سۆزان مەنسور وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت"پارتی و یەکێتی له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت ڕێككه‌وتوون، به‌ڵام له‌سه‌ر بابه‌تی پۆستی سه‌رۆک كۆمار هه‌تا ئێستا هه‌رلایه‌نه كاندیدی جیاوازی خۆی هه‌یه، واته كاندیدی یه‌كێتی دكتۆر به‌رهه‌م و كاندیدی پارتی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌ده، ئێمە وڵاتێکی دیموکراتین هەر لایەنە و مافی خۆیەتی کاندیدی خۆی هەبێت، دەشڵێت"لە نێوان پارتی و یەکێتی گفتوگۆ هه‌یه له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له بابهتهكان گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، به‌پێی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه ئێستا ئه‌نجام ده‌درێن له‌وانه‌یه دۆخه‌كه به‌ره‌و لایهكیتر بڕوات له‌وانه‌شه وه‌كو 2018 هه‌ركه‌س به كاندیدی خۆی بچێته ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه هه‌موو شتێک ڕێی تێده‌چێت. "
"حەلبوسی ویستی له‌ژێرباری ئه‌وه ده‌ربچێت كه ڕه‌وتی سه‌در ده‌ڵێت ئێمه تۆمان كردووه به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان "
لە سەرەتای قسەکانیدا سۆزان مەنسور وتی"سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كرد كه خۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه واهاتووه كه متمانه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كان تازه بكاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌م، له‌ژێرباری ئه‌وه ده‌ربچێت كه ڕه‌وتی سه‌در ده‌ڵێت ئێمه تۆمان كردووه به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان، دووه‌م بۆئه‌وه‌ی متمانه‌كه تازه بكاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی تازه هاتۆته پێشه‌وه. "
" ڕێککەوتنی شەش لایەنەکە"
سه‌باره‌ت به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی باسده‌كرێت و ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاندووه كه شه‌ش لایه‌ن واژوویانكردووه، واتە ڕێككه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقی ئایا یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه كوردییه‌كان به‌شدار ده‌بن؟
لە وەڵامدا وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت" به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كێتی و پارتی له‌و لایه‌نانه كه به‌شدارن سیاده، بابیلیون، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، و یه‌كێتی و پارتی. "
" پارتی و یەکێتی له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت ڕێككه‌وتوون "
دەربارەی ئەوەی ئایا یه‌كێتی و پارتی گه‌یشتونه‌ته ڕێككه‌وتن له‌نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر بابه‌تی پۆستی سه‌رۆک كۆمار؟
لە وەڵامدا سۆزان مەنسور دەڵێت" پارتی و یەکێتی له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت ڕێككه‌وتوون، به‌ڵام له‌سه‌ر بابه‌تی پۆستی سه‌رۆک كۆمار هه‌تا ئێستا هه‌رلایه‌نه(پارتی و یەکێتی) كاندیدی جیاوازی خۆی هه‌یه، واته كاندیدی یه‌كێتی دكتۆر به‌رهه‌م و كاندیدی پارتی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌ده. "
سەبارەت بەوەی ئایا له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شاندی هاوبه‌ش به‌شداری ده‌كه‌ن؟
وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وتی"هه‌تا ئێستا نازانین، به‌پێی كۆبوونه‌وه‌كان به‌ڕاستی شته‌كان ده‌گۆڕێن هه‌تا ئێستا دانیشتنی داهاتوو دیاری نه‌كراوه، له‌وانه‌یه هه‌تا دانیشتنی داهاتوو دیاریده‌كرێت له‌وانه‌یه كۆبوونه‌وه‌كان به‌ره‌و ئاستێكی تر بگه‌ن. "
" به بۆچوونی من هه‌فته‌ی داهاتوو وادەی دانیشتنی په‌رله‌مان دیاریده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆمار "
دەربارەی مەترسییەکان و هەڕەشە لە پەرلەمانتاران لە پێش کۆبونەوەی ڕۆژی چوارشەممە، سۆزان مەنسور وتی"ڕه‌وتی سەدر نامه‌كه‌یان ڕوون بوو واته ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی ڕۆژی چوارشەممە ڕوویدا ڕه‌وتی سه‌دری نه‌بن، به‌ڵكو لایه‌نی تر بن ڕه‌وتی سه‌دری خۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كه حكومه‌تێكی (گه‌نده‌ڵ) بێت ئه‌وكاته به‌رامبه‌ری ده‌وه‌ستنه‌وه ئه‌و مه‌به‌ستی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانه كه له ئه‌جندایاندا هه‌یه داوای دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن. "
وتیشی"به بۆچوونی من هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتنی په‌رله‌مان دیاریده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆمار. "
ئایا پارتی و یه‌كێتی به‌و شێوازه و به دوو كاندیدی جیاواز ده‌چنه دانیشتنه‌وه؟
لە وەڵامدا وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وتی"ئێمه وڵاتێكی دیموكراتین و مافی دیموكراتی ههرلایهنێكه مافی پارتیه به كاندیدی خۆی بڕوات ئێمه‌ش مافی خۆمانه به كاندیدی خۆمان بڕۆین، ده‌ستوری عێراقی خۆی ڕێگه‌ی به‌وه‌داوە. "
" له‌وانه‌یه دۆخه‌كه به‌ره‌و لایه‌كی تر بڕوات له‌وانه‌شه وه‌كو 2018 ........"
پێشبینی ده‌كه‌ن یه‌كێتی و پارتی له دوا خوله‌كدا بگه‌نه ڕێككه‌وتن یان سیناریۆی 2018 دوباره ده‌بێته‌وه؟
سۆزان مەنسور بەمجۆرە وەڵامی دایەوە" به‌پێی ئه‌و كۆبوونه‌وانه كه ئێستا ئه‌نجام ده‌درێن له‌وانه‌یه دۆخه‌كه به‌ره‌و لایهكیتر بڕوات له‌وانه‌شه وه‌كو 2018 هه‌ركه‌س به كاندیدی خۆی بچێته ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه هه‌موو شتێک ڕێی تێده‌چێت. "
سۆزان مەنسور وتیشی" لە نێوان پارتی و یەکێتی گفتوگۆ هه‌یه له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له بابهتهكان گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت. "
" هەتا ئێستا دیار نیە کورد چەند پۆستی وەزاری دەدرێتێ "
سەبارەت بە ژمارەی ئەو وەزارەتانەی بەر کورد دەکەوێ، سۆزان مەنسور دەڵێت"هه‌تا ئێستا دیار نییه و هێشتا كات زۆره باس له وه‌زاره‌ته‌كان بكرێت واته هێشتا زووه باسی ئه‌وانه بكرێت. "
كه‌واته له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک واژووتان كردووه لەسەر ڕێککەوتنی شەش لایەنەکە،هه‌م وه‌كو یه‌كێتی و هه‌میش پارتی؟
لە وەڵامدا وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی وتی"به‌ته‌واوه‌تی نازانم ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی چییه،به‌دڵنیاییه‌وه چی له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به‌دڵنیاییه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان و یه‌كێتی و پارتیش به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت و خزمه‌تكردنی میلله‌ت له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موو شتێكدایه. "
سۆزان مەنسور ئەوەشی وت"هیوادارم حكومه‌تێكی چوار ساڵه بێت به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌موومان بمانه‌وێت حكومه‌تێكی به‌هێز بێت و حكومه‌تێک بێت خزمه‌تی وڵات و هاوڵاتی بكات ده‌بێت هه‌موومان یارمه‌تی بده‌ین ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان دژایه‌تی بكه‌ن و به‌وشێوه‌یه بڕوات به‌دڵنیاییه‌وه حكومه‌تێكی كاتی ده‌بێت،حكومه‌ت كاتی ده‌بێت یان درێژخایه‌ن ده‌بێت ئه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه لایه‌نه‌كان هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بتوانین ده‌ستی ئه‌و حكومه‌ته بگرین هه‌تا ئه‌م قه‌یرانانه‌ی هه‌یه له عێراق و له هه‌رێمی كوردستان تێبپه‌ڕێنرێت. "
Your browser doesn’t support HTML5