زانایانی کەشوهەوا هۆشداری دەدەن لە دروستبوونی کێشەی رژد بۆ ژیان لە دەریای ناوەڕاست بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە وەرزی هاویندا.
ئەو زانایانە دەڵێن، لە بەرشەلۆنە لە ئیسپانیا تا تەلئەبیب لە ئیسرائیل پلەی گەرمی ئاو لەودیوی دەریاوە بەرز دەبینن.
پلەکانی گەرما لە ٣ پلە بۆ ٥ پلەی سەدی لە سەرووی پلەکانی گەرمای ئاساییەوە بۆ وەرزی هاوین ڕاگەیەندراوە. ئەوان باس لەوە دەکەن کە پلەی گەرمی ئاو بە بەردەوامی بۆ سەرووی ٣٠ پلەی سەدی بەرزبووەتەوە.
گەرمایەکی زۆر لە ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی دەوروبەری دەریای ناوەڕاست لەم هاوینەدا سەرنجێکی زۆری بەدەستهێناوە. بەڵام بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەریاکان کەمتر گرنگی پێدراوە.
شەپۆلی گەرمی دەریایی بەهۆی دروستبوونی ڕەوتی زەریاکانەوە ڕوودەدات کە ناوچەیەک لە ئاوی گەرم دروست دەکات. هەروەها سیستەمی کەش و هەوا و گەرمی لە بەرگەهەوادا دەتوانێت پلەی گەرمی ئاوەکە زیاد بکات. هەروەک چۆن شەپۆلەکانی گەرما لەسەر وشکانی، شەپۆلی گەرمی دەریا درێژترن، زۆرتر ڕوودەدەن و بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا توندتر دەبن.
خواکیم گارابۆ توێژەر لە پەیمانگای زانستە دەریاییەکان لە شاری بەرشەلۆنە. لەمبارەیەوە دەڵێت " دۆخەکە زۆر مایەی نیگەرانیە ئێمە زۆر پاڵ بە سیستەمەکەوە دەنێین. دەبێت بە زووترین کات لە پرسەکانی کەشوهەوا هەنگاو بنێین".
گارابۆ بەشێکە لە تیمێک کە لەم دواییانەدا راپۆرتێکیان لەسەر شەپۆلەکانی گەرما لە دەریای ناوەڕاست لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٩ بڵاوکردەوە، راپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە شەپۆلەکانی گەرما بووەتە هۆی مردنی ژمارەیەکی زۆر لە جۆرەکانی دەریا.
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە نزیکەی ٥٠ جۆر لە شیلانی دەریا و ئیسفەنج و جۆگە لە دەریاییەکان بەدرێژایی هەزاران کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست کاریگەرییان لەسەر بووە. توێژینەوەکە لە گۆڤاری Global Change Biology بڵاوکراوەتەوە.
دۆخی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بە تایبەتی جێگەی سەرنجە. جیل ریلۆڤ زانای دەریا لە دامەزراوەی توێژینەوەی ئۆقیانوگرافی و لیمنۆلۆجی ئیسرائیل، کە هەروەها یەکێکە لە نووسەرانی توێژینەوەکە وتی ئاوەکانی کەناری ئیسرائیل، قوبرس، لوبنان و سوریا "گەرمترین شوێنە گەرمەکانن لە دەریای ناوەڕاستدا، بە دڵنیاییەوە، ئێستا پلەی گەرمی دەریا لە هاویندا بە بەردەوامی لە سەرووی ٣١ پلەی سەدییە."
ئەم دەریا گەرمانە مانەوەی جۆرە خۆجەییەکان بەرەو لێوار دەبات. وتی هەموو هاوینێک پلەی گەرمی خوازراو لە ئاسایی تێدەپەڕێت.
زانایان پێشبینی دەکەن لە ساڵانی داهاتوودا زیاتر لە ڕۆژئاوای دەریای ناوەڕاست بەرەو یۆنان و ئیتاڵیا و ئیسپانیا لەدەستچوونی جۆرەکان ببینن.
