بۆقێکی بچووکی نیڤادا بەهۆی پڕۆژەی کارەباوە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە

ناوەندێکی کارەبا کە بە هەڵکێشانی ئاوی گەرم لە ناو زەویەوە کارەبا دروست بکات بیرۆکەی کۆمپانیایەکە. ئەو کۆمپانیایە هیوادارە ناوەندێکی لەو جۆرە لە بەشێک لە ڕۆژئاوای نیڤادا دروست بکات، دەڵێت کارەبا دروست دەکات بەبێ ئەوەی پیسبوونی زۆر دروست بکات.

بەڵام خزمەتگوزاری ماسی و گیانلەبەرە کێوییەکانی حکومەتی ئەمەریکا FWS دەڵێت پڕۆژەکە گۆڕانکارییەکی زۆر لەو ناوچەیەدا دروست دەکات کە جۆرە بۆقێکی زۆر بچووکی تێدایە. ئەمجۆرە بۆقە گیاندارێکی بچووکە بەڵام پێستی وشکە و لەسەر زەوی دەژی.

بۆقی جۆری دۆڵی دیکسی لە ناوچەیەکی بچووکدا دەژی نزیکەی 160 کیلۆمەتر لە شاری ڕینۆ لە ویلایەتی نیڤاداوە دوورە. ئەو شوێنە تاکە جێگایە کە زانرابێت ئەو جۆرە بۆقە لەوێ هەیە.

بەهۆی پلانەکانی ناوەندی کارەبا، FWS لە مانگی 4دا بە شێوەیەکی کاتی بۆقەکەی لە لیستی "مەترسیدار"ەوە گواستەوە بۆ "لیستی لەناوچوون". ئەو ئاژەڵانەی لە لیستی مەترسی لەناوچووندان، مەترسی لەناوچوونیان زۆر زیاترە، یان نەماون.

هەفتەی ڕابردوو FWS ئەو هەنگاوە کاتیەی کۆتایی پێهێنا. بە فەرمی بۆقی دۆڵی دیکسی وەک جۆرێک کە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە ناساند.

لە بڕیاری کۆتاییدا، FWS ڕایگەیاندووە، نیگەرانن لەوەی ناوەندی کارەبا ئاوی گەرم لە زەوی هەڵکێشێت پێش ئەوەی بتوانێت بە شێوەیەکی سروشتی بگاتە سەر ڕووی زەوی. ئەو شوێنەی ئاوی گەرمی لە ژێر زەویەوە دێتە سەرەوە، کانییەکی گەرمە. بۆقەکان تەنها لەسەر زەوی دەتوانن بژین کە بەهۆی ئاوی زەویەوە گەرم و تەڕ دەمێنێتەوە.

شارەزایانی FWS باوەڕیان بەوە نییە کە بۆقەکە بتوانێت خۆی لەگەڵ ژینگە نوێیەکەدا بگونجێنێت.

FWS نووسیویەتی "لەوانەیە ئەم بارودۆخانە ببنە هۆی ئەوەی جۆرەکان چیتر بەردەوام نەبن" یان بژین.

هەروەها FWS ئاماژەی بەوە کردووە کە پڕۆژەکەیی کارەبا زۆر بە خێرایی بارودۆخەکان دەگۆڕێت بە ڕێگری لەوەی دەرفەتێک بدات بەو جۆرە بۆقە بۆ ئەوەی لەو دۆخەدا خۆی بگونجێنێت.

گروپێکی داکۆکیکردن لە ژینگە بە ناوی ناوەندی جۆراوجۆری بایۆلۆجی ڕایگەیاندووە، دڵخۆشن بە بڕیارەکەی FWS بۆ پاراستنی ئەو بۆقە.

پاتریک دۆنێلی بەڕێوەبەری گروپەکەیە بۆ ئەو ناوچەیەی کە ویلایەتی نیڤادا لەخۆدەگرێت. ئەو بڕیارەی بە "هەنگاوێکی بنەڕەتی بۆ ڕێگریکردن لە لەناوچوون"ی ئاژەڵێکی تایبەت ناوبرد.

دۆنێلی هاوڕا بوو کە وزەی پاک لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی کەشوهەوادا گرنگە. وتی “بەڵام ناتوانێت گرنگترن بێت لە لەناوچوون".

کۆمپانیای کارەبای پشتیوانی پڕۆژەکە ناوی ئۆرمات تەکنەلۆجیایە. پلانە سەرەتاییەکەی داوای دروستکردنی دوو وێستگەی کارەبای دەکرد کە 60 مێگاوات کارەبا بەرهەمبهێنێت.

چالاکوانانی ژینگەپارێزی لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا ڕێکاری یاساییان گرتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دامەزراندنی وێستگەی کارەبا. دادوەرێکی شاری ڕینۆ هێشتا تاوتوێی ئەو دۆسیەیە دەکات.

لە مانگی 10دا ئۆرمات داوای لە دادوەر کرد دۆسیەکە ڕابگرێت لەکاتێکدا پلانێکی نوێی داڕشتووە بۆ دروستکردنی تەنها یەک وێستگە کە تەنها 12 مێگاوات کارەبا بەرهەمبهێنێت.

پاوڵ تۆمسن جێگری سەرۆکی ئۆرماتە، وتی پلانی کۆمپانیاکە بۆ دروستکردنی ناوەندی کارەبا "پشتیوانی لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دەکات" و هاوتەریبە لەگەڵ پلانەکانی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن بۆ دروستکردنی وزەی خاوین.

تۆمسن وتی بڕیارەکەی FWS شتێکی سەرسوڕهێنەر نییە، بە لەبەرچاوگرتنی هەنگاوەی بەپەلە بۆ پاراستنی ئەو بۆقە لە مانگی 4ی ساڵی ڕابردوودا. هەروەها وتی بڕیارەکە ئەو کارە ناگۆڕێت کە ئۆرمات لە ئێستاوە دەیکات بۆ کەمکردنەوە و دوورکەوتنەوە لە ئەگەری کاریگەرییە زیانبەخشەکان لەسەر بۆقەکە.

زانایانی ئەمەریکا پێشکەوتنی گەورە لە پەرەپێدانی یەکترگرتنی ئەتۆمی ڕادەگەیەنن

زانایانی ئەمەریکا ڕاگەیاند "پێشکەوتنێکی زانستی گەورە"یان بەدەستهێناوە لە گەڕان بەدوای ڕێگایەکدا بۆ بەکارهێنانی یەکترگرتنی ئەتۆمی بۆ بەرهەمهێنانی وزە، کە لەمێژە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

ئەم ڕاگەیاندنە ڕۆژی سێشەممە لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بوو لەلایەن وەزیری وزەی ئەمەریکا جێنیفر گرانهۆڵم و بەرپرسانی دیکە لە واشنتۆن دی سی.

گرانهۆڵم ڕایگەیاند بۆ یەکەمجار تاقیکردنەوەی کارلێکی تێکەڵاو وزەی زیاتری بەرهەمهێناوە لەوەی کە پێویستە بۆ داگیرسانی.

زانایان دەرئەنجامێکی لەو جۆرە بە “بەدەستهێنانی وزەی تۆڕ” ناو دەبەن. ئەم دۆخە تا ئێستا بۆ زاناکان ئامانجێکی دووردەست بوە چونکە تێکەڵبوون لە پلەی گەرمی و فشارە زۆر بەرزەکاندا ڕوودەدات. ئەمەش وا دەکات کۆنتڕۆڵکردنی پرۆسەکە زۆر سەخت بێت.

ئەنجامە نوێیەکە هەفتەی ڕابردوو لە کاتی تاقیکردنەوەیەکدا بوە زانایانی حکومەت لە دامەزراوەی داگیرسانی نیشتمانی لە تاقیگەی نیشتمانی لۆڕێنس لیڤەرمۆر لە کالیفۆرنیا ئەنجامدرا. تاقیگەکە بەشێکە لە وەزارەتی وزەی ئەمەریکا.

یەکترگرتن کاتێک ڕوودەدات کە ناوکی دوو ئەتۆم بخرێنە ژێر گەرمییەکی زۆرەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئەتۆمێکی نوێ و گەورەتر و دەردانی وزە. یکترگرتن ئەو پرۆسەیە کە سووتەمەنی دەدات بە ئەستێرەکان، لەنێویاندا خۆر.

زانایان لە مێژە لە چۆنیەتی کارکردنی یەکگرتنی ئەتۆمی تێگەیشتوون. زۆرێک هەوڵیان داوە ئەو پرۆسەیە لەسەر زەوی دووبارە بکەنەوە. هەوڵەکانی ئێستا لەسەر تێکەڵکردنی جووتێک هاوشێوەی هایدرۆجین بوون - دیوتیریۆم و تریتیۆم. وەزارەتی وزە دەڵێت کە ئەم پێکەوەگرتنە "وزەیەکی زۆر زیاتر لە زۆربەی کارلێکەکانی تێکەڵاو" دەردەدات. هەروەها پێویستی بە گەرمی کەمتر هەیە بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات.

هەندێک لە شارەزایان پێشنیاریان کردووە کە دەتوانرێت ڕۆژێک دێت وزەی تێکەڵاو بەکاربهێنرێت بۆ دابینکردنی کارەبای بێ سنوور و خاوێن.

گرانهۆڵم و بەرپرسانی دیکە ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند کە دوایین ئەنجام هەنگاوێکی گەورەیە بۆ پێشەوە لە یارمەتیدانی دروستکردنی سەرچاوەیەکی داهاتوو بۆ بەرهەمهێنانی کارەبای خاوێن. بەڵام ئاماژەیان بەوەشکردووە، پێدەچێت بازرگانیکردنی ئەم تەکنەلۆژیایە ساڵانێکی زۆری پێبچێت تا بە تەواوی پەرەی پێدەدرێت.

گرانهۆڵم وتی سەرکەوتنی وەزارەتەکە لە داگیرساندا ڕێگە بە زانایان دەدات بۆ یەکەمجار "هەندێک بارودۆخ کە تەنها لە ئەستێرەکان و خۆردا دەبینرێن، برەخسێنن".

وتیشی، ئەنجامەکە هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو "ئەگەری وزەی یەکترگرتنی زۆری بێ کاربۆن بۆ دابین کردنی وزە بۆ کۆمەڵگاکەمان".

تاقیکردنەوەکان بریتی بوون لە ئاراستەکردنی نزیکەی 200 لەیزەر لە کەپسولێکی بچووکدا سووتەمەنی تێدابووە. کاتێک لەیزەرەکان سووتەمەنیەکەیان داگیرساندوە، دوو ئەتۆمی سووکتر بەیەکەوە گرێدراوەن بۆ دروستکردنی ئەتۆمێکی چڕتر. زاناکان دەڵێن، ئەم پرۆسەیە وزەی زیاتری بەرهەمهێناوە لەوەی کە پێویست بوو بۆ سوتاندنی.

تاقیکردنەوەکە بۆ ماوەیەکی کورت گەیشتە "داگیرساندنی یەکترگرتن" بە بەرهەمهێنانی 3.15 مێگاجول لە وزە. وەزارەتی وزە ڕایگەیاند، ئەمەش دوای ئەوە بووە کە لەیزەرەکە کەپسولەکەی کردۆتە ئامانج 2.05 مێگاجول وزەی بەکارهێناوە. مێگاجول پێوانەیە بۆ بەرهەمهێنانی وزە.

زانایانی ئەتۆمی کە بەشدار نەبوون لە دوایین ئەنجامدا سەرکەوتنەکەیان بە پێشکەوتنێکی گەورە و بەرز نرخاند. بەڵام وتیان زانستی زۆر زیاتر هەیە کە ئەنجام بدرێت پێش ئەوەی یکترگرتن گەشە بکات و ببێتە پیشەسازییەکی قازانج.

ڕیکاردۆ بێتی مامۆستایە لە زانکۆی ڕۆچێستەر لە نیویۆرک و شارەزایە لە بواری تێکەڵکردنی لەیزەر. دوایین ئەنجامەکەی بەراورد کرد بەو کاتەی مرۆڤ بۆ یەکەمجار زانیویەتی پاڵاوتنی نەوت بۆ بەنزین و گڕگرتنی دەتوانێت تەقینەوە دروست بکات.

