ڵێن جۆری ئه‌م گرێبه‌سته نایاساییه هیوادارین كه ئه‌نجامێكی هه‌بێت. "
" سلێمانی له هیچ ڕوویه‌كه‌وه ئاماده‌یی تێدا نییه ئه‌م سیسته‌مه‌ی تێدا دابنرێت "
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی وت"من ئه‌وه‌ی كه گرێبه‌سته‌كه‌م بینیووه سلێمانی دۆخی نه‌خوازراوی زۆره، سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی تێدا كه‌مه، پاره‌ی تێدا كه‌مبۆته‌وه، ئیشوكاری تاكی هاوڵاتیانیش تێدا كه‌مبۆته‌وه و پرۆژه‌كانی هه‌مووی له‌كارخراوه یه‌كێک له سه‌رنجه‌كانمان ئه‌وه بوو كه بۆ له سلێمانیدا؟ له‌هه‌ر وڵاتێک ئه‌م پرۆسه‌یه كرابێت سه‌ره‌تا شه‌قامێكیان به تێست وه‌رگرتووه نه‌ک شارێک و به‌و به‌رفراوانییه ئێمه یه‌كێک له‌گله‌یه‌كانمان ئه‌وه بووه كه بۆچی سلێمانی؟ چونكه سلێمانی له هیچ ڕوویه‌كه‌وه ئاماده‌یی تێدا نییه ئه‌م سیسته‌مه‌ی تێدا دابنرێت. "
" كامێرا‌كان جاران له‌ئاستێكی نزمدا بوون ئێستا به‌رزیانكردۆته‌وه "
بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی" ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم كامێرا‌كان جاران له‌ئاستێكی نزمدا بوون ئێستا به‌رزیانكردۆته‌وه به‌رده‌وامه له‌كاره‌كانی. "
"پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌چاوی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بكات"
بەرزان شێخ محەمەد لە قسەکانیدا تیشکی خستەسەر ڕووداوی تەقەکردن لەو کامێرا چاودێرییانەی لە هەفتەی ڕابردوو ڕوویدا، لەو ڕووەوە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلەمانی وتی" به‌داخه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوانه‌دا نیین، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌م وڵاته زووتر شته‌كان به‌یاسایی بكرێت، به‌ڵام پێویستیشه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چونكه بڕیاره‌كه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ركراوه، پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌چاوی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بكات، چونكه بیه‌وێت و نه‌یه‌وێت نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی پارێزگاكه ده‌كه‌ن كاتی خۆی ئێمه له‌ئه‌نجوومه‌ن ده‌ستبه‌كاربووین سوێندمان خواردووه به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتی پارێزگاكه له‌سه‌روو هه‌موو كاره‌كانمانه‌وه بێت، له‌به‌رئه‌وه ئێمه وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ڕێ وشوێنی مه‌ده‌نی و یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر و به‌به‌رده‌وامی ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه هه‌تا سیسته‌مه‌كه به‌جۆرێک ده‌گۆڕێت هه‌م به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتی تێدابێت هه‌م ڕووداوی نه‌خوازراوی هاتوچۆ كه‌مبكاته‌وه له‌هه‌مانكاتیشدا وانه‌كرێت له‌سه‌ر گیرفانی هاوڵاتی كۆمپانیایه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت. "
" حكومه‌ت له‌وه‌دا كه پاره‌كه به‌كاش بداته‌وه به‌كۆمپانیاكه زیانێكی گه‌وره ده‌كات "
كه‌واته بە بۆچونی تۆ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی كرد له‌به‌رژه‌وه‌ندی كێدایه وەک خۆت دەڵێی لە زیانی حکومەتە؟
لە وەڵامدا بەرزان شێخ محەمەد وتی" ئێمه كه سه‌رنج ده‌ده‌ین له ڕێككه‌وتنه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكه‌دایه، ئێستاش ناو شاری سلێمانی هه‌زاره‌ها ئۆتۆمبێلی لێیه كه ژماره‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه ئه‌مانه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن. "
كۆمپانیاكه هی كێیه كه حكومه‌ت خۆی ده‌خاته‌به‌ر زیانێک له‌پێناویدا(وەک خۆت دەڵێیت)؟
وەڵامەکەی بەرزان شێخ محەمەد بەمجۆرەبوو" من نازانم كۆمپانیاكه هی كێیه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانم ده‌بووایه ئه‌و كۆمپانیایه به‌كێبڕكێی زیادكردنی ئاشكرا بووایه، دووه‌میشیان حكومه‌ت له‌وه‌دا كه پاره‌كه به‌كاش بداته‌وه به‌كۆمپانیاكه زیانێكی گه‌وره ده‌كات، چونكه هه‌تا پاره له‌شۆفێرێكی باشور وه‌رده‌گیرێته‌وه له‌وانه‌یه چه‌ند مانگێک بخایه‌نێت له‌به‌رئه‌وه ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی داهات. "
" دانانی ئەو کامێرایانە کاریگەرییان لەسەر موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی هەیە... "
واته مەبەست ئەوەیە كاریگه‌ری خراپتری ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆی سلێمانی كه هه‌تا ئێستاش مانگانه مووچه‌ی دواده‌كه‌وێت؟
لە وەڵامدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی" به‌ڵێ، چونكه ئه‌گه‌ر شوێنێک داهاتی زۆربێت له فه‌رمانگه‌كانماندا هاتووچۆیه، ئێستا ئه‌و داهاته 70% كۆمپانیایه‌ک ده‌یبات، به‌دڵنیاییه‌وه نه‌ک هه‌رئه‌وه زۆر كار هه‌یه خراوه‌ته ئه‌ستۆی ئه‌و داهاته‌ی كه له سنوری سلێمانی كۆده‌كرێته‌وه له‌وانه بودجه‌ی ته‌شغیلی-به‌كاربردنی فه‌رمانگه‌كان و كۆمه‌ڵێک شت یان ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی ڕێوشوێنی تر بگرێته‌به‌ر هه‌م بۆ مووچه و هه‌م بۆ ئه‌و پارانه‌ی كه له سلێمانیدا مانگانه پێویسته خه‌رج بكرێت. "
Your browser doesn’t support HTML5