ژمارەی ئەو کەسانەی لە ناڕەزایەتییەکانی سەرانسەری ئێراندا گیانیان لەدەستداوە دەگاتە 471 کەس

Iran Anatomy of Protest

کۆمەڵەی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤی لە ئێران ڕایگەیاند کە لە 17 ی مانگی نۆوە هەتا 4 ی مانگی 12 لە ئێران 471 کەس کوژراون کە 64 کەسیان تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتربووە.

ئاژانسی دەنگوباسی هرانای سەر بە چالاکوانانی مافەکان لە ئێران ژمارەی دەستگیرکراوەکانی بە 18 هەزار و 210 کەس کەس ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەش کرد 3 هەزار و 546 کەس لەوانە دەستنیشانکراون.

لە کاتیکدا ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی نێو ئێران پێ لە سێهەم مانگی دەنێت، ژمارەی ئەو شار و شارۆچکانەی کە ناڕەزایەتییەکانی تێدا بەردەوامن گەیشتووەتە 109 شار و شارۆچکە. هەروەها 143 زانکۆش لە وڵاتەکەدا بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکان کردووە و 585 خوێندکاریش لە نێو دەستگیرکراوەکاندان.