گارابۆ وتی دەریاکان لە٪٩٠ی گەرمی زیادەی زەوی هەڵدەمژن. هەروەها لە٪٣٠ی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن هەڵدەمژن کە بەهۆی بەرهەمهێنانی خەڵوز و نەوت و گازەوە بۆ بەرگەهەوا دەردەچێت، کە ئەمەش پێی دەوترێت کاریگەری هەڵمژینی کاربۆن. زانایان دەڵێن زەریاکان هەسارەکە دەپارێزن لە کاریگەرییە توندەکانی کەشوهەوا.
زانایانی ئۆقیانوس دەیانەوێت بەرپرسان لانیکەم لە٪٣٠ی ناوچە دەریاییەکان لە چالاکییەکانی مرۆڤ وەک ماسیگرتن بپارێزن. لە ئێستادا نزیکەی لە٪٨ی ناوچەی دەریای ناوەڕاست پارێزراوە.
توێژینەوە زانستییەکانی ئەم دواییە باس لەوە دەکەن کە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٢ بۆ ٢٠١٨ هەر ١٠ ساڵ جارێک پلەی گەرمی ڕووکاری دەریای ناوەڕاست بە ڕێژەی ٠.٤ پلەی سەدی زیادی کردووە، ساڵانە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی ٠.٠٥ پلەی سەدی بەرز بووەتەوە. هەندێک لە زاناکان دەڵێن تەنانەت بەرزبوونەوەی زۆر کەم لە تێکڕای پلەکانی گەرما دەتوانێت کاریگەریی ڕژدی لەسەر تەندروستی زەریاکان هەبێت.
دەریای ناوەڕاست کەمتر لە 1%ی زەریاکانی جیهان پێکدەهێنێت. بەڵام پسپۆڕان مەزەندەی دەکەن لە نێوان ٤ بۆ ١٨%ی جۆرە دەریاییە ناسراوەکانی جیهان لەخۆدەگرێت.
گارابۆ وتی"پرسیارەکە سەبارەت بە مانەوەی سروشت نییە، چونکە جۆراوجۆری زیندوو ڕێگاکان دەدۆزێتەوە بۆ (مانەوەی) لەسەر هەسارەکە”. "پرسیارەکە ئەوەیە ئەگەر بەردەوام بین لەم ئاراستەیەدا ڕەنگە کۆمەڵگاکەمان، مرۆڤەکان، شوێنێکیان بۆ ژیان نەبێت".
زانایان دەڵێن رەنگە ئەستێرەی دووەمی بکوژ بەر زەوی کەوتبێت
زانایان لێکۆڵینەوە لە ئەگەری ئەوە دەکەن کە ئەستێرەیەکی دووەم نزیک لە هەمان کاتی یەکەم بەر زەوی کەوتبێت کە پێیان وایە نزیکەی هەموو ژیانی دایناسۆرەکانی کوشتووە.
لێکۆڵینەوەکە پەیوەندی بە دەمەچاڵێکی بچووکترەوە هەیە کە بەم دواییە لە زەریاکەدا دۆزرایەوە. توێژەران دەڵێن لەوانەیە ئەو دەمەچاڵە لە لایەن ئەستێرەیەکی گەورەوە دروست بووبێت.
زانایان لە مێژە پێیان وایە ئەستێرەیەکی گەورە نزیکەی ٦٦ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لە نزیک نیمچە دوورگەی یوکاتانی مەکسیک کەوتووەتە سەر زەوی. ئەوان هێزی بەرکەوتنەکە یەکسان بەهێزی نزیکەی ١٠ ملیار بۆمبی ئەتۆمی مەزەندە دەکەن.
پێدەچێت بەرکەوتنەکە یان کاریگەرییەکەی بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاوی دارستانەکان و بوومەلەرزە و شەپۆلی بەرزی زەریاکان، یان سونامی. هەروەها زانایان پێیان وایە ئەم ڕووداوە بووەتە هۆی دەردانی ماددەی کیمیایی بۆ بەرگەهەوا کە بۆتە هۆی ساردبوونەوەی توند.
