توێژینەوەیەکی ئەم دواییە دەریخست کە دەتوانرێت سەرەتاییترین بەڵگەی ناسراو بێت لەسەر چێشتلێنانێکی کۆن، کە پاشماوەی ژەمێکی ئێوارەی ماسیە 780 هەزار ساڵ لەمەوبەر.
چێشت لێنان یارمەتیدەر بووە بۆ گۆڕینی باوباپیرانمان. یارمەتیدەر بوو بۆ خۆراکی پەرەسەندنمان و مێشکی گەورەتر پێبەخشین. دواتر چێشت لێنان دەبێتە بۆنەو ئاهەنگەکانی خواردن کە کۆمەڵگاکانیان کۆدەکردۆتەوە.
توێژینەوە نوێیەکە لە گۆڤاری Nature Ecology and Evolution بڵاوکراوەتەوە، لەسەر بنەمای ئەوەی لە گێشێر بینۆت یاعکۆڤ لە ئیسرائیل دۆزراوەتەوە، شوێنێکی ئاوی نزیک دەریاچەیەکی کۆنە.
ئیریت زۆهار، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە لە زانکۆی تەلئەبیب ڕوونیکردەوە، شتە کۆنەکانی ناوچەکە ئەوە پیشان دەدەن کە کۆمەڵگەیەکی هۆمۆ ئیرێکتوسی تێدابووە، کە جۆرێکە لە مرۆڤی سەرەتایی کە ڕاست ڕۆیشتوون.
نەعمە گۆرن ئینبار لە زانکۆی هیبرۆی ئۆرشەلیم سەرکردایەتی هەڵکەندنی توێژینەوەکانی کردوە. دەڵێت، توێژەران پاشماوەی ماسییان دۆزیوەتەوە، بەتایبەتی ددانەکانیان. زۆرێک لە ددانەکان لە دوو جۆری جیاوازی ماسی بوون کە بە کاڕپ ناسراون.
پاشماوەکان لە نزیک ئەو شوێنانە دۆزراونەتەوە کە توێژەران نیشانەکانی ئاگرکەوتنەوەیان لێ دۆزیوەتەوە. پشکنینەکان دەریانخستووە ددانەکان بەر پلەی گەرما کەوتوون، بەڵام زۆر گەرم نەبووە. زۆهار ڕوونیکردەوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ماسییەکان بە ئاگری هێور و بە هێواشی برژاون لە دەوری ئاگرەکە، نەک ڕاست بخرێنە سەر ئاگر.
بە هەموو بەڵگەکان، توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەم خزمە کۆنانەی مرۆڤ نزیکەی 780 هەزار ساڵ لەمەوبەر ئاگریان بۆ خواردن لێنان بەکارهێناوە. ئەوەش زۆر کۆنترە لە بەڵگەی پێشتر دۆزراوەتەوە بۆ خواردن لێنان، نزیکەی 170 هەزار ساڵ لەمەوبەر، کە دەریخست مرۆڤەکانی سەردەمی بەرد لە باشووری ئەفریقا ڕەگی برژاویان خواردوە.
ڕەنگە خواردن لێنان زووتر دەستی پێکردبێت
توێژەران، وەک زۆرێک لە پسپۆڕانی دیکە پێیان وایە خواردن لێنان زۆر پێش ئەمە دەستی پێکردووە، هەرچەندە بەڵگەی فیزیکی تائێستا دۆزینەوەی سەخت بووە.
نووسەری توێژینەوەکەی ئیسرائیل هێرشکۆڤیتز لە زانکۆی تەلئەبیب لە ئیمەیڵێکدا دەڵێت" دڵنیام لە داهاتوویەکی نزیکدا دۆخێکی کۆنتر تۆمار دەکرێت و دەدۆزرێتەوە".
ئەمەش بەشێکی لەبەر ئەوەیە کە بەکارهێنانی ئاگر بۆ خواردن لێنان هەنگاوێکی گرنگ بووە لە پەرەسەندنی مرۆڤدا.
دەیڤید براون لە زانکۆی جۆرج واشنتۆن ڕوونیکردەوە، کوڵاندنی خۆراک ئاسانکاری دەکات بۆ لەش بۆ هەرسکردن و بەدەستهێنانی ماددە خۆراکیەکان. براون بەشدار نەبوو لە توێژینەوەکەدا دەڵێت، کاتێک مرۆڤە سەرەتاییەکان زانییان چۆن خواردن دروست بکەن، توانیان وزەی زیاتر بەدەست بهێنن، کە دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ سووتەمەنی مێشکی گەورەتر.
