لە ماوەی ڕابردوو باس لەوە دەکرا یەکێک لە زیندانییەکانی بادینان، بەناوی (شێروان شێروانی) لەناو زیندانییەکان دیارنەماوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنی تر، کە بەوتەی پارێزەری دۆسێکە ئەو زیندانییە بە تۆمەتی بەکارهێنانی کۆدی تەلەفۆنی زیندانیەکی تر براوەتە زیندانی تاکەکەسی وەک سزا.
پارێزەر بەشدار حەسەن پارێزەری دۆسێی دەستگیرکراوانی بادینان لەم وتووێژەدا وردەکاری دۆخی ئەو زیندانیانە دەخاتەڕوو.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: ژماره‌ی زیندانیكراوان ئه‌وانه‌ی به‌ناوی زیندانیانی بادینانن چه‌ندن و بۆ ماوه‌ی چه‌ند حوكمدراون؟
به‌شدار حەسەن: ئێستا ئه‌وانه‌ی حوكمدراون 12 كه‌سن، كه‌سێكیشیان له ئاسایشی گشتیه به‌ناوی (بڵند ئامێدی) ئه‌وه نزیكی سێ مانگه له زیندانی ئاسایشی گشتی ده‌ستگیركراوه كه پیشه‌ی حلاق-سه‌رتاشه و سه‌رتاشخانه‌ی هه‌یه ته‌نها شیعرێكی له‌سه‌ر سزادراوانی بادینان نوسیووه نزیكه‌ی سێ مانگه له ئاسایشی گشتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، دوانزه‌كه‌ی تریش دووانیان له دهۆكن (مه‌لا نه‌زیر و قاره‌مان شوكری) 10 ی تریشیان له هه‌ولێرن پۆلین ده‌كرێن بۆ دوو به‌ش 5 كه‌سیان ئه‌وانه‌ی شیلادزێن كه له 10-15/12 ئه‌وانه به‌بێ (افراج شرطي) به‌ته‌واوكردنی حوكمی خۆیان ئازاد ده‌كرێن سه‌باره‌ت به ڕۆژنامه‌نووسه‌كانی تر (شێروان شێروانی، گوهدار زێباری و شڤان سه‌عید و ئه‌یاز كه‌ره‌م و هه‌ریوان عیسا) چواریان 16-3 ئازاد ده‌كرێن به‌ڵام شێروان شێروانی سێ مانگ دوای ئه‌وان ئازاد ده‌كرێت
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: كه‌یسی ئه‌م زیندانیانه‌ی كه به‌ناوی زیندانیانی بادینانه‌وه ناوده‌برێن هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی كه‌یسه‌كه‌یان بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
به‌شدار حەسەن: له‌سه‌ره‌تای مانگی 9ی 2020 هه‌ڵمه‌تێكی ڕه‌شبگیری ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی بادینان ده‌ستی پێكرد له‌سه‌ر ئه‌و چالاكوان و ڕۆژنامه‌نووسانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕازی له‌و ناوچه‌یه هه‌بوو و جار جار خۆپیشاندانیان ده‌كرد یان گردبوونه‌وه‌یان ده‌كرد ئیتر به‌و هۆكاره ئه‌وانیان ده‌ستگیر كرد به‌ناوی تێكدانی ئاسایشی ناوخۆی كوردستان كه ئه‌وانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕۆژێك له ڕۆژان مه‌ترسی نه‌بوون له‌سه‌ر ئاسایشی كوردستان، به‌ڵكو ته‌نها ڕه‌خنه‌گربوون و خه‌ڵكی هۆشیار و تێگه‌یشتوو و ڕۆشنبیر و ده‌سته‌بژێرن ئه‌وانه‌ی كه گیراون به‌داخه‌وه به‌ڵام له سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه كه گیران خه‌ڵكێكی زۆر گیران به‌وانه‌ی زاخۆش نزیكه‌ی 81 كه‌س گیران به‌ڵام ورده ورده به‌شه‌و خه‌ڵكیان زۆر به‌ردا به په‌نجه‌مۆر و به‌ڵێنامه و كه لێدوان نه‌ده‌ن بۆ میدیاكان و له هیچ شوێنێك قسه نه‌كه‌ن مایه‌وه هه‌تا گه‌یشته ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی ئێستا، به‌شێكی زۆریش به ساڵێك و مانگێك حوكمدرا له‌كاتی (توقف) بوونه‌كه‌ی ئه‌وانیش هه‌مووی ماوه‌ی خۆیان ته‌واو كرد و ئازادكران . "
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: سه‌باره‌ت به كه‌یسی شێروان شێروانی كه له ماوه‌كانی ڕابردوو باس له‌وه كرا ده‌وترا ڕفێندراوه له‌ناو زینداندا هه‌ندێكیش ده‌یانووت چاره‌نووسی نادیاره ماوه‌ی 10 ڕۆژه هه‌ندێكیش پێیانوایه كه خراوه‌ته زیندانی تاكه كه‌سیه‌وه هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
به‌شدار حەسەن: هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناو زیندان ته‌له‌فۆنی یه‌كتری به‌كارده‌هێنن له‌ناو زیندان ئاساییه، شێروان شێروانی ئه‌و تۆمه‌ته‌یان خستبووه پاڵی كه گوایه كۆدی ته‌له‌فونی كه‌سێكی به‌ناوی (ئه‌یوب) ناوێك به‌كارهێناوه به‌ڵام ئێستاش شێروان ده‌ڵێت من كۆدی كه‌سم به‌كارنه‌هێناوه با بهێنن ڕووبه‌ڕووم بكه‌نه‌وه به‌ڵام چه‌ند هه‌وڵماندا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتریان نه‌كرده‌وه دواتر كه له‌ناو هۆڵه‌كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بوو بردیان بێسه‌روشوێن بوو بۆماوه‌ی 13 ڕۆژ، ڕۆژێكیان له‌گه‌ڵ چوار كه‌س بووه به‌ڵام شێروان ده‌ڵێت با كامێرا‌كان لێبدنه‌وه بزانن من له ژووی تاكه‌كه‌سی بووم یان له‌ناو خه‌ڵكی تر بووم ته‌نها یه‌ك ڕۆژ له‌گه‌ڵ چوار كه‌س بوو دواتر 12 ڕۆژ له ژوورێكی تاكه‌كه‌سی بووه وه‌كو سزا. "
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: ئێستا چاره‌نووسی شێروان چۆنه؟
به‌شدار حەسەن: ئێستا گه‌ڕندویانه‌ته‌وه ناو هۆڵه‌كه و له‌ناو هاوڕێكانیه‌تی
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: ئایا ئاسایش به ئێوه‌ی وتووه؟
به‌شدار حەسەن: نه‌خێر به‌ڵام كه خۆی گه‌ڕایه‌وه ته‌له‌فونی بۆ كردم و وتی گه‌ڕاومه‌ته‌وه . "
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: شێروان خۆی ده‌ڵێت له ژووری تاكه‌كه‌سی بووم؟
به‌شدار: به‌ڵێ له ژووری تاكه‌كه‌سی بووه. "
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: ئایا به‌رپرسانی ئاسایش ده‌ڵێن له‌به‌ر به‌كارهێنانی ئه‌و كۆدی ته‌له‌فونه بووه؟
به‌شدار حەسەن: هه‌ر زیندانیه‌ک كۆدی خۆی هه‌یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌له‌فونی ئه‌و كه‌سه خۆی نه‌ڵێت شیروان چۆن ده‌زانێت كۆدی ته‌له‌فونی كه‌سێكی تر چیه،بێگومان ئه‌وانه هاوكاری یه‌كتری ده‌كه‌ن و ده‌یده‌نه یه‌كتری به‌ڵام مه‌حاڵه شیروان بچێت ئه‌وه بكات چونكه ئه‌وه ده‌چێته ناو تاوانی دزییه‌وه . "
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: ئه‌و كه‌سه‌ی كه سكاڵاكه‌ی به‌ناوه‌وه كراوه ئایا ئێوه قسه‌تان له‌گه‌ڵ كردووه كه شته‌كه به‌و جۆره‌یه یاخود نا؟
به‌شدار حەسەن: نه‌خێر، به‌ڵام خۆی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی شێروان قسه‌ی كردووه و وتویه‌تی من هیچ سكاڵایه‌كم نه‌كردووه به‌ڵكو به‌ناوی منه‌وه سكاڵا كراوه بابه‌ته‌كه ته‌نها جه‌نگی ده‌رونیه و هیچی تر نییه، ئه‌و ئه‌یوب ناوه وتویه‌تی من سكاڵام نه‌كردووه و به‌ناوی منه‌وه ئه‌و سكاڵایه جوڵێنراوه. "
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: ئایا زیندانیكراوانی تر دۆخیان چۆنه بێجگه له شێروان؟
بەشدار حەسەن: هه‌موویان ئێستا دۆخیان باشه به‌ڵام به‌گشتی به‌شدار: زیندانیان دۆخیان خراپه له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆڵه‌كانیان زۆر سارده و خه‌ڵك زۆر زیندانی كراوه و پڕ بووه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیندانیان دۆخیان خراپه به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بادینان له هه‌ندێك شت بێبه‌ش كراون بۆنموونه له خوله‌كان بێبه‌شیان ده‌كه‌ن ناهێڵن به‌شداری خوله‌كان بكه‌ن. "
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: ئایا قسه‌تان له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردووه یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ؟
به‌شدار حەسەن: به‌ڵێ به هه‌مووانمان ڕاگه‌یاندووه، ئه‌وانیش ده‌ڵێن به‌دواداچوون ده‌كه‌ین و سه‌ردانی ده‌كه‌ن، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ چوون و سه‌رۆكی ده‌سته خۆی ڕێگری لێكرا به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر ڕێگه‌ی نه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ بچێته ژووره‌وه. "
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: ئایا به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی هه‌ولێر ناڵێت بۆچی ئه‌وان بێبه‌ش ده‌كه‌ین له خوله‌كان؟
به‌شدار حەسەن: نه‌خێر ئه‌و ئاماده نییه بمانبینێت ئه‌و ئه‌فسه‌رێكی زێره‌ڤانیه. "
دەنگی ئەمەریکا پەیوەندی کرد بە بەرپرسانی پۆلیس و چاکسازی گەورانی هەولێر بەڵام پەیوەندییەکان بەردەست نەبوون.