لەسەر بنەمای بڕیارەکەی داواکاری گشتی ئامەد، ڕۆژی دووشەممە پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ناوەندەکانی پارتی سۆسیالیستی کوردستان (پەسەکە)، پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) و تەڤگەری ئازادی.
پۆلیس دەستیگرت بەسەر ئاڵاکانی کوردستان و هەموو ئەو هێما و بەڵگانەش کە ئاڵای کوردستانی پێوەبوو.
بایرام بۆزیێل، سەرۆکی پەسەکە ڕایگەیاند، ڕەگەزپەرستێکی تورک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پارتەکەیانی کردۆتە ئامانج.
پیاوێک کە بە ناوی باتوهان چۆلاک ناسراوە، لە سۆشیال میدیای خۆیدا باسی تەقینەوەکەی ڕۆژی هەینی ئامەد دەکات کە لەسەر ڕێگای پۆلیس ڕوویدا و دانانی ئاڵا لەسەر پەنجەرەکان و پۆستەری بارەگای ئەو لایەنانە گرێ دەدات بە تەقینەکەوە.
چۆلاک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا نوسیبووی " سوپاس بۆ خوا لە تەقینەوەکەدا کەس نەمرد، بەڵام 24 کاتژمێر بەسەر ڕووداوەکەدا تێپەڕ نەبوو لە دیاربەکر بە بیانوی ڕۆژی ئاڵا، ئاڵای کە گوایە ئاڵی کوردستانە، دانراوە."
"سوپاس بۆ خوا لە پەکین کەس نەمرد، بەڵام 24 کاتژمێر دوای ڕووداوەکە تێنەپەڕی، لە دیاربەکر ئاڵا، کە بڕیارە ئاڵای کوردستان بێت، بە بۆنەی 'ڕۆژی ئاڵا'، چۆڵەک، لە دیاربەکر دانرا ووتی."
لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، بەشێک لە گەنجەکانی کە چالاکن لەو حزبانەدا، لە گۆڕەپانی دێری چیا، باڵۆنی ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد.
بایرام بۆزیێڵ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەڵوێستە توندەی بەرامبەر بە کوردەکان بەهۆی پرۆسەی هەڵبژاردنە و پێشبینی دەکەن ئەم هەڵوێستە توندڕەوتر بێت.
Your browser doesn’t support HTML5