هەڵوێستی نوێنەری ئەمەریکا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسەر هێرشەکانی تورکیا

Your browser doesn’t support HTML5

نوێنەری باڵای ئەمەریکا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەیاننامەیەکیدا کە بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاشی ناردووە، دەڵێت "ئەمەریکا بە توندی دژایەتی ئەو کردەوە سەربازیانە دەکات کە زیاتر ژیانی کۆمەڵگەکان و خێزانەکان لە سوریا ناسەقامگیر دەکات و داوا دەکەین دەستبەجێ دۆخەکە هێور بکرێتەوە."

نیکۆلس گرێنجەر دەشڵێت " ئێمە بەردەوام نیگەرانییە ڕژدەکانمان سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەم نائارامییانە لەسەر خەڵکی سیڤیل و ئامانجەکانمان بۆ شەڕی دژ بە داعش، بە تورکیا گەیاندووە. ئێمە داوامان لە تورکیا کردووە دژی ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە، هەروەک چۆن داوامان لە هاوبەشە سوورییەکانمانشمان کردووە دژی هێرشەکان یان پەرەسەندی توندوتیژی."

زانا عومەر، پەیامنێرمان لە قامشلۆ، زانیاری زیاتری لایە.