پاش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لەهەفتەی ڕابردوو، لە ئێستادا کاندیدی ڕاسپێراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق(محەمەد شیاع السودانی) سەرقاڵی گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی وەزارەتەکەیەتی، کوردیش یەکێکە لەو لایەنانەی بڕیارە چوار پۆستی وەزاری پێبدرێت.
هاوڕێ تۆفیق چاودێری سیاسی سەبارەت بە ئایندەی کورد لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی دەڵێت" لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراقدا، مه‌له‌فێكی ئاڵۆز هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بڕیاری دادگای فیدراڵییە، كه ده‌بێت نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بكرێت، ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كرا له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌ت و ڕووداوی خۆپیشاندان و خوێنڕێژی له به‌غدا ڕوویدا حكومه‌ته‌كه‌ش بوو به‌كار به‌ڕێكه‌ر، به‌ڵام بێگومان ڕووبه‌ڕووی كێشه ده‌بێته‌وه و ڕووبه‌ڕووی هه‌مان ئه‌و بابه‌ته ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه یه‌كێكه له‌و بۆمبانه‌ی كه ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وەی هه‌یه جارێكی تر له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد. "
" بریتییه له‌ڕێڕه‌وی ژیانی ده‌ستووری "
دەربارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی، لەسەرەتای قسەکانیدا ئەو چاودێرە سیاسییە وتی" له‌ڕاستیدا ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا كه عێراقی پێدا تێده‌په‌ڕێت بریتییه له‌ڕێڕه‌وی ژیانی ده‌ستووری، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم ئه‌م بێده‌نگیه‌ی ئێستا له عێراقدا هه‌یه ده‌نگدان به سه‌رۆک كۆمار و قۆناغه‌كانی ته‌واوكردنی پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌مه ده‌كرێت ناوی بنێین به دۆخێكی ئارامی كاتی، ڕاسته ژیانی ده‌ستووریی بۆ جه‌سته‌ی عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا ئارامی سیاسی تێكه‌ڵاویی ئه‌م لاشه‌یه نه‌بووه، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ده‌بێت به‌گوێره‌ی ده‌ستوور له‌و ڕۆژه‌ی كه سه‌رۆک وه‌زیران ڕاده‌سپێردرێت كه له‌ڕۆژی ده‌نگدانی سه‌رۆک كۆماره‌وه كاته‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات چه‌ند ڕۆژێكی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه ماوه‌ی مانگێک هه‌یه بۆیه سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو ماوه‌یه‌كی باشی له‌به‌رده‌ستدایه، وه ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌تا ڕاده‌یه‌ک ئاسان بێت ئاڵۆزی و ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌مدا نه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشوه‌خت لایه‌نه‌كان هه‌ماهه‌نگیان و لێكتێگه‌یشتنیان كردووه بۆ دابه‌شكردنی كورسی وه‌زاره‌ته‌كان "
" ئێستا هیچ لایه‌نێک له‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌شداری ده‌كه‌ن له پێكهێنانی حكومه‌تدا هیچ مه‌رجێكی سه‌ختیان نییه "
هاوڕێ تۆفیق ئەوەشی وت" ئه‌وه‌ی كێشه بوو له كابینه‌كانی پێشوو ئۆپۆزیسیۆنێكی نوستوو له‌ناو حكومه‌تدا هه‌بوو واته له‌پاڵ ئه‌وه‌ی كورسی هه‌بوو و وه‌زاره‌تی هه‌بوو، به‌ڵام هه‌میشه له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تدا مه‌رجی سه‌ختی داده‌نا ئێستا هیچ لایه‌نێک له‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌شداری ده‌كه‌ن له پێكهێنانی حكومه‌تدا هیچ مه‌رجێكی سه‌ختیان نییه، بۆ نموونه كورد نه‌یوتووه ئێمه به‌شداری حكومه‌ت ناكه‌ین ئه‌گه‌ر هاتوو مادده‌ی 140 به‌پێی ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كرێت، وه ئه‌مه بكات به مه‌رجێكی قورس و لایه‌نه‌كان بایكوتی بكه‌ن. "
" ئێستا سه‌ركرده سیاسیه‌كان ئه‌م ڕاستیه تێگه‌یشتوون...... "
نەبوونی مەرجی قورس بۆ بەشداری کردن لە کابینەی نوێی حکومەت لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە بۆچی دەگەڕێتەوە؟
لە وەڵامدا هاوڕێ تۆفیق وتی" له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا به‌هێواشی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن له‌شیعه و له سونه و له كورد به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌یانه‌وێت پشكی حزبی خۆیان له پله و پۆسته‌كان به‌ده‌ستبهێنن، دووه‌میش ده‌ركه‌وتووه كه شته گرنگ و گه‌وره‌كان له‌عێراقدا له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حكومه‌ته‌دا نابێت، چونكه ده‌ستێوه‌ردانی ده‌رەكی هه‌یه زۆر كێشه‌ی ئاڵۆزی تر له شوێنه‌كانی تر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت عێراق بۆیه بە‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌كان ئێستا سه‌ركرده سیاسیه‌كان ئه‌م ڕاستیه تێگه‌یشتوون و هه‌ر له‌بنچینه‌دا ئه‌مه نابه‌نه ناو به‌رنامه‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو، به‌ڵكو پێیان وایه هه‌ندێک له‌و بابه‌تانه بابه‌تی گه‌وره‌ن كه گفتوگۆكه‌ی له‌پشت په‌رده‌وه له پایته‌خته‌كانی دراوسێی عێراق ده‌بێت گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت. "
هاوڕێ تۆفیق زیاتر ڕونیکردەوە" ئه‌م لایه‌نانه‌ی كه ئێستا زۆرینه‌ی پێكهاته‌كانی عێراقن جگه له ڕه‌وتی سه‌در و هه‌ندێ لایه‌نی تر، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆرینه‌ی پێكهاته‌كان به‌شدارن له عه‌ره‌بی سونه سێ هێزه سه‌ره‌كیه گه‌وره‌كه به‌شدارن، له هه‌رێمی كوردستان یه‌كێتی و پارتی كه دوو هێزی سه‌ره‌كین به‌شدارن، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه‌ی تر ژماره‌ی كورسیه‌كانیان ڕه‌نگه نه‌گاته ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تیان به‌ركه‌وێت، بۆیه زۆرینه‌ی ڕه‌های هێزه سیاسیه عێراقیه‌كان به كورد و عه‌ره‌ب و شیعه و سونه‌وه بێجگه له موقدا سه‌در به‌شدارن له‌م حكومه‌ته‌دا، ئه‌وان خۆیان ده‌ڵێن ئێمه ئه‌م حكومه‌ته‌مان دروستكردووه بۆ ساڵ و نیوێک، واته ئه‌ركی سه‌ره‌كی دروستكردنی ئه‌م حكومه‌ته بریتیه له ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی كه زه‌مینه‌سازیه بۆ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی تر واته ئه‌مه به‌پێی به‌رنامه‌ی كارنامه‌كه‌ی خۆیان كه باسی ده‌كه‌ن حكومه‌ت نییه بۆ چوارساڵ له گفتوگۆكه‌یاندا نوسراو هه‌یه له نێوانیاندا وه‌كو نوسراوی ڕێككه‌وتنی سیاسی كه ئه‌م حكومه‌ته بۆ ساڵ و نیوێكه پاش ئه‌وه هه‌ڵبژاردن ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام له عێراقدا بارودۆخه‌كان زوو زوو ده‌گۆڕدرێن ڕه‌نگه بارودۆخێک بێته‌پێشه‌وه كه پێش ئه‌و واده‌یه‌ش ئاڵۆزی دروست ببێت. "
" لایه‌نه سیاسیه‌كان گره‌و لەسەر توڕەیی سەدر ده‌كه‌ن "