ئەم ڕووداوە گۆڕانی کەشوهەوا بە هۆکاری نەمانی زیاتر لە ٪٧٠ی ژیانی ڕووەک و ئاژەڵەکان دەزانێت. هەموو ئەو دایناسۆرانەی کە لە باڵندە نەچوون، مردوون.
ئەو لێدانە دەمەچاڵێکی زەبەلاحی دروست کرددوە پانییەکەی نزیکەی ١٨٠ کیلۆمەتر و قووڵییەکەی ٩٠٠ مەترە.
توێژەران دەڵێن ئەو دەمەچاڵە بەمدوایانە لە باکووری زەریای ئەتڵەسی دۆزراوەتەوە، زۆر بچووکترە، پانییەکەی نزیکەی ٨.٥ کیلۆمەتر دەبێت. تا ٤٠٠ مەتر لە ژێر بنی دەریادایە لە کەناراوەکانی گینیا لە ڕۆژئاوای ئەفریقا.
زانایان بە کەڵک وەرگرتن لە ئامێری پێوانە و هەستکردن بە بومەلەرزە ئەو دەمەچاڵەیان دۆزیوەتەوە. ئەم جۆرە ئامێرانە بۆ پێوانەکردنی بوومەلەرزە و وەرگرتنی سیگناڵەکانی تری لەرزین لەسەر زەوی دروستکراون.
ئەم دەمەچەڵە لەلایەن ئویسدین نیکۆڵسن زانای جیۆلۆجی زانکۆی هێریۆت وات لە شاری ئەدینبرگ لە سکۆتلەندا دۆزرایەوە. لەو کاتەدا نیکۆڵسن خەریکی پڕۆژەیەکی نەخشەکێشانی زەریاکان بوو کە بڵاوبوونەوەی بنی دەریاکانی تێدابووە. ئەم جۆرە بڵاوبوونەوەیە هۆکارێکە بۆ ئەوەی کیشوەرەکانی ئەفریقا و ئەمریکا بە تێپەڕبوونی کات جیا ببنەوە و بۆتە هۆی دروستبوونی زەریای ئەتڵەسی.
نیکۆڵسن لە بەیاننامەیەکدا وتی "لە ڕابردوودا زۆر داتای بومەلەرزەم لێکداوەتەوە، بەڵام هەرگیز شتێکی لەم شێوەیەم نەبینیوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، سەری سوڕماوە کە بینیویەتی داتاکان وێنای دەماچاڵێکی فراونیان کردووە "بە تایبەتمەندییەکی زۆر نائاسایی".
نیکۆڵسن باسی لەوەشکردووە، ئەو دەمەچاڵە چەندین توخم لەخۆدەگرێت کە ئەوە دەردەخات لەوانیە هۆکارەکەی ئەستێرەیەکی بچووک بێت. بەڵام دەشڵێت، توێژەران پێویستیان بە لێکۆڵینەوەی زیاتر دەبێت پێش ئەوەی ئەو تیۆرییە پشتڕاست بکرێتەوە. تیمێک بەنیازە سەردانی ئەو دەمەچالە بکەن بۆ هەڵکەندن لە بنی دەریا و کۆکردنەوەی نمونەی کانزاکان.
دۆزینەوەکانی تیمەکە لەم دواییانەدا لە توێژینەوەیەکدا لە بڵاوکراوەی Science Advances بڵاوکرایەوە.
ڤێرۆنیکا برای یەکێکی دیکەیە لە ئەندامانی تیمی توێژینەوەکە، زانای هەسارەکانە لە زانکۆی ئەریزۆنا. برای ھاوشێوەکردنی کۆمپیوتەری بەکارھێنا بۆ پێشبینیکردنی ئەو کاریگەرییانەی ئەمجۆرە چاڵانە دروست دەکن.
ھاوشێوەکردنەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەمەچالەکە بەهۆی ئەستێرەیەکی ٤٠٠ مەترەوە دروست بووە کە کەوتۆتە ناو ٥٠٠ بۆ ٨٠٠ مەتر قوڵایی ئاوەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت ئەمە ببێتە هۆی سونامی بە بەرزی ٩٠٠ مەتر، هەروەها بوومەلەرزەیەک بە گووڕی ٦.٥.
برای ئاماژەی بەوەدا کە کاریگەرییەکانی ئەو دەمەچالە بەمدوایانە دۆزرایەوە زۆر کەمتر بوە لەوەی کە بەر مەکسیک کەوتوە. بەڵام "بە شێوەیەکی بەرچاو" دەبوە زیادبوونی وێرانکاری ناوخۆیی. ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆزینەوە نوێیەکە وای لێدەکات پرسیار بکات ئایا دەمەچاڵی تری بەرکەوتن هەیە زاناکان تا ئێستا نەیاندۆزیوەتەوە؟.
نیکۆڵسن وتی تیمەکەی بیریان لەوە کردووەتەوە کە هەردوو دەمەچەلەک کاریگەریان بەیەکەوە ببەسترێتەوە. توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، پێیان وایە ئەو دەمەچاڵە نوێ دۆزرایەوە لەوانیە بەهۆی کەرتبوونی ئەستێرەیەکە بۆ 2پارچە دروست بووبێت.
شۆن گولیک پسپۆڕی کاریگەرییەکانی دەمەچاڵ لە زانکۆی تەکساس لە ئۆستن. ئەو دۆزینەوەکەی بە دۆزینەوەیەکی "سەرسوڕهێنەر" ناوبرد کە دەتوانێت ببێتە هۆی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە کاریگەرییە ئەگەرییەکانی دیکە لە دەوروبەری هەمان سەروەختدا.
گولیک لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت: "سەرەڕای چوار ملیار ساڵ بەرکەوتەکان بەر زەوی کەوتوون، بەڵام تەنها 200یان دۆزراونەتەوە". ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەم شێوەیە هەواڵێکی سەرسورهێنەرە هەرکاتێک کاریگەرییەکی نوێی ئەگەر دۆزرایەوە، بە تایبەت لە ژینگەی (ئۆقیانوسدا) کە سەختە بۆ گەڕان".
ئەگەری ئەوە هەیە هەندێک هەسارەکان بتوانن ڕووبار لە ئەڵماس دروست بکەن
بەپێی توێژینەوەیەک ڕۆژی هەینی بڵاوکراوەتەوە کە جۆرێکی سادەی پلاستیک بەکارهێنراوە بۆ دووبارە دروستکردنەوەی ئەو بارودۆخانە کە گوایە بووەتە هۆی بوونی ئەڵماس لە ناوەوەی هەسارەکانی ئۆرانۆس و نەپتون.
زانایان گریمانەیان کردوە کە فشارە گەورەکان هایدرۆجین و کاربۆن دەگۆڕن بۆ ئەڵماس، بە هەزاران کیلۆمەتر لە ژێر ڕووی گازی ئەو دوو زەبەلاحە سەهۆڵاویەدا دەڕژێت.
توێژینەوەکە لە گۆڤاری "Science Advances" بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرکەوتنی ئۆکسجین لەگەڵ ئەم تێکەڵەیە ئاسانکاری بۆ دروستبوونی ئەڵماس دەکات.
دۆمینیک کراوس، زانای فیزیایی لە تاقیگەی توێژینەوەی ئەڵمانی "HZDR" و یەکێکە لە نووسەرانی توێژینەوەکە ڕوونیکردەوە کە ڕەنگە ئەم ڕووبارانە جۆرێکی زۆر تایبەتیان هەبێت.
