د. ئیدریس هادی سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت" ئەگەر هەموو کارەکان تەواو ببێت ئەوا لە هەفتەی یەکەمی مانگی 11 ی ئەمساڵ پارتی کۆنگرە دەبەستێت، سەبارەت بە ڕێژەی بەشداری ئافرەتانیش، د. ئیدریس هادی دەڵێت" به‌بێ هه‌ڵبژاردنیش 25% ی ئافره‌ت دێته كۆنگره له ناو كۆنگره‌ش ئه‌وه‌ی خۆی بپاڵێوێت و به‌توانا بێت و ده‌نگ بهێنێت ده‌بێته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه، هەروەها ئەوەشی وت " ڕای هه‌موو ئه‌ندامانی پارتی ئه‌وه‌یه كه "كاک مه‌سعود" وه‌كو سه‌رۆكی پارتی بمێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواستێكی جه‌ماوه‌رییه له ناو پارتی كه داواكارن جه‌نابی سه‌رۆک بمێنێته‌وه. "
" هه‌فته‌ی یه‌كه‌می 11 ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێک ته‌واوبوو ئه‌وكاته كۆنگره ده‌بەستین "
لە سەرەتای قسەکانیدا بەرپرسی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە کۆنگرەی حزبەکەیان ڕایگەیاند"به‌پێی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی كه كردوومانه، له‌سه‌ره‌تای مانگی 11 واته هه‌فته‌ی یه‌كه‌می 11 ئینشائه‌ڵا ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێک ته‌واوبوو ئه‌وكاته كۆنگره ده‌بەستین. "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا هیچ بارودۆخێک هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ئێوه له‌به‌رچاوی بگرن كۆنگره دوابخه‌ن؟
د. ئیدریس هادی وتی"هه‌تا ئێستا نه‌خێر هه‌روه‌كو ئاماده‌كاریمان كردووه به‌پێی ئه‌و خشته‌یه ده‌ڕوات كه دامانناوه. "
" ژمارەی ئەندامانی کۆنگرە "
دەربارەی ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره و شێوازی هه‌ڵبژاردنی ئەندامەکانی کۆنگرە، د. ئیدریس هادی وتی"هه‌ر بازنه‌یه‌ک به‌نزیكه‌یی ناوچه‌یه‌ک بۆ دوو یان سێ ناوچه نزیكه‌ی چوار هه‌زار كه‌س له‌خۆده‌گرێت هه‌مووشی به هه‌ڵبژاردن ده‌بێت، بۆ هه‌زار كه‌س یه‌ک نوێنه‌ر هه‌ڵده‌بژێردرێت ده‌چێته كۆنگره، به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئێمه كردوومانه نزیكه‌ی 800 كه‌س له‌كۆنگره به‌شدار ده‌بێت. "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا چه‌ند كه‌س به (ته‌زكیه) دێته كۆنگره؟
د. ئیدریس هادی وتی"هه‌تا ئێستا به (ته‌زكیه) هیچ كه‌سێک نایه‌ته كۆنگره ته‌نها به‌رپرسی لقه‌كان نه‌بێت كه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی نین ئه‌وانه‌ش ژماره‌یان نزیكه‌ی 18 كه‌سن، ئه‌مانه به‌بێ هه‌ڵبژاردن دێنه كۆنگره له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ئه‌وانیش ژماره‌یان 21 كه‌سن بێگومان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌ب سیاسی ئه‌وانه‌ش به‌بێ هه‌ڵبژاردن ئاسایی بۆخۆیان دێنه كۆنگره. "
" خه‌ڵكی كۆنیش ده‌مێنێتەوە و خه‌ڵكی تازه‌ش دێت "
سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختیکردەوە"هه‌تا ئێستا کارەکانی ئئمادەکاری بۆ کۆنگرە به‌ڕێكوپێكی ڕۆیشتووه، هه‌موو لقه‌كانی كه پارتی هه‌یه‌تی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان له زاخۆ هه‌تا خانه‌قین و به‌غداد هه‌مووی به‌ڕێكوپێكی ده‌ڕوات و هه‌ڵبژاردن كراوه زۆربه‌ی بازنه‌كانی كه دامانناوه هه‌ڵبژاردنی تێدا كراوه و به‌پێی ئه‌و په‌یڕه‌وه و ڕێنمایانه‌ی كه دامانناوه هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ڕێوه‌چووه. "
پێشبینیتان چیه بۆ دوای كۆنگره بۆ ئه‌نجامه‌كان چی ده‌بێت؟
لە وەڵامدا د. ئیدریس هادی وتی"هه‌موو كۆنگره‌یه‌ک مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه كه خۆی نوێ بكاته‌وه و خه‌ڵكی تازه سه‌ربكه‌وێت، به دڵنیاییه‌وه كۆنگره بۆ ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی باش بێنه پێشه‌وه و خه‌ڵكێكی تازه بتوانن سه‌ركردایه‌تی پارتی بكه‌ن، بێگومان خه‌ڵكی كۆنیش ده‌مێنێت و خه‌ڵكی تازه‌ش دێت له‌به‌رئه‌وه پێی ناوترێت (موفاجه‌ئه) به‌ڵكو ئه‌و كێبڕكێیه‌كه له‌نێوان ئه‌ندامه‌كان ده‌كرێت. "
" زیاتر گرنگیمان به ئافره‌ت داوه 25% ی ئه‌وانه‌ی دێنه كۆنگره له ئافره‌ت ده‌بن "
هەروەها سەبارەت بەوەی ده‌وترێت كه پارتی به‌نیازه له‌م كۆنگره‌یه گه‌نجه‌كان بێنێته پێشه‌وه ئایا ئه‌مه تاچه‌ند دروسته؟
سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی پارتی دەڵێت"ئێستا هه‌موو كه‌سێک كه ئه‌ندامی پارتیه مافی خۆیه‌تی خۆی هه‌ڵبژێرێت به‌تایبه‌تی ئێستا، زیاتر گرنگیمان به ئافره‌ت داوه 25% ی ئه‌وانه‌ی دێنه كۆنگره له ئافره‌ت ده‌بن، له بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن زیاتر گرنگی به ئافره‌ت دراوه و بێگومان گه‌نج و ئه‌وانه‌ی پسپۆڕ و شاره‌زا و خه‌ڵكی به‌ئه‌زموونن ئه‌وانه‌ش دێنه‌پێشه‌وه وێڕای گه‌نجه‌كان. "
ئایا به‌نیازن كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ خانمان زیاد بكه‌ن؟
د. ئیدریس هادی بەمجۆرە وەڵامی دایەوە"ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌ڵبژاردن بێگومان، به‌ڵام به‌بێ هه‌ڵبژاردنیش 25% ی ئافره‌ت دێته كۆنگره له ناو كۆنگره‌ش ئه‌وه‌ی خۆی بپاڵێوێت و به‌توانا بێت و ده‌نگ بهێنێت ده‌بێته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه. "
" ڕای هه‌موو ئه‌ندامانی پارتی ئه‌وه‌یه كه جەنابی "كاک مه‌سعود وه‌كو سه‌رۆكی پارتی بمێنێته‌وه "
سه‌باره‌ت به کاک مه‌سعود بارزانی ئایا به‌نیازه خۆی كاندید بكاته‌وه له‌و پۆسته‌دا وه‌كو سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بمێنێتەوە؟ یاخود ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت؟
لە وەڵامدا سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی پارتی(د. ئیدریس هادی) وتی"بێگومان هه‌موو كه‌سێک كه بیه‌وێت خۆی كاندید ده‌كاته‌وه من ئه‌وه نازانم كێ خۆی كاندید ده‌كات و كێ خۆی كاندید ناكات، ئێمه لیژنه‌یه‌كین سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین، بێگومان ڕای هه‌موو ئه‌ندامانی پارتی ئه‌وه‌یه كه "كاک مه‌سعود" وه‌كو سه‌رۆكی پارتی بمێنێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خواستێكی جه‌ماوه‌رییه له‌ناو پارتی كه داواكارن جه‌نابی سه‌رۆک بمێنێته‌وه."
"ژمارەی جێگرەکانی سەرۆک؟"
سەبارەت بە ژمارەی جێگرەکانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان؟
د. ئیدریس هادی وتی"هه‌تا ئێستا زانیاری ئه‌وه‌م نییه، چونكه له ناو كۆنگره‌دا بڕیار ده‌درێت ئێمه ئاماده‌كاری ته‌نها بۆ ئه‌ندامان ده‌كه‌ین كه بێنه كۆنگره، به‌ڵام جێگرێک ده‌بێت یان دووان ده‌بێت ئه‌وه ئه‌وكاته له‌ناو كۆنگره بڕیاری لێده‌درێت. "
د. ئیدریس هادی (سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی پارتی ) لە کۆتایی قسەکانیدا وتی"ئاماده‌كارییه‌كان واده‌كه‌ین كه كۆنگره دوو بۆ سێ ڕۆژ بخایه‌نێت. "
Your browser doesn’t support HTML5