د. مەحمود عوسمان: حكومه‌تی عێراق ده‌بێت بێته ‌ده‌نگ دژی تۆپباران و بۆردومانی ئێران و تورکیا

د. مەحمود عوسمان

ماوەی چەند ڕۆژێکە ئێران تۆپبارانی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات، ئەمەش لە حاڵێکدایە کە دۆخی نێوخۆیی ئێران بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانەوە گرژی توند هەیە چەندەها قوربانی بەوهۆیەوە کەوتۆتەوە.

د. مەحمود عوسمان کەسایەتی دیاری سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان، دەڵێت"ئێرانیش وەک تورکیا دەکات، ئێران ده‌ڵێت لە حزبە کوردییە ئێرانییەکانی ناو هەرێم ده‌ده‌م، چونكه‌ چه‌ندین جار داوامان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ لێی نه‌داون، به‌ڵام خۆ ئه‌وانه‌ش په‌ناهه‌نده‌ن له‌ هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و UN ده‌زانێت و هه‌موو جیهان ده‌زانێت شتێكی خراپیان نه‌كردووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ئێران مافی نییه‌ ئه‌و شتانه‌ بكات، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان بێده‌نگه‌ و حكومه‌تی عێراقیش بێده‌نگه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌كان حكومه‌تی عێراق ده‌بێت بێته ‌ده‌نگ دژی تۆپبارانی ئێران و به‌فڕۆكه‌ لێدان ئه‌وانه‌ی توركیا ده‌یكات ده‌بێت حكومه‌تی عێراق زیاتر ڕۆڵ ببینێت، دەشڵێت" ئەوەتا ئێران تۆپباران ده‌كات، له‌وانه‌شه‌ به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردومان بكات جاری واش هه‌بووه‌ موشه‌كیانداوه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌وانه‌یه‌ هه‌مان شت دوباره‌ بكه‌نه‌وه‌ . "

" ئێرانیش وەک تورکیا دەکات "

لە سەرەتای قسەکانیدا د. مەحمود عوسمان وتی"ئێرانیش وه‌كو توركیا ده‌كات، وای دەبینێ كوردی ئێران له‌ ناوچه‌ی هه‌رێم بن ئێران ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ دژه‌كانن و تیرۆریستن و ده‌بێت هه‌رێم لێیان بدات و ده‌ریان بكات هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ ناكات له‌به‌رئه‌وه‌ ئێمه‌ خۆمان ده‌یكه‌ین تۆپبارانیان ده‌كهی‌ن هه‌تا ئێستا فڕۆكه‌یان هه‌ڵنه‌ستاندووه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ش بكه‌ن. "

سەبارەت بەو دەنگۆیانە کە ئێران، لایەنە کوردییە ئێرانییەکانی نیشتەجێی هەرێم تۆمەتبار دەکات بە هاندان و بەشداریکردن لەخۆپیشاندانی شارە کوردییەکان، د. مەحمود عوسمان دەڵێت"به‌ڵێ بێگومان به‌شێک له‌ حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران له‌وانه‌ حیزبی دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌ ئه‌وانیش له‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی ئێران ڕۆڵیان هه‌یه‌، وه‌ داواشیان له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ كردووه‌ كه‌ دژی ڕژێم خۆپیشاندان بكه‌ن وه‌كو ته‌واوی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ئه‌وه‌ هه‌یه،‌ چونكه‌ ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ له‌ هه‌موو شوێنێک هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ی كوردستان له‌ سنه‌ له‌ مه‌هاباد له‌ ڕه‌زایه‌ له‌و شوێنانه‌ هه‌مووی هه‌یه‌ جگه‌له‌وه‌ی ئێستا له‌ هه‌موو ئێران بڵاوبۆته‌وه‌، بێگومان حسابی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌و هێزانه‌ بده‌ن. "

" ئێران ده‌ڵێت له‌ هه‌رێمی كوردستان لێیان ده‌ده‌م، چونكه‌ چه‌ندین جار داوامان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ لێی نه‌داون "

ئایا هه‌رێمی كورستان ده‌بێت چی بكات بۆئه‌وه‌ی خۆی و خاكه‌كه‌ی بپارێزێت به‌تایبه‌ت ده‌وترێت كه‌ ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ له‌مكاته‌دا؟

لە وەڵامدا د. مەحمود عوسمان وتی" به‌ڵێ ئێران ده‌ڵێت له‌ هه‌رێمی كوردستان لێیان ده‌ده‌م چونكه‌ چه‌ندین جار داوامان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ لێی نه‌داون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ش په‌ناهه‌نده‌ن له‌ هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و UN ده‌زانێت و هه‌موو جیهان ده‌زانێت شتێكی خراپیان نه‌كردووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ئێران مافی نییه‌ ئه‌و شتانه‌ بكات، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان بێده‌نگه‌ و حكومه‌تی عێراقیش بێده‌نگه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌كان حكومه‌تی عێراق ده‌بێت بێته ‌ده‌نگ دژی تۆپبارانی ئێران و به‌فڕۆكه‌ لێدان ئه‌وانه‌ی توركیا ده‌یكات ده‌بێت حكومه‌تی عێراق زیاتر ڕۆڵ ببینێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و سنور و سه‌ربه‌خۆیی عێراقه،‌ به‌ڵام حكومه‌تی عێراق هیچ ناكات و هاوكاره‌ له‌گه‌ڵ ئێران هه‌رێمی كوردستانیش تاڕاده‌یه‌ک بێده‌نگه‌. "

"هه‌ماهه‌نگی لە نێوان ئێران و تورکیا هه‌یه‌ هه‌میشه‌ هه‌بووه.... ئێرانیش خه‌ریكه‌ ورده‌ ورده‌ پێده‌چێت له‌مه‌ودوا زیاتریش بكات ‌ "

له‌مكاته‌دا فڕۆكه‌كانی توركیا گوندی گه‌ڵاڵه‌یان له‌سنوری شارباژێر بۆردومان كردووه‌ به‌پێی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییانه‌ی كه‌ بڵاوبۆته‌وه،‌ ئایا بەڕای تۆ هه‌ماهه‌نگیه‌ک هه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌م وڵاتانه‌دا هەیە بۆئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا هه‌رێمی كوردستان بۆردومان بكه‌ن؟ هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟

لە وەڵامدا د. مەحمود عوسمان وتی "به‌ڵێ هه‌ماهه‌نگی هه‌یه‌ هه‌میشه‌ هه‌بووه‌ له‌نێوانیاندا ئه‌گه‌ر هه‌ر ناكۆكیه‌كیشیان هه‌بێت، به‌ڵام له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد ناكۆک نین، ئێران و توركیا بزوتنه‌وه‌ی كورد به‌ مه‌ترسی ده‌زانن له‌سه‌ر خۆیان، وه‌ به‌ ئاشكرا له‌ ناوچه‌ی باشوری كوردستان توركیا چه‌ند ساڵێكه‌ خه‌ریكه‌ بۆردومان ده‌كات، له‌ هه‌مان كاتیشدا ئێرانیش خه‌ریكه‌ ورده‌ ورده‌ پێده‌چێت له‌مه‌ودوا زیاتریش بكات و له‌نێوان خۆشیاندا هاوكاریان هه‌یه‌. "


" له‌وانه‌شه‌ به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردومان بكات "

هەرچەندە دۆخی نێوخۆی ئێران بەوجۆرە گرژی تێکەوتووە، بەڵام بە بڕوای د. مەحمود عوسمان، ئێران دەتوانێت بەرامبەر هەرێمی کوردستان چەند کارێک بکات.

لەو ڕووەوە د. مەحمود عوسمان دەڵێت " ئێران دەتوانێت، ئەوەتا تۆپباران ده‌كات، له‌وانه‌شه‌ به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردومان بكات جاری واش هه‌بووه‌ موشه‌كیانداوه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌وانه‌یه‌ هه‌مان شت دوباره‌ بكه‌نه‌وه‌ . "

" ئێران ده‌یه‌وێت هه‌ردوو حیزبه‌كه‌ له‌سه‌ر سه‌رۆک كۆمار ڕێكبكه‌ون، وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌غداد كه‌ سه‌ر به‌ ئێرانن حكومه‌ت دروستبكه‌ن "

هەندێک دەڵێن ئه‌م تۆپبارانه‌ی ئێران له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌فدی ئێرانی داوا له‌ پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌ن یه‌كبگرن، له‌لایه‌كیشه‌وه‌ خۆیان خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ هه‌تا چه‌ند یه‌كده‌گرێته‌وه‌ به‌ڕای تۆ؟

لای خۆشیەوە د. مەحمود عوسمان دەڵێت" یه‌كده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێن یه‌كبگرن مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه‌ له‌ عێراق خه‌ریكن حكومه‌ت دروست ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ سه‌ر به‌ئێرانن، ئێران ده‌یه‌وێت هه‌ردوو حزبه‌كه‌ له‌سه‌ر سه‌رۆک كۆمار ڕێكبكه‌ون، وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌غداد كه‌ سه‌ر به‌ئێرانن حكومه‌ت دروستبكه‌ن، بێگومان ئه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانه‌، وه‌ له‌هه‌مانكاتیشدا ئێران به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دایه‌ كه‌ په‌لاماری ئه‌و شوێنانه‌ بدات ئه‌وه‌ی كه‌ كوردی ئێرانی لێیه‌ له‌ناو هه‌رێمی كوردستان. "

" حكومه‌تی ئێران هیچ كاتێک دان به‌مافه‌كانی كوردا نانێت "

سەبارەت بەوەی پێتانوایه‌ كورده‌كانی ئێران له‌م خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی له‌ ئێراندا ده‌كرێت چیان ده‌ست ده‌كه‌وێت؟

د. مەحمود عوسمان وتی" به‌گشتی چونكه‌ كوردی ئێران دژی حكومه‌تی ئێرانن، حكومه‌تی ئێران هیچ كاتێک دان به‌مافه‌كانی كوردا نانێت له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌رشتێک كه‌ ببێته‌ هۆی لاوازكردنی ڕژێمی ئێران وه‌كو ئێستا كه‌ ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ ده‌كرێت بێگومان كوردی ئێرانیش به‌شدار ده‌بن به‌تایبه‌تی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ له‌سه‌ر شه‌هید كردنی (مه‌هسا ئه‌مینی) یه‌ كه‌ كورده‌ له‌به‌رئه‌وه‌ كوردیش زیاتر ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌وه‌دا له‌ ئێستادا له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی ئێراندا ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ به‌رده‌وامن به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر فراوان بێگومان كوردیش به‌شێكه‌ له‌وه‌. "

د. مەحمود عوسمان زیاتر وتی" بێگومان کورد به‌ربه‌ره‌كانی ڕژێم ده‌كات و خۆپیشاندان ده‌كات وه‌كو هه‌موو گه‌لانی تر ئومێده‌وارن كه‌ بتوانن سه‌ربكه‌ون و ئه‌و ڕژێمه‌ نه‌مێنێت، به‌ڵام نازانرێت هه‌تا چ ڕاده‌یه‌ک چیان به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌شدارن له‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی كه‌ ئێستا گه‌لانی ئێران ده‌یكه‌ن. "

پێتانوایه‌ ده‌توانن به‌م خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی له‌ ئێران ده‌كرێت بتوانن ئه‌و حكومه‌ته‌ بگۆڕن؟

لە وەڵامدا د. مەحمود عوسمان ڕایگەیاند" نازانم، مه‌علوم نییه‌ بڕوا ناكه‌م وا ئاسان بێت، به‌ڵام بێگومان زۆر فراوان بووه‌ ئه‌مجاره‌یان زۆر تونده‌ و له‌ هه‌موو شوێنه‌كانه‌. "

" له‌وه‌ناچێت ڕه‌وتی سه‌در به‌شدار بێت "

سەبارەت بە دۆخی عێراق، وە ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ی كه‌ پێكهێنراوه‌ ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاندووه‌، د. مەحمود عوسمان دەڵێت" نازانم ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ پێكهاتووه‌ یان نا چونكه‌ پارتی ده‌ڵێت هاوپه‌یمانی پێكنه‌هاتووه‌ به‌ڵام ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت پێكهاتووه‌ واته‌ له‌نێوان خۆیاندا ڕێک نیین، بێگومان ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانی پێک بێت و بتوانن حكومه‌ته‌كه‌ دروست بكه‌ن داواش له‌ ڕه‌وتی سه‌دریش ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌ویش به‌شدار بێت، به‌ڵام له‌وه‌ناچێت ڕه‌وتی سه‌در به‌شدار بێت. "

لە کۆتایی قسەکانیدا ئەو چاودێرە سیاسییە(د. مەحمود عوسمان) ئاماژەی بەوەشکرد" نوسیویانه‌ كه‌ كورد چوار وه‌زاره‌تی ده‌ده‌نێ، یه‌كێتی به‌شداره‌، چونكه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوكار بووه‌، پارتی زیاتر له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان بووه‌ ئایا پارتیش به‌شدار ده‌بێت یان ئه‌وه‌ زۆر ڕوون نییه‌ چونكه‌ هیچ شتێک ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌. "

دەربارەی دەسلەکارکێشانەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، د. مەحمود عوسمان دەڵێت" من ئه‌مڕۆ بیستم نازانم هۆكاره‌كه‌ی چیه‌، به‌ڵام حه‌لبوسی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان باشه‌ له‌وانه‌یه‌ زۆر پشتگیری ئه‌وه‌ نه‌كات كه‌ حكومه‌تێک دروست بكرێت و سه‌درییه‌كانی تێدا نه‌بێت له‌وانه‌شه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێت سونه‌كان دژی ئه‌ون و به‌ربه‌ره‌كانێی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌ هۆكاره‌كانی چیه‌ ده‌وترێت سبه‌ی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی ته‌ماشای ئه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه‌ بكات. "

Your browser doesn’t support HTML5

دەقی وتووێژەکەی دکتۆر مەحمود عوسمان