لوقمان وەردی سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشت و گوزار لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، هاوکات جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دەڵێت" بەهەدەردانی زەوی بە تەنها لە سنوری سلێمانی نیيە، بەڵکو لە هەولێر و دهۆکیش نكۆڵی ناكه‌ین، پێویسته به یه‌ک ئاڕاسته له هه‌موو شوێنه‌كان هه‌وڵبدرێت به‌ئاراسته‌ی ڕاگرتنی ئه‌م پرسه، سەرۆکی لیژنەی شارەوانی دەشڵێت" دابین کردنی زەوی بە بەلاش بۆ قوتابخانە ئەهلییەکان و بۆ نه‌خۆشخانه‌كانیش ئه‌و نه‌خۆشخانه تایبه‌تانه‌ی كه هه‌ن له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان زه‌ویان بۆ ته‌رخانكراوه كه‌چی نه‌خۆش به‌شێوازێک چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه له‌توانای هاوڵاتی ئاسایی‌دا نییه ئه‌مه‌ش شێوازێكه له شێوازه‌كانی به‌هه‌ده‌ردانی زه‌وی، یاخود بۆنموونه قوتابخانه‌ی ئه‌هلی كاتێک كه ته‌واو ده‌كرێت خوێندكار وه‌رده‌گرێت به چوار هه‌زار دۆلار ساڵانه ئه‌مه له‌توانای هاوڵاتی هه‌ژاردا نییه و زه‌ویشی به به‌لاش بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، لوقمان وەردی دەشڵێت" لە ناو دەزگیرکراوەکانی سلێمانی لەسەر دۆسێیەی زەوی خه‌ڵكی جۆراوجۆری تێدایه به‌رپرسی تێدایه، به‌ڵام ئه‌مه جارێ قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌یه ڕه‌نگه له‌ئه‌نجامی قۆناغی لێكۆڵینه‌وه به دوایدا بێت كه هه‌نگاوه‌كانی ئیجرائات كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تر له‌ڕۆژانی داهاتوودا ده‌ربكه‌وێت ئەوە پەیوەندی بەلایەنی پەیوەندیدارەوە هەیە. "
" له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندمان پێكهێناوه "
لە سەرەتای قسەکانیدا سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشت و گوزار لە پەرلەمانی هەرێم سەبارەت بە دۆسێیەی زەوییەکان ڕایگەیاند" له‌ڕاستیدا ئێمه له لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندمان پێكهێناوه بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر پرسی زه‌وی و كۆی پرسه خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر كه په‌یوه‌ندیدارن به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، لیژنه‌كه‌مان سه‌ردانی زۆرینه‌ی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی كردووه ته‌نها پارێزگای دهۆک و زاخۆمان ماوه كه بڕیاره له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی پارێزگای دهۆک و زاخۆش بكه‌ین ئه‌ركی ئێمه به‌دواداچوونه بۆ به‌هه‌ده‌ردانی زه‌وی بۆ گرفتی خۆڵ و خاشاک كێشه‌ی (مساطحه) و بانه‌وانی خزمه‌تگوزاری باخچه و پاركه‌كان و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه په‌یوه‌ندیداره به‌هاوڵاتیان، وه باج و رسومات، لیژنه‌كه‌مان له‌ئه‌نجامی به‌دواداچووندا كه به‌دواداچوونی وردمان كردووه له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر، وه له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕینیش له‌گه‌ڵ ته‌واوی سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌زاكان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆی قه‌زاكان و پارێزگاكانیش كۆبووینه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كان به‌وردی گفتوگۆمان له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسه خزمه‌تگوزارییانه كردووه له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه پرسی به‌هه‌ردانی زه‌وی بووه. "
