ئەمەریکا و بەریتانیا مەشقی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کەنداوی فارس ئەنجام دەدەن

هێزی دەریایی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی مەشقێکی هاوبەشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەگەڵ بەریتانیا لە کەنداوی فارس ئەنجامدا و هەمان ئەو کەشتییە چاودێرییە بێ سەرنشینانەی تاقیکردەوە کە ئێران لە چەند مانگی ڕابردوودا دووجار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی بەسەردا گرتن.

ئەم مانۆڕە لە کاتێکدایە کە هێزی دەریایی ئەمەریکا بە جیا بە بارهەڵگرە بازرگانییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕاگەیاندووە کە بەردەوام دەبن لە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەکەدا و هۆشداری داوە لە دەستوەردان لە ئۆپەراسیۆنەکانیان.

مەشقی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و بەڵێنی ئەمەریکا بۆ بەردەوامبوون لە گەشتکردنیان لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران لەسەر دەریاکان پەرەدەستێنن لە کاتێکدا کە دانوستانەکان لەسەر ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران لەگەڵ زلهێزەکانی جیهان وەستاون و ناڕەزایەتییەکانیش کۆماری ئیسلامی ئێرانی گرتووەتەوە.

تیمۆسی هۆکینز، وتەبێژی فیرقەی پێنجەمی هێزی دەریایی کە بنکەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە گوتی "لە مەشقەکەی ڕۆژی هەینی دوو کەشتی جەنگی ئەمەریکی و دوو کەشتی بەریتانی لە کەنداوی فارس و هەروەها سێ کەشتی سەیلدرۆن ئێکسپلۆرەر بەشداربوون."

بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە هێزی دەریایی فڕۆکەی سەیلدرۆن ئێکسپلۆرەرە بوو، کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بازرگانییە و دەتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر لە دەریادا بمێنێتەوە. ئەوە بۆ ناوچەیەک زۆر گرنگە کە نزیکەی 8 هەزار کیلۆمەتر کەناری هەیە لە کەناڵی سوێسەوە، بۆ خوارەوەی دەریای سوور تا کەنداوی عومان، گەرووی هورمزەوە بۆ ناو کەنداوی فارس.

هەروەها گرنگە بۆ کەشتیوانی جیهانی و دابینکردنی وزە، چونکە یەک لەسەر پێنجی هەموو نەوتی جیهان کە بازرگانی پێوە دەکرێت بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت.


سەرچاوە:AP