باس و خواسی درێژکردنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم لە ئێستادا بۆتە بابەتی مشتومڕی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.
مونا قەهوەچی سکرتێری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەم وتووێژەدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" هه‌موو هه‌وڵمان بۆ ئه‌وه‌یه كه له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی په‌رله‌مانی كوردستان ببینە خاوەنی دەستوور چونكه ده‌ستور چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانه، بە بابەتی مشتومڕەکانی هەڵبژاردنەکانیشەوە، دەربارەی ڕەخنەکانیش لە پێکهاتەکان و داواکاری بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کورسییەکانیان، قەهوەچی دەڵێت" داواكارین هیچ لایه‌نێكی سیاسی كوردی ده‌ستێوه‌ردانی كاری پێكهاته‌كان نه‌كات، نایشارینه‌وه به‌ڵێ پێكهاته‌ی توركمان ، كلدان سریان ئاشوری، ئه‌رمه‌نیش هاوپه‌یمانی پارتی دیموكراتی كوردستانن چونكه مافه‌كانی پێكهاته‌كان ده‌پارێزن، بەڵام کێشەمان لەگەڵ هیچ لایەنێکی تری سیاسی نیە، په‌یوه‌ندیمان زۆر زۆر باشه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وه‌كو حزب، وه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش. "
" په‌رله‌مانی كوردستان هیچ كاتێک به‌نیاز نییه ته‌مه‌نی خۆی درێژبكاته‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌ژێر بنه‌مایه‌كی دیموكراسیه‌تی پێشێلكراو بێت، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه به‌شێوازێكه..... "
لەسەرەتای قسەکانیدا سکرتێری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پەرلەمان بە نیازە خولی خۆی درێژ بکاتەوە؟
مونا قەهوەچی ڕایگەیاند" په‌رله‌مانی كوردستان هیچ كاتێک به‌نیاز نییه ته‌مه‌نی خۆی درێژبكاته‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌ژێر بنه‌مایه‌كی دیموكراسیه‌تی پێشێلكراو بێت، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه به‌شێوازێكه كه به‌هیچ شێوازێک ئێمه ناتوانین له‌مانگی 10 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ین، چونكه كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌تا ئێستا كارانه‌كراوه‌ته‌وه، وه دوو كه‌سی به‌ڕێز جارێ جێگاكانیان به‌تاڵه، بۆیه پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن پێویستی به‌ڕێكاره یاساییه‌كان كه ئه‌ویش كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنه یاخود سه‌رله‌نوێ ئه‌ندامانی كۆمیسیاران هه‌ڵبژێردرێن، بۆیه ئه‌م ڕێكارانه جارێ ته‌واو نه‌بووه، بێگومان هه‌ڵبژاردنیش دواده‌كه‌وێت. "
" هەموو هەوڵمان ئەوەیە هەرێمی کوردستان نەکەوێتە بۆشایی یاساییەوە"
قەهوەچی زیاتر وتی" ئێمه وه‌كو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ده‌ستپێكی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كانیشمان كردووه، یه‌كه‌م داواكاریمان ئه‌وه بوو كه له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هاوكارمان بن له تێپه‌ڕاندنی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری كوردستان به‌خۆشحاڵیه‌وه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی كوردستان هاوكاری و پاڵپشتی خۆیان ده‌ربڕی كه هاوكار ده‌بن له‌ڕێگه‌ی فراكسیۆنه‌كانیان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆئه‌وه‌ی بتوانین له‌م خوله‌دا خاوه‌نی ده‌ستوور بین، چونكه ده‌ستور چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانه، یه‌كه‌م چارەسەر ئه‌وه‌یه پێویست ناكات كه ئێمه دڵه‌ڕاوكێی له ناو خه‌ڵكی كوردستان هه‌بێت كه ئایا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت یان ناكرێت؟ ئەوە له‌ده‌ستور جێگیر ده‌كرێت كه جێگیر كرا، بێگومان هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانیش پابه‌ند ده‌بن و ملكه‌چ ده‌بن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌ستووره‌دا، واته ده‌ستوور زۆر زۆر گرنگه، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ده‌ستوور بێگومان ئێمه تووشی ئه‌م جۆره بۆشاییه یاساییه ده‌بینه‌وه، وه ئێمه هه‌موو هه‌وڵمان له‌وه‌دایه كه هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌وێته بۆشایی یاساییه‌وه، چونكه دۆخه‌كه به‌شێوازێكه پێویستیمان به‌وه‌یه كه دامه‌زراوه‌كان به‌كارایی بمێنێته‌وه به‌تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌هیچ شێوازێک دوانه‌كه‌وێت له كاره‌كانی خۆیدا ئێمه وه‌كو په‌رله‌مان هیچ كاتێک بیرمان له‌پێشنیازی یاسا نه‌كرده‌وه و گفتوگۆشمان نه‌كردووه چ له‌نێوان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان چ له‌نێوان سه‌رۆک فراكسیۆنه‌كان كه كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان، به‌ڵام له‌كۆبوونه‌وه‌كانی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی كاک نێچیره‌ڤان بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدراوه له‌وێ زۆربه‌ی بابه‌ته‌كان خراوه‌ته‌ڕوو یه‌كێک له‌وانه بابه‌تی هه‌ڵبژاردنه، ئێمه وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان نابینه لایه‌نگری هیچ لایه‌نێک كه داواكاری هه‌موواری یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت یاخود به‌هه‌مان یاسا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، ئێمه به‌پێویستی ده‌زانین هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆک بن له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی نیشتیمانی چونكه هه‌ڵبژادن بۆسه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه به پێكهاته جیاوازه‌كانیشه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانین كه ڕاوبۆچوونی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان به‌ڕێگه‌ی فراكسیۆنه‌كانیانه‌وه پێشكه‌ش به‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكرێت ئێمه‌ش ئاماده‌ین ڕێكاره یاساییه‌كان بگرینه‌به‌ر."
" هه‌موو هه‌وڵمان بۆ ئه‌وه‌یه كه له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ببینە خاوەنی دەستوور "
كه‌واته له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا به‌نیازن ده‌ستور تێپه‌ڕێنن؟
لە وەڵامدا سکرتێری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وتی" هه‌موو هه‌وڵمان ئه‌وه‌یه كه له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی په‌رله‌مانی كوردستان خاوه‌نی ده‌ستوور بین، چونكه له‌ڕاستیدا ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق هه‌یه، به‌ڵام به‌شێک له مادده‌كان پێشێلكراوه ئه‌ویش بێگومان زیان به‌خش ده‌بێت به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی پێكهاته‌كانه‌وه بۆیه ئێمه ئه‌گه‌ر ده‌ستورمان هه‌بێت ئه‌م بۆشاییه یاساییه‌ش نابێت و هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ڕێكده‌خرێت و پێویستی به هه‌موواری یاسای هه‌ڵبژاردن ناكرێت، پێویستی به‌ته‌مه‌ن درێژی په‌رله‌مان و داموده‌زگاكانیش نابێت، ئه‌وكاته هه‌موولایه‌نه لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی كوردستانیش ملكه‌چ ده‌بێت ده‌بن به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستور، ده‌ستور واته زه‌مینه‌سازی و چه‌سپاندنی سه‌رجه‌م مافه‌كانی هاوڵاتیانی خه‌ڵكی كوردستانه. "
سه‌باره‌ت به‌كاراكردنه‌وه‌ی کۆمسیۆن و هه‌موواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئێوه وه‌كو په‌رله‌مان به‌نیازی چین؟
لە وەڵامدا مونا قەهوەچی وتی"ئێمه وه‌كو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌نیازی هیچ نین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه لایه‌نی دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسادانانین هه‌ركاتێک لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆک بن له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی نیشتیمانی ئێمه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین و ئه‌ركی یاسایی ده‌گرینه ئه‌ستۆی خۆمان. "
" ئه‌وكاته‌ی بڕیاردرا په‌رله‌مانتاری ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن هیچ جیاوازیان نامێنێت هه‌موویان به‌درێژكراوه هه‌ژمار ده‌كرێت "
ئه‌گه‌ر ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان درێژكرایه‌وه كه ده‌وترێت له‌مانگی 11 وه ماوه یاساییه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت چ حكومه‌ت چ په‌رله‌مان بۆماوه‌ی چه‌ند پێتان باشه درێژبكرێته‌وه هه‌م بۆچوونتان وه‌كو سكرتێر و هه‌م بۆچوونی په‌رله‌مانتاران چۆنه؟
وەڵامەکەی سکرتێری پەرلەمانی هەرێم بەم جۆرە بوو" له‌ڕاستیدا ئه‌و بابه‌ته چ له‌ناو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان چ له ناو سه‌رۆک فراكسیۆنه‌كان كه كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدرا، له یه‌كه‌م ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزی یاسادانان به‌دڵنیاییه‌وه باسی لێوه نه‌كراوه، چونكه هه‌تا ئه‌مكاته ئێمه به‌پێویستی ده‌زانین لایه‌نه سیاسیه‌كان ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر پرۆژه نیشتیمانیه‌كه‌ی هه‌تا بتوانین ئێمه‌ش كاری یاسایی خۆمان ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام هه‌ركاتێک بڕیاردرا له ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئێمه ده‌بێت به‌هه‌موومان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن و به ئۆپۆزیسۆنیشه‌وه ئه‌وكاته‌ی بڕیاردرا په‌رله‌مانتاری ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن هیچ جیاوازیان نامێنێت هه‌موویان به‌درێژكراوه هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه ئێمه به‌پێویستی ده‌زانین كه زه‌مینه‌سازیه‌كی باش هه‌بێت به‌سازان ئه‌م پرسه یه‌كلایی بێته‌و،ه چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانه له په‌رله‌مانی كوردستان. "
قەهوەچی دەشڵێت" وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان هیچ كێشه و گرفتمان نییه هه‌ركاتێک لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داواكاری خۆیان له‌ناو پرۆژه‌كه‌دا مادده‌كان جێگیر بكرێته‌وه، ئێمه هیچ كاتێک لاریمان نییه و ئێمه ڕێكاره یاساییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر، چونكه په‌رله‌مانی كوردستان دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسادانانه ناچێته ناو ململانێی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه. "
" چونکە مافه‌كانمان زیاتر ده‌چه‌سپێت و به‌رجه‌سته ده‌كرێت و ده‌پارێزرێن "
ئایا ئێوه ده‌تانه‌وێت پێش هه‌ڵبژاردن ده‌ستوور تێپه‌ڕێت له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان؟
لە وەڵامدا مونا قەهوەچی وتی"ئێمه وه‌كو خۆمان وه‌كو پێكهاته‌ی توركمان ده‌توانم تیشک بخه‌مه‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به‌پێویستی ده‌زانین له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا خاوه‌نی ده‌ستوربین، چونكه مافه‌كانمان زیاتر ده‌چه‌سپێت و به‌رجه‌سته ده‌كرێت و ده‌پارێزرێن. "
" داواكارین هیچ لایه‌نێكی سیاسی كوردی ده‌ستێوه‌ردانی كاری پێكهاته‌كان نه‌كات "
بۆچوونی ئێوه چیه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسی پێكهاته‌كان؟ له كاتێكدا هه‌ندێكجار ئێوه تۆمه‌تبار ده‌كرێن به‌وه‌ی ئێوه نوێنه‌رایه‌تی خۆتان نه‌كردووه پێشتریش سه‌عدی پیره له ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا وتی "پێش ئەوەی هەڵبژاردن دەست پێ‌بکات، پارتی 11 گۆلی هه‌یه مه‌به‌ستی 11 كورسیه‌كه‌ی پێكهاته‌كان بوو " قسه‌ی ئێوه چییه له‌وباره‌یه‌وه؟
بەڵام مونا قەهوەچی دەڵێت"ئێمه داواكارین هیچ لایه‌نێكی سیاسی كوردی ده‌ستێوه‌ردانی كاری پێكهاته‌كان نه‌كات پێكهاته‌كانی توركمان، سریانی،ئاشوری، كلدان ، ئه‌رمه‌ن خاوه‌نی بڕیاری خۆیانن ده‌توانن خۆیان بڕیار بده‌ن چۆن ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن ئه‌وانه خاوه‌ن بڕیارن، وه به‌پێویستیشی نازانین كه هیچ لایه‌نێكی سیاسی كوردی ڕاوبۆچوون و زانیاری و پێشنیار بۆ ئێمه ئاراسته بكات، سه‌باره‌ت به پێكهاته‌كان له‌و ڕۆژه‌وه كه سیسته‌می كۆتا پێكهاته‌كان به‌یاسا ڕێكخراوه له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌میشه نوێنه‌ری ڕاسته‌قیه‌نی پێكهاته‌كه‌ی خۆیان بوون ئایا لای ئەوان نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه پێناسه‌كه‌ی چییه؟ كه ئه‌و به‌ڕێزانه واده‌ڵێن با پێمان بڵێن نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه مه‌به‌ستیان له‌چیدایه؟ نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و سندوق داده‌نرێت خه‌ڵک به‌ئازادانه ده‌چێت ده‌نگ به‌كاندیده‌كه‌ی خۆی ده‌دات، ئه‌و خه‌ڵكه ئازاده له‌ده‌ربڕینی ڕاوبۆچوون و له‌ده‌ستنیشان كردنی كاندید چ كاندید له‌پێكهاته‌ی توركمان بێت یان له‌پێكهاته‌ی كورد بێت یاخود له‌پێكهاته‌ی كلدان، سریان ئاشوری، ئه‌رمه‌ن بێت ئه‌وه بنه‌مایه‌كی دیموكراسیه و پرۆسه‌یه‌كی ئازادانه‌یه ده‌توانرێت هه‌ر هاوڵاتیه‌كی به‌ڕێز په‌یڕه‌وی بكات. "
" ئه‌مه ته‌نها قسه‌ی من نییه قسه‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانه چ له‌ئاستی ده‌وڵه‌تی و چ له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا.. خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن كه پێكهاته‌كان مافه‌كانی خۆیان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان "
مونا قەهوەچی لە درێژەی قسەکانیدا زیاتر وتی"ئێمه وه‌كو پێكهاته‌ی توركمان خۆمان له یه‌كه‌م ده‌ستپێكی خولی سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م هه‌تا دوایی كه په‌رله‌مانی كوردستان ده‌چێته ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌میشه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه بوون هه‌میشه پێ‌داگر و داكۆكیكار بووه له‌سه‌ر مافه‌كانی خۆی، ئێمه وه‌كو پێكهاته‌كانیش هه‌میشه به شێوازێک كارمانكردووه كه سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر بێت، وه به‌ڕۆڵی پێكهاته‌كانه‌وه هه‌رێمی كوردستان جوان بووه له ئاستی ده‌وڵه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیشدا، وه ئه‌و لایه‌نانه كه سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن و به‌تایبه‌تی نوێنه‌ری كونسوڵگه‌رییه‌كان سه‌ردانی به‌نده ده‌كه‌ن و سه‌ردانی حیزب و لایه‌نه سیاسیه توركمانیه‌كان ده‌كه‌ن خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌تایبه‌تی خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن كه پێكهاته‌كان مافه‌كانی خۆیان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان، ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌یه و ده‌توانن به‌شداربن له بڕیاری سیاسی‌دا ئه‌مه ته‌نها قسه‌ی من نییه قسه‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانه چ له‌ئاستی ده‌وڵه‌تی و چ له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌ئاستی وڵاتی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌خۆشحاڵیه‌وه پاڵپشتی و پشتگیری ده‌كه‌ن كه پێكهاته‌كان هه‌میشه ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌یه بۆیه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كه ئێمه وه‌كو توركمانه‌كان به‌ڵێ ئێمه‌ین و هه‌میشه به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌نوێنه‌رایه‌تی كردن و ئێمه به‌وجۆره قسانه پاشگه‌زنابینه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه به‌هێزتر ده‌بین بۆئه‌وه‌ی زیاتر داكۆكیكاربین له‌سه‌ر مافه‌كانی خۆمان. "
" ئه‌و پۆستانه‌شی كه دراوه‌ته پێكهاته‌ی توركمان له‌وانه‌یه له ئاستی چاوه‌ڕوانیدا نه‌بێت"
هه‌ندێک تۆمه‌تبارتان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه لایه‌نگری پارتی دیموكراتی كوردستانن ته‌نانه‌ت سه‌عدی پیره لە قسەکانی پێشتری بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕایگه‌یاند" کاتێک كێشه‌یه‌كی پارتی و یه‌كێتی هه‌بێت له‌پێش هه‌موویان ئه‌وان قسه‌ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كێشه‌كانی پارتی و یه‌كێتی واته پێیانوایه ئێوه لایه‌نداری پارتی ده‌كه‌ن؟
بەڵام مونا قەهوەچی وتی"پێمخۆشه هه‌ر به‌ڕێزێک له‌سه‌ر بابه‌تی پێكهاته‌كان قسه ده‌كات ئه‌گه‌ر به به‌ڵگه سه‌لمێنرا ئینجا قسه‌كه بكرێت باشتره، بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ش به‌پشت به‌ستن به‌و به‌ڵگه‌یه بتوانین خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ وه‌ڵام دانه‌وه بۆیه من وه‌كو خۆم وه‌كو (مونا قه‌هوه‌چی) كه له‌خولی ڕابردوو سه‌رۆكی فراكسیۆنی چاكسازی توركمان بووم، وه له‌م خوله‌ی په‌رمانی كوردستان وه‌كو سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان چ له‌ناو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان لایه‌نگریم كردووه چ له‌ناو په‌رله‌مانی چی جیاوازیم كردووه له نێوان سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان بۆیه ئه‌مه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه به‌پێچه‌وانه‌وه پێكهاته‌ی توركمان هه‌میشه وایكردووه كه نێوه‌ندگیریه‌كی باش هه‌بێت له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان، وه مافه‌كانیشمان دیاره و ئه‌و پۆستانه‌شی كه دراوه‌ته پێكهاته‌ی توركمان له‌وانه‌یه له ئاستی چاوه‌ڕوانیشدا نه‌بێت چونكه ئێمه به‌پێویستی ده‌زانین مافی زیاتریش بدرێته پێكهاته‌ی توركمان و كلدان، سریان ئاشوری، ئه‌رمه‌ن، چونكه پێكهاته‌ی توركمان نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مه له هه‌رێمی كوردستان و له ئاستی عێراقدا نه‌ته‌وه‌ی سێیه‌مه بۆیه ئێمه وه‌كو پێكهاته له‌خوله‌كانی داهاتووشدا له به‌شداریكردنی كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاكێجمان ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه وه‌كو توركمان هیچ كاتێک گومان له‌خۆمان ناكه‌ین كه ئێمه نوێنه‌ری ڕاسته‌قیه‌نه‌ین. "
" نایشارینه‌وه به‌ڵێ پێكهاته‌ی توركمان ، كلدان سریان ئاشوری، ئه‌رمه‌نیش هاوپه‌یمانی پارتی دیموكراتی كوردستانن چونكه مافه‌كانی پێكهاته‌كان ده‌پارێزن "
مونا قەهوەچی زیاتر لەسەر وەڵامدانەوەکەی لەبارەی تۆمەتبارکردنی پێکهاتەکان قسەی کرد و وتی" سه‌باره‌ت به‌هاوپه‌یمانێتی زۆر ئاساییه هه‌موو حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژیه‌تی حیزبی و له به‌رژه‌وه‌ندی كاره‌كانی خۆیان ده‌توانێت هاوپه‌یمانێتی ئه‌نجام بدات پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕێککەوتننامەیەکی ستراتیژیان هه‌بووه و كاریانكردووه هه‌تا ئه‌م ساته پێكه‌وه حكومه‌تیان پێكهێناوه و پێكه‌وه ئه‌و دامه‌زراوانه‌یان به‌ڕێوه بردووه به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رنامه‌ی ستراتیژییان هه‌بوو له‌كاتی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆیه هیچ گومانیش له‌وه‌دا نییه پێكهاته‌ی توركمانیش كه هاوپه‌یمانی لایه‌نێک بێت زۆر ئاساییه له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌كه‌ی خۆی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ حیزبێكی دێرین و حزبێكی خه‌باتگێڕ و حیزبێک كه مافی پێكهاته‌كان ده‌پارێزێت زۆر ئاساییه و نایشارینه‌وه به‌ڵێ پێكهاته‌ی توركمان ، كلدان سریان ئاشوری، ئه‌رمه‌نیش هاوپه‌یمانی پارتی دیموكراتی كوردستانن چونكه مافه‌كانی پێكهاته‌كان ده‌پارێزن و ڕێز له‌بۆچوونی پێكهاته‌كان ده‌گیرێت، هیوادارین لایه‌نه سیاسیه كوردییه‌كانی تریش هاوشێوه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئه‌وانیش هاوكاربن و هاوسۆزبن ڕێز له‌مافی پێكهاته‌كان بگیرێت و داواكاری پێكهاته‌كان به‌ڕه‌وا ببینن. "
" په‌یوه‌ندیمان زۆر زۆر باشه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌كو حزب، وه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش "
مونا قاقوچی دەشڵێت" بێگومان ئێمه هیچ كێشه‌مان نییه له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی كوردستانی به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه په‌یوه‌ندیمان زۆر زۆر باشه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌كو حیزب، وه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌كو حزب به‌ڵام له‌ناو حزب هه‌ر كادیرێک و هه‌ر ئه‌ندامێک بۆچوونی خۆی ده‌رده‌بڕێت ئه‌وه گوزارشت له‌ده‌ربڕینی حزب ناكات، چونكه ئێمه به‌شێوازێكی فه‌رمی ڕاوبۆچوونی حزب له‌لای ئێمه گرنگه بۆیه به‌فه‌رمی به ئێمه‌یان ڕانه‌گه‌یاندووه، سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان هاوكارن و هاوسۆزن و پاڵپشتی پێكهاته‌كان ده‌بن چ له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان چ له‌ناو كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه گوزارشت ده‌كات له بۆچوونی حزب، به‌ڵام هه‌ر ئه‌ندامێكی به‌ڕێز گوزارشت له‌بۆچوونی خۆی ده‌كات ڕێزی لێده‌گرین و ئه‌وه پێناسه‌ی خۆی ده‌كات و گوزارشت له‌بۆچوونی خۆی ده‌كات و گوزارشت له‌بۆچوونی حزبه‌كه‌ی ناكات. "
Your browser doesn’t support HTML5