حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران: مانگرتنی سەرتاسەری لە شارە کوردییەکان ڕاگەیەندرا

مهسا امینی

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت" ئەمڕۆ دوو شەممە مانگرتنی سەرتاسەرییە لە شارە کوردییەکانی ئێران، ئەمەش وەک هەڵوێستێک لەبەرامبەر گیان لەدەستدانی (ژینا ئەمینی)، کە لە ئاگاداری نامەیەکی پێش وەختەی حزبە کوردییەکان داوایان لە هاووڵاتیانی کوردی ئێران کردبوو بەشدار بن لەو ناڕەزایەتییە.

فوئاد خاکی بەیگی ئەندامی رێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت" من پێموایه‌ به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌رده‌سته‌ له ‌ڕێكخستنه‌كانی حیزبی دیموكرات له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی یه‌كێک له ‌به‌هێزترین مانگرتنه‌كان ده‌بێت پێشبینی ده‌كه‌م به‌شێكی زۆری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بگرێته‌وه‌، ئه‌و مه‌سه‌له‌ی(ژینا ئەمینی) په‌یوه‌ندی به‌ ته‌نها (گه‌شتی ئیرشاد)ه‌وه‌ نییه،‌ چونكه‌ ئه‌وان به‌ڕێوه‌به‌ری یاساكانی كۆماری ئیسلامین، وه‌ هه‌تا حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی مابێت یاساكانی هه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆیه‌ ئێمه‌ تێكڕا له‌ هه‌وڵداین بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی له‌ ئاستی ئێران له‌نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌كان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئێرانێكی دیموكراتی فیدڕاڵدا له‌ داهاتوودا ئێمه‌ بتوانین كاروچالاكیه‌كانمان به‌ڕێوه‌ببه‌ین، وه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی له‌ واقیعدا نه‌مانی ئه‌م ڕژێمه‌یه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پێكهاته‌یی نابێت چوارچێوه‌كه‌ی بمێنێت چونكه‌ هه‌تا ئه‌و ڕژێمه‌ مابێت ئه‌و كرده‌وانه‌ و ئه‌و یاسا شكێنیانه‌ و ئه‌و دژیایه‌تیانه‌ی مافی مرۆڤ و نامرۆڤایه‌تی و نائه‌خلاقی هه‌ردرێژه‌ی ده‌بێت. "

"یه‌كێک له‌ به‌هێزترین مانگرتنه‌كان ده‌بێت پێشبینی ده‌كه‌م به‌شێكی زۆری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بگرێته‌وه‌"

لەو بارەیەوە فوئاد خاکی ڕایگەیاند"هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن ئه‌م هه‌واڵه‌ به ‌ته‌واوه‌تی لە ئاستی دنیا، وه‌ له‌ كوردستان و ئێراندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه‌، ناوه‌ندی هاوكاری حزبه‌كانی كوردستانی ئێران كه‌ حزبی دیموكراتی ئێرانیش یه‌كێک له ‌ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده‌یه‌ وه‌ک یه‌كه‌مین لایه‌ن له ‌ئاستی ئێران و كوردستان و جیهانیدا داوایكرد ڕۆژی دووشه‌ممه‌ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، وه‌ له‌ ماوه‌ی دوێنێشدا به‌شێكی زۆر خه‌ڵكی له‌ نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستانی ئێران ڕوویانكرده‌ شاری سه‌قز و (گۆرستانی ئایچی) و ته‌رمی خاتوو (ژینا) یان به‌ڕێزه‌وه‌ به‌خاک سپارد، كۆماری ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌ی زۆری له‌بنه‌ماڵه‌ی (خاتوو ژینا) و ‌چالاكوانانی مه‌ده‌نی كرد كه‌ به‌سارد و سڕی ڕێوڕه‌سمی ئه‌سپارده‌كردنه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام بینیمان نه‌ک ته‌نها به‌سارد و سڕی نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان له‌ (گۆڕستانی ئایچی) سه‌قز ئاماده‌بوونیان هه‌بوو دواتریش دروشمی شۆڕشگێڕی و كوردایه‌تی و پشتیوانی له‌ مافی مرۆڤ و زۆری بابه‌تی دیكه‌ كرا، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ له ‌سه‌رانسه‌ری ئێراندا چالاكانی مه‌ده‌نی ئێران و ئازادیخوازانی ئێرانی و حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدڕاڵ و موجاهید له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا شورای مافی مرۆڤ و ئه‌حمه‌د شه‌هید نوێنه‌ری تایبه‌تی بۆ كاری مافی مرۆڤ له ‌ئێران ئه‌مینیستی ئینته‌رناسیۆناڵ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ پێكه‌وه‌ به‌یاننامه‌یان داوه‌ و مه‌حكومیان كردووه‌، بڕیاره‌ له‌سه‌رتاسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا دوكان و بازاڕه‌كان دابخرێن، من پێموایه‌ به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌رده‌سته‌ له ‌ڕێكخستنه‌كانی حیزبی دیموكرات له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی یه‌كێک له ‌به‌هێزترین مانگرتنه‌كان ده‌بێت پێشبینی ده‌كه‌م به‌شێكی زۆری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بگرێته‌وه‌. "

دەربارەی ئەوەی ئایا مانگرتنه‌كه‌ چه‌ند ڕۆژ ده‌خایه‌نێت؟

لە وەڵامدا ئەندامی رێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران وتی"بڕیاردراوه‌ ته‌نها ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 19-9 بێت هه‌ر له‌به‌یانییه‌وه‌ مانگرتنه‌كه‌ ده‌ست پێده‌كات هه‌تا ئێواره‌ درێژه‌ی ده‌بێت ئیتر، دواتر چ به‌رنامه‌یه‌ک ده‌بێت ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و هێز و لایه‌نه‌سیاسیانه‌ به‌تایبه‌تی ناوه‌ندی هاوكاری كه‌ هێز و جه‌ماوه‌رێكی زۆری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا هه‌یه‌ و هێزه‌ سه‌ره‌كیه‌كانیشی حزبی دیموكرانی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشان و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانه‌ بێجگه‌له‌وه‌ به‌شێكی زۆری له ‌هێزه‌ كوردستانیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات كه‌ له ‌ناوه‌ندی هاوكاریدا نین ئه‌وانیش به‌تێكڕا پشتیوانیان كردووه‌ ته‌نانه‌ت له ‌ناوخۆی كوردستانی ئێرانیشدا به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد ئه‌ویش پشتیوانی له‌و مانگرتووه‌ كردووه‌ بۆیه‌ به‌وردی ده‌ڵێم یه‌كێک له ‌مانگرتنه‌كانی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات ده‌بێت. "

" هه‌تا كۆماری ئیسلامی وه‌ک سیسته‌م و ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت له‌سه‌ر كار بێت ئه‌و كرده‌وانه‌ هه‌ر درێژه‌ی ده‌بێت"

ئاماژه‌ت به‌وه‌ كرد ئه‌و مانگرتنه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام له ‌ناوخۆی ئێراندا داواكاریه‌كی دیكه‌ش هه‌یه‌ داوای ‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و داموده‌زگایه‌ ده‌كرێت كه‌ پۆلیسی (ئه‌خلاق) ی پێده‌وترێت بە زۆر حیجاب به‌خانمان ده‌كەن، ئێوە تاچەند لەگەڵ ئەو داواکارییەدان؟

لە وەڵامدا بەرپرسەکەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت" ئه‌وه‌ ده‌زگایه‌كه‌ ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی پێكهاته‌ی خودی كۆماری ئیسلامیه‌ و یاساكانی كۆماری ئیسلامیه‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ش هه‌ڵوه‌شێته‌وه، خۆ‌ ده‌زگایه‌كی تری هه‌یه‌ به‌ناوی (امر بالمعروف نهی عن المنكر) وە ده‌زگایه‌كی تری هه‌یه‌ به‌ناوی (نیروی ئینتیزامی) ده‌زگایه‌كی تریشی هه‌یه‌ به‌ناوی (گه‌شتی ئیرشاد) له‌هه‌ر جێگایه‌ک و له‌هه‌ر شوێنێكدا ئه‌و بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندی به‌خودی پێكهاته‌ی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ هه‌یه‌، ئێمه‌ وه‌كو ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران به‌شێكی زۆر له‌هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و ئازادیخوازانی ئێرانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدڕاڵ قه‌ناعه‌تیان به‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌تا كۆماری ئیسلامی وه‌ک سیسته‌م و ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت له‌سه‌ر كار بێت ئه‌و كرده‌وانه‌ هه‌ر درێژه‌ی ده‌بێت. "

خاکی زیاتر وتی "هه‌ردوێنێ یه‌كێک له‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌ به‌ناوبانگه‌كانی دنیا (مه‌سیح علی نژاد) باسیكرد كوردێک له ‌كوردستانی ئێران ئه‌مڕۆ له‌دایک ده‌بێت حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركراوه‌ ئه‌گه‌ر هیچ تاوانێكیش نه‌بێت، كه‌واته‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌ په‌یوه‌ندی به‌ ته‌نها (گه‌شتی ئیرشاد)ه‌وه‌ نییه‌ چونكه‌ ئه‌وان به‌ڕێوه‌به‌ری یاساكانی كۆماری ئیسلامین، وه‌ هه‌تا حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی مابێت یاساكانی هه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆیه‌ ئێمه‌ تێكڕا له‌هه‌وڵداین بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی له‌ئاستی ئێران له‌نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌كان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئێرانێكی دیموكراتی فیدراڵدا له‌داهاتوودا ئێمه‌ بتوانین كاروچالاكیه‌كانمان به‌ڕێوه‌ببه‌ین، وه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی له‌واقیعدا نه‌مانی ئه‌م ڕژێمه‌یه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پێكهاته‌یی نابێت چوارچێوه‌كه‌ی بمێنێت چونكه‌ هه‌تا ئه‌و ڕژێمه‌ مابێت ئه‌و كرده‌وانه‌ و ئه‌و یاسا شكێنیانه‌ و ئه‌و دژیایه‌تیانه‌ی مافی مرۆڤ و نامرۆڤایه‌تی و نائه‌خلاقی هه‌ردرێژه‌ی ده‌بێت. "

ئایا ئه‌مه‌ ته‌نها تاوانه‌كه‌ی یان بیانوی باش نه‌به‌ستنی حیجابه‌كه‌ بوو یاخود بیانوی كوردبوونیش بووه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای (ئیرشاده‌) ه‌وه، وەک هەندێک وا دەڵێن‌؟

لە وەڵامدا خاکی دەڵێت"ئێستا ناتوانین ئه‌و بڕیاره‌ بده‌ین، چونكه‌ نازانرێت ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه‌ ئایا زانیوویه‌تی ئه‌مه‌ كورد بوو یان كورد نه‌بووه؟‌ به‌ڵام هه‌رئه‌وه‌ی كه‌ دوێنێ حاكم شه‌رعی كوردستان كاک حه‌سه‌ن ئه‌مینی یان خه‌ڵكی دیكه‌ باسیانكرد ده‌ڵێن له‌ڕووی ئاینی ئیسلامه‌وه‌ له‌ڕووی جلوبه‌رگیشه‌وه‌ هیچ تاوانێكی نه‌بووه‌ ئه‌م كه‌سه‌ ئه‌وه‌نده‌ ڕێكپۆش و ڕێكوپێک بووه،‌ به‌ڵام له‌ واقیعدا به‌ حوكمی ئه‌و ده‌ست واڵایه‌یی كه‌ هه‌یانه‌ ده‌زگای (ئیرشاد) و لێنه‌پرسینه‌وه‌یان، بۆنموونه‌ سه‌رۆک كۆماری وڵات ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ لیژنه‌م پێكهێناوه‌ لیژنه‌ی له‌ كه‌سانێک پێكهێناوه‌ كه‌ بۆخۆیان تاوانه‌كه‌یان كردووه‌ ئایا له‌واقیعدا كه‌سێك بكوژ بێت بۆخۆی حوكمی بكوژی خۆی ده‌دات! بۆیه‌ ئه‌مه‌ هه‌ر خولانه‌وه‌ له‌ده‌وری بازنه‌یه‌كه‌ به‌ناوی كۆماری ئیسلامی و ئه‌م ئیداره‌یه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌و ئیداره‌ بۆیه‌ له‌ هیچ كات و ساتێكیشدا هیچ لیژنه‌یه‌كی تاوانكاری له‌ كۆماری ئیسلامیدا به‌ ئه‌نجام و به‌ئاكام نه‌گه‌یشتووه‌ چونكه‌ بۆخۆیان هۆكاری ئه‌و تاوانانه‌ن. "

جێی باسە ژنێکی گەنجی کورد بەناوی (ژینا ئەمینی\مەهسا ئەمینی) دوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاق لە تاران (پلیس امنیت اخلاقی تهران)، گیانی لەدەستداوە.
میدیاكانی دەوڵەتی ئێران بڵاویانكردەوە، وەزارەتی ناوخۆ و داواكاری گشتی تاران دوای پەیوەندییەكی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی ئێران، لێكۆڵینەوەیان لە دۆسیەی ژینا ئەمینی (مەهسا ئەمینی) دەستپێكردووە، بەڵام خاڵی لە زاری ماڵپەڕی هەواڵی ئیمتێدادەوە بڵاویكردووەتەوە، كە ئەو کچە گەنجە تەمەن 22 ساڵە دوای دەستگیرکردنی لە بنکەیەکی پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاق و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

Your browser doesn’t support HTML5

دەقی وتووێژەکەی فوئاد خاکی