فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەم وتووێژەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، وەڵامی چەند پرسیارێک دەداتەوە لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و داواکارییەکانی کورد، هەروەها باس لە پەیوەندییەکانی حزبەکەی دەکات لەگەڵ یەکێتی لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، سەبارەت بە هۆکاری ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەروەها دەنگۆی بوونی فشار لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی پارتی قسە دەکات، هاوکات باس لە چارەنوسی خۆی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئێستای حزبەکەی و هەروەها موفاجەئەی کۆنگرەکەش دەکات.
" وامان لێهات هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكبكه‌وین و ده‌ریشمان چاند "
لە سەرەتای قسەکانیدا دەربارەی ئەوەی ئایا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆماری عێراق كاندیدی كێ براوه بوو؟
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی"به‌ڕاستی كاندیدی كورد براوه بوو، ئینجا ئه‌و كاندیده به‌دڵی چه‌ند كورده من ئه‌وه نازانم، ئێمه پێشتر كاندیدمان هه‌بوو، برایانی یه‌كێتی كاندیدیان هه‌بوو، جه‌نابی سه‌رۆک كۆماری ئێستامان و دكتۆر شێخ له‌تیفی، جاران خۆی وه‌كو سه‌ربه‌خۆ كاندید كردبوو دیاره ڕۆژگار شانسی ئه‌و بوو وامان لێهات هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكبكه‌وین و ده‌ریشمان چاند. "
" نایشارینه‌وه له‌كۆتایدا ئێمه ڕازی بووین كاک به‌رهه‌م نه‌بێت هه‌ركه‌سێكی تر بێت له یه‌كێتی نیشتیمانی "
بۆچی له‌سه‌ره‌تاوه ڕێككه‌وتنتان له‌سه‌ر نه‌كرد ئه‌گه‌ر پارتی به‌وه ڕازی بوو؟
لە وەڵامدا فازڵ میرانی وتی" كه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقمان هه‌ڵبژارد من وتم ئێمه سه‌رۆک كۆمارمان بۆ خه‌ڵكی تر به‌جێهێشتووه، به‌ڵام برایانی یه‌كێتی یان نه‌یانویست خۆیان تێبگه‌یه‌نن یان تێنه‌گه‌یشتن، ده‌بووایه بێن له‌گه‌ڵ پارتی بڵێن ئێوه ڕاتان چییه خۆ به‌ته‌نها كاندید ناكرێت چۆن یه‌كلایه‌نه كاک دكتۆر به‌رهه‌میان كاندید كرده‌وه ئه‌وان ده‌یانزانی ئێمه ڕه‌نگه به‌دڵمان نه‌بوو بێت ئێمه له‌جیاتی ئه‌وه هه‌ڵستاین كاک هۆشیارمان كاندید كرد دادگای فیدڕاڵی داخلی بابه‌ته‌كه بوو، نایشارینه‌وه له‌كۆتایدا ئێمه ڕازی بووین كاک به‌رهه‌م نه‌بێت هه‌ركه‌سێكی تر بێت له یه‌كێتی نیشتیمانی، یه‌كێتیش سوور بوو له‌سه‌رئه‌وه، پێش هه‌ڵبژاردن سه‌عات 12 ی شه‌ویش سه‌رۆكی كوتله‌ی په‌رله‌مانی برایانی یه‌كێتی له به‌غداد وتی ته‌نها كاندیدی ئێمه كاک (دكتۆر به‌رهه‌م) ه، ئێمه باش ده‌زانین شێخ له‌تیف باکگڕاوندهكهی یه‌كێتی یه و ئاوه‌ڵزاوای مام جه‌لاله خێزانه‌كه‌شی كه ئێستا بۆته خانمی یه‌كه‌می عێراق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیه و ئه‌ندامێكی چالاكه، به‌ڵام كاندیدی یه‌كێتی نه‌بووه، به‌ڵام كه كاک به‌رهه‌م نه‌بوو ئێمه ده‌نگماندا به كاک شێخ له‌تیف داوه. "
"هه‌رچه‌نده ڕاستیش نییه"
هەندێک لە خه‌ڵک پێیانوابوو كه پارتی كاندیدی هه‌بووه تهكتیكێک بوو بۆئه‌وه‌ی به‌شی زیاتری خۆی بپچڕێت له پۆسته‌كان یاخود پێداگری بكات، یاخود به‌رهه‌م ساڵح دووربخاته‌وه، به‌ڵام ئایا کاک مه‌سعود بارزانی موجازه‌فه به خاڵی خۆیه‌وه ده‌كات بیكاته كاندید؟ له‌كاتێكدا خۆت دەڵێیت ئێوه پۆستهكهتان بۆ لایه‌نێكی تر به‌جێهێشتووه؟
فازڵ میرانی لە وەڵامدا وتی" ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بهاتنایه لای جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی بیانوتایه وه‌رن با كه‌سێک كاندید بكه‌ین و له‌سه‌ری ڕێكبكه‌وین ئه‌وه هه‌موو نه‌ده‌هاته‌پێش، به‌ڵام كه خۆیان به‌بێ ئێمه یه‌كلایه‌نه چوون و ئه‌و هه‌نگاوه‌یان هاویشت (هه‌ر فعلێک ره‌د فعلێكی هه‌یه) ئه‌گه‌ر كاره‌كه باش نه‌بوو، پەرچە کردارەکەش باش نابێت ئه‌وه قاعیده‌یه‌كی فیزیاییه. "
ئایا سیاسه‌ت به (رد فعل) ده‌كرێت؟
وەڵامەکەی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەمجۆرە بوو"به‌ڵێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده ڕاستیش نییه. "
" دووكه‌ڵی بێ ئاگر نییه "
خه‌ڵكێک هه‌ن پێیانوایه له‌به‌رامبه‌ر ڕێككه‌وتنێكی نهێنی خودی نێوان
بافڵ تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی دەرچواندنی دكتۆر له‌تیف ڕه‌شید ئه‌مه هه‌تا چه‌ند دروسته؟
میرانی بەمجۆرە وەڵامی دایەوە"من له‌و ڕێككه‌وتنه ئاگادار نیم، چونكه خۆیان دووقۆڵی دانیشتوون من و تۆ له‌كوێ بزانین! ئه‌گه‌ر ئه‌وان به ئێمه نه‌ڵێن ئێمه نازانین، بەڵام مه‌سه‌له‌یه‌كی فارسی هه‌یه ده‌ڵێت (دووكه‌ڵی بێ ئاگر نییه) . "
" له‌م كابینه‌یه‌دا ئه‌وه‌نده داوایان لێبكه‌ین كه پێیان ده‌كرێت و عه‌قڵیان پێی ده‌شكێت "
كورد چی ده‌وێت له‌حكومه‌تی نوێی عێراق؟
لە وەڵامدا فازڵ میرانی وتی" كورد له مافی خۆی زیاتر هیچی ناوێت له‌گه‌ڵ مافی عێراقیه‌كان. "
له‌م كابینه‌دا به‌ڵێنی چیتان پێدراوه؟
وەڵامەکەی فازڵ میرانی بەمجۆرە بوو" به‌ڕای من له‌م كابینه‌یه‌دا ئه‌وه‌نده داوایان لێبكه‌ین كه پێیان ده‌كرێت و عه‌قڵیان پێی ده‌شكێت و بڕوایان پێیه، جاری واهه‌یه به نموونه‌ی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و جاری واش هه‌یه واز له‌هه‌موو شته سه‌ره‌كیه‌كان ده‌هێنن و ده‌چن به‌شوێن شته لاوه‌كیه‌كان ده‌كه‌ون، به‌ڕای ئێمه ئه‌وه‌ی له بنه‌مای (هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و سازان) ئه‌مانه بنه‌مای سه‌ره‌كین كه عێراقی تازه له‌سه‌ری بنیاد نراوه ئێمه له‌گه‌ڵ تێكڕای پێكهاته‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له‌سه‌ر ئه‌مه بینامان كردووه، ئه‌مانه‌مان ده‌وێت ئه‌مانه بنه‌ڕه‌تیه‌كانن و ئه‌وانی تر لقن وه‌كو ده‌زانرێت ئه‌سڵ-بنه‌ڕه‌ت گرنگتره له لق. "
" هەر دوێنێ بوو کە کاک بافڵ له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی دانیشت، پێی وتبوو، من به پێشمه‌رگایه‌تیش ڕازیم ئه‌گه‌ر جه‌نابت ڕازی بیت "
له‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆماری عێراق ئایا په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی ئاسایی ده‌بنه‌وه، کە له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆماری نوێی عێراق سه‌رۆكی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، كه كاندیده‌كانی پارتییان دووجار شكاندووه له‌به‌رامبه‌ریشدا كادیرانی پارتی وه‌ڵامیاندایه‌وه؟
لە وەڵامدا میرانی زیاتر وتی" جاری واهه‌یه (ئینسان كه شایی نازانێت ده‌ڵێت عه‌رزه‌كه خواره) ئینسان به‌شوێن بیانوویه‌ک ده‌گه‌ڕێت كه‌تنه‌كه‌ی خۆی پێداپۆشێت ئێمه نه‌مانویست بڵێین كاكه ئێوه ئه‌سڵی پرۆسه‌كه‌تان به‌هه‌ڵه برد هه‌م كاک به‌رهه‌میشیان تووشی شه‌رمه‌زاریه‌كی گه‌وره كرد پاش ئه‌و هه‌موو ماندوو بوونه و ئیشكردن و خزمه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كه ڕه‌نگه خه‌تای خۆشی تێدا بێت، جارێ ئه‌وه وتیان دكتۆر له‌تیف كاندیدی ئێمه نییه و سه‌ربه‌خۆیه ئینجا كه له‌ده‌ستیاندا شكا به ته‌سه‌وری خۆیان وتیان ئێمه شكستمان به هۆشیار و ڕێبه‌ر هێناوه و ده‌ڵێن له‌ڕقی ئێوه ده‌نگمان به دكتۆر له‌تیف داوه ئه‌مه شتێكی جوان نییه وه‌كو سه‌رۆكی حزبێک خۆشم ته‌ماشام كردووه وتم خۆزگه ئه‌مه‌ی نه‌وتایه و ئه‌م قسانه‌ی نه‌كردایه، چونكه نه لایه‌قی مه‌ركه‌زی ئه‌وه نه لایه‌قی ئێمه‌شه ئه‌و قسانه‌مان له‌سه‌رۆكی حزبێک گوێی لێبێت كه دوێنێ له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی دانیشتووه وتویه‌تی من به پێشمه‌رگایه‌تیش ڕازیم ئه‌گه‌ر جه‌نابت ڕازی بێت، جاری واهه‌یه هه‌ڵده‌چێت له هه‌ڵچوونیشدا ئینسان قسه‌ی شپرزه‌یش ده‌كات. "
" نه هی ئه‌وان ده‌رچوو نه‌هی ئێمه‌ش ده‌رچوو "
واتە پارتی له‌ڕقدا ده‌نگیدا به دكتۆر عه‌بدول له‌تیف؟
فازڵ میرانی لە وەڵامدا دەڵێت" نه‌خێر چونكه ئه‌و قسانه ئه‌و له‌دوای ئه‌وه بوو كه دكتۆر له‌تیف بوو به‌سه‌رۆک كۆمار بۆچی ده‌بێت ره‌د فعلمان هه‌بێت! ئه‌گه‌ر تویته‌ره‌كه‌ی ئاڵا خان بخۆێننه‌وه ئه‌گه‌ر پارتی به‌ده‌ست من بووایه به‌ته‌نها من ته‌نها (اكتفا) م به‌و تویته‌ره‌ی ئاڵاخان ده‌كرد. "
له‌دوای ئه‌م بابه‌تانه‌ی كه ڕوویدا په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ئاسایی ده‌بنه‌وه؟
فازڵ میرانی بەمجۆرە وەڵامی پرسیارەکەی دایەوە" به‌دڵنیایی ئاسایی ده‌بنه‌وه، ئه‌وان سه‌رۆک كۆمارێكیان ده‌ویست و ئێمه‌ش سه‌رۆک كۆمارێكمان ده‌ویست، نه هی ئه‌وان ده‌رچوو نه‌هی ئێمه‌ش ده‌رچوو، ئیتر بۆ ئاسایی نه‌بێته‌وه ئێستا كه‌سێک ده‌رچووه هه‌ردوولا له‌سه‌ری ڕازین. "
"نابێت پارتی و یه‌كێتی به‌غداد قۆرخ بکەن ده‌بێت پشكی حزبه‌كانی تری كوردستان له به‌غداد دابین بكه‌ن"
سەبارەت بەوەی داوای چ پۆستێکتان کردووە لە کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراقی؟ سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی"جارێ دانوستانمان نه‌كردووه، خوابكات ئه‌م براده‌ره (سودانی) حكومه‌ته‌كه‌ی پێكبهێنێت و تووشی هیچ كێشه‌یه‌ک نه‌بێت، زانراوه كه سه‌رۆک كۆمار بۆ یه‌كێتی بوو له‌وانه‌یه جێگری سه‌رۆک وه‌زیران یان وه‌زیری ده‌ره‌وه یان وه‌زیری دارایی هی ئێمه‌یه له وه‌زاره‌ته سیادیه‌كان، ئه‌وه ڕای منه كه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بۆ ئێمه بمێنێته‌وه كه ئه‌مه موجامه‌له نییه، به‌ڵام نابێت پارتی و یه‌كێتی به‌غداد قۆرخ بکەن ده‌بێت پشكی حزبه‌كانی تری كوردستان له به‌غداد دابین بكه‌ن. "
دەربارەی ئەو لایەنە کوردییانەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کورسییان نەهێناوە، فازڵ میرانی وتی" گۆڕان به‌ره‌و كۆنگره و كۆنفڕانس ده‌چێت با ئه‌نجامه‌كانی بزانێت هه‌تا ئێستا هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه دوای ئه‌وه‌ش (ماسی له‌ئاودا مامه‌ڵه ناكرێت). "
"پارتی بۆچی گەڕایەوە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ دوژمنی پێشووی؟"
قسەیەکتان لەسەرە ده‌وترێت پارتی ده‌ستی خسته‌ناو دوژمنه كۆنه‌كه‌ی كه مه‌به‌ست پێی مالیكی بوو قسه‌تان چیه له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌تان له‌گه‌ڵ مالیكی؟
لە وەڵامدا فازڵ میرانی (بە پێکەنینەوە وەڵامی دایەوە و وتی" ئەگەر هەر یەک قسە بێت هیچ نیە)ئەزانی چی، له سیاسه‌تدا دوژمنایه‌تی هه‌میشه‌یی و دۆستایه‌تی هه‌میشه‌یی نییه، به‌ڵام به‌رژوه‌ندی هه‌میشه‌یی هه‌ن. "
به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه له‌چیدا بوو له ڕێككه‌وتنتان له‌گه‌ڵ مالیكی؟ ئایا دوژمنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ مالیكی هه‌ر له‌سه‌ر كورد نه‌بووە؟ له‌سه‌ر بودجه بڕین بوو وەک خۆتان دەتان وت؟
سکرتێری مەکتەبی سیاسی وەڵامی ئەو پرسیارەشی بەوجۆرە دایەوە" بودجه بڕین ئه‌نجامه ئێمه هۆكاره‌كه‌مان ده‌وێت كێشه‌یه‌كی میلله‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌یه ئێمه و یه‌كێتی و ئێمه و عێراق دێین ئه‌نجامه‌كان موناقه‌شه ده‌كه‌ین . "
" هۆکارەکە تا ئێستاش ماوە؟"
میرانی زیاتر وتی" هۆكاره‌كه ماوه، ئه‌گه‌ر بڕوایان به (هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و سازان) هه‌بێت و به‌جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 هه‌بێت پشكی كورد له ناوه‌ندی به‌غداد هه‌بێت بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو پێویست ته‌رخانكراوه له‌جێگه‌ی خۆیدا بده‌ن و مه‌سه‌له‌ی یاسای نه‌وت و غازه له‌سه‌ر ئه‌مانه بووه هه‌ركاتێک ئه‌مانه جێبه‌جێ بوون ئه‌وكات ئێمه ده‌ڵێن هۆكاره‌كان نه‌ماوه. "
" ئه‌مه یه‌كێک له باشترین سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بێت "
لە بارەی پێشبینی خۆی بۆ حکومەتی داهاتووی عێراق، فازڵ میرانی وتی"من زۆر شاره‌زای حكومه‌ته‌كه‌ی به‌غداد نیم ،به‌ڵام ده‌ڵێن (سیماهم فی وجوههم) من له دیمه‌نی ئه‌م كابرایه به ئینسانی چاک ده‌بینم، من پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌مه یه‌كێک له باشترین سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بێت ئه‌گه‌ر خوا سه‌ركه‌وتووی بكات حكومه‌ته‌كه‌ی پێكبهێنێت. "
"ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق بكه‌ین نه‌ک حزبه‌كان هه‌ریه‌كه بۆخۆی دامه‌زراوه‌ی ده‌ستوریمان هه‌یه"
سەبارەت بەوەی کورد بە یەک وەفدی هاوبەش بەشداری دانوستانەکان دەکات یان بەجیا؟
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی" جارێ زووه بۆ ئه‌وه، هێشتا گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ده‌ستی پێنه‌كردووه، سه‌رۆک وه‌زیرانی تازه په‌یوه‌ندی به پێكهاته‌ی كوردستانی نه‌كردووه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مە په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق بكه‌ین نه‌ک حزبه‌كان هه‌ریه‌كه بۆخۆی دامه‌زراوه‌ی ده‌ستوریمان هه‌یه. "
ئایا ئه‌وه‌نده‌تان تیاهێشتۆتهوه كه بتوانن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بڕۆنه به‌غداد و گفتوگۆ بكه‌ن؟
میرانی بەمجۆرە وەڵامی دایەوە" به‌ڵێ زیاتریشمان هێشتۆته‌وه . "
" دۆخێكی (قاهر) نه‌بوو، به‌ڵام خودی ئه‌و حزبانه كردیانه دۆخێكی (قاهر) "
بۆچی هه‌ڵبژاردن ناكرێت له هه‌رێمی كوردستاندا؟ گره‌نتی هه‌یه له‌و ماوه‌یه بكرێت؟
لە وەڵامدا فازڵ میرانی وتی" له سیاسه‌تدا دۆخی (قاهره) هه‌یه هه‌ندێک براده‌ر له حزبه‌كان كه بایكۆتیان كرد وتیان نایاساییه ئه‌مه له (ضرورية احكام)، ئه‌م دۆخه‌ی من ده‌ڵێم خۆی دۆخێكی (قاهر) نه‌بوو، به‌ڵام خودی ئه‌و حزبانه كردیانه دۆخێكی (قاهر) مشتومڕیان كرد له‌سه‌ر كۆمیسیۆن و هه‌موواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مووی دوو مانگی مابوو به‌پێی نامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كه هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت ئینجا ئه‌مه خه‌تای هه‌موومان بووه، به‌ڵام زیاتر خه‌تای ئه‌و حزبانه خۆیان بووه كه ئێستا داوای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن خۆشیان ڕێگر بوون كه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت . "
میرانی وتیشی" ئه‌گه‌ر لێم توڕه‌نه‌بن ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌وانه‌ی ته‌نها ویستیان هه‌ڵبژاردن بكرێت ئێمه و نه‌وەی نوێ بووین. "
ئێوه چۆن ڕازی بوون هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت؟
فازڵ میرانی" بەمجۆرە وتی" من پرسیارێک ده‌كه‌م حزبێک به‌ته‌نها ده‌توانێت هه‌ڵبژاردن بباته‌وه؟ خه‌ڵكه‌كه چی ده‌ڵێت؟ هەرئەوکات خۆت وەک ڕۆژنامەنوس پرسیارەکەت پێچەوانە دەکردەوە دەتوت چۆن یەک حزب بڕیاری هەڵبژاردنتان کردووە؟"
" ئەگەر یەکێتی ئامادە بێت بەڵێ ئامادەین ڕێککەوتنێکی ستراتیژی نوێ ئەنجام بدەینەوە "
ئایا به‌نیازن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا ڕێككه‌وتنێكی ستراتیژی نوێ دابڕێژنه‌وه؟
میرانی بەمجۆرە وتی"ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئاماده‌بێت به‌ڵێ. "
له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک ئایا په‌نجا به په‌نجا ده‌بێت ڕێککەوتنە ستراتیژییەکەتان؟
فازڵ میرانی زیاتر وتی" چەند جاری تریش وتومانه و ده‌شڵێین حسابی ئێمه له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كێتی له‌سه‌ر ژماره‌ی كورسی نییه، به‌ڵكو ئێمه له‌سه‌ر جوگرافیا و له‌سه‌ر مێژوو و له‌سه‌ر ناوچه قسه‌ده‌كه‌ین، به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه ئێمه و یه‌كێتی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه بپارێزین ئه‌مه مێژووی ئێمه ده‌پارێزێت ئه‌گه‌ر ئه‌م جوگرافیایه‌مان نه‌بێت مێژووی ئێمه ده‌بێت بۆ ئه‌رشیف . "
" من ده‌ڵێم ئه‌و خانمه كه‌می وتووه له‌گه‌ڵ خۆی به ئینساف نه‌بووه "
ئایا ده‌تانه‌وێت ئه‌مجاره زۆنه‌كان تێكه‌ڵ بكه‌نه‌وه؟ زۆنی زه‌رد و زۆنی سه‌وز نه‌مێنێت ته‌نانه‌ت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هه‌رێم به زۆنی زه‌رد و به زۆنی سه‌وز ناوده‌هێنێت واته ئێستا ناڵێت حكومه‌تی هه‌رێم؟
فازڵ میرانی لە وەڵامدا وتی" من ده‌ڵێم ئه‌و خانمه كه‌می وتووه له‌گه‌ڵ خۆی به ئینساف نه‌بووه ناكرێت ئێمه خۆڵ بكه‌ینه چاوی خۆمان ته‌نها به‌چاوی خۆمان ته‌ماشای خۆمان بكه‌ین ئه‌وه‌ی ئه‌و وتی ڕاسته كورد حه‌قه جورئه‌تی هه‌بێت ده‌ست له‌سه‌ر كه‌موكوڕیه‌كان دابنێت قسه‌ی دۆسته‌كانی خۆمان هه‌تا تاڵیش بێت لێیان قبوڵ بكه‌ین، به‌ڵام به‌مه‌رجێک چاره‌سه‌ری بكه‌ین. "
" به چاوی جاران ته‌ماشامان ناكه‌نه‌وه "
بە بڕوای فازڵ میرانی، لە کاتێکدا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان کە هۆشداری داوه به حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دوابخرێت باجی ده‌بێت "باجه‌كه به تێگه‌یشتنی ئه‌و پێگه‌ی ئێمه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و مافی مرۆڤ و دیموكراتی كه‌متر ده‌بێت یان به چاوی جاران ته‌ماشامان ناكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رنا من پێشبینی ناكه‌م سزای ترمان له‌سه‌ر دابنێت چونكه ئێمه ده‌وڵه‌تێک نین ئه‌و هاوسۆزی هه‌بووه له‌گه‌ڵماندا و یارمه‌تی مه‌سه‌له‌ی مرۆیی كردووین، به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن له‌گه‌ڵ شه‌ڕی داعش-ئیرهاب پاشه‌كشێ بكه‌ن چونكه بۆخۆیان خراپه، به‌ڵام هه‌رچی ئه‌وان بڵێن ئێمه‌ی كورد پێویستیمان به دۆستایه‌تی و به‌قسه‌ی چاكی ئه‌وان هه‌یه هه‌ر قسه‌ی ئه‌وان كه بۆنی سلبی لێبێت ده‌بێت حسابی بۆ بكه‌ین و به پیریه‌وه بچین بۆ چاككردنه‌وه‌ی. "
" ئه‌گه‌ر باڵمان هه‌بووایه ئێستا هه‌ندێک له ئێمه فڕیبوون وه‌كو حزبه‌كانی تر "
سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی پارتی كه له‌كۆتایی ئه‌م مانگه یاخود له‌سه‌ره‌تای مانگی یانزه ئه‌نجام ده‌درێت قسه هه‌بوو هه‌ندێک له كادیرانتان گله‌یی ئه‌وه‌یان ده‌كرد گوایه باڵێک له‌ناو پارتیدا زاڵه به‌سه‌ر باڵێكی تردا له‌دیاریكردنی ئه‌ندامانی كۆنگره‌دا و فشارییان لەسەر دروستکراوە؟
وەڵامەکەی فازڵ میرانی بەمجۆرە بوو" ئه‌گه‌ر باڵمان هه‌بووایه ئێستا هه‌ندێک له ئێمه فڕیبوون وه‌كو حزبه‌كانی تر كه باڵیان هه‌بووه، چونكه ئه‌وانه‌ی باڵیان هه‌بوون فڕین نه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر، جارێ باڵمان نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی بفڕین، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه له‌هه‌موو كۆنفڕانسێک هه‌ندێک ده‌رده‌چن كه‌یفیان پێی دێت و هه‌ندێكیش ده‌رناچن گله‌یی ده‌كه‌ن باشه من به‌وانه ده‌ڵێم ئه‌وانه‌ی گله‌ییان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌رچوونایه خه‌ڵكێكی تر ده‌رنه‌چووایه هه‌ڵوێستیان چی ده‌بوو (لايؤمن احدكم حتى يحب لأخيه مايحب لنفسه) چونكه ئه‌وان كه ده‌یانه‌وێت ده‌ربچن هاوه‌ڵه‌كانیشیان ده‌یانه‌وێت ده‌ربچن كه‌واته هه‌موویان پێكه‌وه ده‌رناچن ،له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ری زۆره له‌سه‌ره‌تای مانگی یانزه پارتی كۆنگره ببه‌ستێت ڕابردووی ئه‌م حزبه‌ی ئێمه له‌ساڵی 1979 وه هه‌تا ئێستا باڵ باڵێنی تێدا نه‌بووه ، خه‌ڵكانی ناحه‌زانی ئێمه خه‌ونی ئه‌وه‌یان بینیووه ئێستاش ئومێد ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پێیان بكرێت به‌ڵام مه‌رجه‌عیه‌تی ئێمه ئه‌وه‌نده دادپه‌روه‌ر و ئه‌وه‌نده (ادراك) ی هه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی كورد و كوردستان یەکڕیزی و یه‌كگرتوویی فكری و یه‌كگرتوویی هه‌ڵوێستمان هه‌یه، چونكه ئه‌م پارته ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌رشانه ئه‌ویش پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی نه‌ته‌وایه‌تیه . "
" موفاجەئەکەی کۆنگرەی پارتی؟"
ئایا موفاجه‌ئه‌ی كۆنگره‌كه‌ی پارتی چی ده‌بێت؟
لە وەڵامدا میرانی دەڵێت" به پێشبینی من و ئومێدیش ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ده‌ڵێت موفاجه‌ئه ده‌بێت ئه‌و موفاجه‌ئه‌یه نابێت. "
" ئه‌گه‌ر مەرجهعیهتی ئێمه پێمان بڵێت بمێنن ده‌ڵێم به‌سه‌رچاو بڵێن وه‌رن له‌لای ئێمه دابنیشن ئیداره‌تان ده‌كه‌م، ده‌ڵێم به‌سه‌رچاو بڵێن بڕۆن ئیسراحه‌ت بكه‌ن له‌ماڵی خۆتان هه‌ر ده‌ڵێم به‌سه‌رچاو "
دەربارەی ئەوەی ئایا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و خۆت بەنیازن خۆتان کاندید بکەنەوە لە کۆنگرە؟ لە وەڵامدا فازڵ میرانی دەڵێت" ئێستا خۆمان یه‌كلا نه‌كردۆته‌وه، ئێمه پابه‌ندین ئه‌گه‌ر مەرجهعیهتی ئێمه پێمان بڵێت بمێنن ده‌ڵێم به‌سه‌رچاو، بڵێن بڕۆن ماندوو بوون وه‌رن له‌لای ئێمه دابنیشن ئیداره‌تان ده‌كه‌م ده‌ڵێم به‌سه‌رچاو بڵێن بڕۆن ئیسراحه‌ت بكه‌ن له‌ماڵی خۆتان هه‌ر ده‌ڵێم به‌سه‌رچاو، ئێمه وا فێربوون تازه سلوكی خۆمان ناگۆڕین."
Your browser doesn’t support HTML5