لێکدانەوەی پەرلەمانتاران لەسەر بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

Your browser doesn’t support HTML5

پەرلەمانتارانی فڕاكسیۆنەكانی پارتی یەكێتی، پێكهاتەكان و بەشێک لە پەرلەمانتارانی گۆڕان دەنگیان دا بۆ درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمانی كوردستان. بەڵام پەرلەمانتارانی كۆمەڵ، یەكگرتوو ئیسلامی و نەوەی نوێ و سەربەخۆكان دژی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بوون. 

پەرلەمانتارانی فڕاكسیۆنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان, یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پێكهاتەكان و بەشێک لە پەرلەمانتارانی گۆڕان دەنگیان دا بۆ درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمانی كوردستان هەتا 31ی 12 ی 2023. پەرلەمانتاران دەڵێن بە مەبەستی ڕێگەگرن لە دروستبوونی بۆشایی یاسایی ئەم هەنگاوە نراوە، بەڵام پەرلەمانتارانی كۆمەڵی دادگەری، یەكگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ و سەربەخۆكان دژی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بوون.