پێتوایه ئه‌م حكومه‌ته كاتی ده‌بێت حكومه‌تێک نییه بۆ چوارساڵ؟
لە وەڵامدا ئەو چاودێرە سیاسییە وتی" به‌گوێره‌ی ده‌ستوور هه‌موو مه‌رجه‌كانی حكومه‌تێكی ته‌واوه كه ویلایه‌تی خۆی ته‌واو بكات واته له‌ڕووی یاسایی و ده‌ستووریه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، به‌ڵام له‌ڕووی سیاسیه‌وه لایه‌نه سیاسیه‌كان گره‌و ده‌كه‌ن له‌سه‌ر توڕه‌یی سه‌در هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی سه‌در بێده‌نگ بێت حكومه‌ته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كان ساڵ و نیوێكه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جوڵانه‌وه‌ی سه‌در یان شه‌قامی عێراقی له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌دریش ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستپێنه‌كاته‌وه پاش ماوه‌یه‌كی تر ئه‌وه بێگومان بێده‌نگی لێده‌كه‌ن و ویلایه‌ته‌كه‌ی خۆیان ته‌واو ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه ئێستا ڕه‌وتی سه‌در سه‌رقاڵی خۆڕێكخستنه‌وه بن پشوویه‌ک به‌خۆیان بده‌ن له‌لایه‌كی تریشه‌وه كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی چاره‌سه‌ر نه‌بوون كه ئه‌مه جه‌وهه‌ری بابه‌ته‌كه‌یه. "
" سه‌در هه‌موو چه‌كه‌كانی به‌كارهێنا "
بە بروای ئەو چاودێرە سیاسییە هۆکاری بێدەنگی سەدر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سەدر هەموو چەکەکانی خۆی بەکارهێناوە، لەو ڕووەوە هاوڕێ تۆفیق وتی" سه‌در هه‌موو چه‌كه‌كانی به‌كارهێنا خۆپیشاندانیان كرد ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی په‌رله‌مانیان داگیر كرد، حكومه‌تیان داگیر كرد و زۆنی سه‌وزیان داگیر كرد دواتر كه‌وته په‌لاماردانی چه‌كداری و شه‌ڕی ئه‌هلی خوێناوی ئه‌و تراژیدیایه‌ی كه له چه‌ند ڕۆژێكدا بینیمان هه‌موو ڕێگاكانی تاقیكرده‌وه ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در داوای ده‌كرد ده‌بوو هه‌موو عێراقیه‌كان ڕاده‌ستی ئیراده‌ی ئه‌وبن له‌ناو سیسته‌می ده‌ستووریی عێراقیدا له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق وڵاتێكی یه‌ک نه‌ته‌وه نییه، به‌ڵكو چه‌ند نه‌ته‌وه و چه‌ند ئاینێكی تێدایه له‌ناو ئه‌وانیشدا جۆرێک له ژیانی فره‌حزبی و دیموكراتی و په‌رله‌مانی هه‌یه، له‌ناو سیسته‌می په‌رله‌مانیدا هیچ لایه‌نێک ناتوانێت بلێت ئه‌م مه‌رجه‌م به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی تردا ده‌سه‌پێنم ته‌نها له‌كاتێكدا نه‌بێت كه بتوانێت 50+1 كورسیه‌كانی په‌رله‌مان بهێنێت، جوڵانه‌وه‌ی سه‌در له‌پاڵ ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی كورسی په‌رله‌مانی كه 73 كورسی هێنابوو، به‌ڵام ئه‌و 50+1 ی كورسیه‌كانی به‌ده‌ست نه‌هێنابوو ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانی بكه‌ین به‌ڕێژه‌ی سه‌ده‌یی ده‌كاته نزیكه‌ی 20% ی ده‌نگه‌كان واته به‌دڵنیاییه‌وه پێویستی به هاوپه‌یمانێتی بوو ئه‌و هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان حه‌لبوسی و خه‌میس خه‌نجه‌ر و بارزانی كرد. "
هاوڕێ تۆفیق زیاتر وتی "هه‌موو چه‌كه‌كانی به‌كارهێنا ده‌توانین بڵێین جوڵانه‌وه‌كه‌یان ماندوو بووه و پێویستی به پشوو و خۆڕێكخستنه‌وه و ده‌رفه‌تێكی تره ئه‌وان خۆپیشاندانی ئاشتیانه و خۆپیشاندانی توندوتیژیان كرد ته‌نانه‌ت چه‌كیشیان هه‌ڵگرت و له‌ناوجه‌رگه‌ی به‌غداد كۆڵان به‌كۆڵان شه‌ڕی چه‌كداریشیان كرد، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق سیسته‌مێكی په‌رله‌مانی و ده‌ستورییه یان ده‌بێت كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی یان به‌شه‌ڕه‌ته‌قه و كوچه و كۆڵان ناتوانرێت هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر ناچار بكرێت بۆیه ئێستا ئه‌و بێده‌نگیه‌ی ئه‌وان پشوویه‌كه بۆ جوڵانه‌وه‌كه‌یان لایه‌كی تره‌وه له‌وانه‌یه به‌جۆرێكی تر خۆیان ڕێكبخه‌نه‌وه و بێنه‌وه‌سه‌ر شانۆكه، به‌ڵام ئه‌م سیناریۆیانه جارێ دیار نییه ئه‌مه ته‌نها شیكردنه‌وه‌یه وه‌ڵامه ڕاسته‌كه له‌لایه‌ن خودی جوڵانه‌وه‌ی سه‌در خۆیه‌تی. "
" ئه‌م پرسیاره وه‌ڵامه‌كه‌ی قورسه "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا له‌م حكومه‌ته‌دا كورد چ قازانجێک ده‌كات به‌تایبه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان چ جیاوازیه‌كی ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی تر بۆ خه‌ڵک و بۆ لایه‌نه سیاسیه‌كان؟
هاوڕێ تۆفیق وتی " له‌ڕاستیدا ئه‌م پرسیاره وه‌ڵامه‌كه‌ی قورسه به‌تایبه‌تی مه‌له‌فێكی ئاڵۆز هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بڕیاری دادگای فیدراڵی كه ده‌بێت نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بكرێت، بەڵام ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كرا له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌ت و ڕووداوی خۆپیشاندان و خوێنڕێژی له به‌غدا ڕوویدا حكومه‌ته‌كه‌ش بوو به‌كار به‌ڕێكه‌ر، به‌ڵام بێگومان ڕووبه‌ڕووی كێشه ده‌بێته‌وه و ڕووبه‌ڕووی هه‌مان ئه‌و بابه‌ته ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه یه‌كێكه له‌و بۆمبانه‌ی كه ئه‌گه‌ر ته‌قینه‌ی هه‌یه جارێكی تر له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد. "
" ئه‌مه ئه‌گه‌رێكی قورسه یه‌كێكه له‌و ململانێی گه‌ورانه‌ی جارێكی تر له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه "
ئەو چاودێرە سیاسییە (هاوڕێ تۆفیق) دەشڵێت" ئه‌مه یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی كه هیچ ڕێككه‌وتنێكی نوسراو نییه باسی لێكتێگه‌یشتن ده‌كرێت، به‌ڵام ئێستا بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هه‌یه ئه‌وان ڕێگه‌چاره‌كه‌یان به‌حساب بۆ ئه‌وه داناوه كه یاسای تازه‌ی دادگای فیدڕاڵی ده‌ربكه‌ن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا من ئه‌وه‌ش به زه‌حمه‌ت ده‌بینم جارێكی تر گفتوگۆ بكه‌نه‌وه و ڕێكبكه‌نه‌وه له‌سه‌ر یاسای دادگای فیدڕاڵی كه دادگایه‌كی تازه‌ی فیدڕاڵی به‌گوێره‌ی ئه‌و مه‌رجه ده‌ستوریانه‌ی كه هه‌یه دروستی بكه‌ن واته ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه مه‌له‌فه هه‌ره ئاڵۆزه‌كه كه مه‌له‌فی نه‌وته بۆمبێكی چێنراوه كه له چاره‌نوسێكی نادیاردایه ئایا حكومه‌تی داهاتوو هاوشێوه‌ی ئه‌م حكومه‌ته كاربه‌ڕێكه‌ره‌ی پێشوو ئه‌م ماوه‌یه‌ی متمانه‌ی خۆی به‌ده‌ست ده‌هێنێت و حكومه‌تێكی ته‌واو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته ده‌بێت ئایا ڕای گشتی عێراق لێیان قبوڵ ده‌كات كه بڕیاری یاسای فیدڕاڵی قبوڵ نه‌كه‌ن و دوابڕیاری دادگا پێشێل بكه‌ن له‌به‌رخاتری ڕێككه‌وتنێكی سیاسی پێموایه ئه‌مه ئه‌گه‌رێكی قورسه یه‌كێكه له‌و ململانێی گه‌ورانه‌ی جارێكی تر له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه . "
Your browser doesn’t support HTML5