ماوەی چەند ڕۆژێکە وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووبارە سەردانی بەغدادییان کردۆتەوە بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراقی سەبارەت بە چەسپاندنی بەشە بودجەی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقی ساڵی 2023، د. جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت" تاکە بەربەست لەبەردەم چەسپاندنی بەشە بودجەی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراقە، دەشڵێت" هه‌رچی ده‌نوسرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت مه‌رج نییه ئه‌وه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێم هیچ ڕاده‌ست نه‌كات و به‌ته‌مابێت له به‌غداده‌وه بودجه‌ی بۆ بێت لای من ئه‌مه ئه‌سته‌مه. "
د. جەمال کۆچەر لە لێدوانەکەیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی" وه‌كو ده‌زانرێت ئه‌م حكومه‌ته‌ی عێراق حكومه‌تی حزبه گه‌وره‌كانی عێراقه، لە كورد (پارتی و یه‌كێتی)، له سونه (ته‌قه‌دوم و عه‌زم) له‌ناویدان، له شیعه‌كانیش حزبه گه‌وره‌كان ئیتر حكومه‌تی خۆیانه هه‌ر ڕێككهوتنێک له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بیكه‌ن ده‌توانن به‌ئاسانی له‌ناو په‌رله‌مان تێی په‌ڕێنن، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی چی لێده‌كه‌ن تاكه به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌میان ئه‌گه‌رنا به‌ڕای من ئاسانه، چونكه هه‌مان حكومه‌ت زۆرینه‌ن له په‌رله‌مان ده‌توانن هه‌رچیان بیه‌وێت له په‌رله‌مان تێی بپه‌ڕێنن."
مانگی 1ی ئەمساڵ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گازی هەرێم، لە هەمانکاتدا ڕادەستکردنی فایلی نەوتی هەرێم بە حکومەتی ناوەندی عێراق، کە ئەمەش کاردانەوەی توندی بەرپرسانی هەرێمی لێکەوتەوە، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی جێ بەجێکردنی بڕیارەکەی داداگا، هاوکات بە گرفتێکی نوێییان لە نێوان هەرێم و بەغداد لە قەڵەمدا.
د. جەمال کۆچەر جەختدەکاتەوە"ته‌نها بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق به‌ربه‌سته له ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق. "
ئەو ئەندامەی کاروباری لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی عێراق دەشڵێت" ئه‌گه‌ر هه‌رێم هیچ ڕاده‌ست نه‌كات و به‌ته‌مابێت له به‌غداده‌وه بودجه‌ی بۆ بێت لای من ئه‌مه ئه‌سته‌مه."
د. جەمال کۆچەر ئەوەشی وت"هه‌رچی ده‌نوسرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت لە پڕۆژە یاسای بودجە مه‌رج نییه ئه‌وه جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام تێده‌په‌ڕێت چونكه ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی هه‌رێم ناوه‌ستێت ئیتر ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێم پاره وه‌رده‌گرێت یان نا؟ به‌ڕای من له‌وانه‌یه به‌شێک وه‌ربگرێت، بۆ نموونه 200 ملیار ئه‌گه‌ر نه‌وتی ڕاده‌ست نه‌كرد باوه‌ڕناكه‌م له‌مه زیاتر وه‌ربگرێت. "
لە ساڵی 2014 وە کێشەی نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم دروستبووە، حکومەتی ئەو کاتەی عێراق بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی بەهۆی کێشە و ململانێکانەوە لەگەڵ هەرێم، بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی، تا دواجار لە ساڵی 2021 ڕێککەوتنێک لە نێوان هەرێم و بەغداد بە سەرۆکایەتی حکومەتی ئەوکاتەی عێراق مستەفا کازمی ئەنجامدرا و بڕیاردرا هەتا گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی مانگانە حکومەتی عێراقی وەک پێشینە 200 ملیار دینار بۆ تەواوکاری موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.
Your browser doesn’t support HTML5