یەکێتی ئەوروپا داوای 140 ملیار دۆلار دەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی وزە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی چوارشەممە پلانەکانی خستەڕوو بۆ کۆکردنەوەی زیاتر لە 140 ملیار دۆلار لە کۆمپانیاکانی وزە بۆ یارمەتیدانی پاراستنی ماڵ و کاروبارەکان لە بەرزبوونەوەی نرخەکان کە هەڕەشە لە پاشەکشەی ئابووری و مایەپوچی دەکەن.

نرخی غاز و کارەبای ئەوروپا ئەمساڵ بەرزبۆتەوە، چونکە ڕووسیا هەناردەی سووتەمەنی کەمکردەوە وەک تۆڵەسەندنەوە بەرامبەر سزاکانی ڕۆژئاوا بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی لە ئۆکرانیا، ئەمەش کێشەی بۆ زۆر کەس و کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریش دروستکردووە و لەگەڵ کێشەی داراییدا دەجەنگن.

سەرۆکی ئابوری بانکی ناوەندی ئەوروپا گوتی ئەم بەرزبوونەوەی نرخانە وەک "هێزێکی بزوێنەری باڵادەستی هەڵاوسان" لە ناوچەی یۆرۆدا دەمێنێتەوە.

حکومەتەکانی ئەوروپا بە ڕێوشوێنێک وەڵامیان داوەتەوە لە سنووردارکردنی نرخی کارەبا و غازی بەکاربەرەوە تا پێشکەشکردنی قەرز و گەرەنتی بەو دابینکەرانەی کارەبا کە مەترسی داڕمانیان لەسەرە.

ئورسولا ڤان دێرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بە پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند "وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا پێشتر ملیاران یۆرۆیان دابینکردووە بۆ هاوکاریکردنی خێزانە کەمدەرامەتەکان. بەڵام دەزانین ئەمە بەس نیە."

لە هەنگاوی جیاوازدا بۆ هەوڵدان و پاراستنی بەکاربەران لە هەڵاوسانی بەرزی پێوانەیی ئابوری، فەرەنسا درێژکردنەوەی بۆ ساڵی 2023ی نرخی وزەی ڕاگەیاند و دانیمارک ڕادەی کۆتایی کاتی خۆی لەسەر پارەی وزە ئامادەکرد.

لە ئەڵمانیاش یونیپەر (UN01.DE) کە گەورەترین هاوردەکاری غازی ڕووسیایە، گوتی حکومەت دەتوانێت پشکێکی کۆنترۆڵکار وەربگرێت بۆ یارمەتیدانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکە، هەروەها گروپێکی پیشەسازی خزمەتگوزارییە ناوخۆییەکان هۆشداریدا لە مایەپوچبوونی کۆمپانیاکانی دابیکردنی وزە.

پێشنیازی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بریتییە لە سنووردارکردنی داهاتی ئەو مۆلیدە کارەباییانەی کە لە بەرزبوونەوەی نرخەکان دا قازانجیان کردووە و بەڵام پشت بە غاز نابەستن. هەروەها ڕێوشوێنی ناچارکردنی کۆمپانیاکانی سووتەمەنی خەڵوزی بەردینی لەخۆگرتبوو بۆ هاوبەشیکردنی قازانجی لە فرۆشتنی سوتەمەنیدا.

ڤۆن دێرلایین گوتیشی "لەم کاتانەدا هەڵەیە کە داهات و قازانجی نائاسایی وەربگرین کە سوودمەند بوون لە جەنگ و لەسەر حسابی بەکاربەران قازانجیان کردووە."

حکومەتە نیشتمانییەکان بەرپرسیار دەبن لە وەرگرتنەوەی داهاتی زیادە و گۆڕینی بۆ ڕێوشوێنێک کە دەتوانێت کەمکردنەوەی پارەی کارەبا لەخۆبگرێت، یان یارمەتی بەکارهێنەران بدات وەبەرهێنان بکەن لە ڕێوشوێنی پاشەکەوتکردنی وزە وەک ڕێگەگرتن لە دزەکردنی هەوا بۆ ناو ماڵەکانیان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز