دەزگای ئیرنای میدیای فەرمی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردەوە، بەهۆی ناڕەزایی و توندوتیژییەکانی ڕۆژی سێشەممە لە شاری شیراز لە باشووری وڵاتەکە، چوار ئەفسەری پۆلیسی ئێرانی بریندار بوون و یەکێک لە "یارمەتیدەرەکانی پۆلیس"یش گیانی لە دەست داوە.
ئیرنا گوتی ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی پۆلیس بەگژیەکدا چوون و له ئه‌نجامدا یه‌كێك له یاریده‌ده‌رانی پۆلیس گیانی له‌ده‌ستدا. لەم ڕووداوەدا چوار ئەفسەری دیکەی پۆلیس لە شیراز بریندار بوون."
ئێرنا لەسەر زاری بەرپرسێک بڵاویکردەوە 15 خۆپیشاندەر لە ڕۆژی سێشەممەدا لە شیراز دەستگیرکراون.
شیانی باسە ناڕه‌زایه‌تییەکان بەردەوامن به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژنێكی لاوی کورد کە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لەلایەن پۆلیسی گەشتی ئیرشاد (پۆلیسی ڕێنوێنی ئاینی) بەهۆی جێبەجێ نەکردنی یاسای توندی حیجابی زۆرەملێ ئەو وڵاتەوە دەکەوێتە حاڵەتی بێهۆشی و دواتر گیان لەدەست دەدات. ده‌سه‌ڵاتداران ڕایانگه‌یاند له ئاکامی نائارامییهكاندا سێ كه‌س كوژراون.
کوژرانی مەهسا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ ناڕەزایی و توڕەییەکانی لە ئێران لەسەر چەند پرسێکی دیکە گەرمترکرد، لەوانە مافەکان، ئاسایش و ئابوورییەک کە بەهۆی سزا نێودەوڵەتییەکانەوە داڕماوە.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز