لە کریمیای لکێنراو تاتارەکان دەخرێنە ناو لەشکری سەربازی ڕووسیاوە

Your browser doesn’t support HTML5

ڕووسیا هاوڵاتیانی نیمچە دوورگەی کریمیا کە لکێنراوە بە ڕووسیاوە کۆدەکاتەوە و بانگهێشتیان دەکات بۆ بەشداریکردن لە شەڕ لە دژی ئۆکرانیا، لە مانگی حەوتەوە ڕووسیا ئەو کارە دەکات. بەشێک دەڵێن ئێستا ئەم کارە لە ئارادا نەماوە بەڵام پسپۆڕانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن تاتارە ڕەسەنەکانی کریمە هێشتا بە سەربازی دەکرێن.