لوقمان وەردی ئاماژەی بەوەشکرد " به دیاریكراوی له 2006 وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی بڕیاریداوه كه زه‌وی دابه‌ش نه‌كات، وه هیچ ئیفرازێكی بۆ زه‌وی نه‌كردووه بۆیه ئه‌مه وایكردووه كه خه‌ڵک په‌نا بباته‌به‌ر شێوازێكی تر له زه‌وی و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر موڵكی حكومه‌تدا بێگومان دووجۆر به‌هه‌ده‌ردان هه‌یه به‌هه‌ده‌ردان له‌لایه‌ن خه‌ڵكێكی ده‌ستڕۆیشتوو بووه كه پشتیوانی سیاسیان هه‌بووه ده‌ستیان به‌سه‌ر زه‌ویدا گرتووه، وه به‌شێكیش هه‌بووه كه گه‌ڕه‌كی زێده‌ڕۆ دروستبووه له‌سنوری شاره‌وانییه‌كان دواتر كه‌وتۆته ناو ماسته‌رپلان كه ڕه‌نگه هاوڵاتیه‌كی هه‌ژار دووسه‌د مه‌تر زه‌وی له هاوڵاتیه‌كی تر یان له‌كه‌سێكی تری ده‌ستڕۆیشتوو كڕیبێته‌وه و خانوویه‌كی له‌سه‌ر دروست كردبێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه یاسای ژماره (7) ی تاپۆكردنی خانووه زێده‌ڕۆكانمان ده‌ركردووه ئه‌مه په‌یوه‌ندیداره به هاوڵاتیه‌كی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 200 مه‌تر هه‌تا 31-12-2020 خانوویه‌كی دروستكردبێت، وه بێته ناو ماسته‌پلانی شاره‌وانییه‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌بێت و خانووه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به بڕێک پاره كه بڕێكی ڕه‌مزیه له‌سه‌ر تاپۆ ده‌كرێت. "
" حكومه‌ت له‌م مامه‌ڵه‌یه‌دا وای بۆده‌چم به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی ئێمه زۆر قازانجی نه‌كردووه، به‌ڵكو له زۆرێک له شوێنه‌كان له جیاتی ئه‌وه‌ی داهات زیادبێت داهات كه‌می كردووه "
وەردی زیاتر وتی" بابه‌تی دووه‌میان ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكانێكی ده‌ستڕۆیشتوو ده‌ستیان به‌سه‌ر زه‌ویدا گرتبێت، بێگومان له‌سنوری سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی باش ده‌ستپێكراوه كه به‌ڕێز بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خۆی له‌نزیكه‌وه چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ده‌كات ئێمه‌ش پشتیوانی له‌هه‌موو هه‌وڵێک ده‌كه‌ین كه ئامانج لێی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌هه‌ده‌ر نه‌دانی موڵكی گشتی بێت، وێڕای ئه‌وه‌ی بینیمان كه له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا (جه‌نابی كاک قوباد تاڵه‌بانی) له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ شاره‌وانی سلێمانی له‌سه‌ر هه‌مان پرس دانیشتووه ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیداره به ئێمه ئه‌ركمان ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێكی گشتگیره دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌ردانی دهۆک و زاخۆش ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی دانیشتنێكی تایبه‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری شاره‌وانی بكرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی به‌هه‌ده‌ردانی