لە ئێستادا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی گفتوگۆکردنە دەربارەی هەمواری یاسای ژمارە( 3)ی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (بەرزان شێخ محەمەد) لەو بارەیەوە دەڵێت" هه‌موواره‌كه به‌ره‌و سیسته‌مێک ده‌برێت كه له ڕواڵه‌تدا لامه‌ركه‌زیه، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا مه‌ركه‌زی ته‌واوه، بابه‌ته مه‌ترسیه‌كه له‌وه‌دایه دابه‌شبوونی هه‌رێمی كوردستانه له‌ڕووی جوگرافیای سیاسیه‌وه هه‌ندێک لایه‌ن هه‌یه له ناوچه‌یه‌كدا زۆر به‌هێزن كه ده‌توانن كۆی كورسیه‌كان به‌رن هه‌ندێک لایه‌نیش هه‌یه له‌و ناوچانه كه‌م ده‌كات ئه‌مه‌ش به رای من به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی دیموكراتییە، بە وتەی بەرزان شێخ محەمەد" هه‌موو كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵات هه‌موو به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک كاریگه‌ری ته‌نها له‌سه‌ر داهات نابێت، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی ڕه‌وتی ژیان ده‌بێت له پارێزگاكه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌ڕواته‌وه شوێنێكی تر، گومانمان هه‌یه و ترسمان هه‌یه له‌مجۆره هه‌موواركردن و له‌مجۆره پرۆژانه به‌ڕاستی واهه‌ست ده‌كه‌ین هاوڵاتییان جارێكی تر تووشی قه‌یرانێكی تر ده‌بن کاتێک ده‌سه‌ڵات له حكومه‌ته خۆجێیه‌كه‌دا كه‌م بێته‌وه و سنوری به‌رته‌سک بێته‌وه هاوڵاتی ناتوانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بپارێزێت، هەروەها گومان له‌وه ده‌كه‌ین بۆ بچووكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌ن بێت كه ئه‌ویش بریتیه له لامه‌ركه‌زی. "
" هیچ پرسێک به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ناكرێت "
لە سەرەتای قسەکانیدا سەرۆکی ئەنجومەنی پاڕێزگای سلێمانی وتی" بابه‌تی یاسای ژماره (3) ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و یه‌كه كارگێڕییه‌كان كه بریتیه له پارێزگار و قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان، وه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ن له ئێستادا وه‌زاره‌تی ناوخۆ خه‌ریكی پرۆژه‌یه‌كه بۆ هه‌موواركردنی ئه‌م یاسایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه له ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌م خوله‌دا له سه‌ره‌تا هه‌تا ئێستا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی پسپۆڕدا به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی جیهان و سلێمانی دووجار ئه‌م یاسایه‌مان به پرۆژه‌یه‌ک هه‌مووار كردووه و داومانه به په‌رله‌مان به‌ئاگاداری هه‌ر سێ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه ئه‌وه‌ی سه‌یره ئێستا وه‌زاره‌تی ناوخۆ له 15-9 كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می كردووه كه به جێگری پارێزگاكان و جێگری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ به لیژنه‌یه‌ک خه‌ریكی ئه‌وه پرۆژه یاسایه‌ک بنووسن هه‌تا له كۆتایدا له په‌رله‌مان هه‌مووار بكرێته‌وه هیچ پرسێک به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ناكرێت له‌م بابه‌ته‌دا، هۆكاره‌كه‌ی لای ئه‌وانه لای ئێمه نیه، به‌ڵام ئێمه كاتی خۆی گله‌یمان له‌وه هه‌بووه كه ئه‌م یاسایه بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌هه‌ندێک شوێن ده‌سه‌ڵاتی باشیداوه له‌هه‌ندێک شوێنیش‌دا ڕێگریه. "
ناوبراو زیاتر ڕونیکردەوە" پوخته‌ی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م یاسایه ئه‌گه‌ر هه‌مووار بكرێته‌وه به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقی ده‌بێت ئه‌م یاسایه له به‌غداد و له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كه له‌عێراقی فیدڕاڵدایه به‌ڕاستی به جۆره یاسایه‌كی دیكه له ده‌ستووردا جێی كراوه‌ته‌وه به جۆره ده‌سه‌ڵاتێكی تر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا حكومه‌ته خۆجێیه‌كان وه‌كو چاو‌دێر و وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه كارگێڕییه‌كاندا، كاتی خۆی له 2005 دا كه یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دانراوه ئه‌م یاسایه جارێكتر له ساڵی 2009 دا هه‌مووار كراوه‌ته‌وه جیاوازی زۆره له‌گه‌ڵ یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا. "
" هه‌موواره‌كه به‌ره‌و سیسته‌مێک ده‌برێت كه له ڕواڵه‌تدا لامه‌ركه‌زیه، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا مه‌ركه‌زی ته‌واوه"
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، ئێوه به‌رده‌وام داواكاری لامه‌ركه‌زیتان ده‌كرد له هه‌رێمی كوردستاندا، ئایا بۆچی ئێستا نیگه‌رانن ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه هه‌مووار بكرێته‌وه، له‌كاتێكدا خۆتان داوای هه‌موواركردنه‌وه‌تان كردووه؟
بەرزان شێخ محەمەد ڕایگەیاند" ئه‌وه‌ی ئێمه زانیاریمان هه‌بێت ئه‌م یاسایه هه‌مووار ده‌كرێته‌وه بۆ زیاتر بچووككردنه‌وه و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی لامه‌ركه‌زی له هه‌رێمی كوردستاندا بۆیه ئێمه نیگه‌رانین واته هه‌موواركردنه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه نییه رۆحیه‌تی لامه‌ركه‌زی زیندوو بكرێته‌وه به‌ڵكو هه‌موواره‌كه به‌ره‌و سیسته‌مێک ده‌برێت كه له ڕواڵه‌تدا لامه‌ركه‌زیه، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا مه‌ركه‌زی ته‌واوه كه پێی ده‌ڵێن (عدم التركز الاداري) بۆیه ئێمه نیگه‌رانین له‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌شێكی گرنگی ئه‌و یاسایه‌ن، وه دووجار ئێمه هه‌مووارمان كردۆته‌وه و ناردوومانه بۆ په‌رله‌مان لانی كه‌م ده‌بووایه ئێمه له‌و بابه‌ته‌دا بووینایه، بۆئه‌وه‌ی بۆچوونی ئێمه هه‌بووایه كه بۆ دوو خول درێژكراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش به‌حساب له په‌رله‌مان هه‌موواری ده‌كه‌نه‌وه دوو بۆ سێ بڕگه‌یان تێدا گۆڕی تایبه‌تمه‌ندیه‌ک هه‌بوو له‌و یاسایه كه بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بوو ئه‌وكات له 2014 دا ده‌بووایه ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژێردرایه بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن بووایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان وه‌رگرته‌وه له‌هه‌مانكاتیشدا خوله‌كه درێژكرایه‌وه كه پێویست بوو هه‌ڵبژاردن بكرێت، چونكه هه‌موو خولێک بۆ چوار ساڵه ئێستاش ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی كه به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه ئێمه گومان له‌وه ده‌كه‌ین بۆ بچووكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌ن بێت كه ئه‌ویش بریتیه له لامه‌ركه‌زی. "
" بابه‌ته مه‌ترسیه‌كه له‌وه‌دایه دابه‌شبوونی هه‌رێمی كوردستانه له‌ڕووی جوگرافیای سیاسیه‌وه "
بەرزان شێخ محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد" بابه‌تێكی دیكه سه‌یره ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ له سیسته‌می عێراقدا نییه، به‌ڵام كاتی خۆی له هه‌رێمی كوردستان به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئاسانكردنی كاروباری هاوڵاتی بووه ئێستا له‌م پرۆژه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیشی تێده‌كه‌ن، ئه‌وكاته ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌م سنوری جوگرافیایه‌ی ئێستا هه‌یه‌تی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی جیاده‌كه‌نه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئه‌نجوومه‌نێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت واته مه‌ودای جوگرافیای ئه‌نجوومه‌نه‌كان كه ئێستا هه‌یه به‌ره‌و بچووكبوونه‌وه‌ی ده‌به‌ن ئه‌مه‌ش خۆی بابه‌ته مه‌ترسیه‌كه له‌وه‌دایه دابه‌شبوونی هه‌رێمی كوردستانه له‌ڕووی جوگرافیای سیاسیه‌وه هه‌ندێک لایه‌ن هه‌یه له ناوچه‌یه‌كدا زۆر به‌هێزن كه ده‌توانن كۆی كورسیه‌كان به‌رن هه‌ندێک لایه‌نیش هه‌یه له‌و ناوچانه كه‌م ده‌كات ئه‌مه‌ش به رای من به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی دیموكراتیه، ئه‌و دیموكراتیه‌ی كه هه‌موو كه‌سێک به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا باسی ده‌كه‌ن. "
" ئاگاداری پڕۆژە و بودجە نین..... له پارێزگای سلێمانی هه‌م پاره نییه و هه‌م ده‌سه‌ڵات نییه "
به‌پێی ئه‌و هه‌موواری یاسایه ئایا ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌چێته‌وه لای وه‌زیری ناوخۆ؟
لای خۆیەوە بەرزان شێخ محەمەد وتی: ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاكان و قه‌زاكان و ناحیه‌كان هه‌مووی له‌لای وه‌زاره‌تی ناوخۆیه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ئه‌وه‌نده‌ی پارێزگار په‌یوه‌ندی هه‌یه به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی نییه به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاوه واته له یاساكه ده‌ڵێت هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک له پارێزگاكه بكرێت لانی كه‌م ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه هی وه‌زاره‌ته‌كانیش بێت چه‌ندین پرۆژه كه ده‌كرێت ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌بنه‌ڕه‌تدا هیچ ئاگای له پرۆژه نییه، بابه‌تێكی دیكه بودجهیە، ئه‌و بودجه جۆراوجۆرانه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه ده‌بێت هه‌ر دینارێك بێته پارێزگاوه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ئاگای لێبێت بۆچی دێت و بۆچی خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م خوله‌ی ئێمه‌دا هه‌تا ئێستا ئێمه ئاگامان له بودجه نییه ئاگامان له پرۆژه نییه به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی گوایه هه‌رێمی كوردستان له قه‌یراندایه به‌بۆنه‌ی شه‌ڕی داعش و گرژی و ئاڵۆزی په‌یوه‌ه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وت گوایه پرۆژه‌كان هه‌مووی وه‌ستاون هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه سه‌رده‌مانێک نه‌وت هیچی نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا نه‌وت له به‌رزترین ئاستیدایه به‌ڵام، له پارێزگای سلێمانی هه‌م پاره نییه و هه‌م ده‌سه‌ڵات نییه بۆیه ئه‌وكاته‌ی ئێمه ڕه‌شنووسی پرۆژه‌ی لامه‌زكه‌زیمان ئاماده كرد داوامانكرد مه‌سه‌له‌ی مووچه له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه بێت له نه‌وت ده‌ست ده‌كه‌وێت وه‌كو له ده‌ستووری عێراقیشدا ئاماژه‌ی پێكردووه. "
" واهه‌ست ده‌كه‌ین هاووڵاتی جارێكی تر تووشی قه‌یرانێكی تر ده‌بێت "
بەرزان شێخ محەمەد زیاتر ڕونیکردەوە" ئێمه داهاتی فه‌رمانگه‌كانمان له‌به‌رده‌ستدایه، به‌ڵام كه پرۆژه‌یه‌ک دێته ئه‌م شاره‌وه یه‌كه‌م ئێمه ئاگامان له پرۆژه‌كه نییه، دووه‌میش مه‌سه‌له‌ی داهات بۆنموونه ئه‌و داهاتی كامێرای تیژڕه‌ویه باسكرا به‌ڕوونی كه داهاته‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌ڕوات؟ له‌به‌رئه‌وه، گومانمان هه‌یه و ترسمان هه‌یه له‌مجۆره هه‌موواركردن و له‌مجۆره پرۆژانه به‌ڕاستی واهه‌ست ده‌كه‌ین هاوڵاتی جارێكی تر تووشی قه‌یرانێكی تر ده‌بێت كه ده‌سه‌ڵات له حكومه‌ته خۆجێیه‌كه‌دا كه‌م بێته‌وه و سنوری به‌رته‌سک بێته‌وه هاوڵاتی ناتوانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بپارێزێت. "
" كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی ڕه‌وتی ژیان ده‌بێت له پارێزگاكه "
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەختیکردەوە" هه‌موو كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵات هه‌موو به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک كاریگه‌ری ته‌نها له‌سه‌ر داهات نابێت، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی ڕه‌وتی ژیان ده‌بێت له پارێزگاكه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌ڕواته‌وه شوێنێكی تر ئێستا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ته‌واوه‌تی لای پارێزگار بێت له پارێزگاكه‌دا، به‌ڕاستی كۆمه‌ڵێک ده‌سه‌ڵات هه‌بوو لای پارێزگار بوو هاوڵاتی تووشی ئه‌و جۆره قه‌یرانانه نه‌بوو، بۆنموونه قه‌یرانی به‌رزبوونه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی به‌تایبه‌تی به‌نزین. "
به‌ڵام هه‌ر به‌رپرسانی پارێزگاكه‌ش لەکاتی دروستبوونی ئەو قەیرانانە، ده‌یوت له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه پێش هه‌موواری ئه‌م یاسایه‌ش؟
لە وەڵامدا بەرزان شێخ محەمەد دەڵێت"وه‌كو وتم له 2018 وه ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه به یه‌ک دوو به‌یاننامه پارێزگاكان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیان هه‌ریه‌كه‌یان خستونه‌ته شیوێكه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی پارێزگاریان وابه‌سته كردووه به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ئه‌وه‌نده وابه‌سته نییه به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاوه مه‌گه‌ر خۆی لوتف بفه‌رموێت، به‌ڵام ئه‌مه دووركه‌وتنه‌وه‌یه له یاسای ژماره ئێستا ده‌یانه‌وێت یاساكه والێبكه‌ن بیگه‌یه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی كه هیچ پێویست به به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ نه‌كات هه‌ر یاساكه له‌بنه‌ڕه‌تدا وابێت ئێمه ئه‌و ترسه‌مان هه‌یه. "
" زۆر به ئاسانتر ده‌توانرێت بیر له‌وه بكاته‌وه سه‌رچاوه‌ی داهات زیاد بكرێت "
هه‌موواری ئه‌م یاسایه چۆن كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی داهات و مووچه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی؟
وەڵامەکەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەمجۆرەبوو"وه‌كو وتم ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌ناو پارێزگاكه‌دا بێت و ده‌سه‌ڵات لای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بێت بیركردنه‌وه‌كان باشتره، واته زۆر به‌ئاسانتر ده‌توانرێت بیر له‌وه بكاته‌وه سه‌رچاوه‌ی داهات زیاد بكرێت، بۆنموونه مه‌سه‌له‌ی به‌نزین بابه‌تێكه پێشتر قۆرخكاری تێدا نه‌بوو ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه‌وه یه‌ک دوو كۆمپانیا ده‌چێت ده‌یهێنێت، به‌ڵام جاران ده‌سه‌ڵاته‌كه لای پارێزگار بوو كۆمه‌ڵێک ڕێوشوێنی یاسایی هه‌بوو هه‌موو كه‌سێک بۆی هه‌بوو بیهێنێت كێبڕكێیه‌كی زۆر باش له‌نێوان هاوڵاتیدا دروستبوو بوو، ئێستا به‌نزینێكی زۆر كه‌م دێت ئه‌و به‌نزینه‌ی كه دێت گومرگی. "
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەختیکردەوە" هێشتا بابه‌ته‌كه نه‌هاتۆته لای ئێمه به زانیاری وه‌رمانگرتووه كه ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌چن بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه مه‌به‌ست لێی پرۆژه‌یه‌كه بۆ هه‌موواركردنی یاسای ژماره (3) من له‌كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی ئه‌نجوومه‌ندا باسمكرد، هه‌موواری په‌یڕه‌وه‌كه‌مان كرده‌وه به‌گوێره‌ی یاسا كۆنه‌كه ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه گۆڕانكاری پێبكرێت جارێكی‌تر ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه له‌و یاسایه دیاریده‌كرێت هه‌موواری بكاته‌وه بۆیه له كۆبوونه‌ه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن باسی له‌وه كرد كه ئه‌نجوومه‌نه‌كانی تر ئاگادار ده‌كاته‌وه و جارێكی تر ئه‌و ڕه‌شنووسه‌ی بۆ یاسای ژماره (3) نوسیومانه ده‌نێرینه‌وه بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵكو ڕه‌چاوی بكه‌ن و بزانن كه لایه‌نێكی تر هه‌یه حه‌وت ساڵ له‌مه‌وپێش بیری له‌وه كردۆته‌وه‌كه ئه‌م یاسایه هه‌مووار بكرێته‌وه به ئاراسته‌ی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات تێدا زیاد بكرێت نه‌ک تێیدا كه‌م بكرێته‌وه. "
Your browser doesn’t support HTML5