بە پشتبەستن بە چۆنیەتی گەشەکردنی مێشک و جەستەی باوباپیرانی مرۆڤ، زانایان مەزەندەی دەکەن کە توانای چێشتلێنان نزیکەی 2 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەرکەوتووە.
براون دەڵێت "ئەگەر ئێمە لەوێ بین و شتە خاوەکان بخۆین، زۆر سەختە وەک سەرەتایییەک جەستەی بوونەوەرێکی گەورە دروست بکەین".
ئەو ژەمە یەکەمجار کوڵاندویانە زۆر جیاواز بوو لە خواردنی ئەمڕۆ. لە چەندین ساڵ و ساڵانی نێوانیان، مرۆڤەکان نەک تەنها بۆ وزە، بەڵکو بۆ کۆبوونەوەی بەکۆمەڵ دەستیان بە خواردن کردوە.
کوڵاندنی خواردن بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگا
لە توێژینەوەیەکدا لە ساڵی 2010 بە سەرۆکایەتی ناتالی مونرۆ لە زانکۆی کۆنتێکتیکۆت دەڵێت، توێژەران سەرەتاییترین بەڵگەی خواردنی بەکۆمەڵیان باسکردووە. بۆنەکە ژەمێکی تایبەت بووە کە خەڵکی کۆکردۆتەوە 12 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتێکدا لە ئیسرائیل.
مونرۆ وتی ئەشکەوتەکە کە وەک شوێنی ناشتنی تەرم بەکار هاتوە، پاشماوەی ژنێکی تایبەتی لەخۆگرتبوو کە پێدەچێ سەرکردەیەکی ئایینی بێت لە کۆمەڵگاکەدا.
مونرۆ وتی ئەم "یەکەم بۆنەیە" خاڵی وەرچەرخانێکی گرنگە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، لە کاتێکدا بوە ڕاوچیە کۆکەرەوەکان دەستیان کردووە بە نیشتەجێبوون. ووتیشی، ڕەنگە کۆبوونەوە بۆ ژەمە تایبەتەکان ڕێگەیەک بووبێت بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگا و کەمکردنەوەی گرژییەکان کە لە ئێستادا خەڵک لە یەکترەوە نزیکتر دەژین.
مونرۆ وتی پێی وایە بۆنە کۆنەکان زۆرێک لە هەمان ئەو بەکارهێنانە کۆمەڵایەتیانەیان پێشکەش کردووە کە کۆبوونەوە مۆدێرنەکان سوودی پیدەبەخشن، خەڵک زانیاری ئاڵوگۆڕ دەکەن، پەیوەندی دروست دەکەن، یان هەوڵدەدەن پێگەی خۆیان باشتر بکەن.
مونرۆ وتی “ئەمە شتێکە کە تەنها لە بنەڕەتدا مرۆڤایەتیە.” واتە بینینی یەکەم بەڵگە لەسەر ئەوە مایەی خۆشحاڵیە".
دایناسۆرێکی ملی قاز 'سەرسوڕهێنەر' وەک باڵندەیەک بۆ ژێر ئاو دروست بوە
گروپی فراوانی دایناسۆرەکانی نێچیرە گەورەکانی وەک تیڕێکسی لەخۆگرتبوو، ژمارەیەک لە ئاژەڵە نامۆکان و سەیر و سەمەرەی تێدایە. دایناسۆرێکی نوێ باس لەبارەیەوە دەکرێت لە مەنگۆلیا، بە قەبارەی قاز و کەمێک لە قاز دەچێت، هەروەها لەگەڵ ئەو پێناسەیەدا دەگونجێت.
دایناسۆرەکە ناوی Natovenator polydontus نەتۆڤینەیتەر پاڵیدانتایە، نزیکەی 72 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لە سەردەمی کریتاسیدا ژیاوە و وەک باڵندەیەک توانای چوونە ژێر ئاوی هەیەو جەستەیەی گوونجاوە، لە هەمان کاتدا خاوەنی ملێکی درێژی وەک قاز و دەمێکی درێژی پان زیاتر لە 100 ددانی بچووکی هەڵگرتووە. زانایان سەرباری ئەمە دەڵێن بە دڵنیاییەوە بە پەڕ داپۆشراو بووە.
یونگ نام لی، زانای بواری شوێنەوارناسی لە زانکۆی نیشتمانی سیئۆل لە کۆریای باشوور، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکەی لە گۆڤاری Communications Biology دا بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت "ناتۆڤیناتۆر چەندین تایبەتمەندی هەیە لە کاتێکدا ئامۆزای نێچیرێکی بچووکی خێرا ڤێلۆسیراپتۆر بووە، ناتۆڤیناتۆر خۆی لەگەڵ شێوازێکی ژیانی نیمچە ئاویدا گونجاندوە لە ژینگەیەکی ئاوی سازگاردا، ڕەنگە لەسەر ئاوی ڕووبار و دەریاچەکان هاتووچۆی کردبێت، بە پەلەکانی پێشەوەی وەک سەوڵ جوڵەی کردبێت و ملی نەرم و نیان بەکارهێنابێت بۆ گرتنی ماسی و مێروو یان نوقمبوون لە ژێر ئاودا، توێژەران دەڵێن بۆ ئەوەی نێچیرەکەی بگرێت.
پاشماوەی ئێسکەپەیکەرێک بە باشی و پارێزراوی ماوەتەوە کە نزیکەی 70% تەواو بووە، لە بیابانی گۆبی دۆزراوەتەوە، کە لە ماوەی دەیان ساڵدا گەنجینەی بەردبووەکانی دایناسۆرەکان بوە.
ناتۆڤیناتۆر بەشێکە لە گروپی دایناسۆرەکان کە پێی دەوترێت تێرۆپۆدەکان، تایبەتمەندی هاوبەشیان هەیە لەوانە ڕۆشتن بە دووپێ ، زیاتر بە گۆشتخۆرە گەورەکان ناسراوەن لەوانە تیرانۆسۆرس، تاربۆساورس و جیگانۆتۆساورس.
بەڵام تێرۆپۆدەکان کە زۆربەیان پەڕیان هەبوو، بە ئاراستەیەکی نائاسایی بڵاوبوە بۆ نموونە Therizinosaurus کە هاوشێوەی تەمبەڵی زەوییە و چنگ درێژە، سترۆتیۆمیموس هاوشێوەی نەعام، مۆنۆنیکۆسی مێروولەخۆر و تەواوی ڕەچەڵەکی باڵندەکان.
فیلیپ کۆری، زانای بواری شوێنەوارناسی لە زانکۆی ئەلبێرتای ئەمریکا و هاوکاری نووسەری توێژینەوەکە دەڵێت "جۆراجۆری دایناسۆرە تێرۆپۆدەکان تا کۆتایی سەردەمی کریتاسیس بە تەواوی سەرسوڕهێنەرە".
لی زیاتر ووتی "من باوەڕم وایە لە داهاتوودا دۆزینەوەی زیاتری تێرۆپۆدی سەرنجڕاکێش و سەیر و سەمەرە دەبێت".
زۆرێک لەو دایناسۆرانەی کە پێیان دەوترێت "ناباڵندە" ، بە واتایەکی تر باڵندە نین، ژیانێکی نیمچە ئاوی ژیاون. خزمێکی نزیکی ناتۆڤیناتۆر بە ناوی هالسکاراپتۆر کە لە ساڵی 2017 باسکراوە، لە هەمان کاتدا لە هەمان ناوچەدا شێوازێکی ژیانی هاوشێوە ژیاوە. هەردووکیان ڕواڵەتێکی زۆر باڵندەیان هەبوو و پەیوەندییەکی نزیکیان بە ڕەچەڵەکی باڵندەکانەوە هەبوو.
درێژی ناتۆڤیناتۆر نزیکەی (٤٥ سم) بوو، کەللەسەری نزیکەی (٧ سم) درێژ بوو. ئەندامەکانی پێشەوەی تا ڕادەیەک وەک سەوڵ دەرکەوتن، ڕەنگە وەک گونجاندنێک بۆ پەلەوەر و مەلەکردن. ڕێکخستنی جەستەی بە بڕبڕەکانی پشتی تا ئاراستەی کلکی، لە باڵندەکانی دەچنە ژێر ئاوەوە چوە، ڕێکخستنێکی جەستەی هەبوە کە کێشکردن لە ئاودا کەمدەکاتەوە و ڕێگە بە مەلەکردنی کارا دەدات.
ناتۆڤیناتۆر، بە واتای 'دزی مەلەکردن' دێت، ئاژەڵێکی بچووکی سەرسوڕهێنەرە لەبەر چەند هۆکارێک. پێش هەموو شتێک بچووک و هەستیارە.
کۆری وتی کاتێک دۆزیمانەوە دڵنیا نەبووین لە ناسینەوەی، چونکە زیاتر لە مارمێلکەی گەورە دەچوو یان ئێسکەپەیکەری شیردەر نەک دایناسۆر، بەڵام کاتێک تەماشامان کرد،بۆمان دەرکەوت دایناسۆری جۆرەی قاچدارە، بەڵام ج جۆریک؟ دواتر لە بەشی هالسکاراپتۆر دانرا.
کۆری زیاتر ووتی "زۆر تایبەتمەندە بۆ ژیان لە ژینگەیەکدا کە تایبەت نییە بۆ ئاژەڵێکی پەیوەندیدار بە ڤێلۆسیراپتۆر و خزمەکانی دیکەی. زۆربەی خەڵک بیر لە دایناسۆرەکان دەکەنەوە وەک ئاژەڵێکی وشکانی تایبەتمەند، نەک ڕکابەری تیمساحەکانی ناو ئاو".
لە سەردەمی کریتاسیدا باڵندەی جۆراوجۆر توانای مەلەکردنیان لە ژێر ئاودا هەبووە، لەوانەش هێسپێرۆرنی ئەمریکای باکوور کە درێژیەکەی گەیشتۆتە نزیکەی (1.8 مەتر) ، بەڵام هیچ دەربارەی ناوچەی نیشتەجێبوونی ناتۆڤیناتۆر نازانرێن.
لی ووتیشی زیاتر لە 30 ڕەچەڵەکی جیاوازی تێتراپۆدەکان (زەمینیە کڕکڕاگەدارەکان) بە شێوەیەکی سەربەخۆ ژینگەی ئاویان داگیر کردووە، "بۆچی دایناسۆرەکان نا؟".
3 ئاسمانگەڕی چین دوای 6 مانگ ئەرک لە خولگە دەگەڕێنەوە سەر زەوی
بەپێی هەواڵێکی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی چین، سێ ئاسمانگەڕی چینی ڕۆژی یەکشەممە لە بیابانێکی باکووری وڵاتەکەیان نیشتنەوە دوای شەش مانگ کارکردن بۆ تەواوکردنی دروستکردنی وێستگەی تیانگۆنگ کە هێمای بەرنامەی واڵایی وڵاتەکەیە.
تەلەفزیۆنی ناوەندی چین بڵاویکردەوە کەپسولێک کە فەرماندە چێن دۆنگ و فڕۆکەوانان و ئاسمانگەران لیو یانگ و کای شوژێی هەڵگرتبوو، نزیکەی کاتژمێر 8:10 خولەکی پاشنیوەڕۆ بەکاتی چین لە بیابانی گۆبی لە باکووری چین نیشتۆتەوە.
پێش ڕۆشتنیان، نزیکەی پێنج ڕۆژ لەگەڵ سێ هاوکاریاندا یەکرتیان بینی، ڕۆژی چوارشەممە گەیشتبوون بۆ ئەرکی شینژۆ-15 بۆ مانەوەیان بۆ شەش مانگ گەیشتوونەتە شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەت، ئەمەش یەکەمجارە چین شەش ئاسمانگەڕی لە واڵاییدا لە یەک کاتدا هەبێت. یەکەی سێیەم و کۆتای وێستگەکە لەم مانگەدا لەگەڵ بنکەی وێستگەکەدا جێگیر بوو.
ئەو ئاسمانگەڕانە نزیکەی 40 خولەک دوای نیشتنەوەیان لەلایەن کارمەندانی پزیشکییەوە لە کەپسولەکەوە دەرهێنراون. هەموویان زەردەخەنەیان دەکرد، و وا دیار بوو لە دۆخێکی باشدا بوون، بە خۆشحاڵییەوە دەستیان بۆ کارمەندانی شوێنی نیشتنەوەکە بەرزدەکردەوە.
چێن کە یەکەم کەس بوو لە کەپسولەکە دەرچوو، وتی "زۆر بەختەوەرم کە شایەتحاڵی تەواوبوونی پێکهاتەی بنەڕەتی وێستگەی واڵایی چینی بووم دوای شەش مانگ سەرقاڵی و پڕ لە جێبەجێکردن لە واڵاییدا". “وەک ئەستێرەی کشاو بۆ باوەشی نیشتمان گەڕاینەوە".
Your browser doesn’t support HTML5