دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناحیەی خوڕمال لە شەوی چوارشەممە ترس و دڵەڕاوکێیەکی گەورەی لای هاووڵاتیان دروست کرد، وەفدێکی پسپۆڕ لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوبەرایەتی گشتی مینی سلێمانی گەشتوونەتە ناحیەی خوڕماڵ و دەرکەوتووە کە مووشەکەکە لە جۆری کاتیۆشایە، تا ئێستاش ئاڕاستەی هاویشتنی مووشەکەکە دیاری نەکراوە .
ماوەی دوو ڕۆژە کەوتنەخوارەوەی مووشەکێک لە جۆری کاتیۆشا ترس و دڵەڕاوکێی لەناو هاووڵاتیانی ناحیەی خوڕماڵ کە هاوسنورە لەگەڵ ئێران درووست کردووە، لە کاتژمێر 11:40 خولەکی شەوی چوارشەممە دەنگێکی گەورە هاووڵاتیانی لە ماڵەکانی خۆیانەوە هێنایە دەرەوە و دوای بەدواداچوونێکی زۆر شوێنی بۆمبەکە دیاری کرا و تیمەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوبەرایەتی گشتی مینی سلێمانی بۆمبەکەیان هەڵدایەوە.
فەرەیدوون مەحمود بەڕێوبەری ناحیەی خوڕماڵ لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " موشەکەکە ترس و دڵەڕاوکێی دروست کردووە و هیچ هێزێکی سەر بە هێزەکانی ڕۆژهەڵات و هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان نین لە سنورەکەماندا تا بە هۆکاری هاویشتنی مووشەکەکەی بزانین."
موحسین عبدولکەریم بەڕێوبەری گشتی کاروباری مینی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ تیمەکە وەفدێکی وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوبەرایەتی گشتی مینی سلێمانی هاتنە ناوچەی خوڕماڵ کە پێکهاتبوون لە تیمی هەڵگرتنەوە و تەقانەوە دەرکەوتووە کە موشەکە و لەجۆری کاتیۆشایە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە بەڵام تیمەکە هیچ ئاڕاستەیەکی مووشەکەکەیان دیاری نەکرد."
بە پێی زانیاریەکانی دەنگی ئەمەریکا ،8 هەزار و 300 مەتر مەودای ئەو مووشەکەیە، بریاری تەقاندنەوەی مووشەکە ڕاگیراوە تا لیژنەیەکی پسپۆڕ شوێنی هاویشتنی مووشەکەکە دیاری دەکەن، کە تا ئێستا وەک تیمەکانی ئاسایش ئاماژەیان پێکرد شوێنی هاویشتنەکەی نەزانراوە و ناوچەکەش هیچ هێزێکی تێدانیە کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە نەبن.
Your browser doesn’t support HTML5