ژینا مودەڕێس گورجی، چالاکوانی ژنان و ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ژێڤانۆ لە شاری سنە دەستبەسەردەکرێت

ژینا مودەڕەس گورجی

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ژینا مودەڕەس گورجی، چالاکوانی مافەکانی ژنان لە شاری سنە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستبەسەرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنی نادیار.

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوو ڕۆژ پێش ئێستا هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەڕەشەیان لە ناوبراو کردووە و گوتیانە ئەگەر بەشداری لە ناڕەزایەتییەکاندا بکات دەستبەسەر دەبێت.

سەرچاوەیەک لە تۆڕی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت کاتژمێر 8 ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە سنە ژینا لە لایەن هێزەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

لە بەردەوامی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی سنە دژ بە گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی بە هۆی هێزەکانی ئاکاری ئێرانەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ بڵاو پێکردن و کۆنتڕۆلی ناڕەزایەتییەکان، وێڕای بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ، تەقە لە خەڵک دەکەن و چالاکنی مەدەنی ئەو شارەش دەستبەسەر دەکەن.