وەک پاڵپشتیەک بۆ پرۆسەی خوێندنیان و لە ساڵی ڕابردوودی خوێندندا لە ژێرناونیشانی پاڵپشتی دارایی خوێندکاران، حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەیەکی تایبەتی بۆ دەرماڵەی خوێندنی خوێندکاران دابینکرد، بەڵام لەم ساڵدا بە وتەی خۆیان ئەو پاڵپشتیە نوێ نەکراوەتەوە و خوێندکاران داوادەکەن جارێکی دیکە پاڵپشتیەکە نوێ بکرێتەوە، لە ئەگەری بەدەمەونەهاتنیان خۆپیشاندانەکان دەست پێدەکەنەوە و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.
ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە هاوشان لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی و چەرمۆ و ڕاپەڕین لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هۆشداریاندا لە دواکەوتنی دەرماڵەکانیان و داوایان لە هەریەک لە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد، ئەو پاڵپشتیە داراییە کە ساڵی ڕابردوو لە ڕێگەی خوپیشاندانەکانیانەوە بۆیان جێگیر کرا بۆ ئەم ساڵی خوێندن نوێ بکرێتەوە، دواین مۆڵەتیش ڕۆژی سێشەممەی داهاتووە، ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێن خۆپیشاندانەکانیان دەست پێ دەکەنەوە .
زانیار فەرەیدون نوێنەری خوێندکارانی ناڕازی لە زانکۆی هەڵەبجە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ماوەی سێ مانگە هیچ دەرماڵەیەکیان وەرنەگرتووە، ئەوەی لە ساڵی ڕابردوو لە ڕێگەی خۆپیشاندانەکانەوە بۆمان جێگیر کرا لەم ساڵدا نوێ نەکراوەتەوە ،پڕۆژە یاسایەکیش بۆ جێگیرکردنی دەرماڵە نێراوەتە ئەنجومەنی وەزیران بەڵام تا ئێستا نەخراوەتە بەرنامەی کارەوە".
نوێنەری خوێندکارانی ناڕازی ئاماژەش بەوەکرد" ئەگەر تا سێشەممەی داهاتوو دەرماڵەیان پێنەدرێت ئەوا خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن و ڕێگە بە هیچ لایەنێکی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن نادەدەن خۆیان بکەنە خاوەنی خۆپیشاندانەکان، تا ئێستاش ئەو زانیارییانەی بەدەستیان گەشتووە هیچ زانیاریەک نیە کە دەڕماڵەکانیان پێ بدرێت."
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ڕابردووی خوێندن لە ژێرناونیشانی پاڵپشتی دارایی خوێندکاران دەرماڵەیەکی بۆخوێندکاران دابین کرد، بەڵام لە ئەم ساڵی خوێندندا هیچ پاڵپشتیەک بە خوێندکاران نەدراوە، ئەمەش نیگەرانی خوێندکارانی بە گشتی و خوێندکارانی کەم دەرامەتی بە تایبەتی لێکەوتووەتەوە.
Your browser doesn’t support HTML5