کراوس بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، ئەگەری زۆرە ئەڵماسەکان لە "شلەیەکی گەرم و چڕ" دروستبن، پێش ئەوەی بە هێواشی بڕژێتە ناوچە بەردینەکە لە ناوەڕاستی دوو هەسارەکەدا، کە ١٠ هەزار کیلۆمەتر لە ژێر ڕووی هەسارەکەیانەوە دوورە. پاشان شلەکە بە چین چین "بە دووری سەدان کیلۆمەتر یان زیاتر" بڵاودەبێتەوە.
زانایانی تاقیگەی "HZDR" و زانکۆی "رۆستۆک" لە ئەڵمانیا و "ئیکۆڵ پۆلتەکنیک"ی فەرەنسا لە هەوڵی دووبارە دروستکردنەوەی ئەو بارودۆخانەدان کە ڕووبارەکانی ئەڵماس تێیدا دروست دەبن.
ئەوان جۆرێکی سادەی پلاستیکیان بەکارهێناوە کە ڕۆڵی هەیە لە تێکەڵکردنی پێکهاتە پێویستەکان بۆ دروستکردنی ئەڵماس کە بریتین لە کاربۆن و هایدرۆجین و ئۆکسجین و ئەم جۆرە پلاستیکەش هەمان ئەو پلاستیکەیە کە لە دروستکردنی بوتڵی خواردنەوە گازییەکان بەکاردێت. پاشان لە تاقیگەی سلاک لە شاری ستانفۆرد لە ئەمریکا بە بەکارهێنانی لەیزەرێکی بەهێز کەوتە بەر گەرمی.
کراوس ئاماژەی بەوەدا کە ئەو نانۆئەڵماسانەی کە دروست بوون لە ڕێگەی تیشکی ئێکس زۆر سادە بینراون، بەڵام چڕییەکی سەرسوڕهێنەریان هەیە و ئەوەندە بچووکە کە بە چاو ناتوانرێت بیبینرێت.
ئۆکسجین "کە بە ڕێژەیەکی زۆر لەم دوو هەسارەدا هەیە" ئاسانکاری بۆ دروستبوونی ئەڵماس کردوە. بەپێی بڵاوکراوەیەک كە لەگەڵ توێژینەوەكەدا بڵاوكراوەتەوە، زانایان پێیان وایە ئەو ئەڵماسانەی لەسەر ئەم دوو هەسارەیە دروست دەبن لە تاقیكردنەوەكاندا كە لەسەر زەوی ئەنجام دەدرێن، رەنگە گەورەتر بن لە پێكهاتەكە، هەروەها رەنگە قەبارەكەیان یەكسان بە ملیۆنان کیرات بێت.
ئەم دۆزینەوەیە ڕێگە خۆش دەکات بۆ ڕێگەیەکی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی نانۆئەڵماس کە زیاتر لە زۆر بواردا بەکاردەهێنرێت لەوانە پشکنینی پزیشکی، نەشتەرگەری نائاسایی یان تەکنیکەکانی پرۆسێسەری نانۆ.
شێوازی پیشەسازی بۆ دروستکردنی نانۆئەڵماس ئەوەیە کە ماددە دەوڵەمەندەکان بە کاربۆن بخرێتە ژێر تەقینەوەی زۆر بەهێزەوە. بنیامین ئۆفۆری ئۆکای، زانا لە "سلاک" و یەکێک لە نووسەرانی توێژینەوەکە دەڵێت: بەرهەمهێنانی نانۆئەڵماس بە لەیزەر ڕێگەیەکی زۆر پاکتر و ئاسانترە و کۆنترۆڵ دەکرێت.
سەبارەت بەو ئەڵماسانەی کە لەسەر نەپتون و ئۆرانۆس دروست دەبن، کە دوو دوورترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆرن، ئەرکەکانی داهاتووی واڵایی دەبێت چاوەڕێ بکەن بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر لەسەری بزانن. تا ئێستا تەنها یەک پشکنەری ناسا بە ناوی ڤۆیەجەر ٢ نێردراوە بۆ ئەو دوو هەسارە سەهۆڵاوییە.
Your browser doesn’t support HTML5