سەرۆکی پێشوویی شارەوانی هەڵەبجە: خەڵکی هەڵەبجە دوای 34 ساڵ چاویان لە قیرتاوکردنی کۆڵانەکانیانە

سەید حەکیم سەید نەجیب سەرۆکی نوێ شارەوانی هەڵەبجە

سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە دەستی لەکارەکەی کێشایەوە و ڕایگەیاند حکومەتی هەرێمی کوستان پارێزگای هەڵەبجەی پەراوێز خستووە و خەڵکی شارەکە ئێستاش بێبەشن لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان ، ئەمەش لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاربوو بەردی بەناغەی پردی تووەقووت لە هەڵەبجە بۆ بەستنەوەی هەڵەبجە بە گەرمیانەوە لە مانگی 10 دا دابنێت بەڵام دانەنرا.

بەدەمەوە نەهاتنی هەڵەبجە و بەگەڕنەخستنەوەی پڕۆژەکان و پەراوێزخستنی شارەکە دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجەی بەدوای خۆیدا هێن،ا و ئەو پڕۆژە ستراتیژیەی حکومەت کە سێ ساڵە دەڵێن لە هەڵەبجە جێ بەجێ دەکرێت و بڕیاربوو لە سەرەتای مانگی 10دا بەردی بناغەی دابنرێت دانەنرا، ئەمەش نیگەرانی گەورەی هاوڵاتیانی لێ کەوتووەتەوە .

کوێستان ئەکرەم سەرۆکی پێشووتری شارەوانی هەڵەبجە کە ژنبوو و یەکێک لە پۆستە باڵائیداریەکانی هەڵەبجەی بەدەستەوە بوولە لێدوانێکدا بەدەنگی ئەمریکای ڕایگەیاند"بەخواستنی خۆم دەستم لەکارکێشایەوە ، ئاستی خزمەتگوزاری و ئەو بودجەی بۆ هەڵەبجە دابین دەکرێت شایەنی باسکردن نیە ، دوای 34 ساڵ خەڵکی هەڵەبجە چاوی لە تێکەڵڕێژی کۆڵانەکەیەتی"

لەکابینەی 9ی حکومەتی هەرێمی کوردستان پردی تووەقووت بڕیاربوو بۆ بەستنەوەی هەڵەبجە بە گەرمیان و عێراقەوە جێبەجێ بکرێت، ماوەی 3 ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک دەستکەوتێک باسی دەکات بەلام هێشتا جێ بەجێ نەکراوە ، ئەگەرچی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە مانگی 10 دا دڵنیایی دا کە بەردی بناغەکەی دادەنرێت.

لەدوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانبەرێکی پێشکەوتووی شارەوانیەکەی کرد بە سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە ، سەید حەکیم سەید نەجیب سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بەدەنگی ئەمریکا ڕاگەیاند " داوای دیدار لەگەڵ وەزیری شارەوانی گەشت و گوزار دەکەن بۆ ئەوەی کە پرسی پەراوێزخستن و دەست پێکردنەوەی پڕۆژەکانی لەگەڵ تاوتوێ بکەن".

هەڵەبجە ماوەی 8 ساڵە و لەسەردەمی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بە پارێزگا ناسێنراوە لەگەڵ ئەوەی چەندین سەرۆک وەزیران لە عێراق دەست بەکاربوون، هێشتا هەڵەبجە وەک 19مین پارێزگای عێراق نەناسێنراوە و هیچ بودجەیەکی وەک پارێزگا لە عێراقەوە بۆ دابین ناکرێت ، لەسەر ئاستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش تەنها ناوەکەی لە قەزاوە بووەتە پارێزگا.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپۆرتی پەیامنێر فەرحان هەورامانی