بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی سی پی تی: بەهۆی بۆردومان و تۆپبارانەکانی تورکیا و ئێران خەڵکی ئاوارەی کەمبەکانیش ژیانیان لە مەترسیدایە

ماوەیەکە تورکیا و ئێران هێرشەکانیان ڕۆژانە چڕکردۆتەوە بۆ سەر بنکە و ئەو کەمپانەی کە خەڵکی پەنابەری وڵاتەکانیانن لە هەرێمی کوردستاندا لە ئێستادا لێی نیشتەجێن، ئەمەش پاش هێرشەکەی هەفتەی ڕابردوتری ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگای حزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران کە بە دەیان کەس بوونە قوربانی.

کامەران عوسمان بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە تیمی کوردستانی-عێراق سی پی تی لە وتووێژێکی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە ئاماری قوربانییەکانی بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران دەکات لە هەرێمی کوردستان، هەروەها دەشڵێت" بەهۆی تۆپببارانەکانی تورکیا و ئێران11 هه‌زار ئاواره‌ له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی مه‌خموور و 700 خێزان له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ كۆیه‌دا به‌ به‌رده‌وامی ژیانیانان له‌ مه‌ترسیدایه. "

"ئامارەکان"

کامەران عوسمان

کامەران عوسمان بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە تیمی کوردستانی-عێراق سی پی تی وتی" ئێمه‌ له‌ ساڵی 2007 وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆردومانه‌كانی توركیا و ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان داتا ده‌كه‌ین و به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ ده‌كه‌ین و ڕاپۆرتی له‌سه‌رده‌كه‌ین،‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌ر ئاستی لۆكاڵیش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق داكۆكی له‌ قوربانیانی بۆردومانه‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌و ئامارانه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌ستی ئێمه‌دان ئێمه‌ له‌مانگی 8 ی 2015 وه‌ هه‌تا ئێستا ئێمه‌ هه‌موو داتاكانمان لایه‌ هه‌م سه‌باره‌ت به‌ بۆردومانه‌كانی توركیا هه‌م تۆپارانه‌كان و هه‌م بۆردومانه‌ ئاسمانیه‌كان هه‌م هێرشه‌كان له‌ناو باره‌گا و بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیاوه‌ ئه‌نجامدراون هه‌تا ئه‌مڕۆ 138 هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید بووه‌، وه‌ 204 هاوڵاتی مه‌ده‌نی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ برینداربووه‌ ئه‌مه‌ به‌مانای ئه‌وه‌ دێت ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ داتامان كردووه‌ له‌ هه‌ندێک شوێن هه‌یه‌ كه‌ نه‌توانراوه‌ ده‌ستمان پێی بگات و داتا بكرێت هه‌م حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌م حكومه‌تی عێراقیش هاوكار نه‌بووه‌ له‌و بابه‌ته‌دا. "


" قوربانییەکانی بۆردومانەکانی ئێران "

له‌ئەمساڵدا بۆردومانه‌كانی ئێران ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ 24 ی ئه‌یلوله‌وه‌ بۆردومانه‌كان ده‌ستیپێكردووه‌ له‌ مانگی دوودا ته‌قه‌ كرابوو له‌ بنكه‌ و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتبوویه‌وه‌، زیانه‌ گیانیه‌كه‌ له‌ڕۆژی 28 ی مانگ كه‌وته‌وه‌ به‌دیاریكراوی پێنج ناوچه‌ی جیا جیا له‌ هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ ئامانجی هه‌م درۆنی خۆكوژی ئێران هه‌روه‌ها تۆپخانه‌كانی ئێران له‌سه‌ر سنوری نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌ستی ئێمه‌دایه‌ 17 كه‌س له‌ بۆردومانه‌كه‌ی ڕۆژی 28ی ئه‌یلولدا شه‌هیدبووه‌ و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 65 هاوڵاتی تریش بریندار بووه‌. "

" زیانەکانی کەرتی پەروەردە لە بۆردومانەکەی ئێران "

ئەو بەرپرسەی سی پی تی ئاماژەی بە زیانەکانی کەرتی پەروەردە لە بۆردومانەکانی ئێران کرد لەو ڕووەوە کامەران عوسمان وتی" قوتابخانه‌یه‌ک زیانی به‌ركه‌وتووه‌ و 5 قوتابخانه‌ داخراون له‌سنوری ناوچه‌ی كۆیه‌دا له‌هه‌مانكاتدا دوو باخچه‌ی ساوایانیش داخراوه‌ هه‌تا ئێستا به‌هۆی مه‌ترسی دوباره‌بوونه‌وه‌ی بۆردومانه‌كان داخراون و نه‌كراونه‌ته‌وه‌ 425 قوتابی بێبه‌شبووه‌ له‌ خوێندن، وه‌ هیچ پلانێک ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م قوتابیانه‌ بۆ خوێندن له‌هه‌مانكاتدا 69 مناڵ له‌ باخچه‌ی ساوایان بێبه‌شبوون له‌ خوێندن له‌ناو ئه‌م ئامارانه‌دا 22 مناڵ ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتن 220 قوتابیش هه‌ر ئاواره‌ن و خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتن. "

" شته‌كان ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌دا ماوه‌ته‌وه‌ و هیچ هه‌نگاوێكی جددی بۆ نه‌نراوه "

کامەران عوسمان ئەوەشی وت"ئێمه‌ وه‌ک تیمی كوردستانی عێراقی (سی پی تی) به‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و له‌گه‌ڵ و له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌كان و باڵوێزخانه‌كان و ئه‌كته‌ره‌ سیاسیه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌په‌یوه‌ندیدان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ قسه‌ و گفتوگۆمان هه‌یه‌ به‌داخه‌وه‌ توركیا هێزێكی سه‌ره‌كی ناتۆیه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ به‌ به‌یاننامه‌ ئیدانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ک تیمی كوردستانی عێراقی (سی پی تی) له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆماندا بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ تاوانباری یاخود تۆمه‌تباری ناڕاسته‌وخۆی هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ن كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ڕووده‌دات به‌نموونه‌ درۆنی Bayraktar TB2 ی توركی كه‌ له‌ 2015 دا دروستكردنه‌كه‌ی ده‌ستیپێكرد هیچ شتێک نییه‌ به‌بێ هاوكاری حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا چونكه‌ فایبه‌رئۆپتیكی ئه‌و درۆنه‌ ئه‌ڵمانیا دابینی ده‌كات، ئه‌و بارووته‌ی كه‌ له‌ بۆمبه‌كاندایه‌ له‌ درۆنه‌كاندا كه‌نه‌دا دابینی ده‌كات به‌ریتانیا ڕێككه‌وتنامه‌ی سه‌ربازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ توركیادا ته‌نها ئیتاڵیا 57 له‌ماوه‌ی ساڵی 2020 دا هه‌لیكۆپته‌ری شه‌ڕكه‌ری داوه‌ به‌ توركیا و به‌و هه‌لیكۆپته‌رانه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆیه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ شته‌كان ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌دا ماوه‌ته‌وه‌ و هیچ هه‌نگاوێكی جددی بۆ نه‌نراوه،‌ به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ک تیمی كوردستانی عێراقی (سی پی تی) له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین بۆئه‌وه‌ی بتوانین فشاربخه‌ینه‌سه‌ر ئه‌و حكومه‌تانه‌ و هه‌موو ئه‌و هاوكارییه‌ سه‌ربازیانه‌ ڕابگرن بۆ توركیا، سه‌باره‌ت به‌ ئێران ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ بینیومانه‌ هیچ هه‌نگاوێک نه‌هاتونه‌ته‌ پێشه‌وه‌ ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌دایه‌ هیچ هه‌نگاوێكی جددی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌نراوه‌. "

" 11 هه‌زار ئاواره‌ له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی مه‌خموور و 700 خێزان له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ كۆیه‌دا به‌ به‌رده‌وامی ژیانیانان له‌ مه‌ترسیدایه‌ "
بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە تیمی کوردستانی-عێراق سی پی تی باسی لە مەترسی لەسەر پەنابەرانی تورکیا و ئێران کرد لە دوو کەمپی ناو هەرێمی کوردستان-عێراق لەو ڕووەوە کامەران عوسمان وتی" دوو كه‌مپ هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا كه‌ به‌ به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره‌ یه‌كێكیان كه‌مپی ئاواره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاته‌ له‌ كۆیه‌، دووه‌میان كه‌مپی ئاواره‌كانی باكوره‌ له‌ كه‌مپی مه‌خموور هه‌ردوو كه‌مپه‌كه‌ به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن UN وه‌ ناسێنراون له‌ كۆیه،‌ به‌نموونه‌ له‌ ئێستادا ژیانی 700 خێزان له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ مه‌ترسیدایه‌ و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ هه‌مووی ئاواره‌ بوون له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی مه‌خموور به‌داخه‌وه‌ هیچ داتایه‌كی فه‌رمی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ هه‌تا ئێستا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ لامانه‌ 11 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی ده‌توانرێت بخه‌مڵێنرێت كه‌ ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه‌ ڕۆژانه‌ بۆردومان ده‌كرێت به‌ به‌رده‌وامی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی Akinci /Bayraktar TB2
به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌ بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین، 11 هه‌زار ئاواره‌ له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی مه‌خموور و 700 خێزان له‌كه‌مپی ئاواره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ كۆیه‌دا به‌ به‌رده‌وامی ژیانیانان له‌ مه‌ترسیدایه. "

Your browser doesn’t support HTML5

دەقی وتوێژەکەی ژیار محەمەد لەگەڵ کامەران عوسمان