زه‌وی، هه‌روه‌ها پرسی خزمه‌تگوزارییه جۆربه‌جۆره‌كانی وه‌كو خۆڵ و خاشاک و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و هه‌روه‌ها حزمه‌تگوزاری ئاودێری پارک و باخچه‌كان هه‌روه‌ها ئه‌و رسوماتانه‌ی كه له هاوڵاتی وه‌رده‌گیرێت بێگومان به‌شێک له‌م خزمه‌تگوزاریانه دراوه‌ته كه‌رتی تایبه‌ت كه ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیان و به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتارانیشی لێكه‌وتۆته‌وه، چونكه له‌ڕاستیدا حكومه‌ت له‌م مامه‌ڵه‌یه‌دا وای بۆده‌چم به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی ئێمه زۆر قازانجی نه‌كردووه به‌ڵكو له زۆرێک له شوێنه‌كان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی داهات زیادبێت داهات كه‌می كردووه، بۆیه ئێمه ئێستا سه‌رگه‌رمی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێكین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێن به‌هه‌ده‌ردانی زه‌وی هه‌یه و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر موڵكی گشتیدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه له‌شوێنێک بۆ شوێنێک كه‌م تا زۆر ده‌گۆڕدرێت. "
" بەهەدەردانی زەوی لە سنوری هەموو پارێزگاکان هەیە "
ئایا ئه‌مه به ته‌نها له‌سنوری پارێزگای سلێمانی هه‌یه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی یه‌كێتیش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ڕاگه‌یاند و بۆته بابه‌تێكی گه‌رمی میدیایی كه باس له‌وه ده‌كرێت له سنوری سلێمانی زه‌وی ئیفرازكراوه به‌و شێوازه واته ژماره ده‌وترێت ؟
لە وەڵامدا سەرۆکی لیژنەی شارەوانی ڕایگەیاند" له ڕاستیدا به‌هه‌ده‌ردانی زه‌وی له سنوری هه‌موو پارێزگاكان هه‌یه له سنوری هه‌ولێریش هه‌یه و له سلێمانیش هه‌یه وه‌كو ئامار و داتا ئه‌و ژمارانه‌ی كه باس ده‌كرێن داتایه‌كی ورد نییه، چونكه ئه‌مه زێده‌ڕۆییه كراوه له هیچ شوێنێک تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵكو كه‌سێكی ده‌ستڕۆیشتوو به‌شێک له زه‌ویه‌كه‌ی داگیر كردووه و خه‌ت خه‌تی كردووه و دابه‌شی كردووه ئه‌م حاڵه‌ته له هه‌ولێری پایته‌ختیش هه‌یه و له سلێمانیش هه‌یه ئینجا ڕێژه‌كه تۆزێک له سلێمانی یان له هه‌ولێر زیاتره ئه‌مه بابه‌تێكی تره، به‌ڵام بابه‌تی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر زه‌وی و به‌هه‌ده‌ردان له هه‌موو شوێنه‌كان هه‌یه. "
" ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی تره بە جۆرێک شێوازێكه له شێوازی به‌هه‌ده‌ردان "
لوقمان وەردی پێدانی زەوی بە وەبەرهێن بە جۆرێک لە هەدەردانی زەوی ناوبرد، لەو ڕووەوە ڕونیکردەوە" به‌شێكی تری ئه‌وه‌یه دوای ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی ڕاگرت پرسی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون له ڕێگه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنانه‌وه یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون مۆڵه‌تی پێدراوه ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی تره بە جۆرێک شێوازێكه له‌شێوازی به‌هه‌ده‌ردان، چونكه له ڕاستیدا زۆرێک له‌و یه‌كانه‌ی نیشته‌جێبوون كه دروستكراون له‌هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ئه‌و