ڕۆبەرت مالی: ئێران ئەمەریکا تاوانبار دەکات بەڵام خەڵکی ئێران لە دژی حکومەتێک ڕادەپەڕن کە نکوڵی لە ئازادییە بنەڕەتییەکانیان دەکات

نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران ڕۆبەرت مالی درەنگانێکی ڕۆژی هەینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دەنوسێت:

" بەرپرسانی ئێران پەنجەی تۆمەت بۆ ئەمەریکا درێژدەکەن، بەڵام هیچ شتێک نییە کە ئێمە بتوانین بیکەین بۆ بەخشینی ئیلهام و ورەیەکی وەها لە نێو خەڵکی ئێراندا، وە نە هیچ شتێک هەیە بیکەین بۆ توڕەییەکی وەهای خەڵک لە حکومەتەکەیان."

دەشڵێت "ناڕەزایەتی ئەوان لە دژی ئێمە نییە بەڵکو ئەوان لە دژی حکومەتێک ڕادەپەڕن کە نکوڵی لە ئازادییە بنەڕەتییەکانیان دەکات."