دەیان کەس بەهۆی زریانی ئیانەوە لە ئەمەریکا گیان لە دەستدەدەن

تیمەکانی فریاکەوتن بەدوای زیندووماواندا دەگەڕێن لە نێوان پاشماوەی وێرانبووی ئەو ماڵانەدا کە بەهۆی زریانی ئیان و لافاوەکانی فلۆریدا وێرانبوون، لە کاتێکدا دەسەڵاتداران لە کارۆلاینای باشوور چاوەڕێی هەڵاتنی خۆر دەکەن بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکانی زریانەکە. لە کاتێکدا بەهێزترین زریانەکان کە تا ئێستا ئەمەریکای گرتۆتەوە بەردەوامە بەرەو باکوور.

زریانە بەهێزەکە لە تەواوی ئەم هەفتەیەدا ترسی لە دڵی ملیۆنان کەسدا دروستکردووە، کە لە ڕۆژئاوای کوباوە دەستیپێکردووە تا ئاوە گەرمەکانی کەنداوی مەکسیکە و زەریای ئەتڵەسی و بەسەر فلۆریدادا تێپەڕدەبێت، لەوێوە زریانەکە پەنگیخواردۆتەوە بەرەو کارۆلینای باشوور. چاوەڕوان دەکرا بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ئیان بەسەر ناوەڕاستی کارۆلینای باکووردا بڕوات و تا پاشنیوەڕۆ بگاتە باشووری ناوەڕاستی ڤێرجینیا.

بەلایەنی کەمەوە 30 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا 27 کەس لە فلۆریدا کە زۆربەیان بەهۆی خنکانەوە بووە، بەڵام هەندێکی دیکە بەهۆی کاریگەرییە دڵتەزێنەکانی زریانەکەوە بووە. دەسەڵاتداران دەڵێن ژن و مێردێکی بەساڵاچوو بەهۆی کوژانەوەی ئامێرەکانی ئۆکسجینیان دوای لەدەستدانی کارەبا گیانیان لەدەستداوە.

لەلایەکی دیکەوە، دانیشتوانی ئەو ناوچانە سەریالێشێواوە و لە ڕۆژی هەینیدا بەناو ئاوی زریانەکەدا دەڕۆن و چ کەلوپەلێکیان لە ماڵەکانی خۆیان ڕزگاکردووە بارییان دەکرد و ماڵەکانیان بەجێدەهێشت.

ستیڤی سکودەری هاوڵاتییەکی فۆرت مایرێس دەڵێت "دەمەوێت لە گۆشەیەکەدا دابنیشێم و تێر بگریم. نازانم چی بکەم.

بەپێی کۆمپانیای بەرەنگاربوونەوەی کارەسات کارین کلارک و کۆمپانیاکانی دیکە کە بەردەوام خەمڵاندنی کارەساتی لافاو و زریانەکان بڵاودەکانەوە، پێدەچێت زریانی ئیان "زیاتر لە 100 ملیار دۆلار" زیانی ماددی گەیاندبێت بە هاوڵاتیان و شوێنە گشتی و کۆمپانیاکان، لەنێویاندا 63 ملیار دۆلار زیان بەر کەرتی بیمەی تایبەت کەوتووە. ئەگەر ئەو ژمارانە پشتڕاست بکرێنەوە، ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لانیکەم ئیان ببێتە چوارەم زریان لە مێژووی ئەمەریکادا کە بەم شێوە کارەستبارە زیانی گەیاندووە.

سەرچاوە/ ئەسۆشەیتد پرێس