پلانه نه‌بوونه زۆرێكیان شوێنی قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایان، سه‌وزایی پارچه پارچه‌یان كردووه و كردوویانه به ڤێلا و شوقه فرۆشتویانه نرخه‌كه‌ش به شێوازێكه كه له ئاستی توانای هاوڵاتیدا نییه به‌شێوازێكی تر ده‌توانم بڵێم حكومه‌ت زه‌وی دابه‌شنه‌كردووه، پشتیوانی كه‌رتی تایبه‌تی كردووه له‌ڕێگه‌ی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نیشته‌جێبوون بكات، به‌ڵام ئه‌وه نه‌ک هه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نیشته‌جێبوونی نه‌كردووه، به‌ڵكو له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه كۆمه‌ڵگه خه‌ریكه دابه‌شی دووچینی زۆر لێک جیاواز ده‌بێت. "
" زەوی قوتابخانە و نەخۆشخانە ئەهلییەکانیش جۆرێکە لە بەهەدەردانی زەوی "
واته ئه‌و پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێناننەی کراون، بابه‌ته‌كه‌ی زیاتر وه‌كو ده‌ڵێت به‌هه‌ده‌ردانی زه‌ویه به‌شێوازێكی دیكه؟
وەڵامەکەی سەرۆکی لیژنەی شارەوانی بەم جۆرەبوو" بێگومان ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌وه زۆرێک له پرۆژه‌كان پابه‌ند نین زۆرێک له پرۆژه‌كان، ته‌نانه‌ت پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونیش نییه زه‌وی بۆ دابینكراوه بۆنموونه قوتابخانه‌ی ئه‌هلی كاتێک كه ته‌واو ده‌كرێت خوێندكار وه‌رده‌گرێت به چوار هه‌زار دۆلار ساڵانه ئه‌مه له‌توانای هاوڵاتی هه‌ژاردا نییه و زه‌ویشی به به‌لاش بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، بۆ نه‌خۆشخانه‌كانیش ئه‌و نه‌خۆشخانه تایبه‌تانه‌ی كه هه‌ن له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان زه‌ویان بۆ ته‌رخانكراوه كه‌چی نه‌خۆش به‌شێوازێک چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه له‌توانای هاوڵاتی ئاسایی‌دا نییه ئه‌مه‌ش شێوازێكه له شێوازه‌كانی به‌هه‌ده‌ردانی زه‌وی بۆیه ده‌توانم بڵێم له ڕێگه‌ی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانیشه‌وه كه ئه‌مه‌ش به جۆرێک له جۆره‌كان (ئیستغلال) كراوه بۆ ژماره‌یه‌كی دیاریكراوه له پرۆژه‌كان، ژماره‌یه‌ک كۆمپانیای دیاریكراو له سلێمانی پشتیوانیان ده‌كرێت ژماره‌یه‌ک كۆمپانیای دیاریكراو له هه‌ولێر پشتیوانیان ده‌كرێت، ده‌توانرێت زه‌ویان پێبدرێت كه ڕه‌نگه بۆ هاوڵاتیه‌كی ئاسایی نه‌بووبێت بۆیه به‌هه‌ده‌ردانی زه‌وی چه‌ند بابه‌تێک ده‌گرێته‌وه وه‌كو باسمكرد وێڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ده‌ستڕۆیشتوو خۆی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت و ئیستغلالی ده‌كات و ده‌یفرۆشێت و سه‌رمایه‌كی زۆری پێ پێكه‌وه ده‌نێت له‌ڕێگه‌ی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانیشه‌وه ئه‌ویش جۆرێكه له‌شێوازی به‌هه‌ده‌ردانی زه‌وی بۆیه ئێمه نكۆڵی له‌وه ناكه‌ین به‌ڵێ داگیركاری هه‌یه به‌هه‌ده‌ردانی زه‌وی هه‌یه، وه خراپ مامه‌ڵه‌كراوه به زه‌وی له‌هه‌رێمی كوردستان ئێمه (موكه‌له‌ف)ین به‌وه‌ی ڕاپۆرتێک ئاماده بكه‌ین بۆیه ئێمه له ڕۆژانی داهاتوو كاتێک ڕاپۆرته‌كه ئاماده ده‌كه‌ین بێگومان دێینه‌سه‌ر ورده‌كاری شێوازی داگیركردن و به‌هه‌ده‌ردانی زه‌وی و پێشنیازیشمان بۆ چاره‌سه‌ركردن و ڕاگرتنی ئه‌م پرسه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی له دانیشتێكی په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت. "
" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت ئه‌مه ڕابگرێت"
لوقمان وەردی جەختیکردەوە"بێگومان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت ئه‌مه ڕابگرێت، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی كه ئێستا كراوه به‌ڕاستی جۆرێكه له‌سنوردانان بۆ ئه‌م دیارده‌یه، به‌ڵام به‌رپرسی یه‌كه‌م و كۆتایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ئینجا ئه‌م تاڵانی زه‌ویه له هه‌ولێر بێت یان له‌دهۆک یان له سلێمانی بێت له‌گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و سۆران بێت ئه‌ركی حكومه‌ته كه پارێزگاری له‌موڵكی گشتی بكات، چونكه ده‌بێت هاوڵاتیان یه‌كسان بن له سوود وه‌رگرتن له‌زه‌وی. "
" هاوڵاتیه‌كی ئاسایی ناتوانێت زه‌وی داگیربكات و ئیفرازی بكات و پارچه پارچه‌ی بكات و بیفرۆشێت "
به‌ڵام تۆ ده‌ڵێیت به‌رپرسی باڵایان له‌پشته‌وه هه‌یه له‌به‌شێک له‌و زه‌ویانه‌ی ئیفرازكراوه ئایا ئه‌مه حكومه‌ت (ده‌ره‌قه‌ت)یان دێت؟
لە وەڵامدا سەرۆکی لیژنەی شارەوانی وتی"من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هاوڵاتیه‌كی ئاسایی ناتوانێت زه‌وی داگیربكات و ئیفرازی بكات و پارچه پارچه‌ی بكات و بیفرۆشێت بێگومان ده‌بێت كه‌سێكی ده‌ستڕۆیشتوو بێت، بۆیه به‌پشتیوانی كێ ده‌كات ده‌بێت هێزێكی گه‌وره‌ی له‌پشت بێت ئێستا خۆشبه‌ختانه هێزه‌سیاسیه‌كان كاتێک كه بڕیارده‌ده‌ن سنورێک بۆ ئه‌مه دابنێن من پێموایه ئه‌مه سه‌ره‌تای هه‌نگاوێكی باشه به ئاڕاسته‌ی سنوردانان بۆ ئه‌م دیارده‌یه بێگومان ژماره‌یه‌ک له‌خه‌ڵک گیراوه من ئاگادارم له‌نزیكه‌وه ژماره‌یه‌ک له سلێمانی گیراون و له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆیه ئێمه پشتیوانی له هه‌ر هه‌وڵێک ده‌كه‌ین كه ئامانج لێی پاراستنی موڵكی گشتی بێت. "
" لەناو دەستگیرکراوەکانی سلێمانی خه‌ڵكی جۆراوجۆری تێدایه به‌رپرسی تێدایه "
ئاماژه‌ت به‌وه كرد و میدیاكانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌یه‌ک كه‌س ده‌ستگیركراوه له‌سنوری پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر بابه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی زه‌ویه‌كانی پارێزگای سلێمانی و ئیفرازكردنیان بۆچی ناوی هیچ كه‌سێک بڵاوناكرێته‌وه ئایا به‌رپرسی باڵا و كه‌سی ده‌ستڕۆیشتوویان تێدایه له‌و كه‌سانه جگه له‌كارمه‌ندی شاره‌وانی؟
وەڵامەکەی لوقمان وەردی بەم جۆرەبوو"بێگومان خه‌ڵكی جۆراوجۆری تێدایه به‌رپرسی تێدایه، به‌ڵام ئه‌مه جارێ قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌یه ڕه‌نگه له‌ئه‌نجامی قۆناغی لێكۆڵینه‌وه به‌دوایدا بێت كه هه‌نگاوه‌كانی ئیجرائات كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تر له ڕۆژانی داهاتوودا ده‌ربكه‌وێت بۆیه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵمه‌تێكی باشه ده‌توانم بڵێم هه‌نگاوێكه به ئاڕاسته‌ی سنوردانان بۆئه‌وه‌ی چیتر ده‌ستدرێژی نه‌كرێته‌سه‌ر موڵكی گشتی. "
" به‌دڵنیاییه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان كۆمه‌ڵێک بڕیارده‌دات سه‌باره‌ت به‌م پرسه "
سەرۆکی لیژنەی شارەوانی زیاتر وتی"به‌ڵێ له‌هه‌ولێر و دهۆكیش به‌هه‌ده‌ردانی زه‌وی هه‌یه و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر موڵكی گشتی هه‌یه، ئه‌وه‌ی له سلێمانی (جه‌نابی كاک بافڵ) خۆی ڕایگه‌یاندووه و كاک قوباد خۆی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی و سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی كرد و خۆی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر كرد ڕه‌نگه زیاتر ده‌نگی لێوه‌هاتبێت ئێمه له‌ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كانمان جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌م هه‌نگاوانه و ئه‌م ڕێكارانه ده‌بێت له‌ته‌واوی سنوره‌كه بگیرێته‌به‌ر، دوای ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌ردانه‌كانمان ته‌واو كرد و ڕاپۆرتی خۆمان پێشكه‌ش كرد به‌دڵنیاییه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان كۆمه‌ڵێک بڕیارده‌دات سه‌باره‌ت به‌م پرسه ، وه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئێمه به‌ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێته بڕیار و ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێبكه‌ن. "
" ئێمە جەخت دەکەینەوە ئەوەی لە سلێمانی گیراوەتەبەر دەبێت لە هەموو شوێنێک بکرێت"
پێتانوایه ده‌بێت هه‌مان ئیجرائاته‌كانی سلێمانی ده‌بێت له هه‌ولێر و دهۆكیش بكرێت له‌سه‌ر بابه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی زه‌وی؟
لوقمان وەردی بەم جۆرە وەڵامی دایەوە" ئێمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كه گیراوته‌به‌ر له هه‌موو شوێنێک بكرێت. "
" خۆ نه‌دراوه‌ته پیاوێكی كرێچی هه‌ژاری كه‌م ده‌رامه‌ت بۆیه له ڕاستیدا ئه‌مه شێوازێكه له تاڵانكردنی زه‌وی "
چه‌ند نوسراوێک بڵاوبوویه‌وه ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مانتارێک ده‌ڵێت مه‌ترێک زه‌وی به‌نرخی كیلۆیه‌ک ته‌ماته فرۆشراوه له شاری هه‌ولێر له شوێنێكی ستراتیژی ئایا ئه‌مه چۆن كراوه و ئێوه به‌دواداچوونتان كردووه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته؟
لە سەرۆکی لیژنەی شارەوانی ( لوقمان وەردی) وتی" وه‌كو باسمكرد ئێمه له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌داین له‌سه‌ر ئه‌م پرسه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندین قۆناغه‌كانی به‌دواداچوونمان ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه جۆرێكه له به‌هه‌ده‌ردان چونكه كاتێک له ساڵی 2006 وه حكومه‌ت به فه‌رمی بڕیاریداوه كه زه‌وی دابه‌ش ناكات و چیتر ئیفرازی زه‌وی ناكات، به‌ڵكو زیاتر بایه‌خ به یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ده‌دات، به‌ڵام كه له ساڵی 2019 زه‌وی ده‌درێته كه‌سێكی سه‌رمایه‌دار خۆی له خۆیدا ئه‌مه به‌هه‌ده‌ردانی زه‌ویه خۆ نه‌دراوه‌ته پیاوێكی كرێچی هه‌ژاری كه‌م ده‌رامه‌ت بۆیه له ڕاستیدا ئه‌مه شێوازێكه له‌تاڵانكردنی زه‌وی بۆیه ئێمه جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه به‌ڵێ ئه‌م پرسه له هولێر و له دهۆک و له سلێمانیش هه‌یه نكۆڵی ناكه‌ین، پێویسته به یه‌ک ئاڕاسته له هه‌موو شوێنه‌كان هه‌وڵبدرێت به ئاڕاسته‌ی ڕاگرتنی ئه‌م پرسه. "
Your browser doesn’t support HTML5