بێتی وتی "هێشتا بزوێنەرەکەت نییە، هێشتا تایەی ئۆتۆمبێلەکەت نییە. ناتوانی بڵێی ئۆتۆمۆبێلت هەیە".

تۆنی ڕۆڵستۆن پسپۆڕی وزەی ئەتۆمییە لە زانکۆی کامبریج لە بەریتانیا. ناوبراو بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، هەرچەندە سەرنجڕاکێشە، بەڵام نوێترین تاقیکردنەوە هێشتا ڕێگەیەکی دوور لەبەردەم زانایان بۆ گۆڕینی پرۆسەکە بۆ وزەی بەسوود و بێ سنوور.

ڕۆڵستۆن وتیشی، بۆ ئەوەی وێستگەیەکی کارەبا لە ڕووی بازرگانییەوە سەرکەوتوو بێت، دەبێت وزەی پێویست بەرهەمبهێنێت بۆ ئەوەی ئامێرەکانی لەیزەریش کارەبا بدات و پرۆسەی داگیرساندنێکی بەردەوام بەرهەمبهێنێت.

سەتەلایتێک هەڵدرا بۆ نەخشەکێشانی زەریاکان و دەریاچە و ڕووبارەکانی جیهان

سەتەلایتێکی هاوبەشی ئەمریکا و فەرەنسا کە نزیکەی هەموو ئۆقیانوس و دەریاچە و ڕووبارەکانی جیهان نەخشە دەکات، ڕۆژی هەینی بە موشەک گەشتە خولگەی زەوی.

هەڵدانی بەرە بەیان بە موشەکێکی سپەیس ئێکس لە بنکەی هێزی واڵایی ڤاندنبێرگ لە کالیفۆرنیا، ساڵێکی زۆر سەرکەوتووی بۆ ناسا کۆتایی پێهێنا.

نازناوی SWOT کورتکراوەی پێناسەی ئاوی سەر ڕووی زەوی و تۆپۆگرافیای زەریاکانە، ئەم سەتەلایتە زیاتر لە جاران پێویستە، چونکە گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی و لافاو و داڕمانی کەناراوەکان خراپتر دەبن، بەپێی زاناکان. هاوکات لە ناوەندەکانی کۆنترۆڵکردن لە کالیفۆرنیا و فەرەنسا لە کاتی دەستپێکردنی ئەرکی کەشتییە ئاسمانییەکە دەربڕینی دڵخۆشی دەستیپێکرد.

نادیا ڤینۆگرادۆڤا-شیفەر، زانای بەرنامەی ناسا دەڵێت “ئەمە ساتێکی گرنگە، زۆریش بۆی بە پەرۆشم، ئێمە ئاوی زەوی دەبینین وەک ئەوەی پێشتر نەمانبینیوە".

نزیکەی قەبارەی ئۆتۆمبێلی جۆری SUV سەتەلایتەکە بەرزی ئاو لەسەر زیاتر لە 90%ی ڕووی زەوی دەپێوێت، ئەمەش ڕێگە بە زانایان دەدات بەدواداچوون بۆ لێشاوی ئاوەکە بکەن و ئەو ناوچانە دەستنیشان بکەن کە مەترسی زۆریان لەسەرە. هەروەها ڕووپێوی ملیۆنان دەریاچە و هەروەها 2.1 ملیۆن کیلۆمەتر لە ڕووبارەکان دەکات.

سەتەلیتەکە شەپۆلی ڕادار بەرەو زەوی دەنێرێت، لەگەڵ گەڕانەوە سیگناڵەکان لەلایەن 2 ئەنتێناوە وەردەگیرێن، درێژی هەر یەکەیان 10 مەترە..

دەبێت بتوانێت شەپۆل و گێژاو بە درێژایی کەمتر لە (21 کیلۆمەتر) دەستنیشان بکات، هەروەها ئەو ناوچانەی زەریا کە ئاوی پلەی گەرمی جیاواز تێیدا تێکەڵ دەبێت.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 12-18-2022.mp3