سه‌رۆکی ئه‌مەریکا له په‌یامێکدا نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به چڕکردنەوەی سه‌رکوتکردن و توندوتیژی لە بەرامبەر خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز له ئێران ده‌ربڕی.
جۆو بایدن گوتی خوێندکاران و ژنانی ناڕازی داوای مافی یەکسانی و کەرامەتی مرۆیی و بنەما سەرەتاییەکانی دادپەروەی دەکەن کە بنەمای میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و جاڕنامەی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مەریکا له درێژه‌ی وتارەکەیدا گوتی "ڕژێمی ئێران ده‌یان ساڵه خه‌ڵکی وڵاتەکەی له ئازادییه سه‌ره‌تاییه‌کان بێبه‌ش کردووه و لە ڕێگای هێز و توندوتیژیییەوە، ئاواته‌کانی نەوە لە دوای نەوەی سه‌رکوت کردووه." گوتیشی "ئەمەریکا لەگەڵ ئەو ژنان و هاووڵاتییانەی ئێراندایە کە بە ورەی بەرزی خۆیان ئیلهامبەخشن بۆ جیهان."
بایدن له درێژه‌دا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مەریكا ئاسانكاری بۆ ئێرانییه‌كان ده‌كات کە ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به خزمه‌تگوزارییه‌كی پارێزراوی ئینتەرنێت هەبێت.
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌مەریكا هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانی ئێران، وه‌ك پۆلیسی ئاسایشی ئاکار کە به‌رپرسە له توندوتیژی و سه‌ركوتكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا ڕووبەڕووی لێپرسینه‌وه ده‌كات و گوتی لەم هه‌فته‌یه‌شدا سزای زیاتر به‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی توندوتیژی دژ به خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز ده‌سه‌پێنێت.
بایدن لە کۆتاییدا گوتی "ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرپرسیارکردن و لێپرسینەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران و هەروەها پشتیوانی لە مافی ئێرانییەکان بۆ دەربڕینی ئازادانە دەکەین."
ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێران کە ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بەردەوامن، دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی هەڵگیرسان کە بە گوتەی شایەتحاڵان بەهۆی لێدانی پۆلیسی ئاکاری ئێرانەوە گیانی لە دەستداوە.