هەسەدە هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێشهاتەکانی عەفرین ڕاگەیاند

هێزەکانی سوریای دیموکرات هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە ململانێ چەکدارییەکانی نێوان گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین و گوندەکانی حەلەب ڕاگەیاند.

ڕۆژی شەممە فەرهاد شامی بەرپرسی ناوەندی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی HSD لە چەند تویتێکدا ڕایگەیاند: "هیچ جیاوازییەک لە نێوان گروپی نوسرە یان گروپە چەکدارەکانی دیکەدا نییە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی عەفرین و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکە، ئێمە ئەو ناوچانە وەک خاکی داگیرکراو سەیر دەکەین کە دەبێت ئازاد بکرێن."


شامی جەختی لەوە کردەوە کە حەیات تەحریر شام بە دەستخۆشییەکانی تورکیا و هۆکاری سەربازی و سیاسی عەفرینی کۆنتڕۆڵ کرد.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی HSD ڕایگەیاند، ئامانج لە شەڕەکانی ئەم دواییەی عەفرین شاردنەوەی ڕۆڵی تورکیایە، کە دەیەوێت ناوچەکە بکاتە ناوچەیەکی ئارام بۆ داعش و بەرەی نوسرە و سەرلەنوێ دەرچوونی لەوێوە بۆ ناو سوریا.

لە لایەکی دیکەوە شرۆڤەکاران پێیان وایە کە ئەم ڕووداوانە بەبێ ڕەزامەندی تورکیا و بایەخدان بەم دۆخە ناپێکێن.

ڕۆژنامەنووس سید دەلی دەڵێت، عەفرین بەبێ شەڕ ڕادەستی جەبهەت نوسرە كراوە و ڕەنگە ئەم گۆڕانەش ڕێككەوتنی نێوان ڕووسیا و توركیا بێت بۆ چۆڵكردنی ئیدلب لە جەبهەت نوسرە.

Your browser doesn’t support HTML5

دەقی ڕاپۆرتی زانا عومەر