سەرۆکایەتی تورکیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ڤلادیمێر پوتن هاوتا ڕووسییەکەی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەی نێوان دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا گرنگە بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی " کۆنتڕۆڵ نەکراو" لە مەیدانەکەدا.
ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەیدا ڕایگەیاند، پێویستە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ئۆکرانیا زیندوو بکرێنەوە و سوپاسی پوتینیشی کرد بۆ درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی دانەوێڵەی دەریای ڕەش.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز