سەرەتای ئەم هەفتەیە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە ١٨٢ ملیار دیناریان لە پارەی دزراوی ئەمیندارێتی گشتی باجەکانی بانکی رافیدەین گەڕاندووەتەوە. سودانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا بە خستنەڕووی پارەکان لەبەردەم چاوی کامێراکان، ڕایگەیاند " زیاتر لە ١٨٤ ملیار دینار لە ئوردونەوە گەڕێندراوەتەوە بۆ عێراق کە هەمووی پەیوەندی هەیە بە کەسێکەوە بە ناوی نور زوهەیر کە تۆمەتبارکراوە بە دزی سەدە و لە رێگەی ١١٤ چەکی بانکییەوە دزەیەکەی کردبوو. "
سەبارەت بە پارەکانی هەرێم کە چەندین جار لە لایەن بەشێک لە پەرلەمانتارانەوە باس کراوە کە براونەتە دەرەوە، حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم دەڵێت "زۆر قسه كراوه لەسەر بردنە دەرەوەی پارەی هەرێم بەڕێگای نایاسایی، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌ی فه‌رمیمان لا نییە. سانسۆرێکی بەهێز نییە لەسەر ناردنەدەرەوەی پارە لەهەرێم." هەوەها دەشڵێت "هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌ت نییه ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه پاره داوا بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی قسه‌مان كردووه به‌نیازین له‌داهاتوویه‌كی نزیكیشدا بیانبینین ئه‌گه‌ر هاوكارمان بن. به‌ڵام به‌ڵگه‌كان بایی ئه‌وه‌نده نین ئێمه بچین موفاته‌حه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی پێ بكه‌ین بۆیه به‌گه‌شبینیه‌وه ده‌ڕوانین ئه‌گه‌ر عێراق هه‌ر پێشكه‌وتنێكی هه‌بێت له‌و بواره‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه‌ش وه‌كو هه‌رێمی كوردستان سوودی لێده‌بینین."
حاکم ئەحمەد ئەنوەر لە لێدوانەکەیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایشیگەیاند "لە گەڕانەوەی پارەکانی عێراق هه‌رێمی كوردستانیش هاوكاربووه له‌و پرۆسه‌یه چه‌ند كه‌سێک له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی كردوونه‌ته‌وه. "
لە سەرەتای قسەکانیدا سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گەڕانەوەی بەشێک لە پارە دزراوەکانی عێراق کرد و بە هەنگاوێکی باش وەسفی کرد، لەو ڕووەوە د. ئەحمەد ئەنوەر دەڵێت "گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه هه‌نگاوێكی باشه و ده‌ستپێكی باشه، ئێمه خۆمان په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقدا ڕۆژانه به ته‌له‌فون قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق كردووه، هه‌رێمی كوردستانیش هاوكاربووه له‌و پرۆسه‌یه چه‌ند كه‌سێک له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی كردوونه‌ته‌وه. "
هەرچەندە لە هەرێمی کوردستان چەندین جار باس لە بردنە دەرەوەی پارە کراوە بە ڕێگای نایاسایی، بەڵام سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم دەڵێت" هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌ت نییه ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه پاره داوا بكاته‌وه، من خۆم له‌كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداربووم له قاهیره له كۆنگره‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێككه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی زۆر دیدارمان كرد له‌چوارچێوه‌ی وه‌فدی عێراقی هه‌موویان به‌و ئاراسته‌یه بوون كه ئێمه شتێک داوابكهینهوه به‌ڕاستی ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقیه‌وه بێت. "
حاکم ئەحمەد ئەنوەر دەشڵێت "له‌م قۆناغه‌شدا كه په‌یوه‌ندییه‌كی باش دروستبووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا پێموایه كه‌شێكی باش ده‌ڕه‌خسێنێت بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ک پێشكه‌ش بكرێت كه هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ک چووبێته ده‌ره‌وه ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌كرێت ئیشی له‌سه‌ر بكرێت. "
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم زیاتر وتی "زۆر قسه كراوه لەسەر بردنە دەرەوەی پارەی هەرێم بەڕێگای نایاسایی، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌ی فه‌رمیمان لا نییه، هه‌تا ئێستا پرسی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره له هه‌رێمی كوردستان مه‌گه‌ر دوای شه‌ڕی دژه تیرۆر تۆزێک ئه‌مه‌ریكیه‌كان چاریان كردبێت ئه‌گه‌رنا سانسۆرێكی ئه‌وه‌نده به‌هێز نییه له‌سه‌ر ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره، مه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی پاره‌كه‌ی بۆ ده‌چێت خۆی كۆت و به‌ندی هه‌بێت ئه‌گه‌رنا لێره پرۆسه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره له هه‌رێمی كوردستان ئاسانه له‌ڕێگه‌ی نوسینگه و كۆمپانیا ئههلیهكانهوهیه ئه‌گه‌رچی له ڕابردوودا به‌هۆی شه‌ڕی دژه تیرۆر تۆزێک كۆت و به‌ندی بۆ كراوه بۆیه عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌تا پرۆسه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره كۆنتڕۆڵ نه‌كه‌ن و مامه‌ڵه له‌ڕێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه نه‌بێت به‌ڕاستی زه‌حمه‌ته به‌ڵگه ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌و وڵاتانه به‌پێی حوكمی قه‌زایی و به‌پێی بڕیار و به‌پێی هاوكاریه‌كی باوه‌ڕپێكراو نه‌بێت به‌ڕاستی ئاماده نین به‌ڵگه له‌سه‌ر هیچ كه‌سێک بده‌ن له‌به‌رئه‌وه ئیشه‌كه قورسه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت بكرێت. "
لە ساڵانی ڕابردوو دەنگۆی کڕینی چەندین یەکەی نیشتەجێبوون لە ئەڵمانیا لە لایەن بەرپرسێکی حیزبیەوە بڵاوکرایەوە، لەمبارەیەوە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەڵێت "زانیاریه‌ک بڵاو بوویه‌وه به‌رپرسێک چه‌ندین شوقه‌ی كڕی بوو، به‌ڵام ده‌ڵێن ئه‌وانه هیچی به‌ڵگه نین، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی قسه‌مان كردووه به‌نیازین له‌داهاتوویه‌كی نزیكیشدا بیانبینین ئه‌گه‌ر هاوكارمان بن، به‌ڵام به‌ڵگه‌كان بایی ئه‌وه‌نده نین ئێمه بچین موفاته‌حه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی پێ بكه‌ین بۆیه به‌گه‌شبینیه‌وه ده‌ڕوانین ئه‌گه‌ر عێراق هه‌ر پێشكه‌وتنێكی هه‌بێت له‌و بواره‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه‌ش وه‌كو هه‌رێمی كوردستان سوودی لێده‌بینین. "
حاکم ئەحمەد ئەنوەر گوتیشی چەند تۆمه‌تبارێک هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داوای یاداشتی ده‌ستگیركردن كه له قه‌زای عێراقی ده‌رچووه وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و و داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاوكاریان كردوون بۆیه "سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقیش سوپاسی هه‌رێمی كوردستانی كرد به‌نیازیشین له‌داهاتوودا بچین سه‌ردانیان بكه‌ین بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه پرۆتۆكۆلێكی كاری هاوبه‌ش پێكه‌وه ئیمزا بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی بتوانین ئاستی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریه‌كان بخه‌ینه چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌یی چونكه ئێستا زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان سه‌رۆكی ده‌زگاكه یاخود چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیه هه‌تا بیخه‌نه شتێكی فه‌رمی بۆئه‌وه‌ی بتوانین هه‌ر پێشكه‌وتنێک هه‌بێت له‌عێراقدا ئێمه‌ش بتوانین سوودی لێ ببینین واته سوود گۆڕین و شاره‌زایی گۆڕینه‌وه دوولایه‌نه بێت. "
جگە لەکڕینی شوقەکانی بەرلین، ساڵی ڕابردوو لەسەروبەندی بڵاوبونەوەی هەواڵی مایەپوچ بوونی بانکێکی لوبنان هەواڵی فەوتانی چەندەها ملیار دۆلاری هەرێم لەو بانکە بڵاوبوەوە.
لەسەر بەفیڕۆچوونی پارەی هەرێم لە لوبنان سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم دەڵێت "كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه ههرێمكین له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكدا واته ده‌بێت ئێمه موفاتهحهكردنی وڵاتان له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵی ناوه‌ندییه‌وه بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه چه‌ند ساڵی ڕابردوو چالاک نه‌بووه بۆخۆی نه‌یتوانی شتێكی ئه‌وتۆ له‌و هه‌موو پاره‌یه بدۆزێته‌وه، خاڵێكی تر ئه‌وه‌ی لوبنان پێموابوو باسی 300-400 ملیۆنێكه كه له‌قۆناغی گواستنه‌وه بووه و له بانک ماوه‌ته‌وه دیلۆت ئاماژه‌ی پێداوه ئه‌وه ناچێته چوارچێوه‌ی پاره گواستنه‌وه‌ی كه‌سێک، چونكه له هه‌رێم نه‌وت فرۆشراوه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ر پاره‌ی ئه‌و وڵاته‌یه و ده‌بێت به‌دواداچوونی بۆ بكرێت، پار سه‌رۆكی نه‌هێشتنی شتنه‌وه‌ی پاره‌ی لوبنانم بینی وتی ده‌توانین ئه‌گه‌ر ئێوه داوابكه‌ن له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه ئێمه هاوكارتان ده‌بین. "
لە کۆتایی قسەکانیدا، سەبارەت بەوەی وەک دەستەی دەستپاکی هەرێم چیتتان کردووە کە وەک کاری دەستەکەتان شانازی پێوەبکەن و باسی بکەن لەوتای دروستبوونتانەوە؟
لە وەڵامدا حاکم ئەحمەد ئەنوەر بە دەنگی ئەمەریکای گوت " کەسێک نیم حەز بە باسکردنی کەسی خۆم بکەم، بەڵام وەک دەستەکە، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی نزیكه‌ی هه‌شت ساڵه دروستبووه پرسی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی چۆته ئاستێكی باش بۆنموونه پێشتر ئێستا ساڵانه 100-200 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی ده‌چێته دادگاكان دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ئیشی له‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌روه‌ها بابه‌تی فۆرمی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامان به‌كورتی ئێمه چه‌ند هه‌نگاوێكی كه‌ممان ده‌ستپێكردووه له ڕێگه‌یه‌كی درێژ بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی. "