سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان(پاک) دەڵێت" بۆ ئێمه ناوه‌ندی سه‌ره‌كی خه‌بات و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و بهربهركانێیهی له‌گه‌ڵ دوژمن ده‌كرێت له‌ناو هه‌ناوی شارهكاندایە)
ئه‌م ئه‌ركه كه خه‌ڵک خستوویه‌تیه سه‌رشانی خۆی جووڵه‌یه‌كی خۆرسک بوو کە ئێستا بووەتە ڕاپەڕینێک، هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و جووڵه‌یه به‌هێز بێت، من له چه‌ند په‌یامدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌م دواووم داوامكردووه كه هه‌تا ده‌توانن سه‌ر شه‌قام به‌هێز بكه‌ن و هەموو چین و توێژه‌كان تێیدا به‌شداربن، دەشڵێت" ئەوەی لە ئێران ڕوودەدات بابه‌ته‌كه له حیجاب و هەڵوەشاندنەوەی گەشتی ئیرشاد گه‌وره‌تره " خه‌ڵک نانی ڕۆژانه‌ی خۆی و مناڵه‌كانی له ته‌نه‌كه‌ی زبڵ ده‌رده‌هێنێت و ده‌یباته‌وه ماڵێ، هەروەها پێشبینی ئەوە دەکات، کە شاری شنۆ لە لایەن سوپای ئێرانەوە پەلامار بدرێت و تاوانکاری بەرامبەر بە خەڵکەکەی بکرێت لەبەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی ئەو شارە لەلایەن خەلکەوە لەچەند شەوی ڕابردوودا. "
" دیمەنەکان"
لە سەرەتای قسەکانیدا، حسێن یەزدان پەنا سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) وتی"شاری شنۆ له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا یه‌كێک له‌و شارانه بوو كه خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی لاوانی تێدا به‌رپا كرابوو، به‌ڵام هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران په‌لاماری خه‌ڵكیاندا و ژماره‌یه‌ک خه‌ڵكیان شه‌هید كرد له لاوانی ئه‌و وڵاته، له یه‌كه‌م په‌لاماری (دوژمن‌دا) سێ لاوی ئه‌و شاره شه‌هید كران له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ڕه‌فتاره خه‌ڵكی زیاتر توڕه كرد و خه‌ڵكێكی زیاتر ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان دیسان هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت په‌لاماری خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی خه‌ڵكیان دایه‌وه بۆیه خه‌ڵكیش كه‌وتنه به‌ره‌نگاری ئه‌وان و به‌رگری له خۆیان و به داروبه‌رد به‌رگریان له خۆیان كرد و له‌كۆتایدا خه‌ڵكیان ناچار كرد هه‌ڵمه‌ت به‌رنه‌سه‌ر ئه‌و مه‌قه‌ر و شوێنانه‌ی كه له‌وێوه ته‌قه‌یان له خه‌ڵک ده‌كرد و دوێنی شه‌و نزیكه‌ی كاتژمێر دوو به‌كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به یه‌كجاری هیچ بنكه و باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی ئینتیزامیی حكومه‌ت له‌ناو شاری شنۆ‌دا خۆیان نه‌گرت و چۆڵیان كرد و كۆتایی هات. "
پەنا دەشڵێت"ئێستا دیمه‌نی بابه‌ته‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه له‌لایه‌كه‌وه خه‌ڵكێكی مه‌ده‌نی بێی چه‌ک و دوور له توند و تیژی هاتۆته‌سه‌ر شه‌قام و ده‌نگی هه‌ڵبڕیووه دژی تاوانه گه‌وره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر به‌و میلله‌ته كه له كوشتنی (ژینا ئه‌مینی)یه‌وه وه‌ک چه‌خماخه‌یه‌ک ده‌ستیپێكرد له‌لایه‌كی دیكه‌ش هه‌زاران كه‌س له هێزی پۆشته و په‌رداخ به هه‌موو چه‌كێكه‌وه هاتونه‌ته ناو شاره‌كانه‌وه ئێستا له‌ده‌وری شاری شنۆ له ده‌روازه‌كان له شوێنه‌كانی نزیک له شنۆ هێزێكی زۆر دامه‌زراوه و به‌ڕاستی مه‌ترسی كوشتار و ڕەشبگیرییەکی گه‌وره له‌سه‌ر خه‌ڵكی سیڤیلی شنۆ هه‌یه ئه‌وه مه‌ترسیه‌كه و ده‌بێت هه‌موولایه‌ک به‌جددی وه‌ریبگرن. "
" زیاتر لە 90 شاری ئێران ڕاپەڕیوون، ئه‌مه بۆخۆی گۆڕانێكی قوڵه "
چاوه‌ڕێی چ گۆڕانكارییه‌ک ده‌كه‌ن كه له ئێران‌دا ڕووبدات؟
لە وەڵامدا حسێن یەزدان پەنا وتی"له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین خۆی گۆڕانكارییه، ئایا ئه‌م گۆڕانكارییه ڕه‌وته‌كه‌ی به‌ره‌و كوێ ده‌چێت ئه‌مه زۆر زه‌حمه‌ته بتوانرێت كۆتایی ڕووداوه‌كان به‌دروستی ده‌ستنیشان بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه گۆڕانكارییه، سیسته‌مێكی سیاسی كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد هه‌موو خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی له‌پشته و 90% خه‌ڵک ده‌نگی پێده‌دات و پشتیوانی لێده‌كات، پارێزگا نه‌ماوه كه خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕانهپهڕیبێت زیاتر له 90 شاری ئه‌م ده‌وڵه‌ته له هه‌موو كون و قوژبنێكه‌وه ته‌نانه‌ت شاری وا ڕاپه‌ڕیوه كه من بۆ یه‌كه‌مجاره ناوم بیستبێت له‌و ڕژێمه و له‌و ده‌وڵه‌ته ڕاپه‌ڕیون و هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قام، ته‌واوی سیسته‌مه‌كه و سمبولی گرتۆته نیشانه دروشمی (مردن بۆ خامنه‌یی) و دروشمی دژی سیسته‌م هاوكات له كوردستان به تێگه‌یشتنێكی ته‌واوه‌وه ڕۆژی یه‌كه‌م دروشمه‌كه به‌رز بویه‌وه كه (داگیركه‌ری ئێرانی، قاتلی ژینامانی) واته كه سه‌یر ده‌كه‌ین خه‌ڵک و شیاریهكی زۆری وه‌رگرتووه تێگه‌یشتووه كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته و ئه‌م سیسته‌مه ده‌بێت بڕوات و ناگونجێت له‌گه‌ڵ ژیانی سه‌رده‌م ئاسایش و نان و ئازادی و ناسنامه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه كه‌وتۆته به‌ر په‌لاماری ڕژێم ئه‌مه بۆخۆی گۆڕانێكی قوڵه. "
" پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران زۆر هێمن و بەرتەسکانەیە "
حسێن یەزدان پەنا زیاتر وتی"به‌ڵام له‌كۆتاییدا ئایا ده‌بێته هۆكاری ڕوخانی كۆماری ئیسلامی یان نا؟ ئه‌مه وابه‌سته‌یه به چه‌ند هۆكارێكه‌وه به‌داخه‌وه هه‌تا ئه‌م ساته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هیچ پشتیوانیه‌كی له‌م ڕاپه‌ڕینه ده‌رنه‌بڕیووه. "
به‌ڵام كاردانه‌وه‌كان ده‌بینرێت له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆک وه‌زیرانی كه‌نه‌داش ڕایگه‌یاند كه پشتیوانی خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ری ئێرانن و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاتونه‌ته سه‌رخه‌ت به‌تایبه‌تی لە بابەتی ژینا و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی ئێران؟
لە وەڵامدا حسێن یەزدان پەنا دەڵێت "به‌داخه‌وه زۆر به‌هێمنی و زۆر به‌پارێزه‌وه ئه‌وان زۆر به‌رته‌سک ئه‌م پشتیوانییه ده‌رده‌بڕن. "
"ناکرێت ئەوەی لە ئێران ڕوودەدات لە پرسی لەچک و حیجابدا کورتبکرێتەوە"
سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان -(پاک) ئەوەشی وت" (ژینا) چه‌خماخه‌یه‌ک بوو ناكرێت ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات له پرسی له‌چک و حیجابدا كورتبكرێته‌وه ته‌نانه‌ت ناكرێت له پرسی ژنیشدا كورتبكرێته‌وه، پرسی ژن پرسێكی گرنگه پرسی كۆیلهكردنیهتی و پرسی زوڵم و سته‌مه، به‌ڵام ئه‌م ڕاپهڕیبنه ته‌نها له‌وه‌دا كورت نابێته‌وه، (ژینا) بۆیه كوژرا كه كورد بوو، نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر له‌چكه‌كه‌ی ئه‌وكاته‌ی (ژینا) ده‌كێشنه ژووره‌وه له‌سه‌ری ده‌ده‌ن ژنی غه‌یره كوردیش له‌وێ بوو خۆی ژینا بێ حیجابی نه‌كردبوو زۆریش داپۆشراو بوو خزم و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ڵێن كاتێک ژینا ڕۆیشت زۆر داپۆشراو بوو، به‌ڵام بۆ شكاندنی كه‌رامه‌ت و حه‌یسیه‌تی مرۆڤی كورد هاتن ئه‌و تاوانه‌یان كرد. "
" بابه‌ته‌كه له حیجاب و هەڵوەشاندنەوەی گەشتی ئیرشاد گه‌وره‌تره " خه‌ڵک نانی ڕۆژانه‌ی خۆی و مناڵه‌كانی له ته‌نه‌كه‌ی زبڵ ده‌رده‌هێنێت و ده‌یباته‌وه ماڵێ"
تۆ دەڵێی هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی ژینا حیجاب نه‌بووه، به‌ڵكو بابه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بووه، به‌ڵام ده‌بینین كه ئێستا ژن –ئازادی – ژیان دروشمی خه‌ڵكی ناڕازیه ته‌نانه‌ت به كورد و به عه‌جه‌م و له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند و گه‌وره ناوداره‌كانی ئێرانیشه‌وه ئه‌م دروشمه‌یان به‌رز كردۆته‌وه؟
لە وەڵامدا حسێن یەزدان پەنا وتی" ئه‌وه ڕاسته له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی كه كرا به‌شێوه‌یه‌كی دیار له‌سه‌ر ژنێک خوڵقا، ژنبوونی قوربانیه‌كه وایكرد هه‌موو ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌م توێژه له كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی نێو ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌یه وه‌ک ته‌قینه‌وه‌یه‌ک وایه بته‌قێته‌وه ئێمه پێمان خراپ نییه به‌وشێوه‌یه. "
پێتوایە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (گه‌شتی ئیرشاد) و پۆلیسی ئه‌خلاقی له ئێران یان سزادانیان ده‌بێت هۆی دامركانه‌وه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی خه‌ڵكی ئێران، یاخود وه‌كو هه‌ندێک ده‌ڵێن ئێران به‌ته‌نها كێشه‌ی ئازادی و له‌چكی خانمانی نییه به‌ڵكو دۆخێكی سه‌ختی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌خه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی گرتووه؟
لەو بارەیەوە حسێن یەزادن پەنا وتی"به‌ڵێ ڕاسته وه‌كو وتم ئه‌م خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینه ناتوانرێت به‌رته‌سک بكرێته‌وه له پرسی حیجاب و ناتوانرێت بوترێت هه‌موو تاوانه‌كه له بهشێكهوهیه به‌ناوی (گه‌شتی ئیرشاد) نه‌خێر بابه‌ته‌كه له‌وه گه‌وره‌تره، به‌ڵام چه‌خماخه‌كه‌ی به‌وه بووه دروشمی خۆپیشانده‌ران ئه‌وه نیشان ده‌دات بۆنموونه خه‌ڵک له كوردستان هاوار ده‌كات (داگیركه‌ری ئێرانی تۆ قاتلی ژینامانی) له سنه خه‌ڵک هاوار ده‌كات (كوردستان ناوت به‌رزه، دوژمن ده‌خاته له‌رزه) له‌شاره‌كانی دیكه‌ش سه‌ری نیزامه‌كه‌یان نیشانه كردووه دروشمی (مردن بۆ خامنه‌یی) سه‌رله‌به‌ر ئێرانی گرتۆته‌وه ئه‌وه ده‌ریده‌خات بابه‌ته‌كه (گه‌شتی ئیرشاد) نییه و بابه‌ته‌كه ته‌نها بابه‌تی له‌چكه‌ی زۆره‌ملێ نییه، وه مه‌سه‌له‌ی ژن یه‌كێكه له پرسه‌كان كه پرسێكی گه‌وره‌شه ئه‌گه‌رنا به‌كۆی گشتی ئه‌و سیسته‌مه ئیتر له‌گه‌ڵ ژیانی ئاسایی خه‌ڵک ناته‌با و نه‌گونجاوه به‌زۆری زۆرداری و سه‌ركوت و تاوان حوكم ده‌گێڕێت له‌لایه‌كی دیكه‌وه دۆخی ئابوری به‌جۆرێكه كه به‌شێكی زۆری خه‌ڵک نانی ڕۆژانه‌ی خۆی و مناڵه‌كانی له ته‌نه‌كه‌ی زبڵ ده‌رده‌هێنێت و ده‌یباته‌وه ماڵێ. "
"ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕاپه‌ڕینێكه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه "
سەبارەت بە مشتومڕەکان لەسەر سوتانی لەچک، سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان(پاک) وتی" پێش هه‌موو شتێک من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم كه ئێمه میلله‌تی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌و دیاردانه دابه‌ش بكه‌ین ئه‌و بابه‌ته تاكه كه‌سیانه و تایبه‌تیانه ده‌بێت به‌جێبهێڵدرێت بۆ بڕیار و حه‌ز و ویست و مافی تاكه كه‌س كێ له‌چكه له‌سه‌ر ده‌كات كێ له‌چكه له‌سه‌ر ناكات، ده‌بێت ئه‌مه مافی تاكه‌كان بێت بۆیه من ئه‌وه له‌جێی خۆیدا نابینم پێموایه ئه‌مه هه‌وڵدانێكه بۆ به‌لاڕێدابردنی پرسی (ژینا) و ئه‌و خه‌باته‌ی ئێستا هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌موو ئێرانی گرتۆته‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین، ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕاپه‌ڕینێكه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه ئامانجی سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئازادی خاكه، ئازادی نه‌ته‌وه‌یه،وه گه‌یشتنه به سه‌روه‌ری و بهحاكمیهت و سه‌ربه‌خۆیی بۆئه‌وه‌ی مافه‌كانی خۆی دابین بكات له‌ناو ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێک بابه‌تی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكی ئێرانی تێدایه یه‌كێک له‌وانه پرسی حیجابی زۆره‌ملێ هه‌رشتێک بوو به زۆره‌ملێ و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی مرۆڤ و تاكه‌كان بوو ده‌بێته پرسێک ده‌بێته كێشه‌یه‌ک. "
" ئه‌م ڕۆڵانه‌ی لە ئێران كه دێنه سه‌رشه‌قام و ئێمه‌شیان له‌گه‌ڵن ئێمه دابڕاو نین له‌وان "
ئێوه وه‌كو لایه‌نی سه‌ربازی یاخود ڕێكخستنه‌كانی ناوخۆ له‌شاره كوردییه‌كاندا چیتان كردووه خه‌ڵكی خۆتان به‌ته‌نها به‌جێهێشتووه یاخود تهداخولتان كردووه وه‌كو هێزه كوردییه‌كان؟
لە وەڵامدا حسێن یەزدان پەنا وتی"زۆرجار به‌هه‌ڵه ئه‌م هاوكێشه‌یه لێکده‌درێته‌وه خۆ ئێمه‌ی هێزه كوردییه‌كان جیاواز نین له خه‌ڵكی خۆمان ئێمه له‌ناو ده‌ریای خه‌ڵكداین بۆیه له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا ئه‌م ڕۆڵانه‌ی كه دێنه‌سه‌ر شه‌قام و ئێمه‌شیان له‌گه‌ڵن ئێمه دابڕاو نین له‌وان و له‌سه‌روو ئه‌وانه‌وه نین ئێمه‌شیان له‌گه‌ڵن، به‌ڵام وه‌كو باڵی سه‌ربازی به‌شێوه‌یه‌ی دیاریكراو وه‌كو پێشمه‌رگه هه‌تا ئێستا هیچ به‌شدارییه‌كی پێشمه‌رگه له‌م ڕووداوانه‌دا نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ ئێمه ناوه‌ندی سه‌ره‌كی خه‌بات و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و بهربهركانێیهی له‌گه‌ڵ دوژمن ده‌كرێت له‌ناو هه‌ناوی شاره‌كاندا به ڕاپه‌ڕینی شاره‌كانه پێشمه‌رگه هێزی یاریده‌ده‌ره پشتیوانی مه‌عنه‌ویه له‌كاتی خۆیدا دابینكه‌ری ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی خه‌ڵكه هه‌تا ئێستا هیچ ده‌ستێوه‌ردانێكی پێشمه‌رگه نییه ئه‌وه‌ی هه‌یه خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قام خۆیه‌تی به‌ڵام وه‌كو ڕێكخستن به‌ڵێ ڕێكخستنه‌كان چالاكن و به‌شدارن. "
"وەکو هێزی پێشمەرگە بەشداری لە خۆپیشاندانەکان ناکەین ئەرکی هێزی پێشمەرگە شتێكی دیكه‌یه ئه‌م ئه‌ركه كه خه‌ڵک خستوویه‌تیه سه‌رشانی خۆی خۆڕسکە"
سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان(پاک) ڕەتیکردەوە، پێشمەرگەی حزبەکەیان بەشداربن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خەڵکی شارە کوردییەکانی ئێران، لەو ڕووەوە حسێن یەزدان پەنا وتی"وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه به‌شدار نابین ئه‌ركی هێزی پێشمه‌رگه شتێكی دیكه‌یه ئه‌م ئه‌ركه كه خه‌ڵک خستوویه‌تیه سه‌رشانی خۆی جووڵه‌یه‌كی خۆرسكه و هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و جووڵه‌یه به‌هێز بێت، من له چه‌ند په‌یامدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌م دواووم داوامكردووه كه هه‌تا ده‌توانن سه‌ر شه‌قام به‌هێز بكه‌ن و چین و توێژه‌كان تێیدا به‌شدار بن. "
" ئێمە داوامان له خه‌ڵک هه‌یه "
حسێن یەزدان پەنا زیاتر وتی" ئێمه داوامان له خه‌ڵک هه‌یه كه له‌و شوێنانه‌ی دوژمن به‌هێزه له‌و مه‌یدانانه له‌گه‌ڵ دوژمن ڕووبه‌ڕوو نه‌بنه‌وه واته بتوانن هونه‌ری به‌كارهێنانی هێزی خۆیان به‌جۆرێک بێت كه زیان كه‌م بێت نه‌ک زیان زۆر بكات بۆنموونه له‌و شوێنانه ده‌بێت به‌ره‌نگاری و ئاوقای هێزه‌كانی په‌لامارده‌ری دوژمن بدرێت كه ئه‌ڵقه‌یه‌كی لاوازه نه‌ک ئه‌وه‌ی كه دوژمن هه‌تا سه‌ر ئێسقان پڕ چه‌ک و پڕ هێز بێت گروپێكی بچووک به‌ره‌نگاری ببنه‌وه بێگومان خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی ئێمه و خه‌ڵكی شنۆ هه‌م ڕێوشوێنی جۆری خۆپاراستن له زیانی زۆر ده‌گرنه‌به‌ر هه‌م جۆری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی دوژمن ده‌گرنه‌به‌ر، به‌ڵام له‌و نێوانه‌شدا ئێمه داوامان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بێنه سه‌رخه‌ت و ڕێگه نه‌ده‌ن سوپای پاسداران و هێزی زه‌به‌لاحی دوژمن به چه‌كی قورس و سوكه‌وه بكه‌وێته وێزه‌ی خه‌ڵک. "
" پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین په‌لاماری شاری شنۆ بدرێت و بیانه‌وێت تاوانكاری بكه‌ن "
حسێن یەزدان پەنا دەشڵێت"پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین په‌لاماری شاری شنۆ بدرێت و بیانه‌وێت تاوانكاری بكه‌ن، ئه‌م به‌ره‌نگارییه درێژه‌ی ده‌بێت ئه‌وه نییه كه ئه‌وان به‌ئاسانی ده‌ستهه‌ڵبگرن له تاوانێک كه له‌ئاكامی 43 ساڵ داگیركاریدا تێیدا چه‌سپاوه له‌لایه‌كی تریشه‌وه خه‌ڵكیش گه‌یشتۆته ئاستێک كه چیتر ناتوانێت قبوڵی ئه‌وه بكات به‌وشێوه‌یه بژی بۆیه ئه‌م به‌ره‌نگاری و ململانێیه هه‌یه پاشه‌كشێ هه‌یه و پێشه‌وه‌چوون هه‌یه بابه‌تی شنۆ ته‌نها یه‌كێک له ئه‌ڵقه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه گه‌وره‌یه كه له‌نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌رانی ئێران‌دا له كوردستان هه‌یه . "
" ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم كۆتایی به ته‌واوی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كه دێنێت، به‌ڵام پاشه‌كشێی زۆری پێده‌كات "
حسێن یەزدان پەنا دەشڵێت"به بۆچوونی من ئه‌م دۆخه ڕۆژ به‌ڕۆژ له گه‌وره‌بوونه‌وه و له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتردایه و له زۆر شوێن پاشه‌كشێی به حكومه‌ت كردووه و هه‌رئه‌وه‌ی ئێستا حكومه‌ت له‌هه‌ندێک شوێن ناوێرێت و ناتوانێت ده‌ست بۆ زه‌بروزه‌نگێكی گه‌وره به‌رێت به‌شێكه له‌و پاشه‌كشێیه‌ی كه پێیان كردووه به‌قه‌ناعه‌تی من له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی داهاتووی حكومه‌ت كاریگه‌ری داده‌نێت و ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم كۆتایی به ته‌واوی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كه دێنێت، به‌ڵام پاشه‌كشێی زۆری پێده‌كات. "
"ئێمه ئامانجان خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆمانه نه‌ک زاڵبوون به‌سه‌ر خه‌ڵكی"
هەندێک خەڵک دەڵێن، خه‌ڵكی ئێران تاوانكاریان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر له‌داهاتوودا گۆڕانکاری ڕووبدات ئێوه بچنه‌وه سه‌ر حازری وه‌كو هێزه كوردییه‌كان، قسەی ئێوە چیە؟
لە وەڵامدا حسێن یەزدان پەنا وتی" ئه‌م ڕه‌شبینیه هه‌یه له سیاسه‌ت و له حوكمڕانی و له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا وه‌ڵامی من ئه‌وه‌یه كه ئێمه ئامانجان خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆمانه نه‌ک زاڵبوون به‌سه‌ر خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مان ده‌بێت ئیراده‌ی حوكم و حوكمڕانی بۆ خه‌ڵكی خۆمان بگه‌ڕێته‌وه ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه خه‌بات ده‌كه‌ین و پشتیوانی خه‌باتی خه‌ڵک ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵک بڕیار له چاره‌نووسی خه‌باتی خۆی بدات نه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا حاكم بین ئه‌مه له هه‌موو دنیادا هه‌یه كه خه‌ڵک ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه حوكمه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی خۆی دیاری بكات ئینجا ئه‌گه‌ر ئاكامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌دڵی لایه‌ک بوو، وه به‌دڵی لایه‌كی دیكه نه‌بوو، كێ هه‌ڵبژێردرا و كێ هه‌ڵنه‌بژێردرا ئه‌وه بۆ ئیراده‌ی خه‌ڵک ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێمه بیر له سه‌روه‌ری و حاكمیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ینه‌وه نه‌ک له حكومه‌ت كردن بۆ خۆمان. "
Your browser doesn’t support HTML5