ناڕەزایی و یەکدەنگی خانمان لە دژی مەرگی ژینا ئەمینی جیهانی گرتەوە
Your browser doesn’t support HTML5
کوژرانی مەهسا ئەمینی (ژینا) ڕەهەندی جیهانی گرتۆتەوە و چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ سەرکۆنەی هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن دژ بە ژینا ئەمینی و جەخت لەوە دەکەنەوە ئێران هەر لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵات مافی ژنان پێشێل دەکات، بەڵام ئەمجارە ژنان لە دەربڕینی داواکارییەکانیان یەکدەنگترن بەراورد